⁰⁹'⁰⁷'²³💘
Məni məndən soruş, hər kəsə eyni deyiləm.🤍
Last updated 13 hours ago
Last updated 3 months ago
١٧١ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم باسی إبن عَون ـی کرد و وتی : (ماڵەکەی بە کرێ نەئەدا بە موسوڵمانان) .
وتم : لەبەر چ هۆکارێک؟
وتی : (بۆ ئەوەی نەیانترسێنێت) .
١٧٢ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (إبن عون حوشترێکی هەبوو ئاوی پێ دەرئەکرد، جا خزمەتکارەکەی إبن عون دای لە حوشترەکە، حوشترەکەش چاوی لەدەست دا، خزمەتکارەکە هاتەوە و تۆقیبوو، وایزانی لەلای ئەو شکاتیان کردووە، جا کاتێک إبن عون بینی کە تۆقیوە پێی وت : (بڕۆ تۆ ئازادی لەپێناو الله)) .
١٧٣ - لە حَمَّاد بن مَسعَدَة ـەوە وتی : إبن عون وتی : (ئەتانبینم ئێوە پرسیار ئەکەن دەربارەی ڕەفتاری محمد - واتە : إبن سیرین - وە محمد شتانێکی ئەکرد بە خۆی وای نەئەبینی خەڵکی ئەنجامی بدەن) .
ـــــــــــــ
: واتە لە هەندێک شت وەرعی کردووە و فەرمانی بە خەڵکیش نەکردووە هەمان شتی ئەو ئەنجام بدەن، چونکە لەوانەیە پێیان نەکرێت .
بۆ نمونە جاری وا هەبووە کەسێکی وەکو ئیمام أحمد چەند ڕۆژێک بەسەر یەکەوە بەڕۆژوو بووە، واتە بە ڕۆژ و شەو هیچی نەخواردووە، بابەتەکەش پێی ئەوترێت (الوصال في الصیام)، واتە گەیاندن لە ڕۆژوودا، جا ئیمام لەم بابەتەدا ئەکرێت لە خەڵکی ڕانەبینێت بتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن بۆیە فەرمانیان پێ ناکات بە ئەنجامدانی، والله أعلم .
١٧٤ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : هەواڵم پێدرا لە مالک بن دینار ـەوە وتی : (تێپەڕیم بەلای ڕاهیبێک لە پەرستگاکەیدا، بانگم کرد، ئەویش بەخێرهاتنی کردم، قسەی لەگەڵ کردم و قسەم لەگەڵی کرد، لە ئەوەی کە پێی وتم بریتی بوو لە : (ئەگەر توانیت لە نێوان خۆت و دنیادا دیوارێک لە ئاسن دابنێیت ئەوە بیکە) .
١٧٥ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (کاتێک بردرام بۆ الدَّار دوو ڕۆژ مامەوە هیچم نەخوارد، کاتێک لێم درا سَویق ـیان - لە گەنم و جۆی هاڕاو دروست ئەکرێت - بۆ هێنام نەمخواردەوە، وە لە ڕۆژوو گرتنەکەم بەردەوام بووم) .
ــــــــــــ
: الدَّار ئەو شوێنەیە کە تیایدا زیندانی کرا لە العسکر .
١٧٦ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله پێی وتم : (لە سجن ئەمامەوە دوو ڕۆژ ئاوم نەئەخواردەوە) .
١٧٧ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله پێی وتم کاتێک لە العسکر بووین : (ئایا عاجبایەتیت لێ نایەت، لەوەندەی کە تێپەڕی خواردنم چوار پارچە نان و سەمون بوو، یان نزیکەی چوار، حەز و ئارەزووی خواردنم نەما، وە حەزم لێ نەکرد .
ئەترسم لەوەی کە تاقیبکرێمەوە بە دنیا و تووشی فیتنە بم، دوێنی شەو بیرم کردەوە وتم : (ئەمە دوو تاقیکردنەوەیە، تاقیکرامەوە بە دین، ئەمەش تاقیکردنەوەی دنیایە) .
١٧٨ - المَروذي ئەڵێت : ڕۆژێکیان لە العسکر بووین أبو عبدالله پێی وتم : (ئەمڕۆ هەشتەم ڕۆژمە هیچم نەخواردووە، وە نەمخواردووەتەوە تەنها چواریەکی سَویق ـێک نەبێت) .
١٧٩ - المَروذي ئەڵێت : (من لەگەڵیدا بووم سێ ڕۆژ هیچی نەئەخوارد، شەوی چوارەم هێندەی نیوەی چواریەکی سویق ـێکی دائەنا لە بەردەم خۆیدا، لەوانەیە بیخواردایەتەوە، وە لەوانەشە هەندێکی بهێڵایەتەوە، جا نزیکەی پازدە ڕۆژ یان چواردە ڕۆژ مایەوە، نەیخوارد تەنها کەمتر لە نیو سویق نەبێت) .
١٨٠ - المَروذي ئەڵێت : (شەوێکیان خەبەرم بوویەوە، ئەویش دانیشتبوو و بەردەوام بەڕۆژوو بوو .
وتی : (ئەوەی کە تووشم بووە بەهۆی برسێتیەوەیە، شتێکم بدەرێ بیخۆم) .
منیش لە پارچە سەمونێک کەمترم بۆ هێنا، خواردی و وتی : (ئەگەر نەترسامایە لەوەی کە زیانێک بەخۆم بگەیەنم ئەوە نەمئەخوارد) .
📚 #الورع_روایة_المروذي : (١٨)
*▫️دینەکە بەم ناڕەحەتیە گەیشتووە بە ئێمە*
- أبو العباس البکري وتی : (گەشت - واتە بۆ بەدەستهێنانی زانست - إبن جَریر و إبن خُزَیمة و محمد بن نَصر المَروَزي و محمد بن هارون الرویاني کۆکردەوە لە مصر، نامەیان نارد - واتە بۆ ماڵەوەیان بۆ داوای پارە - وە خواردنیان لەلا نەما و برسێتی زۆری بۆ هێنابوون، جا شەوێکیان لە ماڵێکدا کۆبوونەوە کە ڕوویان تێئەکرد، ڕێک کەوتن لەسەر ئەوەی کە تیروپشک ئەنجام بدەن، وە هەرکەسێک دەربچێت لەسەریەتی داوای خواردن بۆ هاوڕێیانی بکات، لە جا تیروپشکەکەدا إبن خزیمة دەرچوو، ئەویش بە هاوەڵەکانی وت : (لەسەرم بوەستن هەتا دوو ڕکعات نوێژی ئیستیخارە ئەکەم) .
دەستی کرد بە نوێژکردن و لەناکاو کەسێکی خەسێنراو لەلایەن والیەوە بە مۆمەوە هات تەقەی دا لە دەرگا، ئەوانیش دەرگاکەیان کردەوە .
وتی : کامتان محمد بن نصر ـە؟
پێی وترا : ئەوەیە .
ئەویش تورەکەیەکی دەرکرد پەنجا دیناری تێدا بوو پێی دا .
پاشان وتی : کامتان محمد بن جریر ـە؟
دواتر پەنجا دیناری پێدا، وە بە هەمان شێوە بە الرویاني و إبن خزیمة ـش .
پاشان وتی : الأمیر وتی کە دوێنێ لە قەیلولە خەوەکەیدا لە خەودا بینی محمد ـەکان برسین و لەتاودا گرمۆڵە بوون، ئیتر ئەم توورەکەیانەی بۆ ناردن، وە سوێندی دان ئەگەر پارەکە تەواو بوو ئەوە یەکێکتان بەدوامدا بنێرن) .
📚 تاریخ بغداد
١٤١ - محمد بن عبدالله بن الزبیر وتی : سفیان بۆی گێڕاینەوە لە لیث لە طاوس وتی : (هیچ پیاوێکم نەبینیوە بەوەرعتر بێت لە إبن عمر رضي الله عنهما) .
١٤٢ - موسی بن هلال وتی : هشام بن حسان بۆی گێڕاینەوە لە العلاء بن زیاد ئەیوت : (ئەگەر هیواخوازبوومایە ئەوە هیوام ئەخواست بە فیقهــ و تێگەیشتنی الحسن البصري، وە بە وەرعی محمد بن سیرین، وە بە پێکان و صەوابی مُطَرِّف بن عبدالله بن الشخیر و بە نوێژی مسلم بن یسار) .
١٤٣ - حسن بن موسی وتی : أبو هلال بۆی گێڕاینەوە لە غالب القطان لە بکر بن عبدالله المُزَني وتی : (هەرکەسێک پێی خۆشە تەماشای زاناترین کەس بکات کە پێی گەیشتووین لە سەردەمی خۆیدا با تەماشای الحسن البصري بکات، نەگەیشتین بە کەسێک زاناتر بێت لە ئەو، وە هەرکەسێک پێی خۆشە تەماشای بەوەرعترین کەس بکات کە پێی گەیشتووین لە سەردەمی خۆیدا با تەماشای محمد بن سیرین بکات، ئەو وازی لە شتانێکی حەڵاڵ ئەهێنا تا نەکەوێتە ناو تاوانەوە) .
١٤٤ - عفان بۆی گێڕاینەوە وتی : حماد بن زید بۆی گێڕاینەوە لە عاصم الأحول لە مُوَرِّق العِجلي وتی : (هیچ کەسێکم نەبینیوە تێگەیشتووتر بێت لە وەرعەکەیدا، وە بەوەرعتر بێت لە فیقهـ و تێگەیشتنەکەیدا لە محمد بن سیرین) .
١٤٥ - أبو قلابة وتی : (بەهەرجۆرێک ئەتانەوێت هەڵی بسوڕێنن، ئەبینن کە چ پیاوێکە) .
ــــــــــــ
: لە (المصنف إبن أبي شیبة) ـدا هەمان ئەثەر هاتووە بە زیادەی : (ئەبینن کە لە هەمووتان بەوەرعترە و لە هەمووتان بەسەر خۆیدا زاڵترە) .
١٤٦ - إبراهیم بن حیبب بن الشهید لە هشام ـەوە وتی : أنس بن مالک رضي الله عنە وەسیەتی کرد محمد بن سیرین بیشوات، کاتێک وەفاتی کرد هاتن بۆ لای محمد بن سیرین، ئەو بابەتەیان پێ وت .
ئەویش وتی : (من زیندانیم لە زینداندا) .
وتیان : مۆڵەتمان بۆ وەرگرتی لە دەسەڵاتدار، مۆڵەتی دایت .
وتی : (دەسەڵاتدار منی زیندانی نەکردووە، بەڵکو ئەوە منی زیندانی کردووە کە مافی لەسەرم هەیە) .
١٤٧ - روح وتی : هشام بۆی گێڕاینەوە لە محمد بن سیرین وتی : (لەوەی ئەوترا بە پیاوێک کە بەتەمای سەفەرە بە مەبەستی بازرگانی کردن بریتی بوو لە : تەقوای الله ـت هەبێت و لێی بترسە، وە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەوە بدە کە الله عز وجل بۆ بڕیار داویت لە حەڵاڵ، چونکە ئەگەر هەوڵی بەدەستهێنان بدەیت لە غەیری ئەوەوە زیاتر بەدەست ناهێنیت لەوەی کە بۆت بڕیار دراوە) .
١٤٨ - أزهر بن سعد لە إبن عون ـەوە وتی : (محمد ڕقی لەوە بوو بەم دینارە تازەیانە شت بکڕێت، وە ئەو درهەمانەی کە ناوی الله ـی لەسەرە) .
١٤٩ - یونس بن عُبَید وتی : (کاتێک ئەزانیت پیاوێک وەرعی هەیە لە قسەکردنیدا کە قسە ئەکات) .
١٥٠ - یونس بن عبید وتی : (پیاوێک گرنگی نادات بەوەی کە پەیدای ئەکات چجای گرنگی بدات بەوەی لە چیدا سەرفی ئەکات!) .
📚 #الورع_روایة_المروذي : (١٥)
١٣١ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : عبدالرحمن بن مهدي بۆی گێڕاینەوە وتی : مالک هەواڵی پێداین وتی : عطاء بن یسار پیاوێکی بینی شت ئەفرۆشێت لە مزگەوتدا، بانگی کرد و وتی : (ئەمە بازاڕی قیامەتە، ئەگەر ئەتەوێت شت بفرۆشیت بڕۆ دەرەوە بۆ بازاڕی دنیا).
١٣٢ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : الولید بن مسلم بۆی گێڕاینەوە وتی : سعید بن عبدالعزیز بۆی گێڕاینەوە وتی : أبو الدرداء رضي الله عنه پیاوێکی بینی بە هاوڕێکەی وت لە مزگەوتدا : دەستە دارێکم کڕی بە ئەوەندە و ئەوەندە .
أبو الدرداء رضي الله عنه فەرمووی : (مزگەوتەکان بەم شتانە ئاوەدان ناکرێنەوە).
١٣٣ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : أبو سفیان بۆی گێڕاینەوە لە سفیان لە پیاوێکەوە - أبو حازم عبدالله بن جابر البصري - لە الحسن البصري وتی : (سەردەمێک دێت بەسەر خەڵکیدا لە مزگەوتدا هیچ قسەیەک ناکەن تەنها باسی شتە دنیاییەکان نەبێت، الله عز وجل پێویستی پێیان نییە، جا لەگەڵیان دامەنیشن).
١٣٤ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : علي بن أبي إسحاق بۆی گێڕاینەوە وتی : عبدالله بۆی گێڕاینەوە لە إبراهیم بن نَشیط وتی : الحسن بن ثَوبان بۆی گێڕامەوە وتی : (أبو مسلم الخَولاني چوویە مزگەوتەوە، تەماشای چەند کەسێکی کرد دانیشتبوون، هیوای خواست کە لەسەر خێر و چاکە بن هەربۆیە لەلایان دانیشت .
یەکێکیان وتی : خزمەتکارەکەم هاتەوە و ئەوەندە و ئەوەندەی قازانج کردبوو .
دانەیەکی تریشیان وتی : منیش خزمەتکارێکی خۆمم ئامادە کردووە .
أبو مسلم تەماشایەکی کردن و وتی : (یا سبحان الله! ئایا ئەزانن نمونەی من و ئێوە چییە؟ هاوشێوەی من پیاوێکە کە بکەوێتە بەر بارانێکی بەلێزمە و لابکاتەوە دوو دەرگای گەورەی لەبەردەمدا بێت، ئەڵێت با بڕۆمە ناو خانوویەکیانەوە هەتا بارانەکە خۆش ئەبێتەوە، ئەڕواتە ژوورەوە ئەبینێت ماڵەکە سەقفی نییە .
منیش لەلاتان دانیشتم گومانم وابوو لەسەر خێر و چاکە و ذیکر بن، کەچی ئێوە سەرقاڵی دنیان) .
جا لەلایان هەستا) .
١٣٥ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : إسماعیل بن إبراهیم وتی : سعید بۆی گێڕاینەوە لە قتادة لە أبي الخلیل لە عبدالله بن الحارث الهاشمي لە حَکیم بن حِزام رضي الله عنه وتی : رسول الله ﷺ فەرمووی : (کڕیار و فرۆشیار هەڵبژاردنیان بۆ هەیە هەتا لە یەک جیا نەبووبێتەوە، جا ئەگەر ڕاستگۆ بن و ڕوونی بکەنەوە ئەوە بەرەکەت ئەکەوێتە کڕین و فرۆشتنەکەیان، وە ئەگەر درۆ بکەن و دایبشارن - واتە عەیبەکان - ئەوە بەرەکەتی کڕین و فرۆشتنەکەیان ناهێڵدرێت) .
١٣٦ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : ئەگەر کۆمەڵە کەسێک شتێکیان پێ درا، دواتر بۆیان دەرکەوت کە تیایدا زوڵم کراوە لە کۆمەڵە کەسێکی تر؟
وتی : (ئەدرێتەوە پێیان ئەگەر ئەو کۆمەڵەیە زانران و ناسرانەوە) .
وتم : ئەی ئەگەر نەزانرا کێن؟
وتی : (لەو شوێنەدا دابەش ئەکرێت و ئەبەخشرێت) .
وتم : بەڵگە چییە لەسەر ئەوەی دابەش ئەکرێت بەسەر هەژارەکانی ئەو شوێنەدا؟
وتی : (عمر بن الخطاب رضي الله عنه خوێنباییەکەی - الدِّیَة - دانا بۆ خەڵکی ئەو شوێنە)، واتە ئەو گوندەی کە کەسە کوژراوەکەی تیایدا دۆزرایەوە .
وە وا بزانم وتی : (وەک چۆن خوێنباییەکەیان لەسەرە بەهەمان شێوە بەسەریشیاندا دابەش ئەکرێت)، واتە ئەگەر کۆمەڵەیەکیان زوڵمیان لێ کرا و نەزانرا کێن و نەناسرانەوە .
١٣٧ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : چی ئەڵێیت دەربارەی باڵندەیەکی مێ، دێت بۆلای کۆمەڵەیەک و لەلایان جووت ئەبێت و بێچووی ئەبێت، ئەو بێچووانە بۆ کێن؟
وتی : (شوێنی دایکەکە ئەکەون) .
١٣٨ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی إسحاق بن داود بووم وتی : عبدالوهاب الوراق ـم بانگێشت ئەکرد بۆ لای خۆم، خواردنەکەم لەبەردەستیدا دانا و ئەمخوارد، وە وازم لەو ئەهێنا - واتە پێم نەئەوت فەرموو با بیخۆین -
جا پێی وتم : (ئەی أبو یعقوب پێم بڵێ : بخۆ) .
منیش خۆم لێ بێخەبەر ئەکرد و ئەمخوارد، ئەویش دەستی گرتم و وتی : (ئەی أبو یعقوب پێم بڵێ : بخۆ)، ئەوەی دوو یان سێ جار پێ وتم .
منیش پێم وت : (کەواتە بۆچی بانگهێشتم کردوویت؟!) .
وە أبو عبدالله ئەم هەواڵانەی لە وەرع و جگە لەوە پێدام .
منیش وتم : لێتەوەی بگێڕمەوە؟
ئەویش مۆڵەتی دام .
١٣٩ - أبو بکر الحسن بن عبدالوهاب الخزاز وتی : جاری وا هەبوو شتێکم بۆ ئەهێنا لە کاتی ڕۆژوو شکاندنیدا، لە بەردەمیدا دامئەنا و هەر بۆ ئەوم کڕیبوو .
پێی ئەوتم : (ئەی الحسن، ئایا ئەمە بۆ منە؟) .
منیش پێم ئەوت : بۆ تۆم کڕیوە .
ئەویش ئەیوت : (ئایا ئەتوانم هەر شتێکی لێ بکەم کە ئەمەوێت؟) .
ـــــــــــــــــ
: ئەم دوو ئەثەرە نیشانەی زۆریی ئەدەبی عبدالوهاب الوراق ـە رحمه الله تعالی .
١٤٠ - عبدالوهاب بن عطاء وتی : هشام وتی : حَسَّان بن أبي سنان وتی : (زاڵ نەبووم بەسەر شتێکدا ئاسانتر لە وەرع) .
پێی وترا : بە چ شتێک؟
وتی : (ئەگەر شتێک گومانم لێی هەبوو وازی لێ ئەهێنم).
٩١ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : لەناو ئەم باخانەدا گۆماویان دروست کردووە، وە جاری وا هەیە ئاوەکە ئەبڕن بۆ ئەوەی ئاوەکە بڕوات بۆ لای خۆیان، ئایا پێت وایە خۆ بپارێزرێت لە کڕینی شت لێیان؟
وتی : (پێویستە خۆ بپارێزرێت لەوەی هیچ شتێکیان لێ بکڕدرێت) .
٩٢ - المَروذي ئەڵێت : پرسیارم کرد لە أبو عبدالله دەربارەی ڕاخەرەکانی مزگەوت، ئاخۆ پێت وایە لە دەرەوەی مزگەوت لەسەری دابنیشین لەبەر جەنازەیەک؟
وتی : (لەسەری دامەنیشە لە دەرەوەی مزگەوت) .
٩٣ - المَروذي ئەڵێت : (وە أبو عبدالله ـم بینی هات بۆ دڵدانەوەی پیاوێک، وە ڕاخەرێک لە بەردەم دەرگاکەدا بوو، جا لەگەڵ خەڵکیدا لەسەر ڕاخەرەکە دانەنیشت، وە لەسەر خۆڵەکە دانیشت) .
٩٤ - المَروذي ئەڵێت : (وە عبدالوهاب الوَراق ـم بینی لەو ڕۆژەی کە سُرَیج بن یونس تیایدا وەفاتی کرد، هات وەستا لەسەر ڕاخەری مزگەوتەکە، وە ڕاخەرەکە لەبەر دەرگای سریج ڕاخرابوو، کاتێک ویستی لەسەری دابنیشێت محمد بن حاتم وتی : (أبو عبدالله پێی باش نەبووە کە دابنیشن لەسەر ڕاخەری مزگەوت لە دەرەوەی مزگەوت) .
ئەویش لاچوو لەسەری و لەسەر خۆڵەکە دانیشت) .
٩٥ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : من بانگ ئەکرێم لە ڕۆژێکی سارددا بۆ شۆردنی مردوویەک، لە ئاوە گەرمەکە ئەمێنێتەوە - ئەوەی مردووەکەی پێ ئەشۆردرێت -، ئایا پێت وایە بتوانم دەستنوێژ لەو ئاوە بگرم؟
وتی : (نەخێر، ئەو ئاوە گەرم کراوە بە تێچوویەک) .
٩٦ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی إبن أبي خالد الخطاب بووم وتی : (لەگەڵ أبو العباس الخطاب ـدا بووم، وە ڕۆیشتبوو بۆ دڵدانەوەی پیاوێک کە خێزانەکەی مردبوو، وە لە ماڵەکەدا ڕاخەرێک هەبوو .
أبو العباس لەبەر دەرگای ماڵەکەدا وەستا و وتی : (کابرا تۆ میراتگری تر هەیە لەگەڵت؟) .
وتی : بەڵێ .
وتی : (ئەی ئەم دانیشتنەت چییە لەسەر شتێک کە خاوەنی نیت؟!) .
جا پیاوەکە لاچوو لەسەر ڕاخەرەکە) .
ـــــــــــــــ
: واتە ئەو ڕاخەرە بووە بە میراتی و ئەبێت دابەش بکرێت و بەتەنها هی خۆت نییە تا ئاوا لەسەری دابنیشیت .
٩٧ - المَروذي ئەڵێت : وە پێم گەیشتووە لە محمد بن الضحّاک ـی هاوەڵی بِشر بن الحارث ـەوە کە وتوویەتی : (بشر بن الحارث کاتێک مێردی خوشکەکەی مرد ئەهات بۆ لای خوشکەکەی لەلای ئەمایەوە، وە شتێکی لەگەڵ خۆی ئەهێنا لەسەری دابنیشێت، وە پێی وا نەبوو دابنیشێت لەسەر ئەو شتەی کە بەجێهێڵدراوە - واتە وەکو میراتی -، بە هۆکاری میراتی) .
٩٨ - المَروذي ئەڵێت : پرسیارم کرد لە أبو عبدالله دەربارەی مزگەوت شتێکی لێ زیاد بێت، یان پارچە دارێک؟
وتی : (ئەبەخشرێت) .
وە پێم وابێت بەڵگەی هێنایەوە ئەو قوماشەی کەعبەی پێ دائەپۆشرێت ئەگەر دڕا ئەوە ئەبەخشرێت .
٩٩ - المَروذي ئەڵێت : وە پرسیارم کرد لە أبو عبدالله دەربارەی ئەو گەچ و خشتانەی ئەمێنێتەوە و زیادە لە مزگەوت؟
وتی : (لە شتێکی وەکو خۆیدا بەکارئەهێنرێتەوە) .
١٠٠ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : ڕووبارێک ئاوی لێ دەرئەهێنرێت، وە ڕاوەماسی تێدا ئەکرێت؟ وە ناوی ڕووبارەکەم لەلا هێنا .
وتی : (ئەمە ئەڕواتە ناو دیجلەوە، ئەگەر شتەکە بۆ گشتی بێت)، کێشەی تێدا نەبینی .
ـــــــــــــــ
: واتە ئەو ڕووبار و دەریاچە گەورەیانەی کە موڵکی کەس نییە ئەتوانرێت ماسی تێدا بگیرێت، وە شتی لەو جۆرە، والله أعلم .
📚 #الورع_روایة_المروذي : (١٠)
٨١ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : ئایا پێت وایە بتوانم نوێژ بکەم لە مزگەوتێک کە لەسەر ساباط ـێک دروست کراوە؟
وتی : (نەخێر، ئەوە ڕێگەی موسوڵمانانە .
وە جعفر بن محمد بن علي ڕقی لەوە بوو نوێژ بکات لەو مزگەوتانەی کە لەسەر ڕێی خەڵکی دروستکراون) .
ــــــــــــــــ
: مەبەست لە (ساباط) سەقفێکە لە نێوان دوو خانوودا، وە ژێرەوەی ڕێگەی هاتوچۆیە .
٨٢ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله پێی وتم : (دوێنێ شەو ڕۆیشتمە دەرەوە نوێژ بکەم، جا گەیشتم بە مزگەوتەکەی الحَلقاني، بینیم لەسەر ڕێگاکەیە، جا گەڕامەوە بۆ ماڵەوە و بە تەنها نوێژم کرد) .
المَروذي ئەڵێت : وە باسی ئەو مزگەوتانەی کرد کە لەسەر ڕێگان و وتی : (حوکمەکەیان ئەوەیە کە بڕوخێنرێن) .
ــــــــــــــ
: والله أعلم مەبەستی کۆمەڵە مزگەوتێک بووە کە لەسەر ڕێگەی هاتووچۆی خەڵکی دروستکراون و بوون بە هۆکاری قورسبوونی هاتوچۆی خەڵکی .
٨٣ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (ئەوانەی کە لەسەر ڕێگە ئەوەستن و کڕین و فرۆشتن دروست ئەکەن نابێت شتیان لێ بکڕدرێت) .
ــــــــــــ
: هەرکەسێک سەردانی ئیسکان لە هەولێر یان بەردەم مزگەوتی گەورەی کردبێت لە سلێمانی ئەزانێت کە ئەو کەسانەی لە ئەمسەر و ئەوسەری جادەکە ئەوەستن و شت ئەفرۆشن چەندە قەرەباڵخی و قورسی بۆ هاتووچۆی خەڵکی دروست ئەکەن .
٨٤ - المَروذي ئەڵێت : پێم گەیشت کە أبو عبدالله پرسیاری لێکرا دەربارەی پیاوێک کە شتێک لە ڕێگەکەی گرتووە، ئایا شایەتیدانی قبوڵ ئەکرێت؟
وتی : (ئەوە کەسێکی عەدل نییە) .
ــــــــــــــ
: واتە لەسەر ڕێگەی خەڵکی بەشێکی بۆ خۆی داگیر کردووە و کڕین و فرۆشتن ئەکات، بەوهۆیەوە ڕێگەی هاتوچۆی خەڵکی تەسک و تەنگ کردووەتەوە .
٨٥ - المَروذي ئەڵێت : وە أبو عبدالله باسی کەسێکی کرد بەشێک لە ڕێگەی قۆرغکردووە، أبو عبدالله زۆر بە توندی ئینکاریی لێ کرد و وتی : (ڕێگای موسوڵمانانی گرتووە و بۆ خۆی بەکاری ئەهێنێت!) .
٨٦ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله وتی : (حەزم لێ نییە ئاو بخورێتەوە لەو بیرانەی کە لەسەر ڕێگەی خەڵکی دروست کراون، أبو بکر المسکاني وەسیەتی کردبوو کە بیرێکی بۆ لێبدرێت، جا ئەوانیش پرسیاریان لە من کرد .
منیش وتم : (هیچ شتێک هەڵمەکەنن لەسەر ڕێگەی خەڵکی) .
٨٧ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : مَهدي بۆی گێڕاینەوە وتی : ضمرة بۆی گێڕاینەوە لە بلال بن کعب ـەوە وتی : (طاوُس کاتێک لە یەمەنەوە بەڕێ بکەوتایە بۆ مەککە نەی ئەخواردەوە ئیللا ئەو ئاوە کۆنانەی جاهیلیەت نەبێت - واتە ئەو بیرانەی پێش ئیسلام لێدراون - ) .
ــــــــــــــ
: لە یەکێک لە دەستنووسەکانی کتێبەکەدا لە ڕوونکردنەوەی ئەم وتەیەدا نووسراوە : (إبراهیم ئەڵێت : طاوس حەزی لەوە نەبوو لەو بیرانە بخواتەوە کە لە ئیسلامدا لێدراون، چونکە بە پارەی کاربەدەستان لێدرابوو، وە پارەی ئەوانیش پاک و حەڵاڵ نییە) .
٨٨ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : بیرێک هەڵکەندراوە، وە کەسێکی مُخَنَّث وەسیەتی کردووە کە لەوکارەدا یارمەتی بدرێت، ئایا پێت وایە لە ئاوەکەی بخورێتەوە؟
وتی : (نەخێر، پارەی بەدەستهێنراوی مُخَنَّث پیسە، بە تەپڵ پەیدای ئەکات) .
وتم : ئەی ئەگەر مزگەوتی پێ ئاوڕشێن کرا، ئایا پێت وایە خۆ لەو مزگەوتە بپارێزرێت؟
زەردەخەنەی کرد .
ـــــــــــــ
: (مُخَنَّث) واتە پیاوێک لە جل و هەڵسوکەوت و قسەکردنیدا خۆی بە ژنان بچوێنێت، وە ئەکرێت لەو سەردەمەدا ئەوانەی کە خەریکی تەپڵ لێدان و ئەوکارانە بووبن شکڵ و شێوەیان بەو شێوەیە لێکردبێت هەتا وای لێ هاتبێت بووبێت بە سیمایەکی دیاری تەپڵ لێدەرەکان، والله أعلم .
٨٩ - المَروذي دەربارەی خواردنەوەی ئاو لە بیر پرسیار ئەکات ئەڵێت : ئەگەر کەسێک کە بێزراوە - واتە بیدعەچیە، یان کاربەدەستە - بیرەکەی هەڵکەندبێت و ئاوەکەی سارد بێت، وە بیرێکیش کەسێکی ئاسایی هەڵیکەندبێت و ئاوەکەی سارد نەبێت؟
وتی : (ئەو بیرەی کە ئەو پیاوە ئاساییە هەڵیکەندووە، ئەوەی کە سارد نییە) .
٩٠ - المَروذي ئەڵێت : پرسیارم لە أبو عبدالله کرد دەربارەی کەسێک کە دوو باخی بنیاتناوە لەو شوێنەدا، وە ئاو بەناو جۆگەلەدا ئەڕوات، جار جار خاوەن باخەکان ئاوەکە ئەبڕن بۆ ئاودانی خورمان و پاقلەمەنیەکان؟
وتی : (نابێت بگیرێتەوە لە خەڵکی) .
ــــــــــــــ
: واتە لەپاڵ جۆگەلە ئاوەکەدا کە ئەڕوات بۆ خەڵکی و بەکاری ئەهێنن باخێک دروست کراوە و خاوەن باخەکان ئاوەکە لە خەڵکی قەتع ئەکەن و بۆ ئاودانی باخەکەی خۆیان بەکاری ئەهێنن، والله أعلم .
📚 #الورع_روایة_المروذي : (٩)
=
٤٠ - المَروذي ئەڵێت : وترا بە أبو عبدالله : کەسانێک خۆیان ئەپاراست لەوەی ئاگر بکەنەوە بە شیاکە - تەپاڵەی - گامێشەکان .
وتی : (بەڵێ، ئەوترێت کە بنچینەکەی باش نییە) .
ــــــــــــــــ
: هۆکاری خۆپاراستنی خەڵکی طرسوس بەرهەمە شیری و بگرە پیسایی ئەو گامێشانە ئەوەیە لە سەردەمی خەلافەتی ئەمەویدا ژمارەیەکی زۆر گامێش نێردراون بۆ نێوان أنطاكية و المصیصة، کاتێک خەلافەتی ئەمەویەکان ڕووخاوە و عەباسیەکان هاتوونەتە سەر حوکم بەشێک لە خەڵکی ئەوێ بە فرسەتیان زانیوە دەستیان گرتووە بەسەر گامێشەکاندا و بردویانن بۆ خۆیان، هەر لەبەر ئەمەشە ئیمام ئەڵێت (ئەوترێت کە بنچینەکەی باش نییە)، واتە لە ئەسڵەوە ئەم گامێشانە بە کڕین و فرۆشتنێکی شەرعی، یان بە میراتی، یان هەرجۆرێکی تر کە شەرعیە نەماوەتەوە بۆ ئەو خەڵکە .
ئەم حاڵەتانە ئەکرێت لەم سەردەمەشدا ڕووبدات وە ڕووی داوە، کاتێک بەعس ڕووخا لە عێڕاق خەڵکانێک ڕۆیشتن بۆ خوارەوەی عێراق و تاڵانیەکانی زۆریان کرد و هێنایانەوە بۆ کوردوستان، هەبوو سەیارەی دزیبوو و ئەیفرۆشت، جا دەربارەی ئەو سەیارەیە ئەوترێت ئەسڵ و بنچینەکەی باش نییە، والله أعلم .
📚 #الورع_روایة_المروذي : (٤)
⁰⁹'⁰⁷'²³💘
Məni məndən soruş, hər kəsə eyni deyiləm.🤍
Last updated 13 hours ago
Last updated 3 months ago