?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
🔸ڕۆژی سێشەممە ۱۷ی ۱۲ی۲۰۲٤ سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەر بانگێشتنامەیەکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەنقەرەیان کرد و لەلایەن ( د.نوح یڵمەز ) جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئامادەبونی باڵیۆز (عەلی ڕەزا گونەی) بەرپرسی مەلەفی عێڕاق پێشوازیان لێکرا.
🔹️بەپێی هەوالی نوسینگەی ئەمینداری یەكگرتوو
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر کۆتا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەکرا و لای خۆیانەوە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو خوازیاربوون کە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانەی سوریا کۆتایی ستەم و نادادی بێت و ببێتە مایەی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بەڕووی تەواوی پێکهاتەکاندا.
🔹️هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەیان بە گرنگی پاراستنی مافی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئاینی تەواوی لایەنەکان کرد، بەتایبەتی کورد کە ستەمێکی دێرینی لەسەر بووە و ئێستاش خاوەنی واقعێکی تایبەتی خۆیەتی.
لەباڵەخانەی پارێزگای كەركوك
شەڕ لەنێوان پاسەوانەكانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕویدا
🔸رۆژئاوای کوردستان باج و گومرگ لادەبات
دیپلۆماتیک
🔸هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی جێبەجێکار لەبەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڕیاریدا بەهەڵوەشانەوەی گومرگ، ڕسومات، باجی دیکە لەنێوان ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەرو ناوچەکانی دیکەی سوریاو بڕیارەکەش لەمڕۆوه جێبەجێدەکرێت.
🔴وێنەی ئەو چوار منداڵەی لە ڕووداوەکەی کەلار گیانیان لەدەستدا
دیپلۆماتیک
🔸رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید ھەژار لە کەلار، ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە رووداوەکەی دوێنێ بووە بە چوار کەس، کە سێ یان منداڵی یەک خێزانن و ئەوەی دیکەش منداڵی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی.
🔸رووداوەکە لەسەر رێگەی کەلار - باوەنوور روویدا، دوای ئەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشابوو.
🔸رزگار لەتیف وتیشی: ٩ کەس لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، جگە لە گیانلەدەستدانی چوار منداڵەکە، پێنجەکەی دیکەش بریندارن، دایکی سێ منداڵەکە شەوی رابردوو نەشتەرگەریی بۆ کرا و گەڕایەوە ماڵ، تەندروستیی باش.
🔸ئەوانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، منداڵەکانی دوو خوشک بوون، ئەوانەش کە گیانیان لەدەستداوە سیانیان خوشکن و ئەوەی دیکەشیان، پوورزایانە.
داهاتووی کورد بە فراوانیی و بەقووڵیی بەستراوەتەوە بە کێبڕکێی بەرفراوان لەسەر جوگرافیای سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە. بەبێ پشتیوانیی نێودەوڵەتیی یان ڕێککەوتنێکی ماناداری سیاسیی لەگەڵ دیمەش (کە ئێستا تەواو لاواز بووە) کوردستان بەئەگەری زۆرەوە لاوازتر دەبێت یان زیاتر دابەش دەبێت. بەڵام ئێستا لە هیچ گوتارێکی خۆرئاوادا بەتایبەت ئەمریکا و ئیسرائیلدا نییە کە کورد بەجێبهێڵن.
لەم لینکەوە، زانیاری زیاتر بخوێنەرەوە👇
https://diplomaticmagazine.net/birwra/21494
هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی یەكشەممە بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
دیپلۆماتیک
🔴بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانى گەرماى دوێنێ.
🔸ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرمی بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت.
لە كۆبونەوەی ئەمڕۆ نەوەی نوێ بە وەفدی پارتیان وتوە ئامادەین بەشداری حكومەت بكەین بەو مەرجەی یان سەرۆك وەزیران لە ئێمە بێت یان هەمو پۆستەكانی تر بۆ ئێمە بێت
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago