?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
بۆیە ڕەحمەتان لێبێت خۆشیکی کاتی دوو سەعاتی بۆچی خۆت بێبەش دەکەیت لە خۆشیکی هەتا هەتای بەهەشت ! بۆچی خۆت بێبەش دەکەیت لە هەواو دەریاکانی بەهەشت لە کۆشك ماڵەکانی بەهەشت لە بینی خوای پەروەردگار بینی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم !
بۆچی خۆت لەم هەموو نیعمەتە گرانبەهایانە بێبەش دەکەیت بۆ خۆشیکی کاتی دوو سەعاتی بۆ چوار سەعاتی دوای ئەوە تاماویت دەبێت ئاخ و ناڵە بکەیت خۆزگـە من بەقسەی مامۆستاکانم بکردایە چەندین ساڵە بانگی ئێمە دەکەن بەژدار نەبن !
**- بۆیە زۆر بەکورتی و پوختی -
ئێمە چاوەڕێی ئەم جەژنـە پوچەڵانە ناکەین ئێمە چاوەڕێی مانگێکی خێرو پڕ بەرەکەت دەکەین مانگێك دەرگاکانی بەهەشتمان بۆ ئەکرێتەوە دەرگاکانی دۆزەخمان لێ دادەخرێت ئەویش ڕەمەزان ،**
ئەزیزەکەم چەندین ساڵە مامۆستاکان هاوار دەکەن لە مینبەرەکانەوە ئایەتی خوای گەورە فەرموودەی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم ، بۆمان ڕوون دەکەنەوە کە جەژنی ئێمە تەنها دوو جەژنە غەیری ئەو دوو جەژنە جەژنی ئێمە نییە ئێمەی موسڵمان لێی بێبەرین بە جەژنی خۆمان دانانێن !
گەورەترین زووڵمێك بەرامبەر بە نەفسی خۆت بیکەیت ئەوەیە تۆ شەریك بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت ولعیاذ بالله ، بڵیت ئێمە یەک خوامان نییە ٣ خوامان هەیە کە شایەتی دەدەین هیچ پەرستراوێك نییە بەحەق جگە لە الله سبحان و تعالي !
پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرمووێت :
( هیچ کەسێک وەکو خوای گەورە ئارامگر نییە کە ئازار و ئەو قسە خراپانە ئەبیستێت لە کافرانەوە کە منداڵ بۆ خوای گەورە بڕیار ئەدەن وە خوای گەورە هێشتا ڕزقیان ئەدات و لەشیان ساغ دەکات )
ماندوو بە لەبەهەشت ئیسراحەت دەکەین
بإذن الله ،🌼
بوورن زۆر قسەمان کرد بەڵام زۆر گرنگ بوو ،
داوای لێبوردن دەکەم لەسەر دڵی هەر کەسێک قسەکانم قورس بوبێت !
بەس من حەق دەڵێم حەقیش هەرگیز نابێت بشادرێتەوە بەڵام بە جوانی و بە زمانێکی شیرین پێت ڕادەگەینم خوشکە سەنگینەکانم ،☺️
ئەگەر گەر پۆستێکت کردبێت قسەیکی نەشیاو وترابێت والله تۆ دووجار تاوان باریت !
یەکەم : تۆ ڤیدۆکەت بڵاو کردۆتەوە !
دووەم: تۆ بوویتە هۆکاری قسەی نەشیاو !
چۆن پێت قبوڵ نییە قسەی نەشیاو بە براو باوکت خێزانت بوترێت خێزان و خوشک و دایکی ئەوانیش پێان قبووڵ نیە وەسف و سەنای ئەوان بکەیت ،
تەنها یەك فرمێسك لەترسی خودا بڕێژیت ئەوە خوای گەورە چاوەکانت دەپارێزیت لە ئاگری دۆزەخ !شەرمەزارت کردین بە سۆز و بەزەیت پەروەرێنەکەمان ،🥹
ئەزیزەکەم کاتێك خوای گەورە تاقیت دەکاتەوە مانای ئەوە نییە کە لێت توڕەیە نەخێر !
( پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی : نیشانەی کەسێك چییە کە خوای گەورە خۆشی دەوێیت زوو زوو تاقی دەکاتەوە ئیتر بەوەی خۆشە دەوێیت )
بۆیە خوای گەورە تاقی کردیتەوە ئارامگربە ڕازی بە والله پاداشتەکەی دەبینیتەوە لەڕۆژی قیامەت
پیاوێك پرسیاری لە ئیمامی شافعی کرد وتی : ئەی باوکی عبدالله ئایا کام لەم دووانە فەزڵیان زیاترە ،
پیاوێك دامەزراوبێت . یان . تاقی نەکرێتەوە ؟
ئیمامی شافعی لەوەڵامدا فەرمووی : مرۆڤ دامەزراو نابێت تا تاقی نەکرێتەوە ، چوونکە خودا نوح ، ابراهیم ، موسا ، عیسا ، محمد سەلامی خوایان لیبێت ، تاقی کردەوە کە خۆراگربوون ئەوکات دامەزراوی کردن ، با کەس گومان نەبات تەواو ڕزگاری بووە لە ئێش و ئازار !
پێش خەوتن تۆبە بکە لەوەیە بخەویت هەڵ نەسیتەوە !
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago