ئیسلام بە تێگەشتنی سەلەف

Description
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago

1 month, 1 week ago

سەبارەت بە إبراهيم عليه وعلی جميع الأنبياء الصلاة والسلام دەووترێ : قلبه للرحمن وولده للقربان وبدنه للنيران وماله للضيفان.

ئەو دڵی بۆ الله ساغکردبوویەوە منداڵەکەی بۆ دانا سەربڕین و قوربانی پێکردن وە لەشی بۆ ئاگر ئامادەکرد و سەروەت و سامانی لە خزمەت میواندا بوو.

1 month, 1 week ago

قوام السنة رحمه الله دەڵێ : وە مەشایخی ئەهلی حەدیث وتوویانە کە قەدەریەکان کافرن “ قسەیان کردووە سەبارەت بە تەکفیری قەدەریەکان “ وە تەکفیری ئەو کەسەیان کردووە کە دەڵێ : قورئان مەخلوقە

وە هەندێک لە زانایان دەڵێن : هەندێک جار ووشەیەک دەوترێ سەبارەت بە شتێک لەبەر هاووێنەیی تێیدا بەڵام لە ڕاستیدا حوکمی بەسەردا نادرێ لە کاتی خستنەڕوو و تەفسیل.

الحجة في بيان المحجة

ئەوانەی کە لەم ووتەیە تێناگەن لێرە قوام السنة بە ئاشکرا تەفریقی نێوان تەکفیری مطلق و معين نەقڵ دەکا لە زانایانی پێش خۆیەوە نەقڵ کردنەکەشی بە جۆرێکە کە خۆی لێیانی نەبیستووە کأنه هی پێشترە کە خۆی سەماعی لێیان نییە وە کە دەڵێ هەندێک لە زانایان مانای وانییە ئەوانی دیکە شتێکی تر دەڵێن چونکە موخالەفەی ووتەی ئەمانی نەقڵ نەکردووە بەڵکو لەسەر هەندێک حوکم تەفسیلی هەندێک لە زانایان باس دەکا کە دەریان بڕیووە گەرنا ئەوەی کە لەغەیری ئەمانەوەیە کە باسی نەکردووە دەشێ سکوت بێت پاشان بەبێ هیچ پێچاوپێچێک لەگەڵ قەدەریەکان باسی جەهمیە مەخلوقیەکان دەکات لە سیاقی ئەوان ووتەی زانایان نەقڵ دەکات واتە ئەو کوفرەی خەلقی قورئانیش دەگرێتەوە

ئەو دەڵێ هەندێک هەر ووشەیەک بە کوفر دانرا بە مطلقی مەرج نییە لەکاتی تەفسیل واتە لەکاتی تعيین و دیاریکردنی کەسی بێژەری ووشە کوفرینەکە حوکمی لەسەر بدرێ بە کافر بوون هەندێک لە زانایان ئەمەیان فەرمووە !

من بزانم ئێستە ئەمانەی کە تەکفیری ابن تيمية دەکەن وەرن تەکفیری قوام السنة و ئەوا زانایانەش بکەن بەڵام بەڵگەمان بۆ بهێنن بۆ کوفریەتی نا ئەسڵەن بۆ ئەوەی کە بیدعەیە ، جا قوام السنة زۆرینەی تەمەنی لە ٤٠٠ کانی کۆچی ژیاوە

1 month, 2 weeks ago

ابن القيم دەڵێ : پێویستە لەسەر بەندە کە پەنا بگرێت بە الله لەوەی کە خۆی گەورە و بڵند بێتە پێش چاو لە کاتێکدا کە لەلای الله بێ نرخ بێت.

اللهم نعوذ بك منه

3 months, 2 weeks ago

حەنبەلیە ساختەکانی تێلیگرام نایەن ڕاستەوخۆ تانە لە ئیمام أحمد بدەن رحمه الله دێن تانە لەو کەسانە دەدەن کە ڕیوایاتەکانی ئەو نەقڵ دەکەن

ئەم ترسنۆکیە تا کەی هەڵدەگرن نازانم ، ڕاستەوخۆ بڵێن أحمد عاذری و موڕەتەدد بوو ئەو کاتەی جەهمیەکانی تەکفیر نەدەکرد و ئیجماعی پێشووش دامەزرا بوو یان لانی کەم بڵێن گومڕا و بیدعەچی بووە چونکە ئیجماعی وەرنەگرتووە بەڵام ئەمەیان نابێ بڵێن چونکە تەکفیر نەکردنی جەهمیەکان لە بنەڕەتەوە کوفرە نەک بیدعە ئەمە عذر دان نییە بە جاهل تا بڵێن بیدعەیە

وازیان لەو ڕیوایەتانە هێناوە کە باس لەوە دەکا وەک بڵێی بوونی نییە بەڵام خۆیان داوە لە فلتەری خۆ گەوج کردن ، لازمە هەر کەسێک ئەوە عەقیدەیەتی بەرامبەر ئەم بابەتانە وەڵامی هەموو ڕیوایەت و بەڵگەکان بداتەوە کە دژی ئەون

هیوادارم بوێری پەیدا بکەن تانە لە أحمد و هاوەڵانی أحمد بکەن وەک عموومیە جاهیلەکان نەکەن طعن لەو کەسانە بدەن کە ئەثەرەکان نەقڵ دەکەن و نەوێرن بە خاوەن ووتەکان

3 months, 3 weeks ago

لە مەکائیدی شەیطان بەرەو دۆزەخ بردنی خەڵکیە بە سەرکردەکانیان نا ، بەڵکو بە زاناکانیان

ئێستە بەداخەوە وای لێ هاتووە پێویست ناکا مرۆڤ زانا بێت تاوەکو شەیطان بیکات بە گومڕاکار تەنها ئەوەندە کە طلب العلم بکات یان وا خۆی نیشان بدات کە ئەیکات ، بەڵکو تەنها خەڵکی گوێی بۆ بگرن کافیە

چونکە پێوەرەکە ئێستە توندی و ڕەقیە بۆ لەسەر حەق بوون نەک عیلمی شەرعی

سفيان بن عيينة رحمه الله دەڵێ : پێشتر دەیانووت : هەرکەسێک خراپ بوو لە زاناکانمان ئەوە لێکچوونێکی لەگەڵ جووەکان هەیە وە هەرکەسێک خراپ بوو لە خواپەرستەکانمان ئەوە لێکچوونێکی لەگەڵ گاورەکان هەیە.

جا قوڕ بەسەر ئەوانەی کە بە کەسانێک دەخەڵەتێن کە تەنها بۆنی زانستیشیان نەکردووە و بانگەشەی دەکەن

3 months, 4 weeks ago

إبن تيمية دەڵێ : پێویستە فەرمانەکانی الله بە نەفس خاوێنی و سنگ کراوەییەوە وەربگرین ، بەندە دەبێ بزانێت کە الله فەرمانی بە هیچ شتێک پێ نەکردووە ئیللا چاکەی ئەوی تێدایە وە ڕێگری لە هیچ شتێک لێ نەکردووە ئیللا ئەنجامدانی ئەو شتە خراپەی تێدایە بۆی وە فەرمان پێکراو لە پێگەی ئەو خۆراکەیە کە ڕاگری ئەو بەندەیە ، وە ڕێگری لێکراو بە وێنەی ئەو ژەهرەیە کە لەناو بردنی لەش لە خۆ دەگرێ اهـ .

سەرنج بدە الله عز وجل سەرەتا فەرمانپێکراوەکان و قەدەغەکراوەکانی دیاری کردووە ئەوجا باسی چاکەی فەرمانپێکراوەکان دەکات و باسی خراپەی قەدەغەکراوەکان دەکات وە هەندێک جار هەر باسیشیان ناکات

چونکە مرۆڤ دەبێ پابەند بێت بە ئەمر و نەهی الله عز وجل دەبێ قەناعەتی کوللی بە ڕاستیتەتی و بە جێی هەموو ئەمر و نەهی ـەکی الله هەبێت دەبێت متمانەی تەواوی بە دانایی و زانایی الله هەبێت

مرۆڤ دەبێ هەموو فەرمانەکانی الله بەم جۆرە سەیر بکات هەموو شەریعەتی الله بەم جۆرە لێ بڕوانێت ، نەک خۆی دیاری بکات کە چی باشە و چی خراپە دواتر فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە لەسەر ئەوە بونیاد بنێت

خۆی خراپە و چاکە دیاری بکات لەسەر ئەوەی باوەڕی پێیەتی ئەمە فەسادی دینیە ، گەڕانەوە بۆ فەرمانەکانی الله و قەدەغەکراوەکان تەنها دینە

4 months ago

العظمة “ توحيد الله جل شأنه “

سهل بن عبد الله التستري رحمه الله دەڵێ دەڵێ : لەناو گەنجینەکانی الله عز وجل هیچ شتێکی تێدا نییە گەورە تر بێت لە تەوحید.

تەوحید بریتیە لە حەققە گەورەکەی الله عز وجل کە الله هەموو پێغەمبەرانی لە پێناو ناردووە ، ئەویش لا إله إلا الله ـە ، هەرکەسێک تەکفیری کەسێک بکات بەبێ کوفرێک هێندە ئاشکرا و دژیەک بێت کە ئەو تەوحیدە بەو گەورەییە هەڵبوەشێنێتەوە ئەوە قسەی کردووە بەسەر قسەی الله دا و لە قەدری تەوحیدی کەم کردۆتەوە و لەو ئاستە سەیری نەکردووە کە دەیبێنێت و نیشانی داوە

جا با بە جوانی تێبگەیت کە تەوحید لەبەر گەورەییەکەیەتی کە تاوان نایسڕێتەوە بگرە کوفری محتمل نایسڕێتەوە واتە ئیللا دەبێ صریح و ڕوون و ئاشکرا بێت کە هیچ مەجالی تەئویل هەڵنەگرێت الله عز وجل بەوە حوکم نادات بەسەر خەڵکیدا کە کافر بوونەتەوە ئیللا بە شتێک نەبێت کە کەمترین گومان هەڵنەگرێت کە هەڵوەشێنەرەوەیەکی بێ پێچ و پەنایە بۆ جەنابی تەوحید

واتە هەرکەسێک بە تاوان و بە قەول و فیعلێکی محتمل خەڵکی موسوڵمانی تەکفیر کرد لە گەورەیی و شکۆی تەوحیدی کەم کردۆتەوە و لە ئاستێکی نزم تر نیشانی داوە کە ئەم شتە بچووکانە دەتوانن تەوحیدەکە بیسڕنەوە

ابن رجب الحنبلي دەڵێ : تەوحید گەورەترین الإكسير ـە یان الإكسير ـە گەورە ترینەکەیە ، گەر هێندەی گەردێک لێی بخرێتە سەر چیایەک لە تاوان و هەڵە ئەوا دەیانگۆڕێت بۆ چاکە.

گەرچی تەنها ووتەی لا اله الا الله مرۆڤ ڕزگار ناکات لە دۆزەخ بەبێ بیر و باوەڕی دڵ و داخوازیەکانی ، بەڵام ڕزگاری دەکات لە تەکفیر کردن و سزای دونیا تاوەکو پێچەوانەکەی لێ دەردەکەوێ واتە خوێن و ماڵ و نامووس و حەققە شەرعیەکانی دەپارێزێت لە سەروو هەموویانەوە حەقی ئیسلامەتی و تەوحید ، هەر ئەمەش لەسەر ئێمەیە نهێنیەکانی دەسپێرین بە الله چونکە کەسمان ئەمین نین لەوەی لە پشت چاوی خەڵکەوە هەڵمان نەوەشادبێتەوە گەرچی دەمیشمان گەرم بێت و زمانیشمان زبر بەرامبەر هەرکەسێک بۆنی شتێکی لێبێت چونکە ئەوانە باطن حەقی الله یە و ئەم شتانەش نابنە شەفاعەتکار گەر پەنهانیمان پێچەوانەی ئەوەبوو کە دەریدەخەین والعياذ بالله

  • الإكسير ئەو ماددەیەیە کە لە سەردەمە پێشووەکاندا خەڵکی پێیان وابوو گەر بخرێتە سەر زیو یان کانزاکانی دیکە دەیگۆڕێت بۆ زێڕ واتای دیکەی هەیە بەڵام ئەمەیان مەبەستە لێرە.

https://t.me/isalambategashtnysalaf

4 months, 1 week ago

گەر بووترێ : بەدیل چییە بۆ ئەمە کە کتێبەکانی سەلەف نەکرێنە کوردی چی بکرێت ؟

دەڵێم : ئەمەش ئاستی تێنەگەشتنیان دەردەخات ، ئەویش ئەوەیە کە شتێکی باش نەبوو دەستت ببرێ بۆ هەر شتێک کە لە خوار ئەوەیە بەناوی چاکسازی ، ناکرێ کەم و کوڕیەکان بە هەڵە کردن و تێکدانی سوننەتی کەونی الله و ناتەواویەکان پڕ بکرێتەوە چونکە ڕۆژێک هەر دەڕمێ ئەوکات بنیاد نانرێتەوە جارێکی دیکە

بەدیل ئەوەیە کەسێک کە ئەهلیەتی هەبێت و ئەمین بێت شەرحیان بکات و حەقیان پێ بدات یان هەر کەسێک چی دەزانێت و لە توانایدا هەیە ئەوە بکات نەک بەو ئاستە نەزمەوە دەست بداتە وەرگێڕان کە زۆرێک لە شتەکان بە هەڵە دەڕۆن و زیانیان زیاترە لە سوود چونکە زانینی واتای ووشەکان ئینسان ڕزگار ناکات و هەندێک جار کارەسات دەنێتەوە گەر وابوایە ئەو هەموو گروپە گومڕایە پەیدا نەدەبوو کە لافی شوێن کەوتنی سەلەف لێ دەدەن وەک موفوضة کان

بەدیلەکە ئەوەیە تۆ جارێ خەمی خۆتت بێت ڕزگار ببی فێر ببیت لە دینی الله شارەزایی پەیدا بکەی ئاستی خۆت بەرز بکەیتەوە نەک تەنها خەمی ئەوەت بێت چی بە خەڵکی بگەیەنیت ئەمە یەکەمین هەنگاوە مرۆڤ ئەنجامی بدات لەلای هەموو سەلەف بەو جۆرە بووە سەرەتا تەنها فێر بوون خەمی ئەوەیان نەبووە ناو دەربکەن و خەڵک شتیان لێ وەربگرێت لەمەش شوێن سەلەف نەکەوتوون ، بە گەشتی یەکەم شت کردوویانە تەنها فێربوون بووە و پەیدا کردنی شارەزایی بوووە لە دینی الله و زانستە شەرعیەکان بە گشتی

جا گەر کەسێک نەبێت دینەکە بگەیەنێت الله من موکەللەف ناکات بە شتێک کە لەتوانای من بەدەرە الله عز وجل ١٤٠٠ ساڵە دینەکەی خۆی پاراستووە بەبێ بوونی ئێوەش کە دوو ساڵ لەمەوبەر پەیدا بوونە هەندێکیان هێشتا پەیداش نەبوونە خەریکە لە هێلکە دێنە دەر ئەم قسانەمان ڕوو بە ڕوو دەکەنەوە

الله عز وجل نە دینەکەی خۆی زایە دەکات نە دەشهێڵێ کەس تووشی لادان و گومڕایی ببێت بەبێ ئەوەی ئێوەش هەستن بەم کارە

ئێوە ئەو دوو شتەتان لێ تێکەڵ بووە نازانن ئەرکی سەرشانتان کامەیە و دەبێ چی ئەنجام بدەن لە چوارچێوە چ سنوورێک بەندایەتی بکەن و کامەیە الله داوای کردووە لێتان ، هاتوونە بۆ ئەنجامەکە کە دەتانەوێ بە جۆرێک بێت ئیللا سەربگرێت !!

نازانم کوێ ڕاست بکەمەوە بەڕاستی پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام کە هاتوونە زۆرینەیان گەلەکانیان باوەڕیان پێ نەهێناوون ئەسڵەن هەبووە کەس باوەڕی پێ نەهێناوە لە ڕۆژی دوایی بە تەنهایە چونکە ئەرکی ئەوان گەیاندنی ئەوەیە کە الله داوای کردووە بەو جۆرەی الله داوای کردووە

الله سبحانه وتعالی دەفەرموێت : { مَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ } سُورَةُ المَائـِدَةِ: ٩٩

لە چەند شوێنی دیکە ئەمە دووپات دەکاتەوە کە گەیاندنی ڕوون لەسەر پێغەمبەرانە

{ وَمَا عَلَيْنَا إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ }
[سُورَةُ يسٓ: ١٧]

بۆیە ئەنجامەکە چییە و چی نییە ئێمە موکەللەف نین ئێمە موکەللەفین بەوەی دینی الله بگەیەنین بەو جۆرەی کە ئەو دەیەوێت لێمان نەک بەو جۆرەی خۆمان پێمان خۆشە و گرنگە بەلامانەوە بەو جۆرەی سەلەف مامەڵەیان لەگەڵ کردووە و گەیاندوویانە

دەبێ من تۆ ڕاست بکەمەوە کە دەبێ خۆت باش بکەیت و فێر بکەیت نەک تۆ بتەوێ من مولزەم بکەی بەم ئیلزامە باطلە کە بەدیل چییە !

4 months, 1 week ago

گرنگی دان بە وەرگێڕان و هەوڵنەدان بۆ سەرخستنی ئاستی زانستی خەڵکی جۆرێکە لە گەوجاندنیان

جا مرۆڤی نەزان حەز ناکات کەس بزانێت چونکە نەزانیەکەی خۆی کەشف دەبێ بۆیە هەوڵدەدا خەڵکی لە نەزانیدا بهێڵێتەوە

جا کێشەیەکەی ئەم وەرگێڕانی کتێبانە ئەوەیە چەقبەستووی لە مێشکی ئینسان دروست دەکا ، چونکە نە دەزانێ جمع بکات لە نێوانیان نە تەوجیهی ئەثەر و ووتە و فەرموودە ئاڵۆزەکان بکات نە دەزانێ تەرجیح بدات ، چەند جار دیوومە کەسێک دوو فەرموودە یان دوو ئەثەر دادەنێ کو پێچەوانەی یەکدین لە یەکەمدا عەقیدەی خۆی بەیان کردووە لەسەری کە پێچەوانەی ئەوەی دووەمە دواتر لەسەر ئەوەی دووەم هیچی نەگوتووە لە وەک بڵێی هیچ دژیەکیەک نییە لەنێوانیان لەسەر ڕووکەش

بۆیە دواتر یەکەمی بە ظاهری وەرگرتووە و دووەمی واز لێ هێناوە لە کاتێکدا دەبوو جمع بکرێت لە نێوانیان چونکە هەرکامیان لەسەر ظاهر وەربگیرێ مرۆڤ تووش بەهەڵە دەکا

جا ئەمە پەروەردە کردنی ئینسانە لەسەر نەزانی و بێ مێشکی ، هیچ گومانم نییە لەوە چەندین ئەثەر و ووتە هەن لە کتێبانی سەلەف کەسانێک وەریاندەگێڕن خۆیان تێی نەگەشتوون چونکە لە حاڵیان دەبینم چۆنن و حوکم و بڕیارەکانیان چۆنە گەرچی هەموویان وا نین

کێشەکەی دیکە ئەوەیە ئەو خەڵکە دواتر بۆ ئاستە بەرزەکان تێناگات لە بابەتە قورسەکان حاڵی نابێت هەموومان بە چاو خۆمان بینیمان کە لەبابەتەکانی وەک لەفز خەڵکی چیان لێ هاتووە بەتایبەت لەلای عموومیەکان بە جۆرێک کار گەشتۆتە ئەندازەیەک هەندێک کەس دەڵێ لوح المحفوظ مەخلوق نییە والعياذ بالله ئەمە خاوەنەکەی لە کوفر پارێزراو بێت

هەروەها پێم گەشتووە کەسانێک قسەیان لە قەدەر کردووە بینیم نەصصەن عەقیدەی جەبریەکانیان بەیان کردووە بۆ خەڵکی و نەفی ئیختیاری ئینسانیان کردووە پێچەوانەکەشتان بە خوض و بیدعە و گومڕایی ناوبردووە الله المستعان ئەمەش سەبەبی نەزانیە و سەرنەکەوتنی خاوەنەکانیان لەو وەرگێڕانەی کتێبەکانی سەلەف پلە بە پلە لە زانستەکان

یان موبتەلا بووین بە کەسانێک نکۆڵیان لە شتانێک دەکرد کە قورئان و سوننەت و ئیجماعی لەسەر بووە وە کەسانێک نکۆڵیان لە زانستی أصول الفقه کردووە و بە بیدعە ناویان دەبرد و بە ڕەئی ناویان دەبرد ئەمانەمان بە چاوی خۆمان بینیمان

ئەسڵەن حاڵی نابن لە زۆرێک لە باسەکان هەر ناتوانن حاڵی ببن چونکە ئاستی تێگەشتنیان لەسەر مەتنە بچووکەکان وەستاوە بەبێ تێگەشتنی دروست هەر جارێ چۆن بتوانن حاڵی ببن لە ئاستەکانی دیکە

ئەوەتا خۆیان دەبینین لە زۆر شت کە ناتوانن حاڵی ببن بەرامبەریان تۆمەتبار دەکەن بە بیدعە و گومڕایی هەروەک لەبابەتی عوزردان بە جاهیلی مەخلوقیەکان لەگەڵ ئەو خڵتە غلوەی تیایاندا ماوەتەوە لەیەکیان دا ئەوە دەرچوو کە دەرچوو

جا ئەسڵەن ئەوەندە شتێکی گەورە و گرنگە لەلاتان چۆن دەیسەلمێنن کە خۆتان ئەهلی ئەوەن کە شت وەربگێڕن و ئێوە ببنە واسطة لە نێوان کتێبەکانی سەلەف و خەڵکی لەوانەی ئێستە خۆی کردووە بە تەیارەی بێ باڵ لەم کتێب وەرگێڕانە شتی بۆ ناردووم تووشی سەرسوڕمان بووم لەوەی کە لە شتانێکی زۆر بەسیط هەڵەی کردووە لە وەرگێڕان ئەسڵەن ماناکەی بە تەواوی تێکداوە ، چۆن خەڵکی ئەمین بێت لێتان کە ئێوە هەڵە نایگەیەنن ؟!؟

بەڵام گەر خەڵکی فێری زمانی عەرەبی ببێت و ئاستی زانستی لەسەر زەوی نەبێت خۆی دەتوانێت کتێبەکان بخوێنێتەوە و تێبگات ئەوە بۆ کەسێک کە خۆی بە طالب العلم بزانێت ئەمما کەسێک کە نایەوێت فێر ببێت ئەوە حەققی نییە قسە لە بابەتی شەرعی بکات بە پێی قورئان و سوننەت و ئیجماعی هەموو ئوممەت بەڵکو دەبێ تەنها گوێ بۆ کەسی زانا و شارەزاتر بگرێت لەو شتانەی کە ڕۆژانە ئیشی پێی دەبێت

نەک بە کتێبی وەرگێڕدارو عالەم ببێتە موفتی و زانا و لە بابەتە گەورەکان قسەی هەبێت لەکاتێکدا نازانێت جیاوازی نێوان العلم و الفقه چییە

6 months, 2 weeks ago

قێزەونترین محقق ـەکان ئەوانەن لە تحقیقات ـیان تەعەقوبی ووتەکانی سەلەف و زانایان دەکەن و ئیستدراکیان لەسەر دەکەن ڕەددیان دەکەنەوە بەناوی نەگونجان لەگەڵ أصولی شەریعەت و نەبوونی وەحی موافق لەگەڵیان و هتد..

وەک بڵێی ئەم گەمژانە خۆیان لە سەلەف شارەزا ترن بە قورئان و سوننەت و أصول و فروع

وە کێشەکە زۆرجار لە مێشک بەستوویی خۆیانە لە فەهمە کۆڵ و غرور و سەرسام بوونیانە بە نەفسیان گەر کەمێک بیریان لێ کردبایەوە بێ گومان دەیانزانی ئەمان خۆیان نەزانن بە قورئان وسوننەت تێگەشتن لێی

ئەمە جگە لەو بێ ئەدەبیەکەی فێری بوون زۆر بە ئاشکرا و ڕوونی و زەقی قسە دەکەن ، خۆیان شپرز دەکەن و تەعەجوب دەکەن لە قسەکانی سەلەف

سبحان الله لەبەر ئەو غرورە جاری وا هەیە سەلەف باسی بابەتێکی غەیبی دەکەن کەچی ئەمان دەڵێن موجەڕڕەد ڕەئیە !!

ڕەئی لە غەیبیات ؟ بە تایبەت لە ڕووداوە ڕابردووەکان ؟ کاتێک عوجب و غروور بەرچاوی ئینسانی گرت بەو جۆرە ئەحمەق دەبێت

لعنة الله عليهم أجمعين

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago