کتێبی هەلار

Description
ئەز هەلارم؛
گڕ و هاڵاوی پەرتووکان، چەخماخەیەک لە ئاسمانی ئاوەز...
بۆ ئاسۆیەکی ڕوون بیر دەکەمەوە و لەو پێناوەدا پەرتووکە باشەکانت پێ دەناسێنم.
پێشکەوتن ئارمانجی مەیە!

بۆ پەیوەندی:
@XizriHedi
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

2 months, 3 weeks ago

📚| کتێبی دەنگی: شەوێک لە ناو کۆمەڵگایەکی نەخۆش - بەشی هەژدە
🎙| نووسین و خوێندنەوە: فاتح

@Halarbook | 📚🎧

2 months, 3 weeks ago

دڵ کە زۆر مەسروورە ئەمڕۆ ئارەزووی ئیزهار ئەکا
حەز لە فنجانی شەرابی دەستوپەنجەی یار ئەکا

دڵ گەشە وەک گوڵ وەهایە دەرد و ئازاری نەما
تالیبی ویسکی و شەرابە حەز لە عوود و تار ئەکا

دڵ نەجاتی بوو لە تەنگی کەوتە بەزموڕەزمەوە
عاشقی سەیروسەفایە مەیلی ناو گوڵزار ئەکا

دڵ ئەوەندە مەست و کەیلە شێتە هیچ هۆشی نییە
وا لە ڕەقسایە خەریکە عالەمێ بێزار ئەکا

دڵ بە نەشئە و بەزمی میللییەت شوکر بووژایەوە
شایییە سەیرانە بەزمە پڕبەدەم هاوار ئەکا

دڵ بە ئاواتی گەیشت و لاوی کوردی دی کە وا
یەکدڵ و یەکدەم خەریکە میللەتی هۆشیار ئەکا

دڵ لە کینە خاڵییە بێگەردە سافە وەک بلوور
سەد تف و لەعنەت لە چارەی خائینی سەگسار ئەکا

دڵ ئەڵێ «بێکەس» هەتا کەی لافی میللییەت بە دەم
هەوڵ و تێکۆشینە تەنها قەومی کورد ڕزگار ئەکا

گەر بەڕاستی بێنە پێشێ دەست لە دەست یەک کەن هەموو
کێیە ئەو کاتە حوقووقی قەومی کورد ئینکار ئەکا

یەکتریتان خۆش بووێ تا نەگبەتی بەرتان بدا
دوودڵی ئەم قەومە دیل و سووک و بەدڕەفتار ئەکا

📚| دیوانی فایەق بێکەس
📖 | مژار: شێعر
✍🏻 |نووسەر: فایەق بێکەس
🖨 |چاپەمەنیی: مانگ

@Halarbook | 📚🌻

2 months, 3 weeks ago

📚| کتێبی دەنگی: شەوێک لە ناو کۆمەڵگایەکی نەخۆش - بەشی حەڤدە
🎙| نووسین و خوێندنەوە: فاتح

@Halarbook | 📚🎧

3 months ago

📚| کتێبی دەنگی: شەوێک لە ناو کۆمەڵگایەکی نەخۆش - بەشی یازدە
🎙| نووسین و خوێندنەوە: فاتح

@Halarbook | 📚🎧

3 months ago
Dibêjin gul nexweş e wey gulîzeram

Dibêjin gul nexweş e wey gulîzeram
Dibêjin gul nexweş e wey gul ez bimrim
Rebenê bi bextê reş e
Wey gul wey gul wey gulîzer
Derdêm yek bû bûne sedhezar
Ez ji vî canê xwe bûme bezar

Gula min gula zer e wey gulazerê
Gula min gula zer e wey gulîzeram
Ber çavêm here û were
Wey gul wey gul wey gulîzer
Derdêm yek bû bûne sedhezar
Ez ji vî canê xwe bûme bezar

Gula min bê evîn e wey gulevînê
Gula min bê evîn e wey gulevînê
Ez bûm Mem ew bû Zînê
Wey gul wey gul wey gulîzer
Derdêm yek bû bûne sedhezar
Ez ji vî canê xwe bûme bezar

🎶| Gulîzer
🎙| Şivan Perwer

@Halarbook |🎶🌼

3 months ago

📚| کتێبی دەنگی: شەوێک لە ناو کۆمەڵگایەکی نەخۆش - بەشی دە
🎙| نووسین و خوێندنەوە: فاتح

@Halarbook | 📚🎧

6 months ago

کاتێ زانیان
دڵت پاپۆڕی ئەوینە و
بۆ گەیشتن بە بەندەری خۆشەویستی
دەریای شەختە و سەهۆڵ ئەبڕی
هاتن سینگتیان هەڵدڕی!

کاتێ زانیان
دڵت پردێکە پان و پۆڕ
بەرەو ناخی مێژووی جیهان
دەستی کوێستانت گرتووە و
لەقووڵایی مەرگ و خوێنا
ئەیبەی بەرەو کۆشکی ژیان
پەردەی وەرزی زریان ئەدڕی
هاتن سینگتیان هەڵدڕی!

کاتێ زانیان
بورکانە دامرکاوەکان ئەخرۆشێنی
بوومەلەرزە خنکاوەکان
لەناو خوێنتا ئەجوێنەوە
نەخشەی جیهان ئەشێوێنی
سنوورەکان لەژێر پێتا ئەتوێنەوە
وەک بڵێسەی کڵپەی ئاگر
لەناو شەوەزەنگا ئەگڕی
هاتن سینگتیان هەڵدڕی

کاتێ زانیان
ناوت بووە بە جوانترین وشەی ئەوین
دڵدارەکان ئەبزوێنی
دەنگت بووە بە چەپکە تیشک
شەوی چڵکن ئەشڵەقێنی
شانت داوە بە ژێر خەمی نیشتمانا و
فرمێسک لەچاو هەژار ئەسڕی
هاتن سینگتیان هەڵدڕی

کاتێ زانیان،
کوێستانت کردووە بە هێلانە
بە شمشاڵی لوولەی تفەنگ
دڵدارەکان بۆ جێژوانی چیا ئەچڕی
هاتن سینگتیان هەڵدڕی
هاتن سینگتیان هەڵدڕی

?| کاتێ زانیان
?| جەلال مەلەکشا
✍?| جەلال مەلەکشا
?| زڕەی زنجیری وشە دیلەکان

@Halarbook |??

Telegram

هەلار؛ گڕ و هاڵاوی پەرتووکان

6 months ago
6 months ago
6 months, 1 week ago

ئەز هەلارم؛
گڕ و هاڵاوی پەرتووکان، چەخماخەیەک لە ئاسمانی ئاوەز...
بۆ ئاسۆیەکی ڕوون بیر دەکەمەوە و لەو پێناوەدا پەرتووکە باشەکانت پێ دەناسێنم.
پێشکەوتن ئارمانجی مەیە!

حەز دەکەی کام پەرتووک بناسی؟ لەسەری کرتە بکە????

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago