ڕێگای تەوحید ☝🏻

Description
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago

1 month ago

ئەو ٨ شتەی سوودت پێ دەگەیەنێ لە ژیانی ڕۆژانەت ..
یەکەم : نوێژ لە کاتی خۆی بکە تا دڵ خۆش بیت .
دووەم : شەو نوێژ بکە تا ڕووت ڕووناک بێت .
سێیەم : قورئان بخوێنە تا ئارام و لەسەرخۆ بیت .
چوارەم : بە ڕۆژووبە تا تەندروست بیت .
پینجەم : دوعا بکە تا خەمەکانت بڕەوێتەوە .
شەشەم : بڵێ لا حولە ولا قوة آلا باللە تا نەهامەتیت نەمینێت .
حەوتەم : صلاوت لەسەر پێغمبەر (د.خ) لێبدە تا بەرەکەتت هەبێت .
وەرگیراوه.
هەشتەم : اسغفراللە بکە تا ئازاد بیت .
تەنها بۆخۆتی هەڵمەگرە بڵاوی بکەرەوە .

1 month ago

بەردەوام ڕەمەزان لەکاتی گونجاوی خۆیدا دێت،
لەدوای وەرزێـک لە ناڕەحەتی و سەختی دێت،

دێت بۆ ئەوەی خەمەکانمان بگۆڕێت بە خۆشی،
ئازارەکانمان بگۆڕێت بە هیوا و ئومێد،
بەدبەختیمان بگۆڕێت بە بەختەوەری،
دووریمان بگۆڕێت بە نزیکبوونەوە لەخودا.

دێت بۆ ئەوەی ڕزگارمان بکات لە فشارەکانی ژیان،
بونیادمان بنێتەوە لەدوای ئەوەی ڕووخابووین.

خودایە بمان گەیەنە بە ڕەمەزان🤲

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

1 month ago
3 months, 1 week ago

شەونوێژ بكە كە گەرایتەوە لەرۆژی دوای سەربەرز دەبیت چوونكە كەمترین كەس لەرۆژی دوای خاوەن شەونوێژن برۆ دەست نوێژ هەلگرە تاكوو تۆش لەگەل ئەو كەسانەبیت

3 months, 2 weeks ago

هەموو کاتێک بڵێ
سوپاس خوایە ھەتا ئەگەر
رۆژەکانیشت پڕ بوون لە
نائومێدی چونکە ھیچ شتێک
وەکو لەشێکی ساغ نییە

3 months, 2 weeks ago

❖شەونوێژ...

سوننەتێک کە زۆر کەس لێی بێ ئاگایە،
بەرەکەتە بۆ تەندروستی و ئارامی و ئاسوودەیی، لە ڕۆژەکەتدا هەست بەمە دەکەیت...

شەونوێژ وەک هیچ نوێژێکی تری سوننەت نییە، مرۆڤ لەهەموو هەستە خراپەکان ڕزگار دەکات، کاتێک شەونوێژ دەکەیت..  باری سەرشانت سووک دەبێت، هەست دەکەیت باڵندەیەکیت و بەرەو ئاسمان لە شەقەی باڵ دەدەیت..

هەروەها هاتووە دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک لە شەودا هەڵدەستێ و نوێژ دەکات و ، خێزانەکەشی خەبەر دەکاتەوە نوێژ بکات  ، ئەگەر هەڵنەستا ، ئاو دەکاتە دەموچاویە ، ڕەحمەتی خودا ﷻ لە ژنێک لە شەودا هەڵدەستێ و نوێژ دەکات و ، مێردەکەشی خەبەر دەکاتەوە ، ئەگەر هەڵنەستا ئاو دەکاتە دەموچاویە .

◈کاتەکەی لەدوای نوێژی عیشاوە دەست پێدەکات تاکو پێش بانگی بەیانی،
وە باشترین کاتی کە پەسند کرابێت سێیەکی شەوە، واتا شەوەکە بکەینە سێبەش بەشی کۆتایی باشترینە، بەڵام لەسەرەتای شەویش بێت جائیزەوئاساییە واتە لە دوای نوێژی عیشا یان ناوەڕاستی شەو ، وەهەر وەها ئەتوانی بەر لەخەوتنیش بیکەی بەڵام ئەگەر بخەوی دواتر هەستی بیکەی پاداشتی زیاترە واللّٰهُ أعلم .

◈ ژمارەی ڕکئاتەکانی دیاری نەکراوە هەرچەندی دەتوانی بیکە  وە بەویتر (تاک) کۆتایی پێبهێنە

◈ فەزڵەکەی باشترین نوێژە دوای نوێژە فەرزەکان، وە بە نوێژی پیاوچاکان ناسراوە.

3 months, 2 weeks ago

**ابن ابي الدنیا لە العقوبات ھێناوێتی وە أبو الشیخ لە العظمة ، لە ابن عباس رضي الله عنهما دەفەرموێت : الله تعالى شاخێکی دروستکرد پێی دەوترا { قاف } ئەم شاخە چواردەوری زەوی داوە دەماری ئەم شاخە ھەتاوەکو ئەو بەردەیە کە زەوی لە سەرە ، ئەگەر الله تعالى بیەوێ بومەلەرزە بدات لە شارێک ئەمر دەکات بەو شاخە ، شاخەکەش ئەو دەمارەی دەجوڵێنێتەوە کە چوە بۆ ئەو جێگای کە الله ئەمری پێکردوە دەیلەرزێنێتەوە و دەیجوڵێنێتەوە ، پاشان جێگای تر دەلەرزێنێ جگە لەم جێگایە .

عبدالرزاق دەلێت مجاھد لە تەفسیری : { ق } سورەی قاف دەلێت : قاف شاخێکە چواردەوری زەوی داوە

وھب دەلێت : کاتێک ذو القرنین چوە سەر شاخی { قاف } سەیری خوارەوەی کرد چەن شاخێکی بچوکی لێبو وتی تۆ کێیت : وتی من { قافم} ذو القرنین پێی وت : ئەم شاخانەی چواردەورت چین ؟
وتی : ئەمە دەمارە کانمە ھیچ شارێک نیە ئیلا دەمارێک لە دەمارەکانی منی تێدایە ، ھەر کاتێک الله تعالى بیەوێ.... .**

3 months, 2 weeks ago

ئەو خۆشییەی ئەیکەیتە دڵی
خەڵکانێکەوە ڕۆژێك دێت لە دڵی
خۆتدا ئەیبینیتەوە .

3 months, 2 weeks ago

شەوی هەینی صەلاوات لەبیر مەکەن

‘اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ’

« إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً »

« صەلاوات لێدان وەڵامدانەوەی فەرمانی خودایە لە شەو و ڕۆژی هەینی زۆرترین صەلات و سەلام بنێرن بۆ رۆحی پاکی سەروەرمان ﷺ »

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 10 months ago