?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 Monate, 4 Wochen her
Last updated 3 Monate, 1 Woche her
جیاوازی نێوان خۆشەویستی و هۆگربوون چیە ؟
چۆن هۆگربوون ژیانی هاوسەری تێک ئەدا ؟
خوای گەورە شیفای هەموو ئەوانە بدا کە تووشی ئەم دەرد و تاقیکردنەوەیە بوون ?
اللهم امین ?
شیخ محمد بن محمد مختار الشنقیطی
کە یەکێکە لە هەرە زانا گەورەکانی سەردەم و وتەکانی زۆر نزیکن لە زانای پایەبەرز ابن القیم الجوزی ، دەربارەی هۆگربوون ئەفەرمووێ:
أما التعلق: فبلاء ، وأي بلاء ! ذلك البلاء الذي تتألم وتتأوه منه القلوب ، فحق عند الله ثابت لا مرية فيه ، معلوم بسنته أن من أحب لغير الله ، عذبه الله بحب شيء سواه
سەبارەت بە هۆگربوون : هۆگربوون بەڵایە بەڵام چ بەڵایەک!
ئەمە ئەو نەهامەتییەیە کە دڵەکان لێی دەناڵێنن، ئەوە حەقێکە لای خودا کە چەسپاوە و گومانی تێدا نییە، لە سوننەتەکەیەوە زانراوە کە هەرکەسێک شتێکی تری خۆش بوێت جگە لە خودا، خودا سزای دەدات بە خۆشویستنی شتێکی تر جگە لە ئەو .
خوای گەورە شیفای هەموو ئەوانە بدا کە تووشی ئەم دەرد و تاقیکردنەوەیە بوون ?
اللهم امین ?
خۆشەویستی حەڕام ، یاخوود عیشقێک کە لەپێناوی حەقدا نەبێت ، لە چەندین ڕەهەند مرۆڤ تووشی ئازار و مەینەتی زۆر دەکەن
خۆشیە کەم و کاتیەکەی تاڵ دەکەن ، لەمانە:
ئازاری جودایی ، ئازاری غیرە و حەسادەت
ئازاری خۆشەویستی تاک لایەنە ، ئەمانە و چەندینی تر کە لەزەتە کاتیەکەی وەک هەنگوینی ژەهراوی لێدەکەن
هۆگربوون ( الـتـعـلـق ) چیە ؟
هۆگربوون بریتیە لە پەیوەندیەکی سۆزداری ( عاطفی) لەنێوان دوو کەس
ئینجا جاری وا هەیە ئەو هۆگربوونە تاک لایەنەیە
واتا کەسێکە و هۆگری کەسێکی تر بووە ، بەڵام کەسەکەی تر ئەو هۆگربوونەی بۆ دروست نەبووە
حاڵەتی دووەم هۆگربوونی دوو لایەنەیە کە هەردووکیان هۆگری یەک بوون
بێگومان حاڵەتی یەکەم زۆر قوڕس و دژوارە و پڕیەتی لە ئازار و خەم و خەفەت
بەڵام ئەوەی دووەم تا ڕادەیەک ئاسانترە
ئەم هۆگربوونە هەر پەیوەست نیە بە دوو ڕەگەزی جیاواز ، بەڵکو ئەکرێ لەنێوان کوڕ و کوڕ یاخوود
کچ و کچ ڕووبدا
خوای گەورە شیفای هەموو ئەوانە بدا کە تووشی ئەم تاقیکردنەوەیە بوون ?
اللهم امین ?
پێویستم بە ئامۆژگاریە بۆ کێشەی هۆگربوون بە مرۆڤ
گوێبگرن لە زانای پایەبەرز شیخ د.عثمان الخمیس
ابن عباس پیاوێکی بینی لە عەرەفە
کە بە دوو کەس هەڵیانگرتبوو و هێنابویان و لەسەر شاخی عەرەفە دوعایان بۆ ئەکرد خوا شیفای بدا چونکە تووشی نەخۆشی عیشق بوبوو
اللهم انی اعوذ بك من العشق ?
مامۆستا نافع
قال ابن القيم في مدارج السالكين:
المفسد الثالث من مفسدات القلب: التعلق بغير الله تبارك تعالى، وهذا أعظم مفسداته على الإطلاق، فليس عليه أضر من ذلك
ابن القیم لە مەداریج السالیکین دەفەرموێت: سێیەم شت کە دڵ خراپ و گەندەڵ ئەکا: بریتیە لە وابەستەبوون و هۆگربوون بە غەیرە خودا
وە ئەمەش لە گەورەترینی هەموو گەندەڵکارەکانە
بۆیە هیچ شتێک لەوە زیانبەخشتر نییە بۆی
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 Monate, 4 Wochen her
Last updated 3 Monate, 1 Woche her