قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
**"وإنّ العَبدَ ليَغفَلُ عنّ ࢪَبِّه حَتَّىٰ يَنسَاه ، فَيُࢪسِل لهُ بَلاءً يُذَڪّࢪه بهِ! "
بەندەی واهەیە لەپەروەردگاری بێ ئاگا دەبێت هەتاوەکو لەبیری دەکات، ئەوکات پەروەردگار بەڵایەکی بۆ دەنێرێت بەوە پەروەردگاری بیردێتەوە.
شَيخّ الإسلاَم ابنّ تَيمِيّة -ࢪَحِمَهُ الله-
#بەهەشتی_فیردەوس ✍**
ژێرنوسی کوردی
شێخ ساڵح فوزان ـ خوای گەورە بیپارێزێت .
- قال ابن تيمية رحمه اللّٰه :
❞التوحِيد يُذهِبُ أصلَ الشِّركِ
والإستغفَار يمحُو فروعَه❝
تەوحید بنەماو ڕەگی شیرک هەڵدەکێشێت و نایهێڵێت، داوای لێخۆشبونیش لق و چڵەکانی ڕەشدەکاتەوە و لایدەبات.
📚[مجموع الفتاوى(٦٩٧/١١)]
#بەهەشتی_فیردەوس 🫀🌷ba8y_firdaws@
تێڕوانینەکان لەسەر ئاگربەستی غەززە
لەم ڕۆژانەدا کە دەنگی چەک کەمێک کپ بووە و ئاگربەست ڕاگەیەنراوە، دەرفەتێکی گرنگە هەڵوەستە لەسەر ئەو دوو تێڕوانینە بکەین کە لە نێو دڵسۆزانی ئوممەتدا سەریان هەڵداوە.
١- کۆمەڵە خەمخۆرێک بەم چەشنە دەڕواننە بارودۆخەکە: غەززە سەرکەوتووە، چونکە خۆڕاگری و ئیرادەی خەڵکەکەی نەشکا و پێیان لەسەر خاکی خۆیان چەسپاند. ئەم تێڕوانینە لە چوارچێوەی چەمکی خۆڕاگری (الثبات) و ئارامگرتندایە (الصبر) کە لە دەقە پیرۆزەکاندا باسکراون.
٢- دەستەیەکی دیکە لە دڵسۆزان بەم شێوەیە دەڕواننە دۆخەکە: نیگەرانن لە قەبارەی قوربانییەکان و وێرانکارییەکان. ئەم ڕوانینەش لە چوارچێوەی پاراستنی گیان و سامانی خەڵکدایە کە یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی شەریعەت.
لێرەدا چەند خاڵێکی گرنگ هەن پێویستە تیشکیان بخەینە سەر:
• هەردوو تێڕوانینەکە لە هەناوی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە هەڵقوڵاون
• هیچ کام لەم دوو ڕوانینە لە دەرەوەی سنووری شەرع نین
• جیاوازییەکە لە شێوازی هەڵسەنگاندنی بەرژەوەندی و زیانەکاندایە
ئێستا کە ئاگربەست هاتۆتە ئاراوە، ئەرکی ئێمەی موسڵمانی خەمخۆر ئەوەیە:
• سوپاسی خوای گەورە بکەین کە خوێنڕشتن ڕاوەستاوە
• نزا و پاڕانەوە بۆ شەهیدان و چاکبوونەوەی برینداران بکەین
• هیوا بخوازین ئەم ئاگربەستە بەردەوام بێت
• یەکڕیزی و تەبایی نێوانمان بپارێزین
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: "إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ" - واتە باوەڕداران تەنها و تەنها برای یەکن. با ئەم برایەتییە پتەوتر بکەین و ڕێز لە جیاوازی بیروبۆچوونی یەکدی بگرین.
پەروەردگاری مەزن، یەکڕیزی و برایەتیمان پتەوتر و بەهێزتر بکە.
✍📚
ﻗﺎﻝ اﺑﻦ ﻋﻤﺮ - رضي الله عنهما - :
اﻟﺘﻘﻮﻯ ﺃﻥ ﻻ ﺗﺮﻯ ﻧﻔﺴﻚ ﺧﻴﺮا ﻣﻦ ﺃﺣﺪ .
تەقوا ئەوەیە خۆت لەهیچ کەسێک بەباشتر نەزانیت.
--------•
📚[«تفسير البغوي»(60-1)]
#بەهەشتی_فیردەوس 🌷
رسالة في الحجاب
پەیامێک لەسەر باڵاپۆشی
نوسینی: شێخ محمد کوڕی صالح العثیمین ـ رحمە الله ـ
وەرگێڕانی: پیمان وریا قاسم الٲَثَــــــري
جۆر: pdf
ژمارەی پەڕە: 37
#کن_داعیا_لله
﴿وَرُسُلًا لَمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ﴾
دڵنیا بە:
تەنانەت ئەگەر ناوەکەشت لەنێو مرۆڤەکان نەهێنرێت، خودا دەتناسێت!
ئەو چاکەیەی لە دڵتدایە دەیزانێت، ئەگەرچی خەڵک نەیبینن،
هەوڵدانت بۆ دڵخۆشکردنی خەڵک دەزانێت، ئەگەرچی هەمووان نەیبینن،
خێر و سەدەقەکانت دەزانێت، ئەگەرچی لەبەردەم خەڵکدا نەتبەخشیبێت،
ئەو ئایەتەی دەزانێت کە ئەوەندە دووبارەت کردەوە تا گەرووت وشک بوو،
ئەگەرچی هەوڵدانت بۆ لەبەرکردنی قورئان لە خەڵک شاراوە بێت!
نوێژی شەوانت دەزانێت، و تینوێتی گەرووت لە ڕۆژووە سوننەتەکاندا،
ئەگەرچی خەڵک لە تۆمارەکانیاندا وەک شەونوێژکەر و ڕۆژووگر تۆماریان نەکردبیت!
ئەو تاوانەش دەزانێت کە دەتتوانی بیکەیت، بەڵام لەبەر خاتری ئەو وازت لێهێنا،
ئەگەرچی خەڵک نەڵێن تۆ مرۆڤێکی لەخوا ترسی.
کەواتە پەیوەندی چاک لە نێوان خۆت و خودادا دروست بکە،
گرنگ نییە ئەگەر خەڵک نەیزانن، بەسە کە خودا دەزانێت!
✍️ هاشم محمد
#خۆت_ڕابهێنە...
شێخ ساڵح فوزان ـ خوا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:
خۆت ڕابهێنە لەسەر بەجێگەیاندنی سوننەت، لەبەرئەوەی بەرەکەتی تێدایە.
📚شرح کتاب اغاثة اللهفان.
#بەهەشتی_فیردەوس ✍
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago