Last updated 2 months, 2 weeks ago
ڕەشەبایەک لە دوورەوە،
ڕووی کردە ناو یەک دوو باخێ،
پەپوولەیەک سەمای دەکرد،
دەخولاوە بە دەوری، گوڵەباخێ،
کەچی هەڵی کێشا، یەک دوو ئاخێ،
ڕەشەبای حوڕ،
بە تووڕەیی،
شکانی باڵی پەپوولە، ویستی ئەو بوو،
بەڵام لق و گەڵا و سینگ دارەکان،
بەرانبەری ڕاوەستان و
سەری کزی داخست و چوو!
(هەست)
@Hest_65
کێ دەڵێت ژیان جوان نییە؟
ئەگەر بیستنی دەنگی تۆ جوان نییە،
ئەی چییە؟
من چاوەڕوانترین مرۆڤی دونیام و بۆ هەمیشە بە چاوەکانی تۆ قانع بووم،
جۆرێک، کە تەواوی دونیا،
تەواوی خۆشییەکان و تەواوی ژیان لەناو ڕەشاییی چاوەکانت دەبینم!
بە دەروون و ناخم ڕێگەت پەیدا کردووە و هیچ شتێک بەرگریی تەڕاتێنت لەناو دڵم نابێت و ئەمە جوانترین چۆکدانی منە!
بۆ ئەو دەستە جوانانەی کە گرتم و دەستم لێ دان،
بۆ ئەو چاوانەی کە وردیان بوومەوە،
بۆ شانەکانی پیاوانەت،
کە بۆ کاتێک سەرم خستە سەریان و بۆ دەنگی پیاوانەکەت،
دەکرێت تا کۆتاییی دونیا شێعر بڵێیت!
دەکرێت بژیم و دەکرێت بمرم و ئەم مەردنە بە تامەزرۆی هەناسەت دەکێشم!
چیرۆکێکم لەناو چاوەکانت دەست پێ کردووە، کە کۆتایییەکەی مەحکووم بە بەختەوەرییە،
چیرۆکێک کە لەناویدا،
دڵت هین منە و ئەم گرتنە جوانترین زاڵبوونە!
تاسەتم کردووە و بۆنکردنی تۆ کاتێک کە لە باوەشدا هێور بوومەتەوە،
دەتوانێت جوانترین دیاریی خودا بێت!
ڕۆژێک گەر لەبیرت نەبم،
مەرگ،
منی لەگەڵ خۆی بردووە،
ئەگینا ماڵێک کە بنەڕەتی دڵی تۆ بووە،
تەواوی خولیاکانی ڕاستییە،
کە هەر کاتێک بە یادی تۆ دروستی دەکات!
پەنای من بە، تا کۆتایییەک لە ڕەگەزی چاوە جوانەکانت.
و.ر(هەست)
ارغوان_میم
@Hest_65
قوربانی
سێڵاوێ هات
تا گەیشتە پۆپەی دارێ
بە پۆپەوە هێلانەیەک بەجێ مابوو
دوو سێ زەڕنەقووتەی تیا بوو
درەخت بە سنگ
شەڕی لەگەڵ ئاودا ئەکرد
هەرخۆی ڕاگرت
هەتا ئێوارە داهات و
دایکی بێچووەکان هاتەوە
وەختێ خنکا
ئەو دوا بێچووی ئەگواستەوە!
شێرکۆ بێکەس
@Hest_65
پەندێکی پیران و ژیرانتان ئاراستە بکەم:
بە خەویش نەمدیوە.
٣٩
بە خەو نەمدیوە باسێ کە دەیکات
قەت قەت ڕوو نادات ئەو کارە هیچ کات
(هەست)
@Hest_65
بەختیار عەلی، (لەدایکبووی ١٩٦٠ی زایینی لە سلێمانی) ڕۆماننووس، شاعیر و ڕۆشنبیرێکی کوردە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەهەند. یەکەم ڕۆمانی بە ناوی مەرگی تاقانەی دووەم، ساڵی ١٩٩٧ی زایینی لە سوێد بڵاو کرایەوە.
بەختیار عەلی لە ساڵی ١٩٦٠ لە گەڕەکی «ئیبراھیم پاشا» لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی «شێخ سەلام» لە سلێمانی تەواو کردووە و پاشان خوێندنی ناوەندی لە «ناوەندی ئەزمەڕ» و خوێندی ئامادەیی لە ئامادەیی «ھەڵکەوت»ی کوڕان تەواو کردووە. پاشان لە ھەر دوو زانکۆی سلێمانی و سەلاحەدین خوێندکاری کۆلیژی زانست لە بەشی زەویناسی دەبێت، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٩٨٣ لە هەولێر بریندار دەبێت و دەست لە خوێندنی زانکۆ ھەڵدەگرێت و بەتەواوی خۆی بۆ کاری نووسین و ئەدەبیات یەکلا دەکاتەوە. ساڵی ١٩٨٥، بەھۆی بارودۆخی نالەباری باشووری کوردستان و بۆ ئەوەی لە سوپای عێراقیدا نەبێتە سەرباز، دەچێت بۆ ئێران و نزیکی ٨ مانگ لە شاری کەرەج لە کامپێکی پەنابەراندا دەژی. بارودۆخی دژواری کەمپەکە و بێھیوایی وا دەکات بگەڕێتەوە و ماوەیەکی درێژ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بمێنێتەوە. دوای بەجێھێشتنی شاری کەرەج بە ھاوڕێیەتی ھەر دوو نووسەر «فاروق ڕەفیق» و «ڕێبوار سیوەیلی» ڕوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکات و بۆ ماوەیەک لە ناوچەی «چەمپاراو» نیشتەجێ دەبن و پاشانیش لەگەڵ ئەو دوو نووسەرە لە شاری بانە دەمێننەوە. پاش سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ، کوردستان بەجێ دەھێڵێت و ڕوو دەکاتە سووریا و پاشان ئەڵمانیا. لە ساڵی ١٩٩٩وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت.
@Hest_65
Last updated 2 months, 2 weeks ago