Last updated hace 1 año, 2 meses
وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️
Last updated hace 1 año, 3 meses
بزرگ ترین چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot
Last updated hace 3 semanas, 3 días
◈دەتەوێت ڕۆژانە هەرزار چاڪە بڪەیت؟
لەریوایەتی (مسلم)دا هاتوە ڪەوا
موصعەب ـی ڪــوڕی سعــد دەڵێت:
باوڪم بە منی وت: لەگەڵ رسول اللّٰه ﷺ بووین کە فەرمووی: ئایا یەڪێڪ لە ئێوە ناتوانێت لەوەی ڪە ڕۆژانە هەزار چاڪە بە دەست بهێنێت؟ جا یەڪێڪ لەوانەی دانیشتبوو پرسیاری ڪرد: چۆن یەڪێڪ لە ئێمە هەزار چاڪە بەدەست بهێنێت؟
فەرمووی️ ﷺ :سەد جار بڵێت؛ "سبحان اللە"
جا بۆ ئەو ڪەسە هەزار چاڪە دەنووسرێت
یان هەزار تاوان لەسەری دەسڕێتەوە ..
◈ دەربارەی عیبادەت و ڕۆژووی
پێغەمبەری خوا ﷺ لە مانگی "شعبان" دا ..
پێغەمبەری خوا ﷺ هێندە ڕۆژووی سوننەتی دەگرت لە مانگی شەعبان کە لە هیچ مانگێکیتر ئاوا بەڕۆژوو نەدەبوو، بەڵکو زۆرینەی ڕۆژەکان بەڕۆژوو دەبوو.
وەک دایکمان عائیشە فەرموویەتی: هەرگیز پێغەمبەری خوام ﷺنەبینیووە لە هیچ مانگێک بە تەواوی بەڕۆژوو بێت تەنها ڕەمەزان نەبێت، وە نەمبینیووە مانگێک زۆرینەی بەڕۆژوو بێت وەکو ئەوەی لە شەعبان بەڕۆژوو دەبوو.
◈ دوای چاڪەڪردن لەگەڵ دایڪ و باوڪ،
سەرانیڪردنی خزمان چاڪەیەڪی زۆر گەورەیە!
ئەبو هوڕەیڕە دەڵێت: ڪابرایەڪ وتی
ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ڪێ لەپێشترە
بۆ چاڪبوون لەگەڵیدا ..؟
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: دایڪت، دایڪت، دایڪت، پاشــان بــاوڪــت،
پاشان خزمە نزیڪ و نزیڪترەڪانت..
◈کلیلی نزاو پاڕانەوە چیە..؟؟
کلیلی نزا و پاڕانەوەکان سەڵاواتدانە
لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ هەروەکو
چۆن کلیلی نوێژ دەست نوێژە،
صلوا علی حبیب?****
◈ لە ڪام ڪاتە ڪەنابێت نوێژ بکرێت.؟
لەڕیوایەتی(موسلم)دا هاتیە ڪەوا
پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی: نوێژ ناڪرێت و دروست نیە، لە دوو ڪاتدا، لە ڪاتی دانان و ئامادەبوونی خواردن و لە ڪاتی تەنگەتاوی دا. (ڪاتێک مرۆڤ پێویستی بە سەرئاو بوو)
◈فەزڵی زیڪری ( الحمدللە )( لاالەالااللە)
عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ يَقُولُ: «أَفْضَلُ الذِّكْرِ لَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَأَفْضَلُ الدُّعَاءِ الْحَمْدُ لِلَّهِ» .
واتە: جابری كوڕی عەبدوڵڵا خوالێی ڕازی بێت گوتوویەتی: گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو دەیفەرموو: گەورەترین و چاكترین زیكر
(لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)یە، گەورەترین و چاكترین
دوعاش (الْحَمْدُ لِلَّهِ)یە
◈ هەمووڪات صەڵاوات بدەن
بەتایبەت لە شەوو ڕۆژی هەینی . .
قال الإمام الشافعي: «وأحب كثرة الصلاة على النبي ﷺ في كل حال، وأنها في يوم الجمعة وليلتها أشد استحباباً، وأحب قراءة الكهف ليلة الجمعة ويومها لما جاء فيها»
ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: «پێم خۆشە لەهەموو کاتێک سەڵاوات بدەین لەسەر پێغەمبەر ﷺ، وە بەتایبەت لە ڕۆژی جومعە و شەوەکەیدا زیاتر سوننەتە، وە پێم خۆشە سورەتی الکھف لە شەوی جومعە و ڕۆژەکەیدا بخوێندرێتەوە لەبەر ئەو فەرموودانەی لە دەربارەیدا هاتوونە»
كتاب الأم للإمام الشَّافعي (٢٣٩/١).
اللَّهُم صَلِّ وَسَلِّمْ على نَبِيِّنَا مُحمَّد ﷺ..
◈نەرم و نیانى سەرچاوەى هەموجوانیەڪانە
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : «إِنَّ
الرِّفْقَ لَا يَكُونُ فِي شَيْءٍ إِلَّا زَانَهُ، وَلَا يُنْزَعُ
مِنْ شَيْءٍ إِلَّا شَانَهُ».
واتە: بەڕاستى نەرم و نیانى لە هەرشتێكدا هەبێ جوانى دەكات، لە هەرشتێكدا دابڕنرێ ناشرینى دەكات.
◈ زیڪری (سيد الإستغفار):
لە بارەی ئەم زیڪرەوە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هەر ڪەسێك لە ڕۆژدا لە ناخی دڵیەوە بیڵێ، لەو ڕۆژەشدا بەر لەوەی ئێوارە دابێ بمرێ، ئەوە ئەهلی بەهەشتە، ھەروەھا هەر ڪەسێك لە شەودا لە ناخی دڵیەوە بیڵێ، بەر لەوەی ڕۆژی بەسەردابێ بمرێ، ئەوە ئەهلی بەهەشتە.
دوعایەڪە بەم شێوەیە ؛
اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي، فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ».
واتە: گەورەترین و چاكترین پاڕانەوەی داوای لێخۆش بوون ئەوەیە، كە (بەندە) بڵێ: ئەی خودایە! تۆ پەروەردگارمی، جگە لە تۆ هیچ پەرستراوى دیكە نیيە (بە هەق)، وە تۆ منت دروست كردوەو من بەندەی تۆم، وە من تا بتوانم لەسەر بەڵێن و پەیمانەكەمم كە بە تۆم داوە، پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی كردەوەی خۆم، وە دان دەنێم بە نیعمەتەكانت لەسەرم و دان دەنێم بە گوناهەكانم، لێم خۆشبە، بێگومان جگە لە تۆ كەس (بۆی نیيە لە گوناهی بەندەكان) خۆشبێ.
Last updated hace 1 año, 2 meses
وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️
Last updated hace 1 año, 3 meses
بزرگ ترین چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot
Last updated hace 3 semanas, 3 días