إِبنُ التُّرابْ الڪُردي

Description
{ وَیَـٰقَوۡمِ ٱعۡمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمۡ إِنِّی عَـٰمِلࣱۖ سَوۡفَ تَعۡلَمُونَ مَن یَأۡتِیهِ عَذَابࣱ یُخۡزِیهِ وَمَنۡ هُوَ كَـٰذِبࣱۖ وَٱرۡتَقِبُوۤا۟ إِنِّی مَعَكُمۡ رَقِیبࣱ ۝٩٣}
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 4 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 5 months, 1 week ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 6 months ago

4 months, 2 weeks ago

١١٩٤ - تمیم ـی کوڕی سلمة دەفەرمووێ : (عمرو بن العاص چو بۆ لای ماڵی علی کوڕی أبي طالب بۆ پێویستیەك، عەلی نەدۆزییەوە، ڕۆیشتەوە دواتر گەڕایەوە، دیسان عەلی لێنەبوو، دوو یان سێ جار وایکرد، عەلی رضي️ اللّٰه عنە هاتەوە و پێی فەرموو : ئایا نەتدەتوانی ئەگەر پێویستیەكەت بەو بوو - بە فاطمە - بچیە ژوورەوە ؟،
فەرمووی : قەدەغەمان لێکراوە کە بچین بۆلایان ئیلا بە مۆڵەتی پیاوەکانیان نەبێت).

١١٩٥ - عمرـی کوڕی خطاب دەفەرمووێ : (ئەگەر خەڵك دوا نەکەوتبوایە - کۆتایی نەهاتبووایە - هیچ شارێکم فەتح نەدەکرد ئیلا دابەشم دەکرد).

١١٩٦ - یزیدـی کوڕی حبیب دەفەرمووێ : عمر نامەیەکی نوسی بۆ سعدـی کوڕی أبي وقاص لە ڕۆژی فەتحی عێراقدا و نوسی : أما بعد، ببەڕاستی نوسراوەکەتم پێگەیشت کە خەڵکی داوایان لێتکردووە کە ئەو دەستکەوتانەیان بەسەردا دابەش بکەی، وە ئەوانەی کە️ اللّٰه بە فەیء پێی بەخشیون، بڕوانە چ شتێك کۆبۆتەوە لە بارگەی ئەسپەکان و لە سەروەتدا، دابەشی بکە بەسەر ئەو موسڵمانانەی کە ئامادەن لەوێدا، وە زەوی و کانیەکان جێ بهێڵە بۆ ئەوانەی کاری لێدەکەن؛ بۆ ئەوەی ئەوە هەبێ بۆ کاتی پێویستی موسڵمانان، ئەگەر ئێمە دابەشی بکەین بەسەر ئەوانەی کە ئامادەن، ئەوا هیچ شتێك نامێنێتەوە بۆ ئەوانەی دوای ئەوان).
-
واتا ئەوەی لەوێیە پارە و دەستکەوتەکانیان بەسەردا دابەش بکە بەڵام زەوی و کانی و جۆگەکان جێبهێڵە بۆ ئەو موسڵمانانەی کە لەوێ نین،️ اللّٰه أعلم .

١١٩٧ - حارثةـی کوڕی مضرب دەیگێڕێتەوە لە عمرەوە کەوا : کاتێك بیویستبوایە دەستکەوتەکان دابەش بکات بەسەر موسڵماناندا، فەرمانی دەکرد کەوا دابەشی بکات - یان کەمێکیان بۆ دابنێ -، پیاوێکی بینی کەوا بەشی سێ جوتیاری بەردەکەوت، لەو شتەدا ڕاوێژی کرد، عەلی کوڕی أبي طالب پێی فەرموو : وازیان لێبێنە بۆ ئەوەی بەسەر موسڵماناندا دابەش بکرێت، ئەویش وازی لێیان هێنا، وە عثمان ـی کوڕی حنیف ـی بۆ ناردن، چل و هەشت دانەی بەسەردا دابەشکردن، وە بیست و چوار، وە دوانزە).
_
واتا هەریەکەی ئەوەندەی بەرکەوت️ اللّٰه أعلم .

١١٩٨ - عمر چو بۆ الجابية ویستی کەوا زەویەکان دابەش بکات لەنێوان موسڵماندا،
معاذ پێی فەرموو : واللەهی گەر وابکەی شتێك ڕوودەدات کەوا پێت ناخۆشە، تۆ ئەگەر ئەمڕۆ دابەشی بکەی، ئەوا چارەگێکی گەورە دەکەوێتە دەستی قەومەکە، دواتر ئەوان دەمرن، هەمووی دەکەوێتە دەست یەك پیاو، یاخود ئافرەتێك، دواتر دوای ئەوان کۆمەڵێك دێن کە زۆر بەجوانی دەستیان گرتووە بە دینەوە، وە ئەوان هیچ شتێك شك نابەن - هیچیان دەست ناکەوێت -، بڕوانە کارێك بکە بەشی سەرەتا و کۆتاییان بکات).

١٢٠٣ - مسلمةـی کوڕی عبدالملك دەفەرمووێ : (سوپاسی خۆمم نەکردووە لەسەر سەرکەوتنێك کە بە لاوازیەوە دەستم پێکردووە، وە لۆمەی خۆشمم نەکردووە لەسەر ناخۆشیەك کە بە پێداگریەوە - گڕوو تین - دەستم پێکردووە).
-
واتای ئەوەیە حسابی هەموو شتێکم کردووە هەردوو ئەگەرەکانم حساب کردووە بون و نەبوون، شکست و سەرکەوتن .

١٢٠٤ - أبوبکر دەفەرمووێ : بەشێك لە داناکان فەرموویانە : (بۆ هیچ کەسێك شیاو نییە کە واز لە پێداگری بهێنێ بۆ سەرکەوتن بەهۆی بەربەستێك - لاوازیەك - کە توشی بووە، وە نابێت واز لە هیچ مۆڵەتێك بهێنێت کە بەهۆی بەڵایەکەوە توشی هێز و پێداگریەکەی بووە).

١٢٠٥ - نصرـی کوڕی سیار دەفەرمووێ : گەورەکانی تورك - ئەوانەی دەرەوەی سەدەی یەئجوج و مەئجوج️ اللّٰه أعلم - دەیانفەرموو : پێویستە بۆ کەسی فەرماندەی لەشکرێك هەندێك ڕەوشتی لە ڕەوشتی ئاژەڵەکان بچێت : سەخی بوونی کەڵەشێر - کەڵەشێر گەر شتێک نەشخوات دەیدات بە مریشکەکان بۆ ئەوەی سودی لێببینن -، بەرگری کردنی مریشکانە - واتا وەك مریشك هەست و سۆزی هەبێت بۆ سوپاکەی -، وە دڵی شێر، وە ڕۆیشتنی بەراز - واتا وەك بەراز مل بدەیە هەموو شتێك و نەترسی و دواتر سوپاکە بشکێنی بەڵام ئەوەش بە ژیرانە دەبێت -، وە فێڵی ڕێویانە، ئارام گری لەسەر برین وەك سەگ، پێداگری وەك الکرکي، وە وریایی قەلەڕەش).
-
الکرکي : لە کوردەواریدا️ اللّٰه أعلم پێی دەگوترێت ماسیگر - ئەو باڵندەیەی ماسی دەخوات -).

4 months, 2 weeks ago

دەروازەی شەست و هەشت :

(خۆشویستراوی ئەوەی بۆ پیاو لە بەکارهێنانی پێداگری و دەست گرتن بە متمانەوە، وە ڕوانین لە سەرئەنجامی کارەکان پێش ڕوودانیان).

١١٧٩ - عائیشە دەفەرمووێ : (هەر کەسێك عومەرـی کوڕی خطاب ـی بینیبێت، زانیویەتی کەوا دروستکراوە بۆ ئەوەی ئیسلام دەوڵەمەند بکات، واللەهی بە دەسەڵات بوو لەسەر کارەکانی، هیچ هاوشێوەیەکی نەبوو، هەموو ئەگەرەکانی ئامادە دەکرد بۆ کارەکانی).

١١٨٠ - المعتصم باللە دەیگوت : (ئەگەزر کاربەدەست ئامادەکاری نەکات لە کارەکانی بۆ هەموو پێشهاتەکان - ئەگەرەکان -، ئەوا تاریکی نەزانی بەسەریدا دێت لە کۆتاییەکەیدا - واتا لە کۆتایی ئیشەکەیدا نازانێت چی بکات -).

١١٨١ - إبراهیم ـی کوڕی عبدالرحمن ـی کوڕی عوف دەفەرمووێ : کاتێك کە گەنجینەکانی کیسرا ـیان هێنا بۆ عمرـی کوڕی خطاب، عبداللەـی کوڕی أرقم فەرمووی : ئایا لە بەیت المالدا داینانێی تا دابەشی بکەین - بەسەر موسڵماناندا - ؟،
فەرمووی : نەخێر، لە سەقفی ماڵەکەدا دایبنێن تاکو نامێنێ - یان تاکو بۆی دێمەوە -، فەرمانی کرد بەوە، لە دیواری مزگەوتدا دانرا، وە لەوێدا چاودێریان دەکرد، کاتێك بووە بەیانی، فەرمانی کرد بیهێنن، پەردەی لەسەرلادا و ئاشکرای کرد، بینی لە سپێتی و سوریەتیدا کە نزیك بوو ئاوی چاو ببات - واتا پڕبوو لە خشڵ و ئەڵماس -،
عمر گریا، پێیان گوت : چ شتێك تۆی گریاند ئەی ئەمیری باوەڕداران ؟، سوێند بە️ اللّٰه ئەمڕۆ ڕۆژی سوپاسگوزاریە، وە ڕۆژی دڵخۆشیە،
عمر فەرمووی : (بەڕاستی ئەوە نەبەخشراوە بە هیچ قەومێك ئیلا دوژمنداری و ڕق و کینە بەربۆته ناویان).

١١٨٢ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ :️ (اللّٰه تعالی حەقی داناوە لەسەر زمان و دڵی عمرـدا).

١١٨٣ - مکحول دەیگێڕێتەوە لە أبو ذر کە بە پیاوێکی فەرموو : بڕۆ بۆ لای عمرـی کوڕی خطاب تا لێت خۆشبێت - داوای لێخۆشبوونت بۆبکات -، وە دوعات بۆ بکات، بەڕاستی من بیستوومە لە رسول اللّٰه ﷺ دەیفەرموو : (️اللّٰه حەقی داناوە لە زمان و دڵی عمر ـدا).

١١٨٤ - عبداللەـی کوڕی مسعود دەفەرمووێ : (ئەگەر باسی پیاوچاکان کرا، ئەوا دەست پێبکەن بەعمر، وە سوێند بە️ اللّٰه، من وایدەبینم کەوا لە نێوان چاوەکانی فریشتەیەك هەیە ڕێنموویی دەکات - وایلێدەکات ڕاست بپێکێ لە هەموو شتێكدا).

١١٨٥ - عبداللەـی کوڕی مسعود دەفەرمووێ : ورد بینترینی - تێگەیشتووترین - خەڵکی سێ کەس بوون : عەزیزی میسڕ کاتێك فیراسەتی کرد لە یوسف بە خێزانەکەی گوت : { أَكۡرِمِی مَثۡوَىٰهُ عَسَىٰۤ أَن یَنفَعَنَاۤ أَوۡ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدࣰاۚ }[يُوسُفَ: ٢١]، وە ئەو ئافرەتەی کە موسای بینی فەرمووی :{یَـٰۤأَبَتِ ٱسۡتَـٔۡجِرۡهُۖ إِنَّ خَیۡرَ مَنِ ٱسۡتَـٔۡجَرۡتَ ٱلۡقَوِیُّ ٱلۡأَمِینُ }[القَصَصِ: ٢٦]، وە أبوبکر کاتێك عومەری کردە خەلیفە لە دوای خۆی، ڕەحمەتی️ اللّٰه ـیان لێبێت).

١١٨٦ - المسور کوڕی مخرمة دەفەرمووێ : دەستکەوتی قادسیەی هێنا بۆ لای عمرـی کوڕی خطاب، سەراوژێری دەکرد و سەیری دەکرد، وە گریا، و عبدالرحمن ـی کوڕی عوف ـی لەگەڵدا بوو،
عبدالرحمن پێی فەرموو : ئەمڕۆ ڕۆژی دڵخۆشیە، وە ڕۆژی خەندەیە،
فەرمووی : بەڵێ، بەڵام ئەو دەستکەوتانە بەهیچ کەسێك نەدراوە ئیلا دوژمنداری و ڕقی بۆ جێهێشتوون).

١١٨٧ - حذیفة دەفەرمووێ : (هاوەڵانی️ رسول اللّٰه ﷺ پرسیاری چاکەیان لە️ رسول اللّٰه️ ﷺ دەکرد، وە من پرسیاری خراپەـم لێدەکرد)،
پێی گوترا : چ شتێك وایلێتکرد کەوا بکەیت ؟
فەرمووی : (هەر کەسێك خۆی بە دور بگرێت لە خراپە، توشی چاکە دەبێت).

١١٨٨ - إبراهیم ـی کوڕی جنید دەفەرمووێ : هەندێك لە داناکان فەرموویانە : (هەر کەسێك خۆی بپارێزێت، توشی هیلاکەت نابێت، وە هەر کەسێك خۆی نەپارێزێت - توشی غروری بێت -، نزیك نییە لەوەی سەلامەت بێ،
وە هەندێك لە داناکان فەرموویانە : (دانا ئەو کەسەیە کە خۆی دەپارێزێت لە لۆمەی کەسی ژیر بە خۆ دورگرتنی - خۆپاراستنی - لە عەیب گرتنی کەسی نەزان).

١١٨٩ - عمرـی کوڕی خطاب ئامۆژگاری یەکێکی دەکرد و دەیفەرموو : (قسە مەکە لە شتێكدا کە سودت پێناگەیەنێت، وە خۆت بەدور بگرە لە دوژمنەکەت، وە وریای هاوڕێکەت به ئیلا کەسێکی ئەمانەت پارێز نەبێ، وە کەسی ئەمانەت پارێز ئەوەیە کە لە️ اللّٰه عَّزَ وَ جَّلَ دەترسێت).

١١٩٢ -️ رسول اللّٰه ﷺ فەرمووی : (ئامان ئاگادارتان دەکەمەوە بە چونە لای ئافرەتان)
پیاوێك لە کۆمەڵەکەدا گوتی : (ئەی ئەگەر براکەم بێ ؟ - واتا شوبرا بچێتە لای براژن -،
فەرمووی : (شوبرا مردنە).
-
واتا تۆ لە ماڵ نەبیت و براکەت بچێتە ماڵت و خێزانت لە ماڵ بێت ئەوا مردن باشترە بۆت .

١١٩٣ - علی کوڕی أبي طالب رضي️ اللّٰه عنە دەفەرمووێ :️ رسول اللّٰه ﷺ قەدەغەی کردووە لە قسە کردن لەگەڵ ئافرەتاندا بەبێ مۆڵەتی مێردەکانیان).

4 months, 2 weeks ago

وانەی حەفتا و حەوت :

[ڪتێبی : مَکارِمُ الأَخلاقِ وَمَعالِیَها وَمَحمودُ طَرائِقِهَا]

#وەرگێڕانی_ڪتێبی_مکارم_الأخلاق

6 months, 4 weeks ago

دەروازەی چل و هەشت :

(خۆشویستراوی ئەوە بۆ پیاو کە ئەگەر برایەتی یەڪێڪی پیاوێکی کرد لە ناوی خۆی و باوڪی بپرسێت)

٩٨٦ - إبن عمر دەفەرمووێت :️ رسول اللّٰه ﷺ منی بینی کە منیش ئاوڕم دەدایەوە، فەرمووی : (چیتە ئەی عبداللە؟)
گوتم : پیاوێکم خۆشویست، وە من بەدوای دەگەڕێم،
️رسول اللّٰه ﷺ فەرمووی : (ئەگەر پیاوێڪت خۆشویست لە ناوی بپرسە، وە ناوی باوکیشی و ناوی عەشیرەتەکەی و ماڵەکەیشی -لەوانە بپرسە-، ئەگەر نەخۆش بوو سەردانی دەکەی، وە ئەگەر لە پێویستیەکدا بوو -لە ئیشێک بوو- ئەوا یارمەتی دەدەی، وە ئەگەر هاتوو نادیار بوو ئەوا خانەوادەکەی دەپارێزی).

٩٨٧ - مجاهد دەفەرمووێ : لەگەڵ عبداللەـی کوڕی عمر چوومە دەرەوە لەبەردەم دەرگای بەنی شیبة، پیاوێك پێم گەیشت، سەلامی لێکردم، وە پێی گۆتم : تۆ چۆنی ئەی مجاهد
گوتم : باشم،
عبداللە فەرمووی : دەیناسیت ؟
گوتم بەڵێ،
فەرمووی : ناوی چیە ؟، گوتم نازانم،
فەرمووی : ئەوە ناسین نییە، من ڕۆژێکیان لەگەڵ️ رسول اللّٰه ﷺ دەڕۆیشتم، پیاوێڪ پێمان گەیشت، سەلامی لێمانکرد، وە پێی گوتم : تۆ چۆنی ئەی عبداللە ؟
گوتم : باشم،
️رسول اللّٰه ﷺ پێی فەرمووم : (ئایا دەیناسیت ؟)
گوتم : بەڵێ،
فەرمووی : (ناوی چیە) ؟
گوتم : نازانم،
فەرمووی : (ئەوە ناسین نییە، ناسین ئەوەیە لەناوی خۆی و باوڪی بپرسی، ڪاتێڪ نەخۆش بوو سەردانی دەکەی، وە ئامادەی ناشتنی دەبی کاتێك کە مرد).

٩٨٨ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (ئەگەر پیاوێڪ برایەتی پیاوێڪی کرد، با بپرسێت لەناوی خۆی و باوڪی، وە لەوەی خەڵڪی کوێیە، ئەوە گەیەنەرترە بۆ خۆشەویستی).

٩٨٩ - مالك ـی کوڕی مغول دەیگێڕێتەوە لە شەعبی دەربارەی پیاوێك کە ڕوخساری پیاوێڪ دەناسێت و ناوی نازانێت دەفەرمووێت : (ئەوە ناسینێڪی گەمژانەیە -نەزانانە-).

٩٩٠ - عەلی ڪوڕی أبی طالب رضي️ اللّٰه عنە دەفەرمووێت : (مافی موسڵمان لەسەر موسڵمان شەش دانەیە : سەلامی لێبکات کە پێی گەیشت، وە وەڵامی بداتەوە کاتێك بانگهێشتی کرد، وەڵام دانەوەی کاتێک دەپژمێت -گوتنی یرحمك️ اللّٰه-، وە سەردانی ڪردنی ڪاتێڪ کە نەخۆش دەبێ، وە ئامادەبوون کاتێك کە دەمرێت، وە دڵسۆز بێت بۆی کاتێڪ کە لێی نادیاربوو -لای ئامادە نەبوو-).
_
ئەم ئەثەرەی ئیمامی عەلی وەك دیارە هیچ باسێکی تێدانییە دەربارەی بابەتەکە بەڵام خۆی ئەصلەن ڕێك ئەصڵی بابەتەکەیە چونکە ئەو مافەکانی موسڵمان باس دەکات ئێ کە یەکێکیش ناو و شوێنی موسڵمان نەزانێت ناتوانێ ئەو مافانە جێبەجێ بڪات).

6 months, 4 weeks ago

وانەی پەنجا و نۆ :

[ڪتێبی : مَکارِمُ الأَخلاقِ وَمَعالِیَها وَمَحمودُ طَرائِقِهَا]

#وەرگێڕانی_ڪتێبی_مکارم_الأخلاق

7 months ago

٩٨٤ - إبراهیم ـی جنید دەفەرمووێ : کۆمەڵێك لە داناکان فەرموویانە : برایان لە هاوشێوەی زەخیرەن -ماڵی پاشەکەوتکراو-، پێویستە بۆ کەسی ژیر کە نەرم و نیان بێ لە بەدەستهێنانیان -واتا وردبێ-، وە هەندێکیان ڕاو بکات بە هەندێکی تریان، هەروەڪ چۆن باڵندەکان هەندێکیان ڕاو دەکرێن بە هەندێکی تریان).
_
واتا بەهۆی دوو برا دووانی تر دەناسی .

٩٨٥ - أسدـی کوڕی سعید دەفەرمووێ : باوکم بۆی گێڕامەوە فەرمووی : (ڪاتێڪ یوسف علیە السلام چوە زیندان، لە دەرگای زیندانەکەدا نوسی : گۆڕی زیندووەکان، دڵخۆشکەری دوژمنەکان، ناسینی هاوڕێڪان).
_
واتا کە دەچیتە زیندان دوژمنەکانت پێی دڵخۆش دەبن و لەوێدا هاوڕێکانی خۆت دەناسی کە کێ بە کەڵکت دێ، یان بڵێین لەوێدا هاوڕێی نوێ دەناسیت .

7 months ago

قال ابن المبارك رحمە️ اللّٰه :

أخبرنا فطر، عن الحكم، عن مقسم، عن ابن عباس رضي️ اللّٰه عنهما قال : « ما يمنع أحدكم إذا رجع من سوقه ، أو من حاجته إلىٰ أهله أن يقرأ القرآن فيكون له بكل حرف عشر حسنات » .

?الزُّهد لابن المبارك .

#وتەی_هاوەڵان

7 months, 1 week ago

ئەی موسڵمان پێنج خولەك بیر لە قسەکانم بکەوە) لەسەر پێشانگای کتێب پێم خۆش بوو شتێك بڵێم، ئێمە لەناو وەزعەکەداین دەبینین کە زۆربەی زۆری کتێب فرۆشەکان قۆڵیان لێ هەڵکردوە بۆ بڕینی دەستی موسڵمانان، دەبینی موسڵمانێك خۆی هیلاڪ دەکات تا بڕێك پارەی حەڵاڵ دەست بخات…

7 months, 1 week ago

ئەی موسڵمان پێنج خولەك بیر لە قسەکانم بکەوە)

لەسەر پێشانگای کتێب پێم خۆش بوو شتێك بڵێم،

ئێمە لەناو وەزعەکەداین دەبینین کە زۆربەی زۆری کتێب فرۆشەکان قۆڵیان لێ هەڵکردوە بۆ بڕینی دەستی موسڵمانان،
دەبینی موسڵمانێك خۆی هیلاڪ دەکات تا بڕێك پارەی حەڵاڵ دەست بخات کە پارەی حەڵاڵ ئەوەندە کەم بووە دەچێت دەیەوێت کتێب بکڕێت کتێبێکی پێ دەفرۆشن بە پارەی دوو کتێب!
واللەهـ ثم واللەهـ زۆربەی زۆری بەم شێوەیەیە هەر کەسەی نیوەی پارەی کتێبەکەی دەخاتە سەر بگرە زۆرجار پارەی کتێبەکە،
بۆیە بەناوی پێشانگا و شت هەڵمەخەڵەتێن ئامۆژگاریم بۆتان ئەوەیە کە مەچن لەبەر چەند خاڵێڪی زۆر زۆر گرنگ'

١ - بەس بەناو داشکانە گەرنا بەشێکیان لە پێشانگادا پارەی زیاتریش دەخەنە سەر و خەڵکیش وادەزانێت کە هەرزان کراوە، یان لە جیاتی بیست هەزار قازانج وەرگرن دەیکەن بە دە هەزار موسڵمانی داماویش نازانێ، بۆیە موسڵمان ئاقڵە ناکرێ دووجار پێیەوە بدەن لە کونێکدا.
٢ - ئەو بەڕەڵایی و فیتنەیەی لە پێشانگای کتێب هەیە هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ شوێنانێکی تر کە حەڕامە چون بۆی،
بە هەزاران ئافرەتی سفوور بە هەزاران ئافرەت کە بەتەنیا هاتووە بە هەزاران قۆڵ ڕووت و قاچ ڕووت بە هەزاران ئافرەتی نیقابی تێنەگەیشتوو و نەزان و ساویلکە کە هەموو خەڵکیان توشی فیتنە و شەهوەت کردووە.
کە ئێستا بە بەڵگەوە سەلمێندرا کە باشیش نیە چون بۆی.
٣ - بە سەدان کەسی مبتدع و گومڕا دەبینی لەوێ کە دڵت نەخۆش دەکەن و دەبنە هۆی لاوازبوونی ئیمانت.
٤ - گەر وای دابنێین هەرزانە و هەتا گەر نیوە قیمەتیش بێت ئاخر لەبەر ئەو خاڵانەی باسم کرد تو اللە گوناح نیە موسڵمان بچێت؟

|جارێڪ چووم بۆ پێشانگا لەگەڵ برایەك هەر بە ڕاکردن خۆمان ڕزگار کرد ئەو فیتنە و بەڕەڵاییە لەپای چی؟ جا بەحساب دێن کتێبی ئاینیش دەکڕن!

7 months, 1 week ago

**" ‏إذا المرءُ لم يلبسْ ثيابًا مِن الـتُّقَى
تقلَّبَ عريانًا وإن كان كاسيَا

وخيرُ خِصَالِ المرءِ طاعةُ ربِّه
ولا خيرَ فيمَن كان للهِ عاصيَا "**

قاله أبو العتاهية .

We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 4 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 5 months, 1 week ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 6 months ago