?مَنْهَجُ السَّلَف | Manhaj Al_Salaf

Description
قال عبداللە إبن مسعود رضي اللە عنە:

(ألا لايقلدن أحـدكـم ديـنـه رجـلا، إن آمـن آمـن، وإن كـفـر كـفـر فـإن كـنـتـم لابـد مـقـتـديـن
فبالمييت، فإن الحي لايؤمن عليه الفتنة).
We recommend to visit

القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75

Last updated 1 year, 10 months ago

القناة الرسمية لابن بابل
الحساب الرسمي الموثق على فيسبوك: https://www.facebook.com/Ibnbabeledu?mibextid=ZbWKwL

الحساب الرسمي الموثق على يوتيوب :https://youtube.com/@iraqed4?si=dTWdGI7dno-qOtip

بوت القناة ( @MARTAZA79BOT

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago

1 year, 7 months ago
1 year, 9 months ago
1 year, 9 months ago

#بیروباوەڕ
#ئەو_زانستەی_واجبە_موسوڵمان_بیزانێت -٢-
#باوەڕبون_بە_الله عز وجل-١-

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله أما بعد :
لەدوای باسکردنی جۆرەکانی زانست و علم ئێستا دەست ئەکەین بە باسکردنی ئەو زانستەی واجبەو ئەرکە بەندەکان بیزانن دەربارەی پەروەرگار و بەدیهێنەریان کە الله عز وجل ە 
دەڵێین :
خاڵی یەکەم لە باوەڕ بون بە الله عز وجل کە بەندە نابێتە موسوڵمان تاوەکو باوەڕی پێی نەبێت بریتیە لەوەی: بەندە باوەڕی بە بونی الله عز وجل هەبێت

بەڵگەکانی بونی الله عز وجل زانراون بە فترەت و بە عەقڵ بێجگە لە چەندەها بەڵگەی قورئان و فەرمودە و کۆ دەنگی هەمو زانایان و خاوەن عەقڵەکان لەسەردەمی ئادەمەوە تاوەکو کۆتای زەمان هەمو عاقڵێک ئەزانێک کە ئەم بونەوەرو دونیایە بەدیهێنەرێکی هەیە کە الله یە عز وجل 

بۆیە الله عز وجل بۆ جێگیر کردنی ئەم بنەمایە لە بیرو باوەڕ بەڵگەی عەقڵمان بۆ باس ئەکات کە بەدیهێنەری بونەوەران تەنها الله یە عز وجل وە دەفەرموێت : ﴿أَمۡ خُلِقُوا۟ مِنۡ غَیۡرِ شَیۡءٍ أَمۡ هُمُ ٱلۡخَـٰلِقُونَ﴾ [الطور ٣٥]

واتا: ئایا ئەو موشرکو بێ باوەڕانەی کە ملکەچ نابن بۆ فەرمانەکانی الله عز وجل بڕوایان وایە کە بەبێ بەدیهێنەر هاتونەتە بون بۆیە ملکەچ نابن بۆ هیچ دینێک ٫یاخود لایان وایە خۆیان خۆیان هێناوەتە بون و کەس فەرمان ناکات بەسەریاندا؟!

بۆیە کاتێک بە عەقڵ ئەزانرێت کە بەبێ بەدیهێنەر ئێمە نەهاتوینەتە بون وە خۆیشمان خۆمان دروست نەکردوە کەوایە الله عز وجل بەدیهێنەرمانە و فەرمانو شەریعەت دانانیش تەنها بۆ ئەوە.

وە الله عز وجل دەفەرموێت 
﴿صُنۡعَ ٱللَّهِ ٱلَّذِیۤ أَتۡقَنَ كُلَّ شَیۡءٍۚ إِنَّهُۥ خَبِیرُۢ بِمَا تَفۡعَلُونَ﴾ [النمل ٨٨
واتا ئەوەی دەی بینن لە بونەواران ئەوە دروستکراوەکانی الله ن عز وجل کە الله عز وجل هەمو شتەکانی جێگیر و ڕێک و دروست کردوە بەبێ ناکۆکی و ناجێگیری  
بۆیە بزانن کە الله عز وجل تەواو زاناو ئاگادارە بەهەمو ئەوکردەوانەی کە ئەنجامی ئەدەن.

وە دەفەرموێت :
﴿هُوَ ٱللَّهُ ٱلۡخَـٰلِقُ ٱلۡبَارِئُ ٱلۡمُصَوِّرُۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَاۤءُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ یُسَبِّحُ لَهُۥ مَا فِی ٱلسَّمَـٰوَ ٰ⁠تِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِیزُ ٱلۡحَكِیمُ﴾ [الحشر ٢٤]

(الله) ئەو زاتەیە كە دروستكەر و داهێنەر و وێنەكێشی ئەم بوونەوەرەیە، وە ناوە جوانەكان هەر هەمووی شایستەی ئەون، ئەوەى كە لەناو ئاسمانان و زەویدایە هەمووى پاكى و بێ عەیبى ئەو نیشان دەدات و تەسبیحاتى ئەو دەكات، وە دەسەڵاتداری كاربەجێ هەر ئەوە.

وە دەفەرموێت :﴿ٱللَّهُ خَـٰلِقُ كُلِّ شَیۡءࣲۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَیۡءࣲ وَكِیلࣱ﴾ 
[الزمر ٦٢]

واتا ئەو الله یەی کە فەرمانی کردوە کە تەنها پەرستش بۆ ئەو بکرێت هەر ئەوە کە بەدیهێنەرو دروستکاری هەمو بونەوەرانە بۆیە بزانن کە ئەوانەی ناتوانن هیچ بێننە بون شایستەی پەرستش نین و ناپەرسترێن ، وە الله عزوجل لەگەڵ ئەوەی بونەوەری دروست کردوە ئاگادارە بەسەریانەوە و بەڕێوەیان ئەبات و بێ ئاگا نیە لێیان .

بۆیە ئەم خاڵە هیچ کەسێکی خاوەن عەقڵ لە بونەوەران نکۆڵیان لێی نەکردوە کە بەدیهێنەری بونەوەران الله یە عز وجل  ، بەڵکو تەنانەت حەیوانات و ئاژەڵانیش بەو فطرەتەی لەسەری دروست کراون ئەزانن کە الله دروستکاریانە  بۆیە لە ئاثاردا هاتوە کە گیانداران هەمویان دۆعای خێر بۆ فێرخوازی زانست ئەکەن تەنانەت ماسی لەناو دەریادا و مێرولە لەژێر زەویدا 
چونکە بە بڵاو بونەوەی زانستی شەریعەت دین و دونیا پارێزراو ئەبن وەک پێشەوا زوهری فەرمویەتی .

وە الله عز وجل دەفەرموێت : ﴿أُو۟لَـٰۤىِٕكَ كَٱلۡأَنۡعَـٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّۚ أُو۟لَـٰۤىِٕكَ هُمُ ٱلۡغَـٰفِلُونَ﴾

واتا ئائەو بێ باوەڕو موشرکانە هاو شێوەی چوار پێکان وان بەڵکو گومڕاترو نەزانترن چونکە ئەمانە تەواو غافڵ و بێ ئاگان لە پەروەردگاریان و پاشە ڕۆژیان .

موقاتلی کوڕی سولەیمان دەفەرموێت : ‹موشرکەکان لە چوار پێو حەیوانات نەزانترن چونکە حەیوانات تەسبیحاتو یادی الله ئەکات بەتەنها و ئەزانن پەروەردگارێکیان هەیە بەڵام ئەمان نکۆڵی لەوەش ئەکەن . ›تفسیر مقاتل

بۆیە ئەم ئەندازەیە بناغەی دینە وە ئەوەی تێیدا بەگومان بێت یاخود باوەڕی بە بونی الله نەبێت یاخود باوەڕی بە بونی خودایەک هەبێت کە تەنها شتێکی زهنی بێت بەبێ سیفات و ناو و جێگا و کردار ئەوە کافرە وە مولحدە وە موسوڵمان نیە و نەبوە
والحمد لله رب العالمین

1 year, 9 months ago
1 year, 9 months ago

#بیروباوەڕ
#ئەوزانستەی_واجبە_موسوڵمان_بیزانێت -١-

بسم الله الرحمن الرحیم

الله عز وجل دەفەرموێت
﴿قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ ﴾

واتا: ئەی محمد بە نکۆڵیەوە پێیان بڵێ ئایا یەکسانن ئەوانەی کە زانان و دەزانن کە لە کردەوەی چاکەدا چی پاداشتێک هەیە لەگەڵ ئەوانەی کە هیچ ئومێدێکیان نیە بەکردەوەی چاکەو لە کردەوە خراپەکانیشیان ترسیان نیە .

وە پێغەمبەری خودا ﷺدەفەرموێت :‹هەرکەسێک الله عز وجل باشەو چاکەی بۆی بوێت ئەوە لەزانستی شەرعی و دینی الله عز وجل تێی ئەگەیەنێت و فێری ئەکات ›متفق علیه

زانایانی ئیسلام فەرمویانە :واتای پێچەوانەی ئەم فەرمودەیە ئەوەیە کە هەرکەسێکیش خەسارۆمەند بێت و الله تەوفیقی نەدابێت بۆ چاکەو ڕزگار بون ئەوە بێ ئاگای ئەکات لە زانستی شەریعەتو دینداری .

وە زانستی شەریعەتو باسەکانی دین لەڕوانگەی واجبێتی فێر بونیەوە دەبێتە دوو بەشەوە

بەشێکیان ئەرکو واجبە لەسەر هەمو موسوڵمانێک کە بیزانێت و فێری ببێت وەک ئەو بەشەی دین کە دامەزرانی ئیسلامەتی لەسەر هەڵچنراوە و بەبێ زانینی بەندە نابێتە موسوڵمان وە هەمو ئەو ئەرکانەی کە موسوڵمان لەسەری واجبە ئەنجامی بدات لە واجبات یاخود هەر کردەوە و عبادەتێک کە بەندەکان دەچنە خزمەتی و ئەبێتە ئەرک لەسەریان كە ئەنجامی بدەن ئەوە واجبە تاک تاکی موسوڵمانان فێری ببن و بە نەزانی کردەوە لە پەرستش و دینداریدا نەکەن
هەر بۆیە رسول الله صلی الله علیه وسلم دەی فەرمو: ‹هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات لە پەرستش و عبادەت کە شەریعەتی ئێمە ڕێگەی پێ نەدابێت ئەوە ئەو کردەوەیە بەتاڵەو وەر نەگیراوە›متفق علیه

واتای ئەو فەرمودەیە ئەوەیە کە هەرکەسێک پەرستشێک ئەنجام بدات کە لەسەر بەرچاو ڕونی و ڕێنمونی شەریعەتی ئیسلام نەبێت ئەوە ئەو کردەوەی وەر نەگیراوە و قبوڵ نەکراوە .

بۆیە هەر کردەوەیەک کە بەندەکان دێتە ڕێیان لە پەرستشدا ئەوە واجب ئەبێت لەسەریان کە بەبەرچاو ڕونی و لەژێر ڕۆشنای ڕێبازی ئیسلامدا ئەنجامی بدەن نەوەکو لەلایەن بۆچونو چۆنیەتیەک کە خۆیان دای بمەزرێنن و پەسەندی بکەن .

جۆری دوەم لە زانستی شەریعەت بریتیە لەو زانستەی کە ئەندازەیەکی زیاترە لە ئەندازەی ئەرک و واجب لە دیندا کە بریتیە لە باسەکانی دین بە وردو درشتی و بە درێژی کە ئەم جۆرەیان لە زانست ئەرک و واجب نیە لەسەر شانی تاک تاکی موسوڵمانان بەڵکو ئەگەر بەشێک لە موسوڵمانان پێی هەڵسن و ئەو زانستە فێر ببن و بیپارێزن لەناو ئومەتی ئیسلامدا ئەوە ئەرکەکەیان لەسەر عامەو کۆمەڵەی موسوڵمانان لا بردوە بەگشتی کە پێی دەگوترێت فەڕزی کیفایەت .

وە ئێمە لەم زنجیرە پۆستەدا ئەمانەوێت ئەو بەشەی دین بخەینە ڕوو وە باسی بکەین کە واجب و ئەرکە لەسەر شانی هەمو موسوڵمانێک کە فێری ببێت و کردەوەی پێ بکات کە بەگشتی بریتیە لە شەش پایەو کۆڵەکەی ئیمان و بیرو باوەڕ
کە بریتین لە باوەڕ بون بە الله عز وجل وە باوەڕ بون بە مەلائکەتەکان و باوەڕ بون بە کتێبو پەرتوکەکانی الله عز وجل و باوەڕ بون بە پێغەمبەران و باوەڕبون بە ڕۆژی قیامەت و باوەڕ بون بە قەزاو قەدەر .

1 year, 9 months ago
1 year, 10 months ago
?مَنْهَجُ السَّلَف | Manhaj Al_Salaf
1 year, 10 months ago
**ئاگەداربن ئەمە پێشتر بڵاومان کردبویەوە بەڵام …

ئاگەداربن ئەمە پێشتر بڵاومان کردبویەوە بەڵام ڕەشمان کردەوە چونکە بەڕاستی هەڵەی زۆر تێدایە وە داوا دەکەین هەر کەس لای خۆی خەزنی کردوە ڕەشی کاتەوە ...

1 year, 10 months ago
1 year, 10 months ago

**قەناتی ئەهلی حەدیث لای خۆتان زیاد بکەن

قەناتێکە بۆ بڵاو کردنەوەی دینی ئیسلام بە تێگەشتنی پێشەوایانی پێشین کە چەندین نامیلکەو نوسراو لەخۆ ئەگرێت لە داهاتودا بەویستی الله عز وجل
وە دەسپێکە بە بڵاو کردنەوەی زنجیرە باسەکانی بناغەی دین کە واجبە هەمو موسوڵمانێک بیزانێت**
https://t.me/WorthyPeopleofHadeeth4

We recommend to visit

القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75

Last updated 1 year, 10 months ago

القناة الرسمية لابن بابل
الحساب الرسمي الموثق على فيسبوك: https://www.facebook.com/Ibnbabeledu?mibextid=ZbWKwL

الحساب الرسمي الموثق على يوتيوب :https://youtube.com/@iraqed4?si=dTWdGI7dno-qOtip

بوت القناة ( @MARTAZA79BOT

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago