خانمانی سەکینەت 💚

Description
سوچێکی ئارام بۆ خانمان 💚
Advertising
We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 6 days, 7 hours ago

3 months ago

مــاوەیەکی تر دەرگای قوتابخانەکان دەکرێـنەوە،
داواکارییەک و چاکەیـەکم لە ئێوە دەوێت:

پێنج خولەک لەگـەڵ منداڵەکەت دابنیشە و تێی بگەیەنە،
کە کەسێک درێژە یا کورت، قەڵەوە یاخود لاواز،
ڕەشـە یان سوورە،
هەموو ئەمانە شتێکی ئاسایین و نابێت گاڵتەیان پێ بکرێت...

تێی بگەیەنە جانتای کۆن و تازە جیاوازییان نییە،
هەردووکیان هەڵگری هەمان خەون و ئاواتن...

فێری بکە
داهات و خواردن و گەڕانـەکانی ماڵەوە بۆ کەس باس نەکات.

فێری گیانی هاوکاری و یارمەتیدانی بـکە...
پەروەردە و فێرکردن سەرەتا لەماڵەوە دەست پێ دەکات😊

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

3 months ago

بسم الله

لە هەنگاوێکی نوێ و فیکرەیەکی دیکە پشتیوان بە خوا بە شێوازێکی دیکەش لە خزمەت دینی خوای گەورە و، پاشان ئێوەی بەڕێز ئەبین

ئەویش لە ڕێگەی دانانی کەناڵێکی تایبەت بە شیخ و زانای گەورەی ئوممەت«شیخ عبدالعزیز الطریفي» بە کوردی، لەو کەناڵە پشتیوان بە خوا قسەکانی ئەو بیرمەندە گەورەیە بە کوردی دائەنێین تا ئێمەی کوردیش لە عیلم و فەهمی ئەو زانا گەورەیە بێبەش نەبین و حەقی خۆی بە ناسین و سوود وەرگرتن لە عیلمەکەی بدەین.

داوای پشتیوانی و ئاسانکاریش هەر لە خوا ئەکەین

3 months ago
6 months, 2 weeks ago

وە خەڵوەت و پاککردنەوەی دڵ و مێشکت لەو زیادانەی کە ڕێگرن لە وەرگرتنی عیلم، باشترە لە دانیشتن بە دیار دەرسێکی دوو سەعاتی بە دڵ و مێشکی پڕ کارتێکەری ڕێگر لە وەرگرتن و مانەوەی کاریگەریی دەرسەکە!

مەبەست کەمکردنەوەی نرخی دانیشتن و لە خزمەت عیلم بوون نییە، بەڵام گرنگە ئینسان ڕۆژانە کاتێکی هەبێت کە دوور بێت لە هەموو شت و تەنیا لەگەل خۆی بێت و، کورتە لێپرسینەوەیەک لەگەڵ خۆی بکات و مێشک و دڵ و دەروونی لە شتی زیادە و نا پێویست پاک بکاتۆ.

ڕوونیش گەر نەبوو، محاوەلەیەکی تر بکەن، تێئەگەن ان شاء الله?

6 months, 3 weeks ago

"نەخۆشییەکانی ئوممەت ڕوو لە زیاد بوونە. پێویستمان بە پزیشکی زیارە"

7 months, 1 week ago

پێم وایە دووەم جارە کە ئەم ئاگادارییە بۆ خوشکان دائەنێم، بەڵام زۆر بە گرنگی ئەزانم بۆیە دووبارەی ئەکەمەوە:

خوشکان تکایە ئاگادار بن وێنەی خۆتان و ستۆرییەکانی تێلیگرامتان بکەن بە پرایڤت، چونکە ڕۆژێک بە ناو ئەندامەکانی ئێرە ئەگەڕام لەم ماوەیە، وێنە و ستۆری زۆرینەتان کە تایبەتیش بوون لای من دەرەکەوێت، عادەتەن زۆر بە ئاسایی لای هەموو خاوەن کەناڵ و گرووپێکی دیکەش دیارە، بۆیە هەم بزانن کە جۆینی چ کەناڵێک ئەبن و هەم وێنەی پرۆفایل و ستۆریەکانیشتان بکەن بە پرایڤت ...

7 months, 1 week ago

ڕیکۆردی سیمینارەکە
زۆر زۆر بە گرنگی بزانن و کاتی تایبەتی بۆ دابنێن.

لە دوعای خێر مامۆستا و گەر کرا ئێمەش لە بیر مەکەن

7 months, 1 week ago

شەیتان زۆر صابرە، چونکە پڕۆژەی ژیانی ئەو؛ تۆیت، بە پلەبەندی لەگەڵت خەریک ئەبێت، بەسیەتی لە ڕۆژێکا لە تەسبیحاتێک بێبەشت بکات، تا ئەو کاتەی دڵت لە دین بەتاڵ ئەکاتەوە و پڕی ئەکات لە هەر شتێک کە خۆی بیەوێ ....

9 months, 1 week ago

?‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەشی بیست و نۆ/ تێڕامان لە ژیاننامەی خۆشەویستمان ﷺ.
م.نورالدین وەڕازی.

الحمدللە ئەمڕۆ بە کۆتا بەشی وەرزی یەکەم لە خزمەتتان بووین.
بەو هیوایەی بووبێتە هۆکاری باشتر ناسینی پێغەمبەری نازدارمان ﷺ لەلای هەمووان و بووبێتە ڕێنوێنی بۆ هەموو لایەک.?

9 months, 2 weeks ago

?‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
‌‌بەشی بیست و هەشت/ تێڕامان لە ژیاننامەی خۆشەویستمان ﷺ.
م.نورالدین وەڕازی.

We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 6 days, 7 hours ago