Why Pay for Entertainment? Access Thousands of Free Downloads Now!

| سەلەفی ئوممەت |

Description
قَالَ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ :(إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى، فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى دُنْيَا يُصِيبُهَا أَوْ إِلَى امْرَأَةٍ يَنْكِحُهَا فَهِجْرَتُهُ إِلَى مَا هَاجَرَ إِلَيْه)

@salafyummat_bot
Advertising
We recommend to visit

Siz ɪᴢʟᴀɢᴀɴ ʏᴀɢᴏɴᴀ ᴍᴀɴᴢɪʟ🪐

Manba bilan olish vijdoningizga havola...)

Last updated 1 month, 2 weeks ago

> Iᴛ's ᴀ Bᴇsᴛ Pʟᴀᴛꜰᴏʀᴍ Fᴏʀ Aʟʟ Railway Exᴀᴍs.

🔎 All E-Books
🔎 Tᴇsᴛ Sᴇʀɪᴇs
🔎 Cᴜʀʀᴇɴᴛ Aꜰꜰᴀɪʀs
🔎 Hᴀɴᴅᴡʀɪᴛᴇɴ Nᴏᴛᴇꜱ

﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋
https://t.me/Railway_Exams_Only/2159

➥ 1 ᴅᴇᴄᴇᴍʙᴇʀ 2ᴋ
13k 26 October

#Pʟz Dᴏɴ'ᴛ Lᴇᴀᴠᴇ

Toshkent shahridagi "Ishga marhamat" monomarkazining rasmiy Telegram-kanali.

👉 Facebook: https://www.facebook.com/monomarkaztoshkent/
🌐Rasmiy web-sayt: www.monomarkaz.uz
☎️ 71 207 69 00 (113, 114)

Last updated 1 week, 6 days ago

1 week, 5 days ago

=

بەڵام بەو شێوەیە لە فەرموودەی رسول الله ـدا ﷺ نەهاتووە، پێمان گەیشتووە کە فەرموویەتی : (ئیمان حەفتا و شتێک یان شەست و شتێک بەشە، بەرزترینیان بریتیە لە شایەتی دان لا إله إلا الله، وە نزمترینیان بریتیە لە لادانی شتێک لە ڕێگە کە ئەبێت بە مایەی ناخۆشی، وە شەرم بەشێکە لە ئیمان) .

الله عز وجل ئەفەرمووێت : | شَرَعَ لَكُم مِّنَ ٱلدِّینِ مَا وَصَّىٰ بِهِۦ نُوحࣰا وَٱلَّذِیۤ أَوۡحَیۡنَاۤ إِلَیۡكَ وَمَا وَصَّیۡنَا بِهِۦۤ إِبۡرَ ٰ⁠هِیمَ وَمُوسَىٰ وَعِیسَىٰۤۖ أَنۡ أَقِیمُوا۟ ٱلدِّینَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا۟ فِیهِۚ | (الشُّورَىٰ : ١٣) .
دین بریتیە لە بەڕاستخستنەوە، وە ئیمان و کردەوەشە، جا الله دین ـی وەسف کردووە بە وتە و کردەوە، فەرموویەتی : | فَإِن تَابُوا۟ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَإِخۡوَ ٰ⁠نُكُمۡ فِی ٱلدِّینِۗ | (التَّوۡبَة : ١١) .
وە تەوبەکردن لە شیرک لە ئیمانە .
وە زەکات و نوێژ کردەوەیە) .

١٠١٠ - سفیان وتی : وترا بە الحسن البصري : ئەی أبا سعید ئیمان چییە؟
وتی : الله بەڕاست بخەیتەوە لەوەدا کە فەرموویەتی) .

📚 #السنة_للخلال (٣٦)

@salafyummat

1 week, 5 days ago

٩٨٦ - عبدالملک بن عبدالحمید المیموني ئەڵێت کە پرسیاری لە أبو عبدالله کردووە دەربارەی : ئایا ئیمان وتە و کردەوە و نیەتە؟
ئەویش پێی وتووە : (جا بەبێ نیەت چۆن ئەبێت؟ بەڵێ وتە و کردەوە و نیەتە . . . ) .

٩٨٧ - أبو عبدالله وتی : (ئیمان وتە و کردەوە و نیەتێکی ڕاستگۆیانەیە) .

٩٨٨ - أبو بکر المروذي ئەڵێت : پرسیارم کرد لە أبو عبدالله دەربارەی ناسینی الله عز وجل لە دڵدا، ئایا پلەبەندی هەیە؟
وتی : (بەڵێ) .
وتم : وە زیاد ئەکات؟
وتی : (بەڵێ) .

٩٩٠ - أبو سلمة الخزاعي وتی : (مالک و، شریک و، أبو بکر بن عیاش و، عبدالعزیز بن أبي سلمة و، حماد بن سلمة و حماد بن زید ئەیانوت : ئیمان ناسین و دانپێدانان و کار و کردەوەیە) .

٩٩٢ - صالح لە باوکیەوە ئەگێڕێتەوە کە وتوویەتی : (ئیمان پلەبەندی هەیە، بەشێکی باشترە لە بەشێکی تری، زیاد ئەکات و کەم ئەکات، وە زیادکردنەکەی لە کردەوەدایە، وە کەم کردنەوەکەی لە وازهێنانە لە کردەوە، چونکە دانی ناوە بە وتەکەدا) .
ـــــــــــــ
: واتە کاتێک ئەڵێین (ئیمان وتە و کردەوەیە، زیاد ئەکات و کەم ئەکات) ئەوە زیاد و کەم کردنەکە لە کردەوەکەدایە نەوەک لە وتەکەدا .

٩٩٣ - إسماعیل بن سعید الشالنجي ئەڵێت : پرسیارم کرد لە أحمد دەربارەی کەسێک کە ئەڵێت : (ئیمان زیاد ئەکات، وە کەم ئەکات) .
وتی : (ئەمە بەریە لە ئیرجاء) .

٩٩٤ - أبو بکر المروذي و عبدالملک بن المیموني و أبو داود السجستاني و حرب بن إسماعیل الکرماني و یوسف بن موسی و محمد بن أحمد بن واصل و الحسین بن محمد هەموویان ئەڵێن : بیستمان کە أحمد بن حنبل وتی : (ئیمان وتە و کردارە، زیاد ئەکات، وە کەم ئەکات) .

٩٩٥ - إسحاق بن راهویه ئەڵێت : (ئیمان وتە و کردەوەیە، زیاد ئەکات، وە کەم ئەکات هەتا هیچی لێ نامێنێتەوە) .

٩٩٦ - یحیی بن معین وتی : (ئیمان وتە و کردارە، زیاد ئەکات وە کەم ئەکات) .

٩٩٧ - أبو عبدالله وتی : (ئیمان وتە و کردەوەیە، زیاد ئەکات وە کەم ئەکات، کاتێک چاکەیەک ئەکەیت زیاد ئەکات، وە کاتێک تاوانێک ئەکەیت کەم ئەکات) .

٩٩٨ - مالک بن أنس ئەڵێت : (ئیمان وتە و کردەوەیە، زیاد ئەکات وە کەم ئەکات) .

٩٩٩ - أبا عبدالله وتی : (یحیی بن سعید زیاد کردن و کەمبوونەوەی ئیمانی بە باش زانی و بۆچوونیشی وابوو) .

١٠٠٠ - أبو داود ئەڵێت : گوێبیستی أبا عبدالله بووم کاتێک باسی سفیان بن عیینة کرا وتی : گوێبیستی بووم وتی : (ئیمان زیاد ئەکات) .

١٠٠١ - أبا عبدالله وتی : گوێبیستی وکیع بووم وتی : (ئیمان زیاد ئەکات و کەم ئەکات) .
وە سفیان ـیش وای ئەوت .

١٠٠٣ - أبو الدرداء رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (ئیمان وەکو کراسی هەریەکێکتانە کە لەبەری خۆی لا ئەبات) .

١٠٠٤ - أبا عبدالله وتی : (نوێژ و زەکات و حەج و هەموو چاکەیەک لە ئیمانە، وە تاوانەکان ئیمان کەم ئەکەنەوە .
ئەگەر پیاوێک وتی : نوێژ ناکەم، ئەوە کافرە) .

١٠٠٥ - أبو عبدالله وتی : (جریر بن عبدالله رضي الله عنه لە کۆتایەمینی ئەوانەیە کە موسوڵمان بووە لە هاوەڵانی رسول الله ﷺ، وە ئەفەرمووێت (بەیعەتم دا بە رسول الله ﷺ لەسەر دڵسۆزی)، جا ئەکرێت دڵسۆزی و شەرم لە ئیمان بێت بەڵام نوێژ و ڕۆژوو لە ئیمان نەبێت؟) .

١٠٠٦ - رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (تامی ئیمانی چەشتووە ئەو کەسەی ڕازی بێت کە الله پەروەردگاری بێت، وە ئیسلام دینی بێت، وە محمد پێغەمبەری بێت) .

١٠٠٧ - سریج بن النعمان وتی : کاتێک لەلای المقام بووین پرسیارم کرد لە یحیی بن سلیم الطائفي وتم : چی ئەڵێیت دەربارەی مورجیئەکان؟
کێشای بە دەموچاومدا و وتی : (ئەڵێن تەوافکردن بەدەوری ئەم ماڵەدا لە ئیمان نییە) .
ــــــــــــ
: مەبەستی بە (المقام) مەقامی پێغەمبەر ئیبراهیم ـە ﷺ لە حەج، وە مورجیئەکان کار و کردەوە لە ئیمان هەژمار ناکەن بۆ ئەو قسەیە ئەکەن .

١٠٠٨ - یحیی بن آدم وتی : أبو یوسف شایەتی دا لەلای شریک .
پێی وت : (هەستە) .
ڕەتی کردەوە شایەتیدانەکەی وەربگرێت .
پێی وترا : شایەتیەکەی ڕەت ئەکەیتەوە؟
وتی : (ئایا شایەتی کەسێک قبووڵ بکەم کە ئەڵێت نوێژ لە ئیمان نییە؟!) .
ـــــــــــــ
: أبو یوسف مورجیئەیە، یەکێکە لە تەلەبە هەرە نزیکەکانی ئەبو حەنیفە، عەقیدەی ئیرجاء ــی لە شێخە گومڕاکەیەوە وەرگرتووە .

١٠٠٩ - أبو إسحاق الفزاري وتی : الأوزاعي باسی هاوەڵانی پێغەمبەری ﷺ کرد ئەوانەی کە الله بۆی هەڵبژراد و لەناو ئەواندا ناردی، وە وەسفی کردوون بەوەی کە وەسفی کردوون، جا وتی | مُّحَمَّدࣱ رَّسُولُ ٱللَّهِۚ وَٱلَّذِینَ مَعَهُۥۤ أَشِدَّاۤءُ عَلَى ٱلۡكُفَّارِ رُحَمَاۤءُ بَیۡنَهُمۡۖ تَرَىٰهُمۡ رُكَّعࣰا سُجَّدࣰا یَبۡتَغُونَ فَضۡلࣰا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَ ٰ⁠نࣰاۖ | (الفَتۡح : ٢٩) .
وە ئەڵێن - واتە مورجیئەکان - : فەرزەکانی الله عز وجل لەسەر بەندەکانی لە ئیمان نییە، وە ئیمان بەدەست ئەهێنرێت بەبێ کردەوە .
وە ئەڵێن : پلەبەندی نییە لە نێوان ئیمانی خەڵکیدا، وە باش و خراپیان کە ئیماندا یەکسانن .

=

1 week, 5 days ago
2 weeks, 5 days ago
2 weeks, 6 days ago

- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (صحف ـی إبراهیم لە یەکەم شەوی مانگی ڕەمەزان دابەزی، وە تەورات دابەزی بۆ سەر موسی لە شەشەمی مانگی ڕەمەزاندا، وە زەبور دابەزیە سەر داود لە دوانزەیەمینی مانگی ڕەمەزاندا، وە ئینجیل دابەزیە سەر عیسا لە هەژدەیەمینی مانگی ڕەمەزاندا، وە الفرقان دابەزیە سەر محمد لە بیست و چوارەمینی مانگی ڕەمەزاندا) .

- عثمان بن عفان رضي الله عنه : (سورەتی البراء لە کۆتاییەکانی قورئان بوو کە دابەزی) .

- البراء بن عازب رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (کۆتا ئایەت کە دابەزی ئەمە بوو | یَسۡتَفۡتُونَكَ قُلِ ٱللَّهُ یُفۡتِیكُمۡ فِی ٱلۡكَلَـٰلَةِۚ | (النِّسَاء : ١٧٦) .

- عبدالله بن عباس رضي الله عنه ئەفەرمووێت : کۆتا ئایەت لە قورئان کە دابەزی بریتی بوو لە | وَٱتَّقُوا۟ یَوۡمࣰا تُرۡجَعُونَ فِیهِ إِلَى ٱللَّهِۖ | (البَقَرَة : ٢٨١) .
وتیان رسول الله ﷺ لەدوای ئەوە حەوت شەو مایەوە و ڕۆژی دووشەممە وەفاتی کرد) .

- عمر بن الخطاب رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (شەوێکیان لەلای أبو بکر ماینەوە بۆ هەندێ پێداویستی رسول الله ﷺ، پاشان ڕۆشتینە دەرەوە، رسول الله ﷺ لە نێوان من و أبو بکر ڕێی ئەکرد، کاتێک گەیشتین بە مزگەوت پیاوێک قورئانی ئەخوێندەوە، جا وەستا تا گوێ بگرێت، وتم : ئەی رسول الله درەنگە!
دەستی لێ دام و منیش بێدەنگ بووم .
پیاوەیە قورئانی خوێندەوە و رکوعی برد و سوجدەی برد، وە دانیشت دوعای ئەکرد و داوای لێخۆشبوونی کرد .
رسول الله ﷺ فەرمووی : (داوا بکە تا پێت بدرێت) .
پاشان فەرمووی : (کێ پێی خۆش بوو قورئان بە تازەیی و پاراوی بخوێنێتەوە وەک چۆن دابەزیوە ئەوە با بیخوێنێتەوە وەک چۆن إبن أم عبد خوێندیەوە) .
من و هاوەڵەکەم زانیمان کە ئەو کەسە عبدالله بن مسعود ـە .
کاتێک بەیانیم کردەوە ڕۆشتم بۆ لای تا مژدەی پێ بدەم، وتی : پێش تۆ أبو بکر هات .
هەرگیز پێشبڕکێم لەگەڵی نەکردووە لە خێرێکدا ئیللا پێشم کەوتووە) .

- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (هەرکەسێک حەز ئەکات قورئان بخوێنێتەوە بە تەڕ و پاراوی وەک چۆن دابەزیوە با بە خوێندنەوەی إبن أم عبد بیخوێنێتەوە) .

- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (قورئان لە چوار کەس وەربگرن : لە عبدالله بن مسعود، وە أبي بن کعب، وە معاذ بن جبل، وە سالم ـی مەولای أبي حذیفة) .

- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (بەڕەحمترینی ئوممەتەکەم بۆ ئوممەتەکەم أبو بکر ـە، وە توندترینیان لە دینی الله ـدا عمر ـە، وە بەشەرمترینیان عثمان ـە، وە زاناترینیان بە حەڵاڵ و حەرام معاذ بن جبل ـە، وە خوێنەرترینیان بۆ قورئان أبي بن کعب ـە، وە شارەزاترینیان دەربارەی فەرزەکان زید بن ثابت ــە، وە هەموو ئوممەتێکی ئەمینێکی هەیە، وە ئەمینی ئەم ئوممەتە أبو عبیدة بن الجراح ـە) .

- عمر بن الخطاب رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (داروەرترینی ئێمە علي ـە، وە خوێنەرترینی ئێمە أُبي ـیە) .

- أنس بن مالک رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (لە سەردەمی رسول الله ـدا ﷺ چوار کەس قورئانیان کۆکردەوە - واتە هەموویان لەبەر بوو - : معاذ بن جبل، وە زید بن ثابت، وە أبو زید، وە أُبي بن کعب) .

📚#فضائل_القرأن_لأبي_عبید : (٢١)

@salafyummat

2 weeks, 6 days ago
2 months, 2 weeks ago

٤٣٧ - عبدالله بن مسعود رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (نێوەندگیری لە سوننەتدا باشترە لە کۆشش کردن لە بیدعەدا) .

٤٣٩ - سالم بن عبدالله بن عمر ئەڵێت : (إبن عمر رضي الله عنهما پیاوێکی بینی لەدوای هەڵهاتنی خۆر نوێژی ئەکرد، پیاوەکە کەسێک بوو نوێژی زۆر ئەکرد، إبن عمر ڕێگری لێ کرد و چەند بەردێکی تێگرت، پیاوەکە پێی وت : ئایا پێت وایە الله سزام ئەدات لەبەر زۆری نوێژکردنەکانم؟
فەرمووی : نەخێر، بەڵکو سزات ئەدات لەسەر پێچەوانەکردنی سوننەت) .

٤٧٠ - سلیمان الأحول ئەڵێت : (الله تعالی هیچکاتێک باسی هەوا و ئارەزووی لە قورئاندا نەکردووە ئیللا بە خراپە نەبێت) .

٤٧٢ - سفیان بن عیینة ئەڵێت : (پیاوێک بە مالک بن أنس ـی وت : لە کوێوە ئیحرام ببەستم؟
وتی : لەو شوێنەوەی کە رسول الله ﷺ ئیحرامی بەستووە .
پیاوەکە وتی : ئەی ئەگەر لەوە زیاتر بکەم؟
وتی : وا مەکە، ئەترسم تووشی فیتنە ببیت .
پیاوەکە وتی : جا ئەوە چ فیتنەکەی تێدایە؟ چەند میلێکە و زیادی ئەکەم .
وتی : الله تعالی ئەفەرمووێت : | فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ | (النور : ٦٣) .
پیاوەکە وتی : ئەمە چ فیتنەیەکە .
وتی : جا چ فیتنەکە لەوە گەورەترە وا بزانیت تۆ زیاتر پێکاوتە لە شتێکدا و رسول الله ﷺ کەمتەرخەمی لەبارەوە کردووە؟ یان وا بزانیت هەڵبژاردەکەت بۆ خۆت باشترە لە هەڵبژاردەی الله عز وجل و رسول الله ﷺ بۆت؟!) .

٤٧٦ - رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (لەپێش قیامەت بە شمشێر نێردراوم، وە ڕزقەکەم لەژێر ڕمەکەمەدا دانراوە، وە بچووکی و زەلیلی دانراوە بۆ ئەو کەسەی پێچەوانەی فەرمانم ئەکات، وە هەر کەسێک خۆی بچوێنێت بە قەومێک ئەوە لەوانە) .

٤٧٧ - الحسن البصري ئەڵێت : (کەسی بیدعەچی تا زیاتر عیبادەت بکات زیاتر لە الله دوور ئەکەوێتەوە) .

٤٧٨ - سفیان الثوري ئەڵێت : (فەقیهەکان ئەیانوت : وتە دروست نییە ئیللا بە کردەوە نەبێت، وە وتە و کردەوە دروست نین ئیللا بە نیەت نەبێت، وە وتە و کردەوە و نیەت دروست نین ئیللا بە موافەقەکردنی سوننەت نەبێت) .

📚 #ذم_الکلام_وأهله : (٢٠)

@salafyummat

2 months, 2 weeks ago
2 months, 3 weeks ago

=

- | لَقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِینَ قَالُوۤا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡمَسِیحُ ٱبۡنُ مَرۡیَمَۖ وَقَالَ ٱلۡمَسِیحُ یَـٰبَنِیۤ إِسۡرَ ٰ⁠ۤءِیلَ ٱعۡبُدُوا۟ ٱللَّهَ رَبِّی وَرَبَّكُمۡۖ إِنَّهُۥ مَن یُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدۡ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَیۡهِ ٱلۡجَنَّةَ وَمَأۡوَىٰهُ ٱلنَّارُۖ وَمَا لِلظَّـٰلِمِینَ مِنۡ أَنصَارࣲ (٧٢) لَّقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِینَ قَالُوۤا۟ إِنَّ ٱللَّهَ ثَالِثُ ثَلَـٰثَةࣲۘ وَمَا مِنۡ إِلَـٰهٍ إِلَّاۤ إِلَـٰهࣱ وَ ٰ⁠حِدࣱۚ وَإِن لَّمۡ یَنتَهُوا۟ عَمَّا یَقُولُونَ لَیَمَسَّنَّ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ مِنۡهُمۡ عَذَابٌ أَلِیمٌ (٧٣) أَفَلَا یَتُوبُونَ إِلَى ٱللَّهِ وَیَسۡتَغۡفِرُونَهُۥۚ وَٱللَّهُ غَفُورࣱ رَّحِیمࣱ (٧٤) |

| لَقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِینَ قَالُوۤا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡمَسِیحُ ٱبۡنُ مَرۡیَمَۖ | : (ئەوانە کافر بوون کە وتیان عیسی ـی کوڕی مریم خوایە، ئەوەش وتەی الماریعقوبیة ـکانە) **.

| وَقَالَ ٱلۡمَسِیحُ یَـٰبَنِیۤ إِسۡرَ ٰ⁠ۤءِیلَ ٱعۡبُدُوا۟ ٱللَّهَ رَبِّی وَرَبَّكُمۡۖ | : (وە عیسی ـی کوڕی مریم وتی ئەی بەنی ئیسرائیل بە تەنها الله بپەرستن کە پەروەردگاری من و ئێوەشە) . | إِنَّهُۥ مَن یُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدۡ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَیۡهِ ٱلۡجَنَّةَ وَمَأۡوَىٰهُ ٱلنَّارُۖ وَمَا لِلظَّـٰلِمِینَ مِنۡ أَنصَارࣲ** | : (بەڕاستی هەر کەسێک شەریک بۆ الله دابنێت و لەسەری بمرێت، ئەوە الله بەهەشت حەرام ئەکات لەسەری و نایخاتە ناوی، وە سەرئەنجامەکەی جەهەننەمە، وە موشریکەکان هیچ سەرخەر و پشتیوانێکیان نییە) .

| لَّقَدۡ كَفَرَ ٱلَّذِینَ قَالُوۤا۟ إِنَّ ٱللَّهَ ثَالِثُ ثَلَـٰثَةࣲۘ | : (بەڕاستی ئەوانە کافر بوون کە ئەڵێن الله سێیە، ئەوەش قسەی المرقوسية ـکانە، ئەڵێن باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز) . | وَمَا مِنۡ إِلَـٰهٍ إِلَّاۤ إِلَـٰهࣱ وَ ٰ⁠حِدࣱۚ وَإِن لَّمۡ یَنتَهُوا۟ عَمَّا یَقُولُونَ لَیَمَسَّنَّ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ مِنۡهُمۡ عَذَابٌ أَلِیمٌ | : (لەڕاستیدا ئەهلی ئاسمانەکان و زەوی تەنها یەک پەرستراویان هەیە کە منداڵ و شەریکی نییە، وە ئەگەر یەهودیەکان و نەسڕانیەکان تۆبە نەکەن لەو قسەیانەی ئەیکەن، ئەوە کافرەکانیان تووشی سزایەک ئەبن کە ئێش و ئازارەکەی ئەگات بە دڵیان) .

| أَفَلَا یَتُوبُونَ إِلَى ٱللَّهِ وَیَسۡتَغۡفِرُونَهُۥۚ وَٱللَّهُ غَفُورࣱ رَّحِیمࣱ | : (ئەی باشە تۆبە ناکەن و ناگەڕێنەوە بۆ لای الله لەو وتەیەیان و بە تەنها نایپەرستن؟ لەکاتێکدا الله لێخۆشبووە بۆ ئەو کەسەی ئیمان ئەهێنێت تۆبە ئەکات، وە بە ڕەحمە بۆ ئەو کەسەی لەپاش تۆبە ئەمرێت) .

📚 #تفسیر_إبن_وهب (٣٩)

@salafyummat

2 months, 3 weeks ago

٤٧٤ - أنس بن مالک رضي الله عنه ئەڵێت : کاتێک لەگەڵ رسول الله ـدا ﷺ لە گەشتدا بووین گوێمان لە دەنگی پیاوێک بوو وتی : (اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ) .
رسول الله ﷺ فەرمووی : (لەسەر فیترەتە) .
پاشان وتی : (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) .
فەرمووی ﷺ : (ڕزگاری بوو لە ئاگر) .
ئێمەش بەڕێکەوتین بۆ ئەو شوێنەی کە دەنگەکەمان لێوە بیست دیتمان شوانێکە گەیشتووە بە کاتی نوێژ و هەستاوە و بانگی داوە دواتر نوێژی کردووە .

٤٧٥ - أبي أمامة رضي الله عنه ئەڵێت : ڕۆژێک رسول الله ﷺ دەرچوو لەگەڵ أبو بکر و عمر و زید بن ثابت و عبدالله بن مسعود و أبي بن کعب و إبن عباس رضي الله عنهم، رسول الله ﷺ لە سوار سواریە گوێ بڕاوەکەی بوو، رسول الله ﷺ دەنگی کەسێکی گوێ لێ بوو کە وتی : (اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ)، وەستا بۆ ئەوەی گوێی لێ بگرێت، کاتێک وتی : (اللَّهُ أَكْبَرُ اللَّهُ أَكْبَرُ) .
رسول الله ﷺ فەرمووی : (سوێند بەوەی نەفسی من بەدەستە ئەم کەسە شایەتیەکەی حەقی دا) .
کاتێک وتی : (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) .
فەرمووی ﷺ : (سوێند بەوەی نەفسی من بەدەستە ئەم کەسە لە جەهەننەم نەجاتی بوو) .

٤٨٣ - رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (دوعای نێوان بانگدان و قامەت ڕەت ناکرێتەوە) .

٤٨٩ - رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (لە دوو کاتدا دەرگاکانی ئاسمان ئەکرێنەوە و دوعای تێدا قبووڵە، لە کاتی بانگدان، وە لەو کاتەی - موجاهیدان - بە ڕیز وەستاون لە پێناو الله عز وجل) .

٤٩٥ - علي بن أبي طالب رضي الله عنه ئەڵێت : کاتێک رسول الله ﷺ تەکبیرەی چوونە ناو نوێژی بکردایە ئەیفەرموو ' وَجَّهْتُ وَجْهِي لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ، إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ، اللَّهُمَّ أَنْتَ الْمَلِكُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، رَبِّي وَأَنَا عَبْدُكَ، ظَلَمْتُ نَفْسِي وَاعْتَرَفْتُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي ذُنُوبِي جَمِيعًا إِنَّهُ لَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ، وَاهْدِنِي لِأَحْسَنِ الْأَخْلَاقِ إِنَّهُ لَا يَهْدِي لِأَحْسَنِهَا إِلَّا أَنْتَ، وَاصْرِفْ عَنِّي سَيِّئَهَا لَا يَصْرِفُ عَنِّي سَيِّئَهَا إِلَّا أَنْتَ، لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ وَالْخَيْرُ كُلُّهُ فِي يَدَيْكَ، وَالشَّرُّ لَيْسَ إِلَيْكَ أَنَا بِكَ وَإِلَيْكَ، تَبَارَكْتَ وَتَعَالَيْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ ' ) .

📚#کتاب_الدعاء_للطبراني : (١٩)

@salafyummat

We recommend to visit

Siz ɪᴢʟᴀɢᴀɴ ʏᴀɢᴏɴᴀ ᴍᴀɴᴢɪʟ🪐

Manba bilan olish vijdoningizga havola...)

Last updated 1 month, 2 weeks ago

> Iᴛ's ᴀ Bᴇsᴛ Pʟᴀᴛꜰᴏʀᴍ Fᴏʀ Aʟʟ Railway Exᴀᴍs.

🔎 All E-Books
🔎 Tᴇsᴛ Sᴇʀɪᴇs
🔎 Cᴜʀʀᴇɴᴛ Aꜰꜰᴀɪʀs
🔎 Hᴀɴᴅᴡʀɪᴛᴇɴ Nᴏᴛᴇꜱ

﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋﹋
https://t.me/Railway_Exams_Only/2159

➥ 1 ᴅᴇᴄᴇᴍʙᴇʀ 2ᴋ
13k 26 October

#Pʟz Dᴏɴ'ᴛ Lᴇᴀᴠᴇ

Toshkent shahridagi "Ishga marhamat" monomarkazining rasmiy Telegram-kanali.

👉 Facebook: https://www.facebook.com/monomarkaztoshkent/
🌐Rasmiy web-sayt: www.monomarkaz.uz
☎️ 71 207 69 00 (113, 114)

Last updated 1 week, 6 days ago