.

Description
.
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

9 months, 3 weeks ago

شەکری دڵ لەچای تاڵی
ژیانت توایەوە
نە من ئەتۆم شیرن کرد
نە تۆ منت هێڵایەوە.

10 months ago

زۆرجار، ویستومە ببمەوە بەو کەسەی پێش ناسینت
بەدەم وتنەوەی گۆرانیەک کە گرینگی بەماناکەی نادەم خۆم دەگۆڕم و دەڕۆم، خۆم فڕێدەدەمە ناو ئاژاوەی چایخانەیەک
یەکێک دەبینم هێندە بەوردی تەماشای پولەکانی دۆمینەی سەر مێزەکە دەکا، ئیرەیی پێدەبەم
یەکێک دەبینم هێندە بەحەسرەتەوە سەر با دەدا بەهێنانی یەک و دووی زارێکی تاوڵە، ئیرەیی پێدەبەم.
کورسیەک هەڵدەگرم و دووردەکەومەوە و بیر لەتۆ دەکەمەوە
تەمەنێک منیش وابووم، تەمەنی پێش ناسینت
خۆم بەتەواو دەزانی و نیوەم لەشوێنێکی تر نەبوو
ئەوسا چایەک تاڵ بوایە دەموت تاڵە وەکو ئێستا نەبووم بیخۆمەوە و بەقسەیەکی ناخۆشی تۆی بچوێنم.

10 months ago

لەدەوری تۆ دەخولێمەوە
دەخولێمەوەو دەخولێمەوە، وەکو ئەوەی بورغی بم و لەم جیهانه ناشرینەدا جوانیت قایم بکەم.

10 months ago

ئەمڕۆ گوتت پیر بووم
ئەمشەو ھەموو درەختەکانی ئەم شارە
خەون بەوە دەبینن ببنە گۆچان.

10 months ago

ئەو ڕۆژانەی کە ناتبینم دەیسەلمێنن
شەو کات نیە،شەو شوێنە و منیش خەڵکی ئەوێم.

10 months ago

باوەڕم بە جوانیت کرد و کەوتمە ناو ئاگرتەوە
دەرچوو کە باوەڕ هەیە ناتباتە بەهەشت.

10 months, 1 week ago

من ناتوانم شەیتانەکانی ناو خۆم بخنکێنم،
ئەوان مەلە دەزانن.

10 months, 1 week ago

لەناکاوێکەوە ھەست دەکەی ھیچ لە ژیانت تێناگەی ھیچت لێی ناوێ و ناشزانی چۆن ھەڵسوکەت بکەی،
وەک ئەوەی بڵێی لەشوێنی کەسێکی تر ھاتویتە ژیان و پێویستە بەشی ژیانی ئەو تەواو بکەی.

10 months, 2 weeks ago

داوا بکەن ، پێتان دەدرێ
بگەڕێن، دەدۆزنەوە
لەدەرگا بدەن ، لێتان دەکرێتەوە
هەرکەسێ داوا بکا، وەردەگرێ
ئەوەی دەگەڕێ دەدۆزێتەوە،
ئەوەش لەدەرگا دەدات، لێی دەکرێتەوە.
چ مرۆڤێک لەئێوە گەر منداڵەکەی داوای نانی لێکرد ، بەردی دەداتێ؟، یان داوای ماسی لێ بکات ماری دەداتێ؟
گەر ئێوەی خراپ بزانن شتی باش بەمنداڵەکانتان بدەن، ئایا دەبێ باوکی ئاسمانیتان چەند شتی باشتر بدات بەوانەی داوای لێدەکەن.

ئینجیلی پیرۆز
مەتتا 12:7

10 months, 2 weeks ago

کێشەکان ئاڵۆزن
بەڵام مێشکی من ئاڵۆزترە.

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago