?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی بەڕێوە بەرانی هانای ڕۆژهەڵات
ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی٢٣ی١١ی٢٠٢٤ ی زاینی بە شێوەی ئانلاین، لە ژووری زووم بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە بەڕێوە بەرانی هانای ڕۆژهەڵات، کۆبوونەوەی ساڵانەی هانای ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو، لێکدانەوەی دۆخی ژیان و ژینگە و ئەرکەکانی ئێمە، ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی هانای ڕۆژهەڵات لە ساڵی ٢٠٢٤ چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات، ڕاپۆرتی کار و هەڵسووڕانی ئۆرگانەکان، پێشنیاری پلانگەلی جۆراو جۆر بۆ هەڵسووڕانی داهاتوومان، ئەو بابەتانە بوون کە تەوەرەی باسەکانی کۆبوونەوەی پێکهێنا.
سەرەتا باسەکانی کۆبوونەوە پێشکەش کران و دواتر لە لایەن بەشداربوانەوە هەڵسەنگاندنیان بۆکرا، بەشداربوان بەوردی ئاماژەیان بەخاڵە بەهێز و لاوازەکانی بەڕێوە بەران و کۆی گشتی هەڵسووڕانی هانای ڕۆژهەڵات کرد و پاشان ڕێکارگەلی جۆراوجۆریان وەک پێشنیار بۆ بەهێز کردنی خاڵە ئەرێنییەکان و کەمترکردنەوەی بەربەست و خاڵە لاوازەکان خستە بەرباس و لێکۆڵینەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە بەشێکی بەرچاو لە بەڕێوە بەرانی هانای ڕۆژهەڵات لە نوێنەرایەتییەکان و ئۆرگانەکانی هانای ڕۆژهەڵات تێیدا ئامادەبوون سێ کاتژمێر درێژەی خایاند، پاش تەواو بوونی باسەکان، کۆبوونەوە لە کەشێکی دۆستانە و پڕ لە هەست و ئیرادەی ئامادەبەکاری کۆتایی پێهات.
ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی هانای ڕۆژهەڵات
دەستەی ڕاگەیاندن
دانمارک، مەراسمی هانای ڕۆژهەلات
شاری ئارغووس، ٣/١١/٢٠٢٤
شایی و خۆشی بەشداربوان
دانمارک، مەراسمی هانای ڕۆژهەلات
شاری ئارغووس، ٣/١١/٢٠٢٤
بەڕێز سەجاد پەیامی حزب مردم بلوچستان
بە مراسم ششمین سالگرد تأسیس هانای روژهەلات خوش آمدید
شرکت برای عموم آزاد است
بەخێر بێن بۆ ڕێو ڕەسمی شەشەمین ساڵی دامەزراندنی هانای ڕۆژهەڵات
هاتن بۆ هەموانە
سڵاو و ڕێز
ئاگادار بن مانگی ١٠ لە وڵاتی نۆروێژ بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی شەشەمی دامەزراندنی هانای ڕۆژهەڵات، ڕێو ڕەسمێک لە شاری ئۆسلۆ بەڕێوە ئەبەین.
ئەم ئافیشە وەک زانیاری گشتی ئەنێرینە خزمەتان، هیوادارین هەم بڵاوی بکەنەوە هەم لەو ڕێو ڕەسمەدا بەشدار بن.
لە ڕاگەیاندنەکانی داهاتوودا زانیاری زیاترتان بە ئاگاداری ئەگەیەنین.
هاوڕێیانی زۆر ئازیزی ئەندام لە هانای ڕۆژهەڵات
سڵاو و ڕێزی تایبەت.
بابەت گرتنی مەراسم
هاوڕێیانی زۆر ئازیز، ئاگادار بن ڕێکخراوەکەتان هانای ڕۆژهەڵات ٥ ساڵ کار و چالاکی فەرمی، نایە پشت سەر و ساڵی شەشەم دەست پێ ئەکات، ڕۆژی شـــــــەمە، ڕێکەوتی ٥ی ١٠ی ٢٠٢٤ لە شاری ئۆسلۆ ڕێو ڕەسمێکی گەورە بەڕێوە ئەبەین.
لە ڕێو ڕەسمەکەدا دوو وتار بێژ بە زمانەکانی کوردی و فارسی وتار پێشکەش ئەکەن، دوو کورتە فیلم یەکیان لە سەر دۆخی ژیانی خەڵک و ژینگەی وڵات، ئەویان لەسەر کار و چالاکییەکانی هانای ڕۆژهەڵات پیشان ئەدرێت.
سێ گرووپی هونەری بە زمانەکانی کوردی، فارسی، بەلووچی، ئازەری بەرنامەی هونەری پێشکەش ئەکەن.
بە شیرینی و خواردنەوە پەزیرایی لە بەشداربوان ئەکرێت.
هاتنە ناوەوە بێ بەرانبەرە.
نوێنەری لایەنەکان و کۆمەڵێک کەسایەتی سەربەخۆ بەشداری ئەکەن، هیوادارین ئێوەیش دەرفەتی بەشداریتان هەبێت و لە ئێستەوە بەرنامە ڕێزی بۆ بکەن. بەشداریتان متمانەدانە بە هانای ڕۆژهەڵات کە ماڵی خۆتانە.
هەر وەها هەرکام لە ئێوە ئازیزان پێشنیارێکی تایبەتان هەیە ئاگادارمان بکەن زۆر سوپاستان ئەکەین، هەرکام لە ئێوەیش بتانهەوێت گۆشەیەک لە کارەکانی بە ئەستۆ بگرن هەر زۆر سوپاستان ئەکەین. هەر ئازیزێکتان پێ باشە دەعوەتی کەین ناوەکەی بنێرن بۆمان کە دەعوەت نامەی فەرمی بۆ بنێرین و ئەتوانن لەگەڵ خۆتان بیانهێنن.
تێ بینی:
لە دوو وڵاتی دانمارک و کانادا ڕێو ڕەسم بەڕێوە ئەبەین کە دواتر زانیارییەکانی ئەنێرینە خزمەتان.
لەگەڵ ڕێز و سوپاس بۆ هەمووتان
دەستەی بەڕێوە بەری هانای ڕۆژهەڵات
بەشداری لە ڕێو ڕەسمی دوا ماڵاوا لە مامۆستا مەجید پاڵانی
هەر وەک پێشووتر بە ئاگاداریتانمان گەیاند، کەسایەتی دیار، خۆشەویست و جێگا متمانەی هەموان بەڕێز مامۆستا مەجید پاڵانی لە وڵاتی نۆروێژ بە هۆی نەخۆشین ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ١٣ی٦ی٢٠٢٤ی زاینی تەرمی مامۆستای خۆشەویست لە ناو ئاپۆڕای بنەماڵە، خزم، دۆست و ناسیاوانی ئەسپەردەی خاک کرا. لە لایەن ڕێکخراوی هانای ڕۆژهەڵات، هاوڕێ نگین قادرزادە ئەندامی دەستەی بەڕێوە بەری هانای ڕۆژهەڵات بەشداری ئەو ڕێو ڕەسمەی کرد و لە لایەن هانای ڕۆژهەڵات، چەپکە گوڵی ڕێز و وەفای لە سەر گڵکۆی مامۆستا مەجید دانا.
ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی هانای ڕۆژهەڵات
دەستەی ڕاگەیاندن
ڕاپۆرتی بەشداری لە سمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ
ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی٨ی٦ی٢٠٢٤ی زاینی لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی دۆلچە ویتا، سمینارێک لە سەر پرسی مافی مرۆڤ لە شارۆچکەی شەسمۆ لە پارێزگای ئاکرشهووس پێک هات لە وڵاتی نۆروێژ پێکهات. لەم سمینارەدا نوێنەرانی کۆمەڵێک لە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان و ڕێکخێڕاوەکانی مافی مرۆڤ وتارگەلێکیان پێشکەش کرد.
بۆ ئەم سمینارە بە فەرمی ڕێکخراوی هانای ڕۆژهەڵات بانگهێشت کرابوو، هاوڕێ ئیبراهیم کۆنەپۆشی لە لایەن هانای ڕۆژهەڵات بەشداری ئەو سمینارەبوو، شایانی باسە کاتێکی تایبەت بۆ نوێنەری هانای ڕۆژهەڵات دیاریکرابوو کە لەو کاتەدا هاوڕێ ئیبراهیم بە زمانی فارسی وتارێکی لە سەر مێژوی هانای ڕۆژهەڵات تا بە ئەمڕۆ بە زمانی فارسی پێشکەش بە بەشداربوان کرد، هاوکات فیلمێک بۆ ماوەی دە خولەک لە بڕێک لە کار و چالاکییەکانی هانای ڕۆژهەڵات پیشان ئامادەبوان درا.
بەشێکی دیکە لە کۆڕەکە تەرخانکرابوو بۆ بەشی هونەری کە، هونەرمەندانی گرووپی موزیکی "کەندوو بەند" بە زمانگەلی جۆراو جۆر سرودیان پێشکەش کرد. کۆبوونەوە کاتژمێر ١٨ دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ٢٤ درێژەی خایاند.
ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی هانای ڕۆژهەڵات
دەستەی ڕاگەیاندن
ڕاگەیاندنی هانای ڕۆژهەڵات
بە بۆنەی ماڵاوایی لە ژیان کردنی مامۆستا مەجید پاڵانی
بە داخ و پەژارەوە، ڕێکەوتی٧ی مانگی ٦ی ٢٠٢٤ی زاینی، مامۆستا مەجید پاڵانی، مەلایەکی ڕووناک بیر، نووسەر و دۆست و دڵسۆزی ڕێکخراوی هانای ڕۆژهەڵات، لە شاری ئۆسلۆی وڵاتی نۆروێژ، بە هۆی نەخۆشین ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مامۆستا مەلا مەجید مامۆستایەکی ئایینی بوو، کە بەرژەوەندی نیشتمان و بزووتنەوەکە و مرۆڤایەتی بە لایەوە گرینگییەکی تایبەتی هەبوو،
کاک مەجید کەسایەتییەکی ڕووناک بیر و نووسەرێکی بە توانا بوو، دڵسۆز و خەمخۆر بۆ هەموان، مرۆڤی بە پێناسەکانی مرۆڤایەتییەوە پێناسە ئەکرد، هەرکات نیاز بوایەت هاوکاری نیازمەند بوو.
خەسڵەتە بەرزەکانی مامۆستا مەجید، کەسایەتییەکیان تێدا ڕەخساندبوو کە هەموو کەس بە هەر بیر و ڕوانگەیەکەوە بە دۆست و هاوڕێ و یار و یاوەری خۆی ئەزانی، جێگای متمانە، ئەمین و ڕازداری هەموان بوو.
مامۆستا مەجید سەرەتاکانی ٢٠٢٣ی زاینی دەستیکرد بە هاوکاری ڕێکخراوی هانای ڕۆژهەڵات، کۆمەڵێک لە بەرهەمە چاپکراوەکانی بەخشییە هانای ڕۆژهەڵات، لە بۆنەو چالاکییەکانماندا هاوڕێ و دۆست و هاوکارمان بوو، لە پلان و یارمەتیگەیاندنەکانمان، مامۆستا و ڕێ نیشاندەرێکی دڵسۆزمان بوو.
ماڵاوایی کردنی مامۆستا مەجید بۆ بنەماڵەی بەڕێزی، بۆ کۆمەڵگای مەدەنی و بۆ بزووتنەوەی ئەدەبی و ڕووناکبیری لە کوردستان جێگای داخ و خەسارە، ئێمەیش وەک هانای ڕۆژهەڵات مامۆستایەکی دڵسۆز و ڕێ نیشاندەرێکی بە ئەمەک و هاوڕێ و دۆستێکی بە وەفامان لە دەست داوە.
بەم بۆنەوە بە ناوی دەستەی بەڕێوە بەری ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی هانای ڕۆژهەڵات و سەرجەم ئەندامانی هانا، لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمی و پەژارەی خۆمان، سەرەخۆشی خۆمان پیشکەش بە بنەماڵەی بەڕێز و هەموو ئازیزان و کەس و کاری ئەکەین و هیوامان سەبووری هەموو داخدارانیەتی،
ڕێکخراوی نێو نەتەوەیی هانای ڕۆژهەڵات
دەستەی بەڕێوە بەری
٧/٦/٢٠٢٤ی زایینی
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago