❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
ڕۆژەکانی هەفتە و خزمەتەکانی زاد
لەم هەفتەیەدا ڕێکخراوی زاد توانی شەش نەشتەرگەری بۆ پێنج نەخۆشی هەژار ئەنجام بدات، هەفتەکانی زاد و ڕۆژەکانی بە کەیسی نەخۆشانی هەژار نەخشێنراوە.
دوو نەشتەرگەری بۆ منداڵێکی بچووک
ئەمڕۆ زاد بە کەیسی منداڵێکی بچووک دەستی بە ڕۆژێکی نوێ کرد، لە یەک کاتدا دوو نەشتەرگەری بۆ منداڵێکی بچووک ئەنجام دا، نەشتەرگەرییەکان بریتی بوو لە فتق و کۆم کە لە لایەن پزیشکی هاوکاری زاد: د. وریا ناسح لە تاوەری تەندروستی سمارت ئەنجام درا، بە یارمەتی خودا پاشان خێردۆستان و پزیشکە هاوکارەکانی زاد ئەم جارەش گیانی منداڵێکی بچووک لە ئازار ڕزگار کرا.
بەخشینی منداڵانی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری
کۆکراوەی دەخیلە بچووکەکانی منداڵان و هاوڕێیانی ئافەرین دەکرێتە نەشتەرگەری بۆ هەژاران و ڕزگارکردنی گیانی هاوتەمەنێکی خۆیان لە ئازار و ناڕەحەتی.
تۆوی بەخشندەیی بچێنن لە هزری منداڵەکانتان.
ئێستا دەخیلەی هاوڕێیانی ئافەرین بەخشەری زادن، لە لقەکانی ڕێکخراوی زاد بەردەستە و دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە بۆ وەرگرتنی:
- لقی هەولێر: 07514247576
- لقی سلێمانی: 07518010014
- لقی کەرکووک: 07503890030
- لقی هەڵەبجە: 07518010023
- لقی گەرمیان: 07518010019
- لقی ڕاپەڕین: 07511243004
شەش تەنها ژمارە نییە!
شەش لە زاد واتە شەش ڕۆح، شەش جەستەی ماندوو، شەش جەستەی پڕ لە ئازار، ئەنجامدانی 6 نەشتەرگەری لە یەک هەفتەدا لە لایەن ڕێکخراوی زاد! ئەمە سوپاسی خودای دەوێت، ئەمە بەرهەمی هاوکارییەکانی ئێوەیە، بەرهەمی بەخشندەیی و دڵفراوانی بەخشەرانی زادە.
هەتا کەسانی بەخشەر بەردەوام بن لە ناردنی هاوکاری، کاروانی زادیش بەردەوام دەبێت.
تۆوێک بچێنن تا باخچەیەک سەوز ببێت!
بەخشین وەک باخچەیەکی هەمیشە سەوزە، هەر جارێک لێی دەبەخشین، گوڵێکی نوێی تێدا دەپشکوێت. بەخشین نەک هەر ماڵی بەرانبەر ئاوەدان دەکاتەوە، بەڵکوو دڵ و دەروونیشی ڕووناک دەکاتەوە. پێغەمبەری خوا (ﷺ) دڵنیایی پێداوین: (مَا نَقَصَ مَالٌ مِنْ صَدَقَةٍ). واتا: «سامان بە بەخشین کەم ناکات.»
زیاتر لە ٤٠ نەخۆشی هەژار چاوەڕێی دەستی پڕ سۆز و میهرەبانیی ئێوەن!
لە ئێستادا دەیان نەخۆشی هەژار لەژێر باری قورسی ئازار و ناڕەحەتیدا دەناڵێنن. دوای پشتبەستن بە خوای گەورە؛ هەر یەکەیان بە ئومێدی دەستی یارمەتی و بەزەیی ئێوەن. بە بەخشینی تەنیا هەزار دیناریش بێت، ببنە هۆی سڕینەوەی ئازاری باوکێک کە منداڵەکانی بە تاسەوە چاوەڕێی گەڕانەوەیانن بۆ ناو ماڵ و کار و ژیانی ئاسایی. ببنە مایەی ئارامی و هێوربوونەوەی منداڵێک کە شەو و ڕۆژ لە ژانی نەخۆشیدا بێ خەوە. یارمەتیی دایکێک بدەن کە کۆڵەکەی ماڵەکەیەتی و منداڵەکانی پەرۆشی تامی خواردنی دەستی ئەون.
لە ئێستادا، زیاتر لە ٤٠ نەخۆشی هەژار چاوەڕێی دەستی پڕ سۆز و میهرەبانیی ئێوەن بۆئەوەی بتوانن نەشتەرگەریی پێویست ئەنجام بدەن. ئەم نەشتەرگەرییانە جۆراوجۆر و هەستیارن، لەوانە:
- شێرپەنجەی: غوددە، ڕان و مەمک
- گۆڕینی جومگەی حەوز
- چاککردنەوەی کێشەکانی فەقەراتی مل و پشت
- لابردنی ئێسکی زیادەی شان
- کردنەوەی سنگ (فتح الصدر)
- نەشتەرگەریی دڵی منداڵان
- ئەنجامدانی: قەستەرە، شەبەکە و باڵۆن
بە بەخشینێکی بچووک، یاخود کەفالەتی نەشتەرگەرییەک، دەتوانن ببنە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانی ئەم نەخۆشانەدا. هەر بڕە پارەیەک کە پێتان دەکرێت، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازار و زیادکردنی هیوا بۆ ژیانێکی باشتر.
با پێکەوە دەست بخەینە ناو دەستی یەک و، ببینە هۆی خۆشحاڵی و تەندروستیی ئەم کەسانە. خوای گەورە پاداشتی چاکەکانتان بداتەوە.
دەتوانن هاوکارییەکانتان بگەیەنن بە لقەکانی زاد، یاخود لە ڕێگەی فاستپەی -باڵانس-، یان هەژماری بانکی (FIB):
(07708107676 _ 07518010021)
لە تێلیگرامی بەخشەرانی زادەوە بە شێوازێکی ئاسان و بەپەنهانی بەخشینەکانتان بنێرن بۆ نەخۆشە هەژارەکان:
#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد #ڕێکخراوی_زاد
#نەشتەرگەرییەکانی_زاد #ڕێکخراوی_زاد #منظمة_زاد
#Zad_Organization
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago