{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 1 day, 17 hours ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 2 weeks ago
لەبەر کارانی قورئان...
هەرگیز دەستبەرداری ئاواتەکەتان نەبن بۆ لەبەرکردنی قورئان، ئەگەرچی زۆریش دوا کەوتوون و تەمەنتان چۆیتە سەرەوە، بەردەوام لەگەڵ خۆت بدوێ لەبارەی ئەم ئاواتەی خۆتەوە و پلانی بۆ دابنێ.
وە چاک بزانە! کاتێک ئەم دونیایە بەجێدەهێڵی، قورئان لەبەرکردن دەبێتە گەورەترین دەستکەوتت لەژیاندا.
بەڵام باقی دەستکەوتەکان و شەهادەکانت تا لێواری قەبر لەگەڵت دەبن و دواتر بەجێتدەهێلن.
بسم الله الرحمن الرحیم
بەڕێزان فێرگەی زانست بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (میعراج) پرۆژەیەک ڕادەگەیەنێت، لەژێر ناونیشانی
(پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم-)
ئەویش بەخوێندنەوە و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک دەبێت لەسەر کتێبی (پلەوپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر -صلی الله علیە وسلم- لە ئیسلامدا).
شێوازی تاقیکردنەوەکە:
1- تاقیكردنەوەكە لە 20 پرسیار پێكدێت.
2- تاقیكردنەوەكە تەنها بە ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت و بەشێوازی (گوگڵ فۆرم) دەبێت.
3- پرسیارەكان هەمووی هەڵبژاردن دەبێت.
4- نمرەكانی (100)، (95)، و (90) ناویان دەچێتە تیروپشكەوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵات.
5- تاقیکردنەوەکە لەکەناڵی فێرگەی زانست لە تێلیگرام دادەنرێت، بەم ناونیشانە:
https://t.me/Fergay_Zanst
خەڵاتەكان بریتین لە:
گەشتی عومرەی وشكانی
مۆبایلی زیرەك
* پەرتووكی بەسوود
📝 کاتی تاقیکردنەوەکە:
ڕۆژی هەینی، بەرواری: (١ / ١١ / ٢٠٢٤) دەبێت (بەویستی خودا).
فۆڕمی ناوتۆماکردن:
هەر بەڕێزێک دەیەوێت بەشداری بکات تکامان وایە کە ئەم فۆرمە پڕبکاتەوە.
https://forms.gle/ibrDymiKLhoLTBUN8
چۆنێتی بەدەستخستنی کتێبەکە:
کتێبەکە لەم شوێنانە بەردەستە:
https://t.me/Fergay_Zanst/637
تۆش لای خۆت بڵاوی بکەرەوە.
والدال على الخير كفاعله.
هەرگیز گلەیی مەکە کە نەبوویت بە حافز قورئان ?**
گەر کەسێ مەبەستی شتێ بێت بە نێو ئاو و ئاگردا بۆی دەڕوات...
ئەوکاتە تێگەیشتم بیانوەکان، هیچی ڕاست نەبوون کە خەڵکی غەززەم بینی?
لە ژێر سەقفێکی ڕووخاو
لە دەستدانی ئازیزان
لەگەڵ دەنگی شەڕ و گریانی ئوممەت،
بەڵام کۆڵیان نەدا ?
چونکە شەڕی ئەوان لەگەڵ نەفسە نەوەک دوژمن..
✅لەو ژیانە ئاسودەیە ،هێشتا پێت وایە حاڵت لەوان خراپترە ؟؟!!**
✍️ســــSa?Raـــــارا
پێڕستی وانەكانی فێربوونی زمانی عەرەبی:
? كتێبی العربیة بین یدیك (8 كتێب = 139 دەرس)
? زمانی عەرەبی بە چیرۆك (55 دەرس)
? زمانی عەرەبی بە فەرموودە (55 دەرس)
? زمانی عەرەبی بە هۆنراوەی عەرەبی (55 دەرس)
? گرنگترین 700 كرداری زمانی عەرەبی بە هەموو زەمەن و ماناوە
? گرنگترین 400 ئاوەڵناوی عەرەبی لە ڕستەدا
⚪️ ڕێزمانی عەرەبی لە سفرەوە تا ئاستی پێشكەوتن
? زمانی عەرەبی بە قورئانی پیرۆز
? زمانی عەرەبی بە كارتۆن
? زمانی عەرەبی بە كورتە فیلم
? زمانی عەرەبی بە نەشید
? عەرەبی پۆلی 12
خۆشەویستانم سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت، سوپاس بۆ خوای گەورە پێڕستێکی باشمان درووست کردووە بۆ دەرسەکانی فێربوونی زمانی عەرەبی تا بە ئاسانی بیاندۆنەوە، تەنها پەنجە لەسەر هەر دەرسێک دابگرن دەتانباتە سەری، پاشان بەدڵی خۆتان ژمارەی دەرس دیاری دەکەن و ڕاستەخۆ دەتانباتە سەری:
*?*??
ئاگادارییەک بۆ فێرخوازانی زانستە شەرعیەکان ..
السلام علیکم ورحمة الله وبركاته
? بەڕێزان پشت بەخوا هەڵدەستین بە ئەنجامدانی پێشبڕکێیەک کە تایبەتە بە قوتابیانی زانستی شەرعی لەسەر کتێبی (أحكام الأضحية والذكاة) ئەحکامەکانی قوربانی کردن بە شەرحی مامۆستای بەڕێز (مامۆستا علی خان) (خوای گەوە بیانپارێزێ).
شەرحەکە پێک دێت لە 12 وانە … ڕۆژانە لە کەناڵی تایبەتمەند وانە بە وانە دایدەبەزێنین
? گوێ لە وانەکان ئەگیرێت پاشان تاقیکردنەوەی تێدا دەکرێت ، پاشان یەکەم و دووەم و سێیەمەکان خەڵات دەکرێن إن شاء الله …
? هەروەها بەشداربوان دەبنە خاوەنی ئیجازە لە شەرحی ئەو کتێبە، هەروەها ئیجازەی صەحیحی بوخاریشیان پێ دەدرێت ...
? بەشداری کردن بۆ هەموو تەمەنێکە لە هەردوو ڕەگەز …
? خەڵاتەکانیش بریتین لە :
?خەڵاتی یەکەم 200 هەزار ???
?خەڵاتی دووەم 150 هەزار ???
?خەڵاتی سێیەم 100 هەزار???
? بۆ بەشداری کردن داخلی ئەم کەناڵەی تیلیگرام بن : ?https://t.me/a7kamakaniqwrbani بۆ ناو تۆمارکردن تەنها داخلی کەناڵەکە بن.
? بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک نامە بۆ ئەم ئەکاونتە بنێرن : ?**@Prozhae_a7kamakaniqwrbani
*? ئاگاداری ?*
( السلام علیکم ورحمة الله وبركاته )
? مسوڵمانانی بەڕێز لەم کاتەدا بۆ جەژنی قوربان هەڵساوین بە کۆکردنەوەی هاوکاری و خێر و صەدەقە و زەکات بۆ ماڵە هەژار و کەم دەرامەتەکان و مناڵانی بێ باوک و یەتیم کەسانی نەخۆش ?? بە کڕینی جلوبەرگ و پێداویستی جەژن بۆیان ..
وەرن با بە یەکەوە لەم جەژنەدا دڵخۆشیان بکەین و خەندە بگەڕێنینەوە سەر لێویان ?
? لە ئێستاوە تاوەکو پێش جەژنی قوربان هاوکاریەکان وەرئەگرین ان شاء الله، بۆ گەیاندنیان پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن : 07511457797 ?
یان لەڕێگەی فاستپەی هەمان ژمارە
وە ئەتوانن بە ناردنی باڵانسیش بەژداربن ..
یاخود ناردنی وێنەی کارتی موبایل بۆ ئەم ئەکاونتەی تیلیگرام :@Shayma_m10 ?
✅ بەڵێنی خوای پەروەردگارمانە و دڵنیابن کە ماڵ بە بەخشین کەم ناکات بەڵکو بە چەنداان قات خوای گەورە قەرەبووی دەکاتەوە هەر لەدونیا ، وە لە قیامەتیشدا بەچەندااان قات پاداشتتان دەداتەوە ..
✅ پێغەمبەری ئازیزمان ( صلی الله عليە وسلم ) فەرموویەتی : ? ( إتَّقُو النَّارَ وَلَو بِشِقَّ تَمرَةٍ )
خۆتان لەئاگری جەهەنەم بپارێزن ئەگەر بەخێرکردن بێت بە لەتە خورمایەک .
✅ کەسی خێرخواز و صەدەقەکار لەڕۆژی دواییدا لەژێر سێبەری عەرشی خوادایه .
? گەر خۆت ناتوانی بەژداربی ئەم پۆستە بڵاو بکەرەوە بۆئەوەی بەژداربیت لە پاداشتی خێر** ..
نوێژى جەژن چۆن دەکرێ ئافرەتان چۆن نوێژی جەژن دەکەن ئایا واجبە یان سوننەت ؟ وەتاکەی کاتەکەی دەمێنێت ئەم جەژنە ؟ وە سوننەت و ئادابەکانى چین؟ وە سەرپێچی و بیدعەکانى چین؟
چۆنێتێ نوێژی جەژن
نوێژی جەژن بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
یەكەم: بریتیەلە دوو ڕكات، یەكەم ڕكات دەست پێ دەكرێت وەكو هەموو نوێژەكان بە الله اكبری (تكبیرە الإحرام) پاشان حەوت الله أكبر (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت، لە ڕكاتی دووەمیشدا پێنچ (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت جگە لە (تكبیرە و الله أکبر)ی ڕكوع وسجود وهەڵسانەوە.
لە خاتوو عائیشەوە (خوای لێ ڕازی بێت) كە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەنوێژی جەژنی ڕەمەزان وقوربان حەوت (تكبیرە) ی كردووە لە ڕكاتی یەكەم، وە لە ڕكاتی دووەمدا پێنچ (تكبیرە) ی دەكرد جگە لە (تكبیرە) كانی تر.
وەلە ڕكاتی دووەم پێنچ (تكبیرە واتا الله أکبر دەکات ) جگە لە الله أکبری هەستانی پێش خوێندنی فاتحە.
پاشان كە(تكبیرە) كانی تەواو دەكرد [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى] لەڕکاتی یەکەم دوای سوڕەتی فاتێحا و پاشان سوڕەتی [هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ] دەخوێنێت لەڕکاتی دووەمدا دوای سوڕەتی فاتێحا .
وەگەر هەركەسێك فریای نوێژی جەژن نەكەوت بە جەماعەت ئەوا دوو ڕكات دەكات .
سوننەت و ئادابەكانی جەژن
1 ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن: لە (نافع) ەوە: (عبدالله كوڕی عومەر) رضي الله عنه لە جەژنی ڕەمەزان پێش ئەوەی بچێت بۆ نوێژگە خۆی دەشۆرد.
2 ـ خواردنی چەن دەنكە خورمایەك بەرلە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژن: لە (أنس) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە جەژنی ڕەمەزاندا دەرنەدەچوو هەتا چەند دەنكە خورمایەكی دەخوارد.
3 ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا (ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆ دەرچوون بۆ هەردوو جەژنەكان لە جوانترین جل و بەرگەكانی لەبەر دەكرد.
4 ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی): لە (أبو سعید الخدری) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم جەژنی ڕەمەزان وقوربان دەردەچوو بۆ نوێژگە (مصلی) یەكەم شت دەستی پێ دەكرد نوێژەكە بوو.
5 ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی): سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن: لە (عەلی) ەوە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن).
6 ـ ڕێگا گۆڕین: لە (جابری كوڕی عبدالله) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. (ئیمامی نەوەوی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەفەرموێ: ئەگەر هۆیەكەشی نەزانراو بێ سوننەتە شوێنی بكەوین بەیەك جاری.
7 ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر: كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
سەرپێچیەكانی جەژن :
1ـ نەكردنی نوێژی بەیانی، پێیان وایە نوێژی بەیانی و جەژن یەك نوێژە ،
2 ـ دوا كەوتنی هەندێك خەڵك لە نوێژی جەژن بەهۆی ئەوەی نوێژی جەژن بە سوننەت ئەزانن. لەكاتێكدا واجبە، هەرەك ئیمامی (الشوكانی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرمووێت: نوێژی جەژن واجبە چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەردەوام ئەم نوێژەی كردووە لەجەژنەكاندا، وە وازی لێ نەهێناوە لە جەژنێك لەجەژنەكاندا، وەفەرمانی بەخەڵكی كردووە بەگشتی كەدەرچن بۆ نوێژ كردن تەنانەت ئافرەتانیش.
3 ـ وازهێنان لە نوێژ كردن بەهۆی سەرقاڵ بون بە جەژن و سەردان كردنی خزم و كەس و كار بەتایبەتی وازهێنان لە نوێژی جەماعەت لەڕۆژانی جەژندا .
4 ـ هەندێ لە پیاوان بە مەبەست و بیانوی خۆ جوانكردنەوە ڕیشیان ئەتاشتن لەكاتێكدا زانایان فەرمویانە ڕیش تاشین لە تاوانە گەورەكانەو لاسایی كردنەوەیە بۆ بێباوەڕانە .
5-خۆڕاراندنەوەی ئافرەتان بۆدەرەوە و بۆن لەخۆدان و جلی تەسک و تەنک و کورت .
6- گۆرانی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و تۆقە کردنی ئافرەتان و پیاوان .
ئایا نوێژی جەژن بۆ پیاوان و ئافرەتان واجبە ؟
وەڵام : نوێژی جەژن بۆ پیاوان واجبە بەڵام بۆ ئافرەتان سوننەتە واجب نی یە هەرچەندە خلاف هەیە هەندێک لەزانایان فەرمویانە بۆ ئافرەتیش واجبە بەڵام ڕای ڕاجح و پەسەند ئەوەیە سوننەتە نەک واجب بێت بۆ ئافرەتان .
ئافرەتانیش هەر وەک پیاوان نوێژەکە دەکەن ؟ وەتاکەی کاتەکەی دەمێنێت ؟
بەڵێ نوێژەکە هیچ جیاوازی نی یە چ بۆ پیاو بێت یان ئافرەت کاتەکەشی لەدوای خۆڕ هەڵاتنەوە بەقەد ڕمێکە تاکوو پێش هاتنی نوێژی نیوە ڕۆ .
? تکایە ئەم پۆستە بڵاو کەنەوە با زۆرترین کەس سود مەند بن لێی ....
*?*? ئاگادارییەکی زۆر گرنگ و پێویست ..
السلام علیکم ورحمة الله وبركاته
? مسوڵمانان و خێرخوازانی بەڕێز لەم مانگە پیرۆزەدا هەڵساوین بە کۆکردنەوەی هاوکاری و خێر و صەدەقە و زەکات بۆ ماڵە هەژار و کەم دەرامەتەکان و مناڵانی بێ باوک و یەتیم کەسانی نەخۆش و ئەو ماڵانەی کە سفرەکانیان خاڵیە لەکاتی بەربانگ و پارشێو کردن ..??
وەرن با بە یەکەوە لەم کاتە پیرۆزە و لەم مانگە پیرۆزە دڵخۆشیان بکەین و خەندە بگەڕێنینەوە سەر لێویان ?
✅ بەڵێنی خوای پەروەردگارمانە و دڵنیابن کە ماڵ بە بەخشین کەم ناکات بەڵکو بە چەنداان قات خوای گەورە بۆتان قەرەبوو دەکاتەوە هەر لەدونیا ، وە لە قیامەتیشدا بەچەندااان قات پاداشتتان دەداتەوە چونکە چاکە کردن یەک بە 10 هەتاوەکو 700 ــە ، لەم مانگە پیرۆزەش زۆر زیاترە پاداشتی خێر و چاکە مەگەر هەر الله تعالی بزانێت کە چەندە پاداشتێکی مەزنە بۆیە لەدەست خۆتان مەدەن گەر بە بڕێکی کەمیش بێت بەژداری بکەن ان شاء الله ..
✅ پێغەمبەری ئازیزمان ( صلی الله عليە وسلم ) فەرموویەتی : ? ( إتَّقُو النَّارَ وَلَو بِشِقَّ تَمرَةٍ )
خۆتان لەئاگری جەهەنەم بپارێزن ئەگەر بەخێرکردن بێت بە لەتە خورمایەک .
? لە ئێستاوە تاوەکو 25 ی ڕەمەزان هاوکاریەکان وەرئەگرین ان شاء الله ،، بۆ گەیاندنیان پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن : 07511457797 ?
یان لەڕێگەی ناردنی باڵانس یان لەڕێگەی فاستپەی هەمان ژمارە
یاخود ناردنی وێنەی کارتی موبایل بۆ ئەم ئەکاونتەی تیلیگرام ?@Shayma_m10
✅ مانگی ڕەمەزان مانگی پێشبڕکێ کردنە لەخێر وچاکەدا ، وە مانگی سەخی بوون و هاریکاری کردنی کەسانی هەژار و موحتاجە .
✅ پێغەمبەری خوا ﷺ لەهەموو کەس سەخی تر بوو ، وە زۆر لە بـــا خێراتر بوو لە خێرکردندا بەتایبەتیش لە مانگی ( ڕەمەزاندا ) ?
وە بەشێوەیەک ماڵی دەبەخشی لەهەژاری نەدەترسا .
با ئێمەش شوێنکەوتەی ئەو بین و شوێن پێی ئەوبگرین ..☺️☺️**
✅ کەسی خێرخواز و صەدەقەکار لەڕۆژی دواییدا لەژێر سێبەری عەرشی خودادایه :
( پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: حەوت كۆمەڵ هەن پەروەردگار لە ڕۆژى دواییدا دەیان خاتە ژێر سێبەرى عەرشى خۆیەوە، لەو ڕۆژەدا هیچ سێبەرێك نییە جگە لەو سێبەرە :
? پیاوێك خێر دەكات و دەبەخشێت بەشاراوەیى، ئەگەر بەدەستى ڕاست ببەخشێت نایەڵێت چەپى پێى بزانێت ) .
*? ئەم پۆستە لای خۆت بڵاو بکەوە پاداشتی هەموو ئەوانەت بۆ دەنوسرێ کە بەژداری ئەم خێرە دەبن بإذن الله ..*
{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 1 day, 17 hours ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 2 weeks ago