❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
*▫️ئایا وتەکانی پێغەمبەر ﷺ و زانایان ھەڵبەستراون؟*
وتمان کە إن شاء الله لەمەودوا باسی عەقیدەی ئەھلی سوننە و جەماعە ئەکەین، بەڵام پێش ئەوەی باسی بکەم، بیرم کردەوە کە ئەو عەقیدەیە - عەقیدە واتە بیروباوەڕ - هەرچەندە قورئانی تێدایە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ و وتەی زانایانیشی تێدایە، وە وتەی زانایانی ئەهلی سوننە و جەماعەش لە قورئان و فەرموودەوە وەرگیراوە .
زۆربەی خەڵکی ئەم سەردەمەش ھەر فەرموودەیەکی پێغەمبەر ﷺ یان وتەیەکی زانایان لەگەڵ بیر و بۆچوون و عەقڵی خۆی نەگونجێت یەکسەر دەڵێت : کورە بابە بەس قورئان وەکو خۆی ماوەتەوە، فەرموودە و وتە ھەمووی ھەڵبەستراون، چۆن ١٤٠٠ ساڵ وەکو خۆی بە ھەڵنەبەستراوی ئەمێنێتەوە!!
فەرموودە و وتەی زانایان لە ئیسلامدا دەبێت سەنەدی ھەبێت و سەنەدەکەشی صحیح بێت بەڵام ئەو کەسانەی کە ئەم قسەیە دەکەن ھەر ھیچ لە عیلمی فەرموودە نازانن تا بڕیار بدەن کە گوایە چ فەرموودەیەك ھەڵبەستراوە یان نا، ئەم دینە بە سەنەد گەیشتووە بە دەستی ئێمە و ھۆکارێکە کە وەکو خۆی ماوەتەوە تا ڕاست و ناڕاست لە یەكتر جیا بکەینەوە، ھەروەکو پێشەوا سوفیانی ثەوری (١٦١ هـ) دەفەرمووێت :
(سەنەد چەکی ئیماندارە، جا ئەگەر چەکی پێنەبێت چۆن دەجەنگێت؟!)
? ذم الکلام وأهله للهروي : ٩٠٤
خۆ ئەگەر بە قسەی ئەوان بێت و فەرموودە ھەمووی ھەڵبەسترابێت ئەوا نوێژ و خۆپاککردنەوە و غوسڵ دەرکردن و ھەموو حوکمەکان ھەڵدەوەشێنەوە و شەرع بوونی نامێنێت، بڕواننە ئەم وتەیە :
- لای عیمڕانی کوڕی حوصەین کە ھاوەڵی پێغەمبەرە ﷺ باسی فەرموودە کرا و پیاوێكیش وتی : ئەگەر ئایەتێکتان لە قورئان بخوێندایەتەوە باشتر بوو لەو فەرموودەیە!
عیمڕانیش پێی فەرموو : تۆ گەمژەیت، ئایا نوێژ بە تەفسیرکراوی ئەبینی لە قورئاندا؟، ئایا زەکات بە تەفسیرکراوی دەبینی لە قورئاندا؟ قورئان حوکمەکەی دەدا، وە سوننەتیش تەفسیری دەکات.
? الإبانة الصغری : ٧٢
مەبەستی عیمڕان رضي الله عنە ئەوە بوو کە الله عز وجل لە قورئاندا فەرموویەتی نوێژ بکەن و زەکات بدەن، بەڵام ئایا فەرموویەتی نوێژەکان چەند ڕکعەتن؟ فەرموویەتی نوێژ و دەستنوێژ بە چی بەتاڵ دەبنەوە؟ فەرموویەتی لە نوێژەکانتان چی بخوێنن؟ یان بۆ زەکات، ئایا فەرموویەتی کە بڕی زەکاتەکە چەندە؟
نەخێر، بەڵکو چۆنیەتی نوێژ و زەکات و حوکمەکانی تر ھەر لە فەرموودەی رسول الله ﷺ و وتەی ھاوەڵاندا ھاتووە، کەواتە ئەگەر ھەمووی ھەڵبەسترا بێت ئەوا ئەم حوکمانەش ھەمووی ھەڵدەوەشێنەوە و شەرعیش بوونی نامێنێت .
بۆیە ئەگەر نازانی فەرموودەیەك صحیحە یان نا ئەوا بە بیر و بۆچوونی خۆت بڕیاری لەسەر مەدە، و بزانە زانایانی فەرموودە لە سەلەف چیان وتوە سەبارەت بەو فەرموودەیە چونکە ئەوان ئەھلی ئەوەن کە ھەڵبەستراو و ھەڵنەبەستراو لە یەکتر جیا بکەنەوە نەك من و تۆی نەزان .
داواکارم لە الله تعالی کە ڕێگا ڕاستیەکە پیشانی ھەموومان بدات .
#پۆستی : (٥٦)
*▫️بیدعە : (٢)*
پێغەمبەر ﷺ کە دەستی بکردایە بە وتار خوێندن سەرەتا دەیفەرموو : (إن أصدق الحديث كتاب الله، وأحسن الهدي هدي محمد، وشر الأمور محدثاتها، وكل محدثة بدعة، وكل بدعة ضلالة، وكل ضلالة في النار).
واتە : ڕاستترین فەرموودە کتێبی الله ـیە، وە باشترین ڕێنمونی ڕێنمونی محمد ـە ﷺ، وە خراپترینی کاروبارەکان داھێنراو و تازەکانیەتی، وە ھەموو داھێنراوێك بیدعەیە، وە ھەموو بیدعەیەك گومڕاییە، و ھەموو گومڕاییەکیش لە ئاگری دۆزەخدایە .
? سنن النسائي، بەرگی سێیەم، فەرمودەی ژمارە ١٨٨
یاخود دەفەرمووێت : (من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد) .
واتە : ھەر کەس کردەوەیەکی کرد و فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبوو ئەوا ڕەت دەکرێتەوە .
? صحیحی مسلم، فەرموودەی ژمارە ١٧١٨ .
بڕوانن پێغەمبەر ﷺ بیدعەی ھەموو بە گومڕایی ناوبرد، بەڵام زۆرێك لە گومڕاکان ئەڵێن : کە دەفەرمووێت گومڕاییە مەبەستی لە بیدعەی خراپە نەك بیدعەی باش!!
بەم قسەیە ھەرچی بیدعە و گومڕاییانە شەرعاندویانە بۆ خۆیان، ئاخر بەس بزانم کێ تا ئێستە بیدعەیەكی داھێناوە و بە خراپیشی زانیبێت؟! وە لە جیاکردنەوەی بیدعەدا بۆ باش و خراپ ھیچ ئیمامێکیان نییە، واتە ھیچ کەس لە ھاوەڵان و شوێنکەوتوانیان نەیان وتوە بیدعەی باش ھەیە و خراپیش ھەیە بەڵکو ھەمیشە لەسەر بیدعە و ئەھلەکەی توند بوونە، باشە ئەگەر بیدعەی خراپ و باش هەبێت چ شتێک پێوەرە بۆ پۆلێنکردنی ئەم بیدعەیانە بۆ باش و خراپ، ئەگەر تۆ بیدعەیەک دابهێنیت و بڵێیت بیدعەی چاکە و فڵانە کەسیش بیدعەیەک دابهێنێت بڵێ چاکە و فڵانی تر و فیساری تر بیدعە دابهێنن ئەوکات چ شتێک لە دینە ڕاستیەکە ئەمێنێتەوە؟ چ شتێک ئەمێنێتەوە لەو دینەی کە رسول الله ﷺ هێناویەتی؟!
ئەم دینە دینی الله تعالی ـیە و بەرنامەیەکی جوانە بۆ مرۆڤەکان دایناوە، ھیچ پێویست ناکات جەنابت بێی شتی بۆ زیاد بکەیت، ئەوەی کە بۆت دانراوە وەکو خۆی شوێنی بکەوە و تەواو، ئەگەر خێرێك لە بیدعەدا ھەبوایە ئەوا ھاوەڵان دەیان کرد کە لە ھەموو کەس زیاتر لە قورئان و فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ تێگەیشتبوون، بەڵام ھەمیشە خۆیان لە داھێنان پاراستوە و فەرمانیان بە شوێنکەوتن کردووە .
ھەروەکو عبدالله ـی کوڕی مسعود کە ھاوەڵی پێغەمبەرە ﷺ دەفەرمووێت : (اتبعوا ولا تبتدعوا فقد کفیتم، فإن کل محدثة بدعة، و کل بدعة ضلالة) .
واتە : شوێن بکەون و بیدعە مەکەن بەڕاستی ئەوەندە بەسە بۆتان، چونکە ھەموو داھێنراوێك بیدعەیە، وە ھەموو بیدعەیەك گومڕاییە .
? الإبانة الصغری، ئەثەری ژمارە ١٠٧
جا گومڕاکان بۆ ئەوەی خۆیان لە مەسەلەکە بدزنەوە دەڵێن : تۆ بە سواری وڵاخ ھاتوچۆ بکە چونکە سەیارە لە سەردەمی پێغەمبەر ﷺ نەبووە! یان ئەڵێن : کارەبا بەکارمەھێنە چونکە لەو سەردەمە نەبووە . . . تەنیا بۆ شەرعاندنی بیدعەکانیان ئەم قسانە و چەندین قسەی بێ مەعنای تر دەکەن کە بەڕاستی ئینسانی عاقڵ نایکات .
وا دەزانێت بەم قسانە دەمکوتت ئەکات، ئێمە باسی داهێنان لە دونیا ناکەین باسی داهێنان لە دینی الله عز وجل دەکەین، ئەمە دوو شتی جیاوازن، کەس ڕێی لێ نەگرتوی لە دونیادا داھێنان بکەی بەڵام دین جیاوازە الله عز وجل بۆ بەندەکانی داناوە و کەس بۆی نییە لێی زیاد و کەم بکات .
ھیوادارم جارێ ئەوەندە بەس بێت لەسەر بیدعە، ان شاء الله لەمەودوا ھەوڵ ئەدەین عەقیدەی ئەھلی سوننە و جەماعەتان پێ بناسێنین، و بالله التوفیق.
#پۆستی : (٥٥)
▫️بیدعە : (١)
بیدعە واتە داھێنان، کردەوەیەکە ھەمیشە پێچەوانەی سوننەتە، وە ناو نراوە (بِدعَة) لەبەر ئەوەی کە ئەنجامدەرەکەی دای ھێناوە بەبێ ئەوەی کە ھیچ پێشەوایەکی ھەبێت .
جا بیدعە ئەو کردەوەیەیە یان ئەو وتەیەیە کە پێغەمبەر ﷺ و ھاوەڵانی نەیان کردووە و نەیان وتووە، وە زانایانیش لە تابعین و ئەتباعی تابعینیش لەسەری نەبوونە چونکە ھیچ بەڵگەیەکی شەرعی لەسەری نییە .
زانایان لە ھاوەڵان و تابعین لە دوای کوفر و ئەھلی کوفر زۆر توند بوونە لەسەر بیدعە و ئەھلەکەی، وە بیدعەیان بە گەورەترین تاوان داناوە لە دوای کوفر، چونکە بیدعە لە تاوانەکانی وەکو کوشتن و زینا و دزی . . . ھتد ناچێت کە خاوەنی ئەم جۆرە تاوانانە خۆیان بە تاوانبار دەزانن بۆیە لەوانەیە زۆر ئاسانتر تەوبەی لێ بکەن، ئەگەر چیش گوێی نەداتێ کە تاوانێکی گەورەی کردووە بەڵام لە ناخی خۆی ھەر ھەست بە تاوان دەکات .
بەڵام بیدعە زۆر جیاوازە؛ خاوەن بیدعە ئەو کارە یان ئەو وتەیەی کە دایھێناوە بە شتێکی خێری دەزانێت، واتە وا ھەست دەکات کە کارێکی چاکی کردووە، ئێ ئەگەر کەسێك وابزانێت کاری چاك دەکا چۆن تەوبەی لێ دەکات؟!
ورد ببنەوە لەم وتەیەی ئیمامی الأوزاعي کە زیاتر ڕوونی دەکاتەوە، الأوزاعي دەفەرمووێت :
ئیبلیس بە دۆستەکانی وت : لە کوێوە دەچن بۆ نەوەی ئادەم؟
وتیان : لە ھەموو شوێنێکەوە.
وتی : ئەی لە ڕێی داوای لێخۆشبوونیانەوە بۆیان دەچن؟
وتیان : ئەوە شتێکە کە بە ئێمە ناکرێت چونکە ئەوان دامەزراون لەسەر تەوحید .
وتی : دەبێت لە دەرگایەکەوە بۆیان بچم کە داوای لێخۆش بوون نەکەن لە الله .
الأوزاعي فەرمووی : جا ھەواو ئارەزوو و بیدعەی تێدا بڵاو کردنەوە .
? بڕوانە کتێبی الإبانة الصغری : ئەثەری ژمارە ١٠١
جا بیدعە تاوانێکە کە کەسی بیدعەچی بە تاوانی نازانێت، کە بە تاوانیش نەزانی چۆن تەوبەی لێ دەکات؟! بۆیە لەبەر ئەم ھۆیە و چەندانی تر زانایان زۆر توند بوونە بەرامبەر بیدعە و ئەھلەکەی و لە بەرامبەر ڕق لێبونەوەیان چاوەڕێی پاداشتیش بوونە لە الله عز وجل .
بڕواننە ئەم وتانەی نەقڵی دەکەم سەبارەت بە ئەھلی بیدعە :
- حمادی کوڕی زید فەرمووی : یونسی کوڕی عبید پێی وتم : ئەی حماد من گەنج ببینم لە ھەموو حاڵەتێکی تاوان ئەوا لە خێری بێ ئومێد نابم، تاکو نەیبینم ھاوڕێیەتی خاوەن بیدعەیەك دەکا، جا ئەو کات دەزانم کە تیاچووە .
- یوسفی کوڕی أسباط فەرمووی : سەیرکردنی خاوەن بیدعە نوری حەق لە دڵدا دەکوژێنێتەوە .
- بشری کوڕی الحارث فەرمووی : ئەگەر لەسەر ڕێگاکەت خاوەن بیدعەیەك ھەبوو ئەوا چاوت بنوقێنە پێش ئەوەی پێی بگەیت .
? بڕوانە کتێبی الإبانة الصغری : ئەثەری ٩٨ - ١٢٥ - ١٢٦
وتەی تر زۆرە لەسەر بیدعە و ئەھلەکەی، ئەمە تەنیا وەکو ناساندنێکی بیدعە و توندی تاوانەکەی بە گشتی، چونکە بەداخەوە ئەوەی ئەمڕۆ گوێی پێ نەدرێت بیدعەیە، لە پێشتر باسمان کرد کە تۆ دەڵێی أشھد ان محمدا رسول الله چوار شت لە خۆ دەگرێت چوارەمیان ئەوەبوو کە عیبادەت نەکەین مەگەر بەو شێوەیە نەبێت کە پێغەمبەر ﷺ کردوویەتی واتە لە خۆمانەوە شت دانەھێنین و نەیکەین بە دین .
إن شاء الله لە پۆستێکی تردا ڕوونتری ئەکەینەوە .
#پۆستی : (٥٤)
*▫️تەکفیر : (٤)*
ھەروەکو پێشتریش وتمان؛ تەکفیرکردن لەسەر ڕووکەش و دڵنیایی دەکرێت، واتە دەبێت کوفرەکە لە کەسە بینرابێت یان بیسترابێت و لێی دڵنیابیت کە کردویەتی ئینجا تەکفیر دەکرێت، نەك لە خۆتەوە گومانی خراپی پێ ببەیت، چونکە تەنیا الله تعالی ئاگای لە دڵە ئێمە تەنیا ڕووکەشمان لەسەرە .
بۆیە ھەر کەس شایەتمانی ھێنا و نوێژی کرد و ڕۆژووی گرت یاخود ھەر شەعائیرێکی ئیسلامی لێ بینرا و کوفری لێ نەبینرابوو ئەوا دەبێت بە موسڵمانی بزانیت، بەڵگەش ئەوەیە کە پێغەمبەر ﷺ ناوی ھەموو مونافیقەکانی بە وەحی پێ ڕاگەیەندرابوو بەڵام مونافیقەکان کوفرەکەیان شاردبووەوە و لە ڕووکەشدا ئیسلامیان نیشان دەدا بۆیە پێغەمبەر ﷺ تەکفیری نەکردن بەئاشکرا .
بەڵام کاتێك کوفریان ئاشکرا کرد لە غەزای تەبوکدا، الله تعالی فەرمووی : | لَا تَعْتَذِرُواْ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَٰنِكُمْ | (التوبة : ٦٦)
: واتە عوزر مەھێننەوە چونکە کافر بوونەوە لە دوای ئیمان ھێنانتان .
ھەروەھا لە فەرموودەیەکی متفق علیه ھاتووە لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە رضي الله عنە فەرمووی : ﷺ ناردینی بۆ جوھەینە، جا گەیشتینە لای ئاوەکانیان، وە من و ئەنصاریەك شوێنی پیاوێك لەوان کەوتین، جا کە گرتمان پیاوەکە وتی : لا إله إلا الله، بۆیە ئەنصاریەکە دەستی لێ ھەڵگرت بەڵام من ڕمێكم لێدا و کوشتم، جا کە گەیشتینەوە مەدینە، ئەو ھەواڵە گەیشت بە پێغەمبەر ﷺ بۆیە پێی فەرمووم : (ئەی ئوسامە! کوشتت دوای ئەوەی کە وتی لا إله إلا الله؟)
وتم : ئەی پێغەمبەری الله بۆ پەنادانی خۆی وای وت .
دوبارە فەرمووی : (کوشتت دوای ئەوەی کە وتیشی لا إله إلا الله؟) جا ھەر دووبارەی دەکردەوە تا ئەوەی کە ھیوام دەخواست ئەو ڕۆژە موسڵمان بوومایە .
[متفق علیە]
جا حزبە بەناو ئیسلامیەکان ئەم فەرموودەیە دەکەنە بیانوی ئەوەی کە نابێت بە کەس بوترێت کافر، ئێ باشە ئێمەش دەڵێین ھەر کەس وتی لا إله إلا الله و کوفری لێ نەبینرا موسڵمانە بەڵام کە کوفری ئەنجامدا ئیسلامەتیەکەی بەتاڵ دەبێتەوە، چونکە الله تعالی فەرموویەتی : | لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ | (الزمر : ٦٥)
: واتە ئەگەر شیرکت کرد ھەموو کردەوەکانت بەتاڵ دەبێتەوە .
دواتر ئەگەر وتیان تەکفیر کردن ئیشی خەواریجەکانە ئەوا درۆ دەکەن، چونکە خەواریجەکان بە ناحەق خەڵکیان تەکفیر دەکرد واتە بێ ئەوەی کەسەکە کوفری کردبێت تەکفیریان دەکرد، خۆ بەشێك لە ھاوەڵانی وەکو ابن عباس و ابن عمر تەکفیری کۆمەڵەیەكیان کرد کە پێیان دەوترا قەدەریەکان، وە إن شاء الله لە داھاتوودا زیاتر دەچمە ناو ئەو بابەتانەوە بەڵام با لێرەدا باسکردنی تەکفیر بەس بێت .
لە ئێستادا تەنیا بزانن کوفر و شیرکی گەورە چیە سەرەتا بۆ ئەوەی خۆتانی لێ بپارێزن دواتر تاکو دەور و بەرتانی لێ ئاگادار بکەنەوە، جا ئەگەر ھەر کەسیش ئەنجامیدا خۆتانی لێ بەری بکەن و تەکفیری بکەن .
#پۆستی : (٥٣)
*▫️تەکفیر : (٣)*
ئەو کاتەی کە پێغەمبەر ﷺ سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ غەزای تەبووك چەند کەسێك گاڵتەی پێ دەکەن و دەڵێن : ئەم پیاوە زۆر سەیرە ئەیەوێ کۆشك و قەڵاکانی ڕۆم بگرێت !
جا الله عز وجل لە بارەیانەوە دەفەرمووێت : | وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمْ تَسْتَهْزِءُونَ | (التوبة : ٦٥)
: واتە ئەگەر لێت بپرسینایە دەیان وت تەنھا بە گاڵتە و گەپ وامان وتوە و بە ڕاستمان نەبووە، ئەی محمد پێیان بڵێ گاڵتەتان بە الله و ئایەتەکانی و پێغەمبەرەکەی دەکرد؟!!
لە ئایەتی دواتر دەفەرمووێت : | لَا تَعْتَذِرُواْ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَٰنِكُمْ إِن نَّعْفُ عَن طَآئِفَةٍ مِّنكُمْ نُعَذِّبْ طَآئِفَةًۢ بِأَنَّهُمْ كَانُواْ مُجْرِمِينَ | (التوبة : ٦٦)
: واتە عوزر مەھێننەوە و مەڵێن بە گاڵتەمان بووە، بەڕاستی کافر بوونەوە لە دوای ئیمان ھێنانتان، ئەگەر لە کۆمەڵێكتان ببورین لەبەر ئەوەیە کە پەشیمان بوونەتەوە ئەوە سزای ھەندێکیتان دەدەین لەبەر ئەوەی کە تاوانکار بوون و بەردەوام بوون لەسەر کوفر و لێی پەشیمان نەبوونەوە .
لەم ئایەتەوە بۆمان دەردەکەوێت کە کوفر بە گاڵتەوگەپیش ھەر کوفرە، واتە بە گاڵتەوە کوفرێک بکەیت یان بۆ ئەوەی خەڵکی پێت پێ بکەنێت ئەوە کافر ئەبیت. ھەروەھا قسەی ئەوانەش پوچەڵ دەبێتەوە کە دەڵێن کابرا دەبێت خۆی بڵێ کافرم ئینجا کافر دەبێت، نەخێر ئەوەتا عوزر دەھێننەوە کە بە ڕاستیان نەبووە و ھێشتا الله عز وجل پێیان دەفەرمووێت کافر بوونەوە دوای ئیمان ھێنانتان .
ھەروەھا قسەی ئەوانەش پوچەڵ دەبێتەوە کە دەڵێن : کاکە بە کەس مەڵێن کافر بەشکم الله ڕۆژێك ھیدایەتی بدا و بگەڕێتەوە. لێرەدا الله عز وجل پێیان دەفەرمووێت کافر بوونەوە دوای ئیمان ھێنانتان، دواتر دەفەرمووێت ئەگەر لە ھەندێكتان ببورین لەبەر ئەوە بووە کە پەشیمان بونەتەوە، کەواتە دەردەکەوێت کە ھەر کات لە کوفرەکەی پەشیمان بووەوە و ھاتەوە ناو ئیسلام بە موسڵمانی دەزانیت و ھەر کات کوفری کرد کافر دەبێتەوە دووبارە .
نەزانەکان ئەڵێن : (کاکە بە کەس مەڵێن کافر بەشکم الله ڕۆژێك ھیدایەتی بدا و بگەڕێتەوە) ئەسڵەن ئەم قسەیە زۆر گێلانەیە، چونکە ھاوەڵە بەڕێزەکانی پێغەمبەر ﷺ ھەموویان بە یەکجار موسڵمان نەبوون، ھەیان بوو زوو موسڵمان بوو ھەشیان بوو زۆر درەنگ موسڵمان بوو، بۆ نمونە عکرمەی کوڕی ابو جھل رضي الله عنە کە فەتحی مەککە دەکرێت ڕادەکا چونکە فەرمانی کوشتنی بۆ دەرکراوە لە لایەن پێغەمبەرەوە ﷺ، لەبەر ئەوەی ھێندە کافرێکی سەرسەخت بووە بەڵام دواتر شایەتمان دەھێنێت و پێغەمبەریش ﷺ دەیبورێت .
بۆیە تکایە مەڵێن بەشکم کابرا پەشیمان بێتەوە، ئێ ھەر کاتێك پەشیمان بووەوە، دێتەوە ناو ئیسلام .
ھەروەھا کەسانێکیش دەڵێن بەشکم نەیزانیبێت کوفرە بۆیە ئەنجامیداوە !
ئاخر تۆ کە دێیتە ناو ئیسلامەوە لەسەر ئەو ئەساسە دێیتە ناوی کە خۆت لە کوفر و شیرك داڕنیت، وە ئەم کوفرانەی کە باسمان کردوون ھەمووی کوفری ئاشکران و ھەموو کەس دەبێت بیزانێت، ئێستە چ مەعقولیەتێکی تێدایە بڵێی لا إله إلا الله کەچی ھاوار لە غەیری الله بکەیت؟! یان بڵێی ئێستە فڵانە ئایەت ناگونجێ لەگەڵ سەردەم؟! یان بچی پەنجە بۆ کەسانێك مۆر بکەی کە ئیسلام بە وەحشیگەری دەزانن؟! یان پەنجە بۆ کەسانێک مۆر بکەیت کە دەڵێن کرۆکی دیموکراسیەت لە ئیسلامەوە وەرگیراور،ەئەگەر ئەم کارانە بکەیت ئەوە تۆ ئەسڵەن لە ئیسلام تێنەگەیشتوویت هەتا بە خۆت بڵێیت موسوڵمان .
نەزانین لە هەندێ کاتدا عوزرە کە کەسانێك بە فێڵەوە کوفر دەرببڕن و کەسانێکی نەزانیش بێن دوبارەی بکەنەوە بێ ئەوەی بزانن واتای چیە، جا لە هەندێک حاڵەتدا ئەم نەزانانە ڕاستەوخۆ تەکفیر ناکرێن بەڵکو فێر دەکرێن کە ئەم شتە کوفرە ئەگەر ھەر وازیان لێی نەھێنا ئەو کات تەکفیر دەکرێن .
#پۆستی : (٥٢)
*▫️تەکفیر : (٢)*
ھەموو کەس دەزانێت دەستنوێژ بە شتانێك بەتاڵ دەبێتەوە، بۆ نمونە ھەر شتێك لە پاش و پێشت ھاتە دەرەوە ئەوا تۆ دەستنوێژت نەماوە، ھەروەھا نوێژیش کۆمەڵێك کردار بەتاڵی دەکاتەوە بۆ نمونە نەمانی دەستنوێژ لەناو نوێژەکەت یاخود خواردن و خواردنەوە لە ناو نوێژەکەت، بە ھەمان شێوە کردەوەکانی تریش ھەڵوەشێنەرەوەی خۆیان ھەیە و ئەگەر ئەنجامیان بدەی ئەوا سفر دەبنەوە .
بۆ ئیسلامەتی و تەوحید ـیش ھەڵوەشێنەرەوە ھەیە، ئەویش بریتیە لە کوفر و شیرکی گەورە و نیفاق، بەڵام کوفر و شیرکی بچووك ئیسلامەتی پێ ھەڵناوەشێتەوە .
الله تعالی دەفەرمووێت : | وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ | (الزمر : ٦٥)
: واتە ئەی محمد ﷺ وەحی بۆ تۆ و ئەوانەی پێش تۆ نێردراوە کە ئەگەر شیرك ئەنجام بدەیت ئەوا ھەموو کردەوەکانت بەتاڵ دەبنەوە و لە ڕۆژی دواییش لە دۆڕاوان دەبیت .
ھەروەھا دەفەرمووێت : | وَلَقَدْ قَالُوا كَلِمَةَ الْكُفْرِ وَكَفَرُوا بَعْدَ إِسْلَامِهِمْ | (التوبة : ٧٤)
: واتە وە بەڕاستی وشەی کوفریان وت و کافر بوونەوە دوای ئیسلامەتیان .
جا دیقەتی ئایەتەکان بدەن و تێڕابمێنن لە قورئان زۆر بە ئاشکرا ئەوەتان بۆ دەردەکەوێت کە ئیسلامەتیش ھەڵدەوەشێتەوە، تەنانەت بۆ پێغەمبەرانیش قبوڵ نەبووە کە شیرك و کوفر ئەنجام بدەن کە ھەرچەندە ئەوان نەك لە کوفر و شیرك بەڵکو لە تاوانی گەورەش مەعصوم بوونە بەڵام بۆ تێگەشتنی ئێمەیە کە الله تعالی وای فەرمووە .
جا ئەمەم وەکو بیرخستنەوەیەك باسکرد، ئێستە من ئەپرسم ئایا کەسێك لە نوێژدا دەستنوێژی نەمێنێت ھێشتا پێی دەڵێی ئەم کەسە نوێژی کردووە؟!!
کەسێك بە ڕۆژووە بەڵام لە نیوەڕۆدا قومێك ئاو دەخوات، ئایا ھێشتا ڕۆژووەکەی ماوە؟!
بێگومان نەخێر، ئێ دەی ئیسلامەتیش زۆر لەوانە حەساسترە، کەسێك کە شیركی ئەنجامدا دەزانی چی کردووە؟ وەکو ئەوەیە دروستکراوێكی بێ دەسەڵاتی الله ـی یەکسان کردبێت بە الله ـی عظیم !
ھێشتا تۆی موسڵمان ئەم کەسە بە موسڵمان دەزانیت؟ مەگەر غیرەتت بۆ الله تعالی نییە؟
ھەروەھا کەسێك نکۆڵی لە ئایەتێك دەکات یان گاڵتە بە ئادابێکی ئیسلامی دەکات یان جنێو بە الله تعالی و پێغەمبەرەکەی ﷺ دەدات یان ھەر کوفرێکی تر لە کوفرە گەورەکان، تۆ ھێشتا بە موسڵمانی دەزانیت؟! ئەگەر هەمان کەس جنێو بە ناموست بدا لێی قبوڵ ئەکەیت ؟!!!
جا تۆ ئەگەر قبوڵت کرد دیارە غیرەتت نیە، بەڵام الله تعالی دەفەرمووێت : | وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ | (الزمر : ٧)
: واتە ڕازی نییە کە بەندەکانی کوفر بکەن .
بەڵام دەبێت ئاگامان لەوەبێت کە ئێمە تەنیا بڕیار لەسەر ئەوە دەدەین کە دیومانە بە چاوی خۆمان، واتە کوفر لە کەسەکە نەبینین یاخود نەیبیستین بۆمان نییە گومانی ئەوەی پێ ببەین کە لە ناو دڵیدا چی دەگوزەرێت، تەنھا و تەنھا ڕووکەشمان لەسەرە و ئەوەی لە ناو دڵیشدا دەگوزەرێت دەیگێڕینەوە بۆ الله تعالی، جا إن شاء الله لە پۆستی داھاتوو ڕوونتری ئەکەینەوە .
#پۆستی : (٥١)
*▫️کوفر و شیرکی بچووك : (٢)*
ئیمام ئەحمەدی کوڕی حەنبەل رحمة الله علیە لە نامیلکەی اصول السنة لە فەقەرەی النفاق و انتقاص الصحابة باسی نیفاق دەکات، پاشان چەند فەرموودەیەك دەھێنێ و ڕایدەگەیەنێت کە کوفری بچووکن، ھەروەکو دەفەرمووێت :
فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ : (سێ شت لە ھەرکامێکتان ھەبێت ئەوا ئەو کەسە مونافیقە) ئەمە لە ڕووی توندێتیەوەیە، بەو شێوەیە ڕیوایەتی دەکەین کە ھاتووە و تەفسیری ناکەین، وە فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ : (لە دوای من مەبنەوە کافر کە ھەندێکتان لە ملی ھەندێکی ترتان بدەن)، وە ھاوشێوەی ئەمە : (ئەگەر دوو موسڵمان بە شمشێرەکانیان گەشتن بە یەك ئەوا بکوژ و کوژراو ھەردوکیان لە ئاگردان)، وە ھاوشێوەی ئەمە : (جنێودان بە موسڵمان فسقە، وە شەڕ کردن لەگەڵی کوفرە)، وە ھاوشێوەی ئەمە : (ھەر کەس بە براکەی وت ئەی کافر، ئەوا بۆ یەکێکیان دەگەڕێتەوە), وە ھاوشێوەی ئەمە : (کوفر کردن بە الله ئەوەیە کە خۆت بەری بکەی لە ڕەچەڵەکەکەت ئەگەر کەمیش بێت) وە نمونەی ئەم فەرموودانە کە صحیحن و لەبەرکراون، جا ئێمە تەسلیمیان دەبین تەنانەت ئەگەر تەفسیرەکەشی نەزانین، وە قسە و مناقشەی تێدا ناکەین، وە تەفسیری ئەم فەرموودانە ناکەین مەگەر بەو شێوەیە نەبێت کە ھاتوونە، و ڕەتیشیان ناکەینەوە مەگەر بە شتێکی صحیح تر لەمانە.
جا بزانە ئیمام ئەحمەد دەفەرمووێت ئەمانە لە ڕووی توندێتیەوە ھاتوون، واتە پێغەمبەر ﷺ تووند بووە لەسەر ئەم گوناھە و بکەرەکەی نەك ئەوەی بڵیت ئەنجام دەرەکەی کافرە یان مونافیقە، ھەروەھا ئەمەی کە ئیمام ئەحمەد باسی کردووە لە زانایانی پێش خۆی وەری گرتووە نەك ئەوەی کە لە ھەوا و ئارەزووەوە قسەی کردبێت.
فەرموودەی یەکەم کە باسی نیفاق دەکات درێژەکەی ئەوەیە کە دەفەرمووێت : (ئەگەر وەعدی دا دەیشکێنێت، وە ئەگەر قسەی کرد درۆ دەکات، . . ) لە شوێنێکی تر دەفەرمووێت : (ئەگەر ئەمانەتی پێ سپێردرا خیانەتی لێ دەکا، . . )، ئەسڵەن نیفاقی بیروباوەڕ کە نیفاقی گەورەشی پێ دەوترێت ئەوەیە لە ژێرەوە کافر بیت و بە ڕووکەش ئیسلام نیشان بدەیت، ئێ کوا وەعد شکاندن و درۆکردن و ئەمانەت نەپاراستن کوفرن تا بڵێیت ئەوەی کە ئەم سیفەتانەی تێدا بێت مونافیقە؟ جا کەواتە ئەمە نیفاقی بیروباوەڕ نیە نیفاقی عەمەلە و ئەنجام دەرەکەی مونافق نیە .
ھەروەھا کوشتن و جنێو دان و خۆ بەریکردن لە ڕەچەڵەك کوفری گەورە نین، ئەگەر بڵێیت شەڕکردن لەگەڵ موسوڵماندا کوفری گەورەن ئەوا مەجبوری بەشێک لە ھاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ بە کافر بزانی لە کاتێکدا کەسانی وایان تێدا بووە کە موژدەی بەھەشتی پێدراوە، چونکە ئەوانیش ناکۆکی و شەڕ لە نێوانیان ھەبووە بەڵام ئێمە نەھیمان لێکراوە باسی ناکۆکی نێوانیان بکەین، وە بە کافردانانی ناحەقیش ئەوە نیە خۆتی پێ کافر ببیتەوە بەڵکو تاوانی ئەو تەکفیرکردنە ناحەقەت دەکەوێتە سەر.
ھەروەھا لەم ڕووەوە فەرمودەی: (ھەر کەس گزی لێمان کرد لە ئێمە نیە), یان : (ھەر کەس بە غەیری الله سوێندی خوارد ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە) ئەمانە و زۆرێکی دیکە کوفری بچووکن بەڵام ئەگەر ئەم کارانەی لا حەڵاڵ بوو یان ئەو شتەی سوێندی پێ خوارد پێی گەورەتر یان یەکسان بوو بە الله، ئەوا پێی کافر دەبێت، والله تعالی اعلی و اعلم.
ان شاء الله لە داھاتوودا زیاتر لەبارەیەوە قسە دەکەین.
#پۆستی : (٤٩)
*▫️کوفر و شیرکی بچووك : (١)*
کوفر و شیرکی بچوك ئەوەیە کە بە ئەنجام دانی کافر نابیت و لە ئیسلام ناچیتە دەرەوە ھەروەھا پێشی دەوترێت (کُفرٌ دونَ کُفر، یان شرک دون شرک).
لە زۆر فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ دەبینی دەستەواژەی کوفر و شیرك بەکار ھاتووە، یاخود ئەنجام دەرەکەی بەوە ناوبردووە کە لە ئەو نییە.
جا ئەمانە و زۆرێکی تریش زانایان لە کتێب و نامیلکەکانیان بۆ ئێمەیان نەقڵ کردووە کە کوفری گەورە نین بەڵکو گوناھانێكن کە پێغەمبەر ﷺ لەسەر بکەرەکەی توند بووە بۆ ئەوەی ئوممەتەکەی لە گەورەیی ئەو گوناھانە ھۆشیار بکاتەوە.
جا ئایا پێغەمبەر ﷺ لە وتنی دەستەواژەی کوفر مەبەستی کوفری گەورە بووە یان بچوك؟ چۆن بیناسینەوە ئێمە؟
تاکە ڕێگا بۆ ناسینەوەیان بریتیە لە گەڕانەوە بۆ زانایانی سەلەفی ئوممەت، چونکە ئەوان شارەزاترین کەس بوون بە کتێبی الله تعالی و فەرموودەکانی پێغەمبەرەکەی ﷺ، چونکە ئەوان یان ئەوەتا ھاوەڵی پێغەمبەر ﷺ بوونە یان شوێن کەوتەی ھاوەڵان بوون یان شوێنکەوتەی شوێن کەوتوان بوون، جا ئاشکرایە کە ئەوان لەسەر دینە ڕاستەقینەکە بوون و جوانتر لە قورئان و سوننەت تێگەیشتوون وەك لە ئێمە.
بەڵام بەداخەوە ئەبینی زۆرێك لە بانگخواز و مەلاکانی ئەمڕۆ کە ئەو مەنھەجەی زانایانی سەلەفی ئوممەتیان تەرك کردووە، لە وتار و وانەکانیاندا دەڵێن ئەوەی فڵانە شت بکات کافر دەبێت! یاخود بمرێ الله بە بێ ئیمانی زیندووی دەکاتەوە! کەچی ھەر ئەوەی کە ئەو خەڵکی لەسەر بە کافر دادەنێت زانایان بە کوفری بچوك دایان ناوە.
بۆیە ئێمەی موسڵمان نە دەبێت توندڕەو بین نە شلڕەو، تەنھا شوێن کەوتنی دەقمان لەسەرە بە تێگەیشتنە ڕاستەقینەکەی سەلەف، جا ان شاء الله تعالی لە پۆستی داھاتوو چەند کوفر و شیرکێکی بچوك باس دەکەین.
#پۆستی : (٤٨)
*▫️طاغوت : (٣)*
لە پۆستی پێشووتر باسمان کرد کە کەعبی کوڕی ئەشرەف حەڵاڵی حەڕام کردووە و حەڕامی حەڵاڵ کردووە ھەروەھا پێشتر لە زنجیرەی #شیرکی_گەورە لە پۆستی دووەم باسی شیرکی گوێڕایەڵیم کردبوو، لێرەش بە کورتی باسی دەکەمەوە بۆ ئەوەی ڕوونتر بێت :
الله تعالی دەفەرمووێت : | اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَٰهًا وَاحِدًا | (التوبة : ٣١)
: واتە گاور و جولەکە حاخام و قەشەکانی خۆیان کردە خوا لە غەیری الله، وە عیسای کوڕی مەریەمیشیان کردبووە خوا کەچی تەنیا فەرمانیان پێ کرابوو یەك خوا بپەرستن کە الله ـیە .
الطبري لە تەفسیرەکەیدا لە بارەی ئەم ئایەتەوە لە ھاوەڵی بەڕێز عەدی کوڕی حاتەمەوە «الله لێی ڕازی بێ» دەگێڕێتەوە :
ھاتم بۆ لای پێغەمبەر ﷺ و خاچێكم لە ملدا بوو، پێغەمبەر ﷺ پێی فەرمووم ئەی عەدی ئەو پەیکەرە لە ملت دابکەنە، عەدی فەرمووی : منیش لە ملم دامکەند و دواتر پێغەمبەر ﷺ ئەم ئایەتەی خوێندەوە «مەبەست لە ئایەتەکەی سەرەوەیە»
منیش وتم ئەی پێغەمبەری الله ئێمە حاخام و قەشەکانمان نەدەپەرست .
فەرمووی : ئەی ئەوەیان بۆ حەڕام نەدەکردن کە الله حەڵاڵی کردبوو ئێوەش حەڕامتان دەکرد؟ وە ئەوەیان حەڵاڵ دەکرد کە الله حەڕامی کردبوو ئێوەش حەڵاڵتان دەکرد؟
وتم : بەڵێ.
فەرمووی: جا ئەوە پەرستنیانە.
کەواتە تێ بگە ڕەحمەتت لێبێت ھەر کەس حەڵاڵێکی ئاشکرای حەرام کرد یان حەرامێکی ئاشکرای حەڵاڵکرد و خەڵکیش شوێنی کەوتن لە حەڵاڵ کردن یان حەرامکردنی شتەکەدا ئەو کەسە دەپەرسترێت لەلایەن ئەوانەی شوێنی دەکەون، ھەر کەسیش بپەرسترێت ئەوا بووەتە طاغوت مادام پێی ڕازیە .
ئەگەر جولەکە و گاور لەسەر ئەم کارەیان لای الله تعالی بووێتن بە طاغوت، ئەی پێت وانیە ئەوانەی ئەمڕۆ لە پەڕلەمان شەریعەت بۆ خەڵك دادەنێن طاغوت نەبن؟ خۆ ئەوانیش حەڵاڵی الله تعالی حەڕام دەکەن و حەڕامی الله تعالی حەڵاڵ دەکەن، وە خەڵکیش بە دەنگدان پشتیان دەگرن و دەیان پەرستن و پشتیوانیان ئەکەن .
بۆیە ڕەحمەتت لێبێت بیر بکەرەوە و دەنگیان پێ مەدە و خۆت لە خۆیان و شوێنکەوتوانیان بەری بکە چونکە کوفر کردن بە طاغوت و ئیمان ھێنان بە الله تعالی بەشێكە لە وەلاء و بەڕائەکەت، بەبێ وەلاء و بەڕائیش لا إلە الا الله ـکەت دانامەزرێت و موسڵمان نیت تا وەلاء و بەڕائت نەبێت .
الله تعالی بە ڕاشکاوانە واجبی کردووە لەسەرت کە کوفر بە طاغوت بکەیت و ئیمان بە خۆی بھێنی، ھەروەکو دەفەرمووێت : | فَمَن يَكْفُرْ بِٱلطَّغُوتِ وَيُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَا | (البقرة : ٢٥٦)
: ھەر کەس کوفر بە طاغوت بکات و ئیمان بە الله بھێنێت ئەوا دەستی بە ھۆکارێکی پتەو گرتووە کە پچڕانی بۆ نییە.
ابن وھب لە تەفسیرەکەی خۆی ھێناویەتی کە ابن عباس لە تەفسیری ئەو ھۆکارە قایمەدا دەڵێ : مەبەستی لا الە الا الله ـیە .
کەواتە ئیسلامت نییە بە بێ کوفر کردن بە طاغوت و ئیمان ھێنان بە الله، چونکە ئەگەر وا نەکەیت دەستت نەگرتووە بەو ھۆکارە قایمە کە لا الە الا الله ـیە، ھەڵبەت کوفر کردن بە طاغوتیش بەوە دەبێت کە لە خۆیان و شوێن کەوتوانیشیان بەری بیت وە ڕێبازەکەشیان بە پووچ و بەتاڵ بزانی و بە کافریان بزانیت .
#پۆستی : (٤٧)
*▫️شیرکی گەورە :* ١
شیرك واتە ھاوبەش بڕیاردان بۆ الله تعالی، بە گشتی بریتییە لە ئەنجامدانی ھەر جۆرە پەرستنێك لە پەرستنەکان بۆ غەیری الله عز وجل، پەرستن بە تەنھا سوجدە بۆ بردن و تەواف کردن نییە، بەڵکو چەندین جۆری تریشی ھەیە، هەربۆیە تۆی موسڵمان دەبێت بزانیت جۆرەکانی پەرستن چین تا ھەمووی تەنیا بۆ الله تعالی تەرخان بکەیت و نەکەویتە ناو شرکەوە و کردەوەکانت بەتاڵ نەبنەوە .
*▫️شیرکی داوا و هاوار لێکردن*
بریتییە لەوەی داوا یان هاوار لە غەیری الله عز وجل بکەیت بۆ شتێک کە تەنها الله عز وجل خاوەنیەتی، وا بزانیت گوێی لێتە یاخود بە ھاناتەوە دێت، جا ئەو کەسە یان ئەو شتەی بانگی دەکەیت لە غەیری الله عز وجل یان ئەوەتا کەسێکی مردووە لە پێغەمبەران علیهم السلام و پیاوچاکان، یان قەبرێكە یان بتێکە یاخود کەسێکە کە غائبە و لە نزیکت نییە و دەنگت نایگاتێ .
ئەم شرکە زۆر زۆر باوە لە ناو خەڵکدا، بۆ نمونە ئەڵێت : پێغەمبەر فڵانە شتت بەسەر بێت، یان یا حەزرەتی غەوز، یان دەچنە لای گۆڕەوە داوا لە مردووەکە دەکەن دوعاکانیان بە الله بگەیەنێت! بە بیانووی ئەوەی کە ئەو پیاوچاکەی ناو گۆڕەکە نزیکی ئەکاتەوە لە الله تعالی و خۆی ڕووی نییە ڕاستەوخۆ داوا لە الله عز وجل بکات !!! خۆ کافرەکانی قوڕەیشیش ھەر ئەوانەیان ھەبوو الله تعالی بە کافر و موشریك لە قەڵەمی دان.
ئەوجا با لەم ئایەتانە وردببینەوە بۆ ئەوەی جوانتر تێبگەین، الله تعالی لە بارەی موشریکەکانی قوڕەیشەوە دەفەرمووێت : | مَا نَعْبُدُهُمْ إِلا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى | (الزمر : ٣)
: واتە ئێمە نایان پەرستین مەگەر بۆ ئەوە نەبێت کە لە الله نزیکمان بکەنەوە.
جا بەڕای تۆ پەرستنی کافرەکانی قوڕەیش بۆ بت و پیاوچاکەکانیان چۆن بووە؟ لە وەڵامدا دەڵێم الله تعالی دەفەرمووێت : | فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ | (العنکبوت : ٦٥)
: واتە جا ئەوان ئەگەر سواری کەشتی بووبان بە تاك و تەنھا و نییەتپاکییەوە داوایان لە الله عز وجل دەکرد و بەس ھاواریان لەو دەکرد، بەڵام کاتێك الله ڕزگاری دەکردن و دەگەیشتنە وشکانی، ئەوا یەکسەر دەستیان دەکرد بە شەریك دانان بۆی.
کەواتە پەرستنەکە زیاتر ھاوار لێکردن و بانگکردن بووە واتە شیرکی (دعاء)، وە ئایەتی تر زۆر ھەن لە بارەی ئەوەی کە دەبێ تەنیا ھاوار لە الله تعالی بکرێت، بۆ نمونە (الاحقاف ٥، المؤمنون ١١٧، الجن ١٨).
ئەوجا ھەندێ کەس دەڵێن کاکە ئێوە ئەڵێی ڕقتان لە پێغەمبەر و پیاوچاکانە بۆ نابێ ھاواریان لێ بکەین!!! منیش ئەڵێم باشە دەی ئێوە ڕقتان لە الله تعالی ـیە بۆ بە تەنیا ھاوار لەو ناکەن؟
پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام وە پیاوچاکان رحمهم الله پێگەی خۆیان هەیە لە دیندا و ئەبێت ڕێزیان لێ بگیرێت، بەڵام نابێت ببرێنە ئاستی الله عز وجل، چونکە پیاوچاک هەرچەندە چاک بێت سنوورێکی خۆی هەیە و نابێت لەو سنوورە تێپەڕبێت، وە هەموو پێغەمبەرانیش بۆ ئەوە هاتوون تا بە ئێمە بڵێن تەنها هاوار لە الله عز وجل بکەن. وە تەماشای دووعاکانی رسول الله بکە هەمووی بریتیە لە (اللهم، یان یا ربي)، واتە داوا لە الله تعالی ئەکات .
#پۆستی : (٣٢)
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago