Kurdish Healer Squad

Description
ماڵێك بۆ زانیاری پزیشکی
نەخۆشی و چارەسەرەکانی ، هۆکارەکانی نەخۆشی ، ڕێگاکانی خۆپارێزی
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

4 weeks ago

دێژا ڤوو: حاڵەتێکی دەروونیە کە تێیدا وا هەست ئەکەی کە دووجار یان زیاتر لە هەمان شوێن بووی و هەمان هەستت چێشتووە پێشتر، هەرچەنە یەکەمجاریشتە لەو شوێنە بی. وشەکە لە فەڕەنسیەوە وەرگیراوە کە بە واتای “پێشتر بینراوە” دێ. حاڵەتەکە لە هەموو کەسێکدا ڕوو ئەیا و کێشەیەکی ئەوتۆ نیە بەڵام لە هەندێ کەس زۆرتر دەرەکەوێ کە:
١. دەرمانی پەیوەست بە مێشکەوە وەردەگرێ
٢. بڕێکی زۆر لە کافاین ئەخوات
٣. کەم دەخەوێ
٤. دەروونیەن ماندووە
هتد…

خۆشبەختانە حاڵەتەکە مەترسیدارنیە و تەنها وەک ئیرۆرێکی دەروونی لێک ئەدرێتەوە.

#Kurdishhealersquad
#Babo

1 month, 1 week ago
1 month, 3 weeks ago

نیشانەکانی چاوی پەمەیی: ١.دەرکەوتنی سوور یان پەمەیی لە سپی چاودا.
٢. زیادبوونی فرمێسک یان ئاوبوونی چاو.
٣. دەردراوێک کە لەوانەیە ببێتە هۆی لکاندنی پێڵوی چاوەکان بە تایبەت لە حاڵەتەکانی بەکتریادا.
٤. خوران، سووتانەوە، یان هەستکردن بە چەقۆ.
٥. ئاوسانی پێڵوی چاو یان پێڵوی چاو.
٦. هەستیاری بە ڕووناکی.

ئامادەکردنی: بشری عبدالكريم
بەهیوایی سوود بینینن 🤍
#Kurdishhealersquad #Bushra_optometrist

3 months ago

شەوی هەینیە ..
سـڵاوات لەبیرمەڪەن بۆخۆشەویستمان
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ وَسَلِّمْ تَسْلِيماً كَثِيراً.....

3 months, 1 week ago

وەرن با چەند زاراوەیەکی پزیشکی فێربین ئەوڕۆ ??

1) Cardiology نەخۆشی دل

2) Neurology نەخۆشی دەمار

3) Orthopedics پزیشکی ئێسک و پروسکی

4) Pediatrics پزیشکی منداڵان

5) Dermatology پزیشکی پێست

6) Gastroenterology گەدە و ڕیخۆڵە

7) Ophthalmology پزیشکی چاو

8) Gynecology پزیشکی ئافرەتان

9) Psychiatry پزیشکی دەروونی

10) Endocrinology تایبەتە بە غودەی و هۆرمۆنەکان

11) Urology میزەڵدان

12) Hematology تایبەتە بە خوێن و نەخۆشیەکانی

13) Rheumatology ڕۆماتیزم

14) Pulmonology تایبەتە بە سییەکان

15) vomiting ڕشانەوە

16) septicemia ژەهراوی بوونی خوێن

17) nausea هێڵنج

18) hemorrhage خوێن بەربوون

19 ) inflammation هەوکردن

20) hematuria هەبوونی خوێن لە ناو مێز

بەهیوای سوود بینینن
هەمیشە تەندروست و سەلامەت بن ??
#Bushra_optometrist
#Kurdishhealersquad

3 months, 3 weeks ago

کورتکراوەی 89 پشکنین بە زمانی کوردی بە هیوای سود

‏1- ESR پشکنینی ئلتیھابات
‏2- Pcv & Hbg ‌پشکنینی رێژەی خوێن
‏3- TG پشکنینی چەوری ژێر پێست
‏4- Cholesterol پشکنینی چەوری ناو خوێن
‏5- HDLپشکنینی چەوری باش
‏ 6- LDL پشکنینی چەورى خراپ
‏7-VLDL پشکنینی هاوسەنگی چەوری
‏8-CHO/HDL پشکنینی رێژەی چەوی خوێن و چەوری باش
‏9- Blood urea پشکنینی تایبەت ئیش کردنی گورچیلەکان
‏10- BUN پشکنینی تایبەت بە ئیشکردنی گورچیلەکان
‏11- creatinine پشکنینی فرمانی گورچیلەکان
‏12- Uric acid داء الملوک
‏13-Serum Albumin پشکنینی رێژەی ئەلبۆمین تایبەت بەگورچیلە
‏14-Albumin in Urine پشکنینی ئەلبۆمین لەمیز
‏15-Serum Total Protine پشکنینی رێژەی پرۆتینی گورچیلەکان
‏16-Protien in Urine پشکنینی پرۆتین لە میز
‏17-T3 پشکنینی غودە
‏18- T4 پشکنینی غودە
‏19-TSH پشکنینی هاوسەنگی غودەی دەرەقی
‏20- AST پشکنینی ئەنزیمی جگەر کەبەچەوری جگەر ناسراو
‏21-ALT پشکنینی ئەنزیمی جگەر کەبەچەوری جگەر ناسراو
‏22-TSB پشکنینی زەردویی
‏23-Direct TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی
‏24-Indirect TSB پشکنینی جۆرەکانی زەردووی
‏25-Anti Phospholipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏26- Anti Cardiolipid IgG & IgM پشکنینی کێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏27- WBC پشکنینی پێوانی ڕێژەی خڕۆکە سپیەکان
‏28-CBC پشکنینی گشتی پێکھاتەکانی خوێن
‏29-(Rose Bengal test) Brucella پشکنینی تای ماڵتا
‏30- Widal پشکنینی گرانەتا
‏31- blood sugarپشکنینی شەکرە
‏32- RBS پشکنینی شەکرە دوای نان خواردن
‏33-FBS پشکنینی شەکرە پێش نان خواردن
‏34- HbA1C پشکنینی شەکرەی سێ مانگی
‏35- S. calciumبڕى کالیسیۆم لە لەشدا
‏36- CRP Titer پشکنینی رێژەی ڕۆماتیزم
‏37- ASO ئەم پشکنینە بریتیە لە دیاری کردنی دژە تەنی بەکتریایی
‏38- RF پشکنین رۆماتیزمی جومگەکان
‏39- Anti CCP پشکنینی رۆماتیزم
‏40- B. Group دیارى کردنى جۆرى خوێن
‏41- Bleeding time بۆ دیارى کردنى خوێن بەربون
‏42- Clotting time بۆ دیارى کردنى کاتى خوێن بەربون
‏43-PT پشکنینی خەستی خوێن
‏44-PTT پشکنینی خەستی خوێن
‏45-INR پشکنینی خەستی خوێن
‏46- HIV ڤایرۆسى ئایدز
‏47- HBS پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری بى
‏48- HCV پشکنینی ڤایرۆسى جگەر جۆری سی
‏49- LH پشکنینی هۆرمۆنی هێلکەدان
‏50- FSHپشکنینی هۆرمۆنی هێلکەدان
‏51- Testosterone هۆرمۆنی موو لەهەردووک رەگەزدا هەیە
‏52-Free Testo پشکنینی سەربەستی هۆرمۆنی موو
‏53-B-HCG پشکنینی هۆرمۆنی سکپڕی
‏54- prolactin ھۆڕمۆنی ڕێکخستنی دەردانی شیر
‏55- S. Ferritin رێژەی ئاسنی خەزن
‏56- Total Ironبڕى ئاسنی ناو خوێن
‏57- Vitamin D ڤیتامین دی
‏58- H.pylori in blood پشکنینی بەکتریای معیدە لەخوێن
‏59- H.pylori in Stool پشکنینی بەکتریای معیدە پیسایی
‏60- P.T in blood پشکنینی سکپری لەخوێن
‏61-P.T in urine پشکنینی سکپری لەمیز
‏62-CMV IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی سکپری
‏63-Rubella IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەت بەگرفتەکانی سکپری
‏64- Herps I IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەتبەکێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏65- Herps II IgG & IgM پشکنینی ڤایرۆسی تایبەتبەکێشەکانی منداڵ لەبارچوون
‏66- Toxoplasma IgG &IgM نەخۆشی دەردەپشیلە
‏67- Toxoplasma Titer پشکنینی ڕێژەی نەخۆشی پشیلە
‏68-Progestron پشکنینی هۆرمۆنی منداڵدان
‏69-SFA پشکنینی سپێرم
‏70- SFA Culture پشکنینی زرعی سپێرم
‏71-FOB پشکنینی قۆڵۆن=کۆڵۆن
‏72-GSE فەحسی پیسایی
‏73-IgE پشکنینی هەستیاری
‏74-TB پشکنینی سیل
‏75-D-Dimer پشکنینی خەستی خوێن
‏76-CK-MB پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
‏77-Myoglobin پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
‏78-Troponin I پشکنینی تایبەت بە جەڵتەی دڵ
‏79-Fibronogen پشکنینی خوێن بەربوون لەئافرەتان
‏80-Platelate Count پشکنینی پێوانی ڕێژەی پەڕەکانی خوێنە
‏81-PSA پشکنینی پرۆستات
‏82-S.Calicium پشکنینی کالیسۆم
‏83-Typhoid IgG پشکنینی گرانەتا
‏84-Typhoid IgM پشکنینی گرانەتا
‏85-2ME پشکنینی حمەی ماڵتا
‏86- GUE پشکنینی میز
‏87-GUE Culture پشکنینی زەرعی میز
‏88- MID پێوانی ڕێژەی مۆنۆسایتەکانە
‏89- GRA پێوانی ڕێژەی
گرانۆلۆسایتەکانە

#Bafrin

5 months, 2 weeks ago

توانای بینینی چاوی کۆرپەلە

لە کاتی لەدایکبووندا،  بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە ماوەی چەند مانگی یەکەمی ژیاندا ڕوودەدات ئەمانەی خوارەوە چەند نیشانەیەکن بۆ چاودێری کردن لە بینین و گەشەکردنی منداڵدا گرنگە لە بیرمان بێت کە هەموو منداڵێک وەک یەک نییە و هەندێکیش ڕەنگە لە چەند تەمەنێکی جیاوازدا بگەنە چەند نیشانەیەکی دیاریکراو.
لە ماوەی یەکەم مانگەکانی ژیاندا چاوەکان دەست بە کارکردن دەکەن بە یەکەوە و بینین بە خێرایی باشتر دەبێت . هەماهەنگی چاو دەست دەکات بە گەشەسەندن کاتێک کۆرپەکە دەست دەکات بە شوێنکەوتنی شتە جوڵاوەکان بە چاوەکانی و گەیشتن پێیان. تا هەشت هەفتە منداڵ بە ئاسانی دەست دەکات بە سەرنجدانی چاولەسەر ڕوخساری دایک و باوک یان کەسێکی تری نزیک لەوان

ڕەنگە هەندێكجار پرسیاری ئەوە هاتبێت بە خەیاڵتدا منداڵ چۆن شت دەبینێت و  وێنەكانی بەرچاوی ڕوناكە یان لێڵ ، ئەمانە چەند وێنەیەكی ڕونكردنەوەن ئەوەت بۆ ئاشكرا دەكات كۆرپەكەت لە یەكەم ڕۆژیەوە ڕەنگ و وێنەكان چۆن دەبینێت .

بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی لە پێگەی (دەیلی مەیل) دا بڵاوكراوەتەوە تیادا ئەم بابەتە ڕونكراوەتەوە .

-توانای مێشكی منداڵ لە سەرەتای ڕۆژەكانی لەدایكبونیەوە پەرش و بڵاوە و ڕێكخراو نیە لەیەر ئەوە چاوەكانی منداڵ وێنەكان بە ڕەنگی ڕەش و سپی دەبیننێت . 

- منداڵ لە تەمەنی یەك مانگیدا یەكەم ڕەنگ كە توانای هەیە بیبینێت ڕەنگی سوورە و دەتوانێت بە ئاسانی ئەم ڕەنگە بناسێتەوە.

ئەم وێنانە كە ڕونكردنەوەی توانای بینای چاوی منداڵ ڕون دەكاتەوە لە لایەن پزیشكی پسپۆڕی چاو ( دكتۆر رۆمیش ئەنگاوبلا) ەوە دانراوە و لە تەمەنی یەك  ڕۆژیەوە هەتا تەمەنی 12 مانگی ، ئەم پزیشكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە " توێكڵی بیبین لە مێشكدا سێ بەشی مێشكی داپۆشیوە و لەگەڵ گەورە بونی تەمەنی منداڵدا ووردە ووردە ئەم توێكڵەی مێشك گۆڕانكاری بەسەردا دێت .

و هەتا تەمەنی سێ مانگی منداڵ بە تەواوەتی توانای جیاكردنەوەی ڕەنگەكانی نیە و دوای ئەو تەمەنە چاوی منداڵ توانای جیاكردنەوەی ڕەنگەكانی هەیە .

- منداڵ لە تەمەنی 9 مانگیدا دوای ئەوەی توانای ئەوەی بۆ دروست دەبێت بڕوات ئەو كاتە شتەكانی دەوروبەری سەرنجی ڕادەكێشێت .
#Bushra_optometrist
#Kurdishhealersquad

5 months, 2 weeks ago

Pediatric Physiotherapy: کارکردن لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە کێشەی گەشەکردن یان جەستەیییان هەیە.
-------

⬜️کاریگەری چارەسەری فیزیایی لەسەر چاودێری تەندروستی:

چارەسەری فیزیایی بەشێکی دانەبڕاوە لە چاودێری تەندروستی. نەک تەنها یارمەتی چاکبوونەوە دەدات بەڵکو بەشدارە لە خۆپاراستن لە برینداربوون و بارودۆخەکان، یارمەتی خەڵک دەدات لە هەموو تەمەنێکدا بۆ (ژیانێکی تەندروستتر و چالاکتر). لە ڕێگەی پراکتیکیەکی بنەمادار بە بەڵگە و چاودێری کەسی، چارەسەری فیزیۆتێراپی ڕێگە بە تاکەکان دەدات بگەنە توانای کارایی تەواوی خۆیان.

---

چارەسەری فیزیایی کەلێنی نێوان دەرمان و جوڵە پڕدەکاتەوە، هونەری چاکبوونەوە لەگەڵ زانستی وەرزشکردن و کارکردن تێکەڵ دەکات.
----

Empowering recovery, restoring movement, and enhancing lives—physiotherapy is the path to a healthier, stronger you. ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
Shagull babakr : Physiotherapy Specialist
شاگوڵ بابکر- پسپۆڕی چارەسەری فیزیایی

5 months, 2 weeks ago

چارەسەری فیزیایی یاخود چارەسەری سروشتی چییە؟

چارەسەری فیزیایی کە بە چارەسەری سروشتی ناسراوە، پیشەیەکی چاودێری تەندروستییە کە گرنگی بە (بەرزکردنەوەی کارکردنی جەستەیی و -باشترکردنی کوالیتی ژیان دەدات لەڕێگەی جوڵە، وەرزشکردن، چارەسەری دەستی، و ئامۆژگاری کردن . ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرەوپێشبردن و گەڕاندنەوە و پاراستنی تەندروستی جەستەیی، بەتایبەتی دوای برینداربوون، نەخۆشی، یان بەهۆی بارودۆخیێکی درێژخایەن.

⬜️چارەسەری فیزیایی پێک دێت لە :
1. هەڵسەنگاندن و یارمەتیدەری دەستنیشانکردنی نەخۆشی :
چارەسەرکارانی فیزیایی بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی نەخۆشەکە لە ڕێگەی پشکنینی جەستەیی، وەرگرتنی history و تاقیکردنەوەکانی دەستنیشانکردن دەست پێدەکەن بۆ تێگەیشتن لە هۆکاری ئازاری نەخۆش . ئەمەش دەتوانێت بریتی بێت لە پشکنینی ماسولکەکان، جومگەکان، دۆخی جەستە، یان شێوازی جووڵە.

  1. پلانی چارەسەری تاکەکەسی:
    دوای هەڵسەنگاندن، چارەسەرکەرانی فیزیایی پلانی چارەسەری کەسی دادەڕێژن کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی نەخۆشیە تایبەتەکانە، جا ئەو نەخۆشیە پەیوەندییان بە ئازار، برینداربوون، یان تێکچوونی ژیانی کەسێکەوە هەبێت .

  2. چارەسەری دەستی(Manual Therapy)
    ئەمەش تەکنیکە دەستییەکانی وەک (جووڵاندنی جومگەکان، دەستکاریکردنjoint mobilization, manipulation) ، و ( تەکنیکەکانی شانە نەرمەکان (soft tissue techniques) دەگرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئازار، باشترکردنی جووڵە و بەرزکردنەوەی ئاستی گشتی جەستە.

  3. ڕاهێنانە چارەسەرییەکان Therapuatic exercises:
    وەرزشکردن لە ناوەڕۆکی چارەسەری فیزیاییدایە . چارەسەرکاری فیزیایی ( ڕاهێنانی بەهێزکردنStrengthening Exercise
    کشانی جەستە Stretching Exercise
    هاوسەنگی Balance exercise
    دەنووسن بۆ یارمەتیدان و چاککردنەوەی برینەکان و گەڕاندنەوەی جوڵەی جەستەیی.

  4. پەروەردە و ئامۆژگاری Education and Advice:
    پەروەردەکردنی نەخۆشەکان لایەنێکی سەرەکی چارەسەری فیزیاییە . بریتییە لە فێرکردن دەربارەی دۆخی جەستە Posture
    میکانیکی جەستە Body mechanics
    خۆپاراستن لە برینداربوون injury prevention
    گۆڕینی شێوازی ژیان Life style changes
    بۆ یارمەتیدان لە چاکبوونەوە و ڕێگریکردن لە کێشەکانی داهاتوو.

  5. چارەسەری کارەبایی :
    تەکنیکەکانی وەک
    Ultrasound Therapy
    TENS
    چارەسەری گەرمی یان سارد Cold and heat Therapy
    دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردن، و خێراکردنی چاکبوونەوە.

  6. شیاندنەوە:
    چارەسەرکارانی فیزیایی لەگەڵ ئەو کەسانە کاردەکەن کە لە نەشتەرگەری، برینداربوونی وەرزشی، یان زەبر و زەنگی دیکە چاک دەبنەوە بۆ ئەوەی هێز و جوڵە و سەربەخۆیی بەدەستبهێننەوە. هەروەها یارمەتی ئەو نەخۆشانە دەدەن کە حاڵەتە درێژخایەنەکانی وەک هەوکردنی جومگەکانArthritis
    نەخۆشییەکانی دڵ Heart disease
    جەڵتە Stroke
    هەیە.

⬜️کەی چارەسەری فیزیایی پێویستە؟
▫️Injury recovery:
دوای پێکانێکی وەرزشی، ڕووداوێک، یان نەشتەرگەری، چارەسەری فیزیایی یارمەتیدەرە لە (گەڕاندنەوەی جوڵە و بەهێزکردنی ماسولکەکان.

▫️Chronic condition:
بۆ بەڕێوەبردنی حاڵەتە درێژخایەنەکانی وەک ( هەوکردنی جومگەکان، ئازاری پشت ، داخورانی ئێسک ، کێشە لە دیسکەکانی بڕ برەی پشت.

▫️شیاندنەوەی دوای نەشتەرگەری:
یارمەتیدانی نەخۆشەکان بۆ گەڕانەوەی جوڵە و کارکردنی دوای نەشتەرگەری، وەک گۆڕینی جومگەکان، و پسان یان بریندار بوونی بەستەر و ماسولکەکان.

▫️Neurological disorders:
حاڵەتەکانی وەک (جەڵتەی مێشک، نەخۆشی پارکینسۆن یان برینداربوونی دڕکە پەتک ) سوود لە چارەسەری فیزیایی وەردەگرن بۆ باشترکردنی جوڵە و هەماهەنگی.

▫️چاودێری منداڵان و کەسانی بەساڵاچوو :
لە منداڵانەوە کە گەشەکردنیان دواکەوتووە تا بەساڵاچوان کە بەهۆی پیربوونەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی جووڵە دەبنەوە.

⬜️ڕۆڵی چارەسەری فیزیۆتێراپی لە ژیانی ڕۆژانەدا:

ڕاستکردنەوەی دۆخی جەستە:
یارمەتی باشترکردنی دۆخی جەستە دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی زەخت لەسەر ئێسک و ماسولکە یان ڕێگری لە برینداربوونی داهاتوو، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە کاری سەر مێزیان هەیە

بەڕێوەبردنی ئازار:
چارەسەرکارانی فیزیایی تەکنیکەکانی بەڕێوەبردنی ئازاری درێژخایەن و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دەرمان و باشترکردنی چالاکییەکانی ڕۆژانە فێر دەکەن.

⬜️بوارەکانی پسپۆڕی چارەسەری فیزیایی:
▫️
Orthopedic Physiotherapy:گرنگیدان بە سیستەمی ماسولکەیی و ئێسک و پروسکی (ئێسک، ماسولکە، بەستەرەکان).
▫️
Neurological Physiotherapy: گرنگیدان بەو حاڵەتانەی کاریگەرییان لەسەر مێشک و کۆئەندامی دەمار هەیە.
▫️
Cardiorespiratory Physiotherapy: گرنگیدان بە بارودۆخی دڵ و سییەکان.
▫️
Sports Physiotherapy: تایبەتمەندە لە چارەسەرکردنی وەرزشوانان و پێکانەکانی پەیوەست بە وەرزشەوە.
▫️

5 months, 3 weeks ago

دواخرا بۆ ڕۆژی سێ شەممه

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago