?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
دوانامەى ئەو كوڕەى سەرى و خەونەكانى له ژێر تايەى شەمەندەفەرێك جێما سەلام كچى پياوه دەوڵەمەندەكه،بيرى دەنگتم كردووەو ئاگام لێت نيه،بەڵام هيواخوازم ئەم كەمه دڵخۆشيەشم بۆتۆ بێت،ئێستا كاتژمێر دوو و پەنجا خولەكى شەوه، هەموو ئەو پەنابەرانەى لەگەڵمن خەوتوون،تەنها پياوێكى پەنجا ساڵه نەبێت كه ئێستا بەرامبەرم پاڵكەوتووه و سەيرى ئاسمان دەكات،به بڕواى من هۆكارى زۆر بيركردنەوە و خەمى ئەم ڕۆژگاره ڕێگه نادات خەو بچێته چاوەكانى،بەڵام من دلخۆشم كه هۆكارى نەخەوتنى من تۆيت،دوێنى دەرياى ئيجەمان بەجێهێشت،زۆر پێڵاو و پاڵتۆو جەنتامان بينى له نێو دەرياكه جێمابوون بەبێ خاوەنى، بەبينينى ئەم ديمەنه هيچ ئومێدێكم نەما بەزيندوويى دەربچم،بەڵام ئێستا كه ماوم ڕەنگه هۆكارى زيندووبونى من له لايەن خوداوه تەنها تۆ بيت،ئێره زۆر سارده،ژيانيش لێره زۆر سەخته،بەڵام بەڵێن بێت كار بكەم و دەوڵەمەند بم وەك ئەوەی باوکت لەمنی دەویست،لای گرنگ نەبوو بە دزی بەدەستی بێنم یان بە پاکی گرنگ گیرفانەکانم شۆر ببوونایەوە لەبەر زۆری پارەکان،ئەوسا گەر تاڵى سپيش له قژمدا دەركەوتبێت دێمەوه و له باوكت مارەت دەكەم و مەرجەكانى جێبەجێ دەكەم،بەڵام تكايه تۆ بەڵێنم پێبده شوو نەكەيت،بەيانى لەگەڵ قاچاغچيەك ئەم شاره جێدێڵين،له ترسى ئەوەى ئاشكرا نەبين و بەهەژارى نەماننێرنەوه كوردستان،پێويسته كاروانى هاوڕێم بچێته نێو بەفرگر و منيش لەژێر شەمەندەفەرەكه خۆم توند ببەستمەوە،ڕێگاكه چوار سەعات دوورو درێژه،جگه له تۆ،من دڵتەنگى كاروانيشم.ئەگەر له سەرما بيبەستێت دايكى تەنيا و بێ كەس دەمێنێتەوه،چەند جارێك داوام لێى كرد شوێنى خۆمان بگۆڕينەوه بەهۆى مەترسى شوێنەكەى،بەڵام ئەو قبوڵى نەكرد،باوەڕم پێ بكه گەشە لێره هەمووان دڵتەنگن و هەموو ئێوارەيەك هەر يەكێكيان بەتەنها بەرەو لايەك دەچن و كەمێك دوور دەكەونەوه تا بتوانن به ئاسودەيى بگرين،چيڕۆكى غەمگينى هەموويان جياوازه لەيەكترى،مام نەجاتێك هەيه هەميشه بێ دەنگەو هيچ قسه ناكات،نه پێدەكەنێت نه دەگريەت،سەرەتا وامزانى پياوێكى بوغزو لووت بەرزو بێ هەسته بەڵام دواتر زانيم هۆكارى ماتى چاوەكانى كچەكەيەتى،كه قەراربوو ئەو ڕۆژەى جلى بووكێنى لەبەركات بەبەرچاوى خۆى نەوتى كردووه له سۆباكه و گڕى گرتووه مام نەجاتيش هەرچى هەوڵى داوه نەيتوانيوه له باوەشى مەرگ ڕزگارى بكات تا بووه به پارچەيەك خەڵووز ئێستاش هەندێك له ئەندامانى جەست شوێنەوارى سووتاوى نيشان دەدات كاتێك كه ويستوويەتى كچەكەى ڕزگاربكات وه سەرنجى پەنجه بچووكەكەيم دا بينيم عەڵقەى كچەكەى لەدەست بوو كه هەشت ساڵ بەسەر مردنى تێپەڕيوهێشتا لاى خۆى هەڵیگرتووه.
#mrdu
عەرەب وتەیەکی زۆر جوانی هەیە
ئەلی:
ونبویەکی جوان بە لە هەبوونیکی بێ نرخ
ئەزانم کاتیم بۆیە ئەرۆم ئاسودە بە زۆر جار وتومە مەرۆ جیم مەهیلە راستە جیت نەهیشتم بەلام بەرەفتارەکانت وات کرد برۆم تاکە کەس کە گوێم لێی نەبووە بلی گەردەنت ئازا بیت تۆیت رۆژی دیم بۆ گەردەن ئازای بەلام نازانم نن گەردەنت ئازا ئەکەم راستە تۆ منت خۆش نەویست بەلام دلخۆش بووم لەگەلت نابیت بە یادگاری چونکە هەموو کات لات ئەبم
تۆ هەر نەهاتی!
من بەبی دەنگی هەنگاو ئەنیم نازانم بەرەو کوێ ئەرۆم بەلام ئەرۆم بۆ ئەوەی ئاسودە بیت هەست بەئازار نەکەیت
هەستە بەزەیەکەت لەچاوەکانت ئەبینم
ئێستاش دەنگی ئەمانە لە گوێمە کەوتوتە کە وتت خۆشی بویم جێی ئەهیلم مەترسە من هەموو کات لە لوتکەی شکستەکان سەرکەوتنم بەدەست هێناوە
بەلام بیرت بیت.....
من کەسیکم لەدەست دا خۆشی نەویستم بەس تۆ کەسیکت لەدەست دا کە تۆی لە پیش هەموو شتیک دانا
بیرت ئەکەم براکەم رستەیەکی کورتە بەلام نەبوونت درێژەی زۆری کێشا
ئازارەکەی زۆر، زۆرە وەرەو بمبە لای خۆت تکایە
هەموان وا ئەزانن دلم زۆر خۆشە زۆر باشم کە ئاوا لێم ئەروانن ئئوە چوزانن چیم تیپەراند و بەچی تیئەپەرم
ئەو پەیوەندیەی کە بە ڕاستی دڵی شکاندم ئەو پەیوەندیە بوو کە لەگەڵ خۆم ھەمبوو :!!!!!
ھەرگیز نەم ئەزانی کە چۆن خۆمم خۆش بوێت و لەگەڵ خۆم میھرەبان و باش بم ،ھەموو ئەوانەی لە ڕابردودا کردم بەخشینی پارچە بە پارچەی خۆم بوو بەو کەسانەی خۆشم ویستن تەنھا بۆ ئەوەی بێتاقەتیەکانیان و خەمەکانیان و نا ئومێدیەکانیان بڕەوێنمەوە و وایان لێ بکەم ھەست بەباشی بکەن دەربارەی خۆیان ،،،
دواتر لە دۆخێکدا خۆمم دۆزیەوە کە ڕۆحم پڕ ببوو لە ئازار ،
بە ھەوڵدانم بۆ خۆش ویستن و دڵ خۆشکردنی ھەموان شکستم ھێنا لە ویستەکانی خۆم و گرنگی دان بە خۆم .
کـــەســی تــێـدانــــیـە ئــەمـــ شــارە بــێ تـــۆ➰🖤:
دەستەکانی تۆم ئەوێ•
لە نزیکمەوە بێت توند بیانگوشم
جار جاریش بیخەمە سەر دڵم
پێت بڵێم ئێرە شوێنی تۆیە تۆ!
وە هەندێ جاریش دەستەکانت
لەناو دەستما بێ تا چاوەکانم
خەو ئەیباتەوە هەست بکەم
کە بوونێک لێرە ژیانی منە•➰?
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago