VejînBooks

Description
کەناڵی ڕاگەیاندنی بنکەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی کوردی books.vejin.net
We recommend to visit

Last updated 1 month, 3 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

Last updated 1 month, 2 weeks ago

2 weeks, 5 days ago

🎉 هۆگرانی زمان و ئەدەب و مێژووی کورد،
«نۆیەم ساڵی کردنەوەی ڤەژینبوکس» و «ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک»تان لێ پیرۆز بێت.

✴️ ئێستا دەتوانن 22821 پارچە دەق لە 247 کتێبی 139 نووسەر/شاعیر لە ڤەژینبوکسدا بخوێننەوە.

🙏 بۆ ئەم خەباتە مەزنە زۆر سوپاسی بەشداربووانی پرۆژەکە دەکەین کە لە ساڵی 2016ەوە لە تایپ و پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوەی دەقەکاندا هاوکارییان کردووە. هەروەها زۆر مەمنوونی بنەماڵەی نووسەر و شاعیرە ڕەحمەتییەکان و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەین کە بە دڵێکی فراوانەوە فایلەکانیان بۆ ناردین. سوپاسێکی تایبەتیش لەو خۆشەویستانە دەکەین کە لەم بارودۆخە ئابوورییە خراپە درێژخایەنەدا، بە یارمەتیی دارایی، پرۆژەکەیان ژیاندووەتەوە.

چەند تێبینی:

🗓 ئەمساڵ، لە بەشی گەڕانی پێشکەوتووی ڤەژینبوکسدا، گەڕان بەپێی ساڵی بەرهەمهێنانی دەقەکەشمان زیاد کرد کە هیوادارین کەڵکی هەبێت بۆتان.

لەم دوایییانەدا، پێشکەوتنی ژیریی دەستکرد لە زمانی کوردیدا هەلێکی باشی بۆمان ڕەخساندووە بۆ خێراترکردنی پەرەپێدانی پرۆژەکە. هیوادارین بتوانین لە ساڵی داهاتوودا بە یارمەتیی بەرنامەکانی گۆڕینی دەنگ بۆ دەق و وێنە بۆ دەق کۆمەڵێکی زۆرتری دەق زیاد بکەین بە ڤەژینبوکس.

📢 بە داخەوە تا ئێستا نەمانتوانیوە ڕێژەیەکی بەرچاو لە دەقی شێوەزارەکانی خوارووی کوردستان بڵاو بکەینەوە. تەنیا هۆکاری کەمبوونی بەشداربووی شارەزای ئەو شێوەزارانە بووە. هەر لێرەوە داوا لە خەڵکی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام و لوڕستان دەکەین کە بێن بە هانای پرۆژەکەوە با هەر چی دەقی گونجاوی ئەو ناوچانە هەیە زیاد بکرێن بە ڤەژینبوکسیش.

2 weeks, 6 days ago
***📕*** «چەند لێکۆڵینەوەیەک لە مێژووی بابان …

📕 «چەند لێکۆڵینەوەیەک لە مێژووی بابان و سۆران و بۆتان» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«چەند لێکۆڵینەوەیەک لە مێژووی بابان و سۆران و بۆتان» چەند توێژینەوەیە لەسەر ئەو سێ میرنشینە کوردییە کە «کاوس قەفتان» (١٩٣٣-٢٠٠٩) نووسەری بەناوبانگی خەڵکی سلێمانی نووسیویەتی. لەم کتێبەدا سەرنجێکی زیاتر خراوەتە سەر سێ میری بەناوبانگتری میرنشینەکان واتە ١- ئەوڕەحمان پاشای بابان (ساڵانی ١٧٨٩ بۆ ١٨١٣)، ٢- میر محەممەدی ڕەواندزی ناسراوە بە پاشا کوێرەی سۆران (ساڵانی ١٨٢٠ بۆ ١٨٣٦) و ٣- بەدرخان پاشای بۆتان (ساڵانی ١٨٤٣ بۆ ١٨٤٧). لە هەر بەشێکدا خاڵە بەهێزەکان و لاوازییەکان و هۆکاری سەرکەوتن و دواتر تێکشکانیان باس کراوە.

- سپاس بۆ کاک «ئیحسان ئیزەدی» کە دەقی کتێبەکەی بۆ تایپ کردین.

https://books.vejin.net/ck/news/1107
https://books.vejin.net/book/168

3 weeks, 2 days ago
***📕***«چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)» لە ڤەژینبوکسدا …

📕«چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«چوارینەکانی خەیام» وەرگێڕانی کۆمەڵێک لە کورتە شیعرەکانی عومەر خەیام (١٠٤٨-١١٣١) شاعیری بەناوبانگی خوراسانە کە «ئەحمەد شاڵی» (١٩٢٤-١٩٧٧) لە فارسییەوە وەری گێڕاوەتە سەر کوردیی ناوەندی. کێشی شیعرە فارسییەکان عەرووزین بەڵام شاڵی لەسەر کێشی دە بڕگەیی دای ناون.

- سپاس بۆ کاک «زریان سەرچناری» کە دەقی دیوانەکەی بۆ ناردین.
https://books.vejin.net/ck/news/1106
https://books.vejin.net/book/167

3 months, 2 weeks ago
***?*** «فەرهەنگی جۆیس بلەو» لە ڤەژینلێکسدا …

? «فەرهەنگی جۆیس بلەو» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/blau

«فەرهەنگی کوردی-فەرەنسی-ئینگلیزی» بەرهەمی دکتۆر «جۆیس بلەو/Joyce Blau» (١٩٣٢-٢٠٢٤) نووسەر و زمانناس و چالاکی ئاشتیخوازی فەرەنسییە. جۆیس بلەو لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس بوو و ئەم فەرهەنگەی لە ساڵی ١٩٦٥دا (لە تەمەنی ٣٣ ساڵیدا) بڵاو کردووەتەوە. فەرهەنگەکە 6277 سەروشەی کوردیی باکووریی تێدایە کە واتاکانی بە فەرەنسی و ئینگلیزی بۆ داناوە. هەروەها جۆری وشەکان (ئاوەڵناو، ئاوەڵکردار و...) و نێر و مێی ناوەکان و شێوەی ڕانەبردووی کردارەکانی دەستنیشان کردووە (بەڵام بە داخەوە تێپەڕ و تێنەپەڕبوونی کردارەکان دیاری نەکراون). لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە وشەکانی لەو دەقە کوردییانە کۆ کردووەتەوە کە تا ئەو سەردەمە بڵاو بوونەتەوە.

- سوپاس بۆ «ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس» کە وێنەی لاپەڕەکانی فەرهەنگەکەیان بڵاو کردووەتەوە.
- سوپاس بۆ «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی لە وێنەکان دەرهێنا و ئامادەی کرد بۆ داتابەیس.

3 months, 2 weeks ago
***?*** «فەرهەنگی مەردۆخ» لە ڤەژینلێکسدا دانرا

? «فەرهەنگی مەردۆخ» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/merdox

«فەرهەنگی مەردۆخ» بەرهەمی «شێخ محەممەدی مەردۆخ» (١٨٨٠ – ١٩٧٥) ناسراو بە «ئایەتوڵڵا مەردۆخ»، مامۆستای ئایینی، نووسەر و شاعیری خەڵکی سنەیە. فەرهەنگی مەردۆخ 22759 سەروشەی کوردیی تێدایە کە زیاتر لە شێوەی سنەییدا بە کار دێن و هاوتاکانیشی بە کوردی و فارسی و عەرەبی و هەندێک جاریش تورکی داناوە. ئەم فەرهەنگە یەکەم جار ساڵی ١٩٥٧ بە شێوەی ئۆفسێتی دەستنووس بڵاو کراوەتەوە. ئایەتوڵڵا مەردۆخ لە پێشەکییەکەیدا پێشنیازی ئەلفوبێیەکی کوردیی دەستکردی خۆی هێناوە بەڵام لە نووسینی فەرهەنگەکەدا بە کاری نەهێناوە و هەر بە ڕێنووسی فارسی وشە کوردییەکانی نووسیوەتەوە بەڵام بۆ نیشاندانی «بزرۆکە (i)» ژێرە/کەسرە (ـِ) و بۆ دالی کلۆر «ڊ»ی داناوە. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦دا کاک «ڕەئووف ڕەهنموون» فەرهەنگەکەی بە ڕێنووسی نوێی ئێستا نووسیوەتەوە و «انتشارات پرتوبیان» لە سنە چاپی کردووە.

- سوپاس بۆ کاک «ڕەئووف ڕەهنموون» کە فایلی وۆردی فەرهەنگەکەی بۆ ناردین.
- سوپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی ئامادەی کرد بۆ داتابەیس.

7 months ago
***?*** «دیوانی ڕاجی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

? «دیوانی ڕاجی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«دیوانی ڕاجی» شیعرەکانی «مەلا عەبدولڕەحمان کوڕی مەلا ئیبراهیم» (١٩١٢-١٩٦٩) ناسراو بە «ڕاجی»یە کە لە تیرەی میكایەڵی هۆزی جافی شارەزوور و دانیشتووی ناوچەی کۆیە بووە. ڕاجی مامۆستای ئایینی بووە و بێجگە لەم دیوانە، چەند کتێب و نامیلەکەشی بە عەرەبی و کوردی نووسیوە. لە دیوانەکەیدا ناسناوی شیعریی «ڕاجی»، «پشکۆ»، «ژیکۆ» و «گوویا»ی بە کار هێناوە. شیعرەکانی لە بابەتی مانا و هونەرەوە زۆر بەهێزن و زۆربەیان لەسەر کێشی عەرووزین.

- سپاس بۆ بنەماڵەی ڕاجی بە تایبەت کاک «ئسیماعیل ڕاجی» (شاعیر و وەرگێڕ)، کە دەقی دیوانەکەیان بۆ ناردین.
- سپاس بۆ کاک «محەممەد ئیسماعیلنەژاد (م.ئاران)» کە کێشی شیعرەکانی دەستنیشان کرد.

https://books.vejin.net/book/162
https://books.vejin.net/ck/news/1102

We recommend to visit

Last updated 1 month, 3 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

Last updated 1 month, 2 weeks ago