💛مـیهـرۍ ئیلاهـــۍ🌻

Description
Zᴀʀᴅᴀ'ᴍ💛
• زۆر بە كزی پێی وت: وەسفی نیعمەتێكی بەهەشتم بۆ دەكەی؟

+ وتی: پێغەمبەرﷺی لێیە ..


🌼 @Kᒪᗩᖇᗩ🌼
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 2 weeks ago

Last updated 3 months ago

2 weeks, 5 days ago

لەخزمەت تەفسیری قورئانی پیرۆزدا
(نوعمانى كوڕى بەشیر) دەفەرمێت: من لە لاى مینبەرەكەى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بووم پیاوێك وتى: ئەگەر لە پاش ئیسلامەتى تەنها ئاوى حاجیان بدەم ئیتر گوێ نادەم و بەلامەوە ئاساییەو بەسمە، یەكێكى تر وتى: ئەگەر لە پاش ئیسلامەتى تەنها مزگەوتى حەرام ئاوەدان بكەمەوە ئیتر گوێ نادەم و بەلامەوە ئاساییەو بەسمە، یەكێكى تر وتى جیهاد كردن لە پێناو خوا لەوانەى وتتان باشترە، ئیمامى عومەر بەرهەڵستى كردن و فەرمووى: دەنگتان لە لاى مینبەرى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بەرز مەكەنەوە، وە رۆژى هەینییە با نوێژ بكەین دەچمە خزمەت پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم پرسیارتان بۆ دەكەم، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد)، هەروەها لەسەر (ئیمامى عەبباس) دابەزى كە لە غەزاى بەدر بە دیل گیرا وتى: ئەگەر ئێوە پێشمان كەوتوون بە ئیمان هێنان و كۆچ كردن و جیهاد كردن ئەوا ئێمەیش مزگەوتى حەراممان ئاوەدان دەكردەوەو ئاوى حاجیانمان دەدا و دیلمان ئازاد دەكرد، واتە: موشریكان شانازیان بەسەر موسڵمانانەوە ئەكرد بە خزمەت كردنی كەعبە، خوای گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاندو فەرمووی:[أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ] ئایا ئێوە كە ئاوی حاجیانی ماڵی خوا ئەدەن وە (مسجد الحرام) ئاوەدان ئەكەنەوە وەكو كەسانێك وان كە ئیمانیان بەخوای گەورەو بەڕۆژی دوایی هێنا بێت، وە جیهادیان كردبێت لە پێناو خوای گەورە واتە: موسڵمانان [لَا يَسْتَوُونَ عِنْدَ اللَّهِ] ئەمانە لای خوای گەورە یەكسان نین كەسێك كافرەو ئاو بەحاجی ئەدات و مزگەوت ئاوەدان ئەكاتەوە یەكسان نییە لەگەڵ كەسێك كە ئیمانی بەخواو بەڕۆژی دوایی هەبێت و جیهاد ئەكات لە پێناو خوای گەورە [وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (19)] وە خوای گەورە هیدایەتی ئەو كەسە ستەمكارانە نادات، واتە: موشریكان .
[الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا] ئەو كەسانەی كە ئیمانیان هێناوەو كۆچیان كردووەو ماڵی خۆیان بەجێ هێشتووە لە پێناو خوای گەورە [وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِنْدَ اللَّهِ] وە جیهادیان كردووە لە پێناو خوای گەورە بەماڵ و نەفسیان ئەمانە پلەو پایەیان لای خوای گەورە یەكجار گەورەترە [وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ (20)] وە هەر ئەمانەش لە ڕۆژی قیامەتدا براوەن و خوای گەورە سەریان ئەخات و ئەیانخاتە بەهەشتەوە .
[يُبَشِّرُهُمْ رَبُّهُمْ بِرَحْمَةٍ مِنْهُ وَرِضْوَانٍ] خوای گەورە موژدەیان ئەداتێ بەڕەحمەت و سۆزو بەزەیی خۆی، وە ڕەزامەندییەكی هەمیشەیی لێیان رازى دەبێت [وَجَنَّاتٍ لَهُمْ فِيهَا نَعِيمٌ مُقِيمٌ (21)] وە بە بەهەشتێك كە پڕِە لە نازو نیعمەت، وە تیایدا ئەمێننەوە بۆ هەمیشەیی و هەرگیز لێی جیا نابنەوە .
[خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا] بە نەمری و هەمیشەیی لە بەهەشتدا ئەمێننەوە [إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ (22)] بەڕاستی خوای گەورە ئەجرو پاداشتی زۆر گەورەی لایە.

2 weeks, 6 days ago

**لـــەخزمـــەت فـــەرمـــوودەدا

فـــەرمـــوودەی { حـــەوتـــەم }

ئـــارامگرتـــن لەســـەر ناڕەحەتی**ســـەنـگیـــنەکـــانۍ
گـروپێک بۆ زیکری پـەروەردگـار

حەبیبی دڵان ﷺ دەفەرمووێت
(( مَا يُصيبُ المُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ ، وَلاَ وَصَبٍ،
وَلاَ هَمٍّ ، وَلاَ حَزَنٍ ، وَلاَ أذَىً ، وَلاَ غَمٍّ ،
حَتَّى الشَّوكَةُ يُشَاكُهَا إلاَّ كَفَّرَ اللهُ بِهَا
مِنْ خَطَاياهُ ))ئیمامی بوخاری ومسلم گێڕاویانەتەوە.
واتە: ئەوەی توشی موسڵمان دەبێت
لە ئێش وئازارو خەمو خەفەت ناڕەحەتی
ئەگەر دڕكێكیش بە ئەندامەكانی لاشەیدا
بچەقێت خوای گەورە ئەیكاتە كەفارەتی گوناهەكانی.

خۆشەویستانی گـــروپ بفەرموون
هەندێك لەسودەكانی ئەم فەرموودەیە

[١/ ئارامگرتن لەسەر ناخۆشییەكانی دونیا
دەبێتە هۆكاری سڕینەوەی تاوانی مرۆڤەكان  و بەرزكردنەوەی پلەو پایەیان لەڕۆژی دوایدا.

٢/ هەمو ناڕەحەتییەك لای پەروەردگار
پاداشتی هەیە باكەمیش بێت وەك ئەوەی
كەپێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نمونەی بەدڕكێك هێناوەتەوە.

٣/ موسڵمان هەمیشە لەخێردایە بەم مەرجانە:

أ/ ڕازی بێت بەبەشی خوای گەورە.
ب/ خۆڕاگربێت .
ج/ چاوەڕێی پاداشت بێت.

٤/ مرۆڤەكان لە دونیادا هەمیشە
بە دڵخۆشی و كامەرانی نامێننەوە بە ڵكو
هەندێك ڕۆژ دڵخۆش دەبن و هەندێك
ڕۆژی تریش لە ناخۆشی و ناڕەحەتیدان
ئەمەش سونەتی خوای گەورەیە لە ناو دروستكراوەكانیدا](https://t.me/+WvhJ43OAUyY3NTUy).

2 weeks, 6 days ago

ئازیزانی کەناڵی ڕێــگاۍ ژیـــان و
گروپێک بۆزیکری پەروەردگار
نوێژی ویتر ئەو نوێژەی کە لەبیر
کراوە‌وەرن هەموو شەوێک ئەو
ســـونـــەتـــە زیـــندو بکەینـــەوە

ئایا نوێژى ویتر چۆن دەكرێت
وە كاتەكەى كەیە وە پاداشتی چییە؟
نوێژى ویتر بەو نوێژانە دەگوترێت
كەلەشەودا دەكرێت بەڵام بە تاك
واتە یەك یان سێ یان پێنج تاتانزە
ڕكات چونكە ڕەسولی خواﷺ
لە یانزە ڕكاتى زیاتر نەكردووە،
كاتى ویتریش لە دواى نوێژى (عیشا)
خەوتنانەوە دەست پێ دەكات تا
نوێژى بەیانى

حەبیبی دڵان پێغمبەری خواﷺ
دەفەرموێت خوای گەورە بەرەكەتی
خستۆتە نوێژەكانتانەوە كە ئەویش
نوێژی ویترە لە نێوان نوێژی عیشاو
نوێژی بەیانیدایە

حەبیبی دڵانﷺدەربارەی نوێژی ویتر
دەفه‌رمویت خێری زیاترە لە وشتری
سور کە بەناوبانگترین شتی ئەو سەردەمە بووە وە پیغەمبەری خودا (ﷺ)هیچ کات وازی لە دوو سونەت  نە هیناوە لە جیهادیش بووە کردویەتی ئەویش( 2 ڕکات سونەتی پیش بەیانی لەگەڵ نویژی ویتر)

ئەزیزەکەم:هەوڵبدە هەموو شەوێک
بیکەیت ئەگەر یەک ڕکاتیش بێت
هەرگیز خۆت لەو پاداشتە بێبەش
مەکە ئەگەر شەوانە هەڵ دەستیت
شەو نوێژ دەکەیت ئەوا لەکوتایدا
نوێژی ویتر بکە .
ئەگەر شەویش هەڵناسیتەوە پێش
خەوتن شەو نوێژ بکەو نوێژی ویتر
بەدواوەی بکە .
ئەگەر شەو نوێژیش ناکەیت هەر
نوێژی ویترەکە بکە پێش خەوتن .

دوعای قنوتی ویتر 👇****
🤲اللَّهُمَّ اهْدِنِي فِيْمَنْ هَدَيْتَ،
وعَافِنِي فِيْمَنْ عَافَيْتَ،
وتَولَّنِي فِيْمَنْ تَوَلَّيْتَ،
وَبَارِكْ لِي فِيْمَا أعْطَيْتَ،
وقِنِي شَرَّ مَا قَضَيْتَ؛
فَإنَّكَ تَقْضِي وَلا يُقْضَى عَلَيْكَ،
إنَّهُ لا يَذِلُّ مَنْ وَالَيْتَ،
[وَلا يَعِزُّ مَنْ عَادَيْتَ]
تَبَارَكْتَ رَبَّنَا وَتَعَالَيْتَ

🤲اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوْذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ،
وَبِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ، وَأعُوْذُ بِكَ مِنْكَ،
لا أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْكَ،
أَنْتَ كَمَا أَثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ

🤲اللَّهُمَّ إيَّاكَ نَعْبُدُ، ولَكَ نُصَلِّي وَنَسْجُدُ،
وَإلَيْكَ نَسْعَى وَنَحْفِدُ، نَرْجُو رَحْمَتَكَ،
ونَخْشَى عَذَابَكَ، إنَّ عَذَابَكَ بالكَافِريْنَ مُلْحَقٌ،
اللَّهُمَّ إنَّا نَسْتَعِينُكَ، ونَسْتَغْفِرُكَ،
وَنُثْنِي عَلَيْكَ الـخَيْرَ، وَلا نَكْفُرُكَ، وَنُؤْمِنُ بِكَ،
وَنخْضَعُ لَكَ، وَنخْلَعُ مَنْ يَكْفُرُكَ

زیکری دوای ســـەلام دانەوە
لـــە نـــوێـــژی ویـــتـــر
ئەزیزەکەم:کاتێک سەلامت دایەوە
سوننەت وایە سێ جار بڵێیت
(سُبْحَانَ المَلِكِ القُدُّوسِ)
لەجاری چوارەمدا دەنگ بەرز
بکەیتەوەو بڵێیت(رَبِّ الـمَلائِكَةِ والرُّوحِ)

3 months, 2 weeks ago

**ئەی خوشڪ و برای موسڵمان ..

ئەوەی لەقیامەتدا سودت پێ دەگەیەنێت نوێژەکانتە، نەک خەوەکەت.**

3 months, 2 weeks ago
3 months, 2 weeks ago

ئیمامی عمر دەفەرموێت :
لەو ڕۆژە دەترسم کە بێباوەڕان شانازی بە درۆ و ناهەقی
خۆیانەوە بکەن موسڵمانانیش شەرم لەئیمانی خۆیان بکەن"?

6 months, 1 week ago

[خـــەتــمــۍ  قورئـانۍ پـیرۆز?**

شـــەوانە کـــاتـــژمێـــر 11:00
لـە گروپێک بۆ زیکرۍ پەروەردگار

ســـەنـگیـــنەکـــانۍ گـروپ**](https://t.me/+WvhJ43OAUyY3NTUy) خەتمی قورئانی پیرۆز بۆ ئەم شەوجزء چوارەم لاپەڕە 62 تا لاپەڕە 82 دەخوێنرێت هەر برایەکی بەڕێز
خوێندنەوەی باشە کاتێ تێل کرایەوە
لەگروپ ناوی بنوسێت بەشداری بکات
لەخوێندنەوەداو خوشکانی سەنگینیش
گوێبگرن دواتر برایان لەتێل دەردەچن
خوشکان دەست بەخوێندنەوە دەکەن

لینکی گروپ بڵاو بکەنەوە خوای
گەورە پاداشتی خەیرتان بداتەوە
?****

6 months, 1 week ago

اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ، وَالْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ ، الأَحْيَاءِ مِنْهُمْ وَالأَمْوَا?

6 months, 2 weeks ago

اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ، وَالْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ ، الأَحْيَاءِ مِنْهُمْ وَالأَمْوَات
??!

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 2 weeks ago

Last updated 3 months ago