ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago
ڕۆمانى مژاباد یەکێکە لەڕۆمانەکانى ڕۆماننووسى ڕۆژئاواى کوردستانجان دۆست، لە لایەن فەرهاد چۆمانى لە کرمانجییەوە کراوە بە سۆرانى. ئەم ڕۆمانە باس لە سەردەمى کۆمارى کوردستانلە مەهاباد دەکات، کارکتەرى سەرەکىی ڕۆمانەکە بادین ئامێدییە، کە خۆى لە ناو ڕووداوەکاندا دەژى، یونس، باوکى بادین، پەیوەندى دەکات بە شۆڕشەکەى شێخ مەحموود لە سلێمانى و لە شەڕى دەربەندى بازیانشەهید دەبێت، دایکى بادینیش ئەرمەنییە.
بادینیش ڕوو دەکاتە سلێمانى و چەند ساڵێک لەوێ دەژى، چەندین کەس دەناسێت پەیوەندى لەگەڵ حزبى هیوا دروست دەکات و هەر لەوێش کچێک بە ناوى ژاڵە جافدەناسێت و دەبێـتە خۆشەویستى، دواتر بۆجارێکی تر ئەم کچە لە مهاباد دەبینێتەوە.
بادین دواى ئەوەى کە بارزانییەکان ڕوو دەکەنە کۆمارى کوردستان، ئەویش یەکێک دەبێت لەو کەسانەى کە دەچێتە شارى مهاباد و بۆ خۆى لەناو ڕووداوەکانىکۆمارى کوردستان دەژى و دەبینێت کە چۆن ڕووسەکان بێبەڵێن دەبن و کۆمار تووشى لەناوچوون دەبێت، هەروەها ئەو عەشرەت و هۆزە کوردییانەش دەناسێت کە پشت دەکەنە کۆمار و لەگەڵ دوژمن دەست تێکەڵ دەکەن، بەمەش کۆمار ڕووبەڕووى مەترسى دەکەنەوە.
نرخ: 224,000 تمەن
کۆشکە سوورەکە، بێ هیچ گومانێک... ئاستێکە لە گێڕانەوەی کوردی کە بزەی خۆشی دەخاتە سەر لێوی خوێنەر لە هەبوونی قۆناغێکی گەشەکردوو لە گێڕانەوەی کوردی‌دا.
د. هاشم ئەحمەدزادە
سەبارەت بە ڕۆمانی کۆشکە سوورەکە
✍️ شیرین کـ
رۆمانێكی تازه‌ی هیوا قادری شاعیره كه ساڵی 2021 ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م بۆی چاپكردووه، سه‌ره‌تای 2023 خوێندمه‌وه، دوو لایه‌ن له رۆمانەكەدا سه‌رنجی راكێشام: یه‌كه‌م له سه‌رتاوه تا كۆتایی فانتازیایه‌كی به‌رده‌وامه، ره‌نگه له‌به‌رئه‌وه بێت رۆمانه‌كه مێژوویه‌كی نزیك ده‌گێڕێته‌وه، باسی كۆمه‌ڵێك رووداو ده‌كات كه زۆربه‌مان یان تیا ژیاوین یا له‌بیرمانه، كاره‌كته‌ره‌كانی وێنای كه‌سانێكن كه ره‌نگه بیاناسینه‌وه، بۆیه وا باشتره به فانتازیا و شێوازی واقيعێكی سیحرئامێز گوزارشتی لێبكرێت، به‌ڵام هه‌ندێجار فانتازیه ده‌بێته درێژدادڕی و خوێنه‌ر بێزار ده‌بێت.
دووه‌م: كاره‌كته‌ری سارا خاتوون نموونه‌یه‌كی نوێ و زه‌قه له رۆمانی كوردیدا، ژنێكی لیسبیان واته هاوڕه‌گه‌زخوازه، سه‌ره‌تا وام هه‌ستكرد نووسه‌ر ده‌یه‌وێت سواری ئه‌و شه‌پۆله بێت كه دنیای خۆرئاوای گرتۆته‌وه و بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر رۆمانه‌كه‌ی بۆ زمانێكی بیانی ته‌رجه‌مه بكرێت زیاتر هه‌واداری ده‌بێت، به‌ڵام دواتر بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و كاره‌كته‌ره له‌وه ئاڵۆزتره به‌و مه‌به‌سته دانرابێت، به‌ڵكو وه‌ڵامێكی تووندوتیژه بۆ هه‌موو ئه‌و پیاوه شه‌هوه‌تبازانه‌ی ناو كۆشك كه هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت سارا خاتوون داگیربكات، به‌ڵام ئه‌و هه‌موویان نا‌ئومێد ده‌كات!!
كۆمێنت: (رۆمانه‌كه حیكایه‌تی ئه‌و پیاوانه‌یه له چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی ته‌مه‌نیاندا له شۆڕشگێڕێكی رۆمانسیه‌وه ده‌بنه بازرگان و ده‌سه‌ڵاتداری گه‌نده‌ڵ، ئه‌نجامیش له كرده‌یه‌كی خوێناوی هاوشێوه‌ی راپه‌ڕیندا له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه خوێنیان حه‌ڵاڵ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها حیكایه‌تی دوو ژنه یارخان و سارا خاتوون، ئه‌و دووانه‌ی ژیان ده‌به‌خشنه كۆشك و رووداوه‌كان ده‌جووڵێنن، یارخان دوای شكست و دۆڕانه‌كانی ژیانی بووه به سۆزانی، دواتریش به‌خانمی یه‌كه‌می كۆشك..).
سەرچاوە: کوردستانی نوێ
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month ago