Unlock a World of Free Content: Books, Music, Videos & More Await!

فێرگەی دایکە عائیشە (وەرزی دووەم)

Description
Advertising
We recommend to visit

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month, 2 weeks ago

👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 3 days, 21 hours ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago

10 months, 2 weeks ago

وەرزی دووەمی فێرگەی دایکە عائیشە

چاوەڕوان بن!

https://youtu.be/eqN030n_HSk

#ئاستانە_Astana
#فێرگەی_دایکە_عائیشە

11 months, 1 week ago
بەم زووانە پەڕتووکی «ڕیشەسازی بۆ پرسەکانی …

بەم زووانە پەڕتووکی «ڕیشەسازی بۆ پرسەکانی ئافرەت» بۆ خوێنەرانی ئازیز بەردەست دەبێت!

پەڕتووکی «ڕیشەسازی بۆ پرسەکانی ئافرەت» لە نووسینی «ئەحمەد سەید»ە و ڕێکخراوی ئاستانە کاری وەرگێڕانی بۆ کردووە.

بەشێوەیەکی گشتی ئەم پەرتووکە باس لەو پرس و بابەتانە دەکات کە لە سەردەمی هاوچەرخی ئێستادا گرنگییەکی زۆریان بۆ ئافرەتان هەیە و پێویستە ئافرەتی موسڵمان هۆشیاریی لە هەمبەریاندا هەبێت.

#ئاستانە_Astana

11 months, 1 week ago

🎁🎁🎁

11 months, 3 weeks ago

دەرهێنانی (حیجاب) لە چەمکی (عیبادەت) بۆ چەمکی (مۆدە و ڕازاندنەوە) گەورەترین لێدانە لە خودی حیجاب.
ڕێگە مەدە ئەم عیبادەتە گەورەیەت پێ لەدەست بدەن، ئەگەر کەسێکی دیکە جل و بەرگی بۆ خەڵک پۆشی، ئەوا تۆ جل و بەرگ بۆ خودا بپۆشە.
بەهۆی حیجابەکەتەوە بەرز و بڵندبە؛ چونکە عیبادەتێکە وەک نوێژەکەت، بۆیە کەس مەکە بە شەریکی خودا تێیدا.

دکتۆر ئیاد قونیبی

1 year ago

-تۆ زۆر زیاتر لەوەی کە وێنای دەکەیت کاریگەریت و توانای گەیاندنی پەیام و جیاوازی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی بیرۆکەت هەیە..

-تەنها بە ڕابوونت بەوەی کە لەسەرتە، بە هەڵگرتنی شووناسەکەت.. تۆ کاریگەریت!

-خۆ دیتت ئەو جارەی کە لەگەڵ کچاندا بەبێ بوونی هیچ ئاسەوارێکی جوانکاری لەسەر ڕووخسارت ڕۆشتیتە دەرەوە، خۆ واقوڕماوی ئەوانت بەرانبەر بەخۆت دیت؟
ئا لەوێدا تۆ زۆر کاریگەر بوویت!
بەیەکێکیانت وت کە چوونە دەرەوە بەبێ جوانکاری دەکرێت، بەیەکێکی دیکەیانت وت کە مێینەبوون پێویستی بەوە نییە خۆی بەرانبەر هەموو بەدیهێنراوێک نیشان بدات بۆئەوەی بڵێت هەم، یەکێکی دیکەشیانت فێری ئەو واتایە کرد کە ئینسان پێویستە خودا لەدەروون و خۆشەویستی دڵیدا زاڵبێت بەسەر هەوا و هەوەسیدا، هەروەها بە کۆتا دانەیانیشت وت کە هێزی هەقیقی ڕەنگە بە پێچەوانەبوون بێت بەرانبەر هەڵەیەکی بچوک ئەگەرچی بە سادەترین شتیش بێت.

-خۆ دیتت کاتێک سووربوویت لەسەر دەرچوونت بەم شێوەیە سەرەڕای گاڵتەجاری کۆمەڵێک و تۆمەتبارکردنیانت بە توندڕەویی، یان بوون بە کەسێکی بێزراو یاخود بایەخ نەدان بە ڕووخسارت = ئا لەو کاتەدا زیاتر لەوەی وێنای دەکەیت کاریگەر بوویت.
بەهەموانت وت کە پابەندوون شتێکە دەکرێت و ڕێی تێ دەچێت، پێیانت وت کە دامەزراوی لەسەر هەق شتێکی خۆش و شیرینە و بۆ هەموان بەردەستە،
لەڕێی خۆتەوە بوارت بۆ کەسێک کردەوە کە دەیەوێت واز لە ئارەزووەکانی بهێنێت و لاساییت بکاتەوە و ئەوە ببینێت کە تۆ لەسەریت.

-خۆ دیتت کاتێک لەگڵ کچان دەربارەی فێڵ کردن لە تاقیکردنەوە بەسەر مامۆستا/ دکتۆرەکاندا و وەرگرتنی نمرەگەلێک بەبێ ئەوەی هەقی تۆ بێت قسەت دەکرد؟ دیتت کە چۆن قایلنەبوون و دژایەتی خۆت بەرانبەر بەو کارە دەرخست و هەر بەوەشەوە نەوەستایت و لەشوێنەکە هەستایت یاخود هەوڵتدا باسەکە بگۆڕیت = ئا لەوێدا تۆ کاریگەر و خاوەن پەیام و هێزێک بوویت زیاتر لەوەی خۆت وێنای دەکەیت.
بە هەموانت وت زاتێک هەیە بەم ڕەفتارە ڕازی نییە، بەوانەت وت کە سەرنجیان دەدا کە ئەمە شێوەیەکی گشتی نییە بۆ هەموو قوتابیان، پێیان وت کە خودی شتەکە گەر من ڕەتی بکەمەوە یاخود بمەوێت ڕەتی بکەمەوە ئەوە شتێکە دەکرێت ئەگەرچی تەنهاش بیت..

-بە بەرهەڵستی کردنت بۆ هەر خراپەیەکی بەربڵاو گەرچی تەنها بە ڕەفتارەکانت، یان بەدەربڕینی ڕەتکردنەوەی هەر شتێک بێت کە مایەی ڕازیبوونی پەروەردگارت نییە - گەر بە سادەترین ڕێگەش بێت-،  یاخود بەڕابوونت بۆ چاکەکاری و بانگەوازکردن بۆی و دامەزراویت بێت لەسەری.
یاخود بە بوونت وەکوو ئافرەتێکی موسڵمان کە بەو شتە ڕازی نابێت کە مایەی ڕازیبوونی پەروەردگاری نییە و وەهاش ناژییەت تاوەکوو بێباک یاخود گۆشەگیر دەربکەوێت و و تێکەڵ بە هیچ شتێکی دەورووبەری نەبێت = دەیسەلمێنیت کە تۆ زۆر کاریگەریت، لە گەیاندنی تێڕوانین و بانگەواز کردن بۆ هەق و ڕاستی کاریگەر و بەتوانایت.

سا بۆیە ئارام بگرە و جێگیر و بەردەوام بە بەیارمەتی خودا کۆتاییەکەی دەبینیت.

تسنیم راجح

1 year ago

تەواوی فیستیڤاڵی فێرگەی دایکە عائیشە

https://youtu.be/fb7PPuG0TlM

YouTube

تەواوی فێستیڤاڵی فێرگەی دایکە عائیشە | سلێمانی - تەلاری هونەر

1 year ago
جەژنتان پیرۆز بێت!

جەژنتان پیرۆز بێت!

جەژن ڕۆژی سەرکەوتنی مرۆڤە بەسەر نەفسی سەرکەش و شەیتاندا. بردنەوەی خەڵاتی خۆشەویستی و ڕەزامەندیی خودایە.

جەژن، بەدەر لە خاوێنکردنەوەی ماڵ و جەستە، کڕینی پۆشاکی ڕۆحە لە بازاڕی میهری خودا، لە بەرانبەر خۆپاراستن و بەخشینەوەی خۆشەویستی لەنێوان یەکتردا.

جەژن واتا بەجێگەیاندنی پەیوەندیی خزمایەتی و دۆستایەتی کە یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی هێشتنەوەی مرۆڤایەتی، لە نەبوونیدا ئەندامەکانی خێزان و کۆمەڵگە دەبن بە بێگانە، میهرەبانی دەبێت بە شوورەیی، جیهان ساردوسڕ دەبێت، مرۆڤ دەبێت بە ڕۆبۆت، دڵ دەمرێت و مێشکیش لە تەنیاییدا دەبێت بە جەستەخۆر.

خۆشەویستان، لە یادمان بێت جەژن ئەو ڕۆژەیە کە تاوانمان تێدا نەکردبێت و دڵمان سەلیمیی لەدەست نەدابێت.

#ئاستانە_Astana

1 year, 1 month ago
فێرگەی دایکە عائیشە (وەرزی دووەم)
1 year, 1 month ago

سەرنج و تێبینییەکانتان دەربارەی خولی ڕەمەزانی ئاستانە بە کۆمێنت  بنوسن

https://www.facebook.com/100069389561014/posts/pfbid02XvCcYHnMzvsDMs5TVMpH9imwhRDZxb5Z5iJBpHew2KqNy4sV2ShGWhELAe19B47l/?app=fbl

Facebook

Log in or sign up to view

See posts, photos and more on Facebook.

1 year, 1 month ago
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە

السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە

هەفتەی دوومی خولی «ڕەمەزانی ئاستانە» بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک وانە و بابەتی گرنگ و پێویست لە فەزڵی پەروەردگارەوە کۆتایی هات!

کە وانەکانی هەفتەی دووەم پێک هاتبوو لە 4 وانەی تایبەت و کاریگەری «م. مروان الکردی» دەربارەی تێڕامان لە قورئانی مەزن لەگەڵ بەشێک لە پەڕتووکە نازدارەکەی، ئیبراهیم سەکران کە ئەویش کتێبی «بەرەو قورئان»ە

تا ئێستا ئاستی خولەکە چۆن دەبینین؟

هەر سەرنج و تێبینی و پێشنیازێکتان هەیە سەبارەت ببە خولەکە لە کۆمێنت بۆمان بنووسن.

#ئاستانە_Astana
#ڕەمەزانی_ئاستانە

We recommend to visit

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month, 2 weeks ago

👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 3 days, 21 hours ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago