?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
لەگەڵ شەیتانی دەروندا
وا خەریکم دنیا ئەگرم
نازانم دەروونی سەرکەش
چۆن ئاوەدان ئەکا قەبرم!
💔
بێئاگاییم، نەزانیم، کەوتنم
ئایا فرمێسکەکانم دایاندەپۆشن؟
کاتی هات پەروەردگارا گەڕانەوەم!
پەشیمانم، دەی بەردەوامبونم وەربگرە
گەڕامەوە ئەی ڕوناکی ڕێگام
پێم بنۆشە ترسم و خۆشەویستیم
باوەڕم هەیە بە اللە ی پەروەردگارم
ئای چەند خۆشە سەرقاڵبون پێیەوە.. ؏ـَمر..🤍
لە کاتی بوونی فەراغی دەرونی و ڕۆحی
بە غەیری دەرگای خوا
پەنا بۆ هەر شتێکی دیکە ببەیت
بە زەرەرەوە لێی دەردەچیت🤍!
ئەگەر پێم ببەخشیت لە ڕەحمەتی خۆتـە،
ئەگەر پێم نەبەخشیت لە حیکمەتی خۆتە،
هەرچیەك ڕووبدات،
هەردەم لەبەر دەرگاکەت دەوەستم و هەرگیز جێی ناهێڵم..?
وەختێ خودا دەچێتە نێو قوڵاییەکانی دڵتەوە و لە گشت دەم و ساتێ هەست بەبوون و نزیکی دەکەیت و دەبێتە سوڵتانی دڵت
ئەو کات هیچ کەس و هیچ ڕوداوێک جورئەتی تێکشاندنی دیواری ئارامی و ئاسودەیی تۆیان نیە
لە تەواوی عومرتدا شتێک وجودی نابێت بە ناوی غەم و ئازار و دڵتەنگی?!
مانای ژیان، واتا بەخشینی مانایەک بە ژیان?!
لە ئێمەدا کەسێکی باش هەبوو، باشتر لەوەی ئێستا تێیداین، بەڵام چیبکەین، هەموو ئەو شتانەی بەسەرماندا دێت باش نین?!
بێ خۆشەویستی و نوری خودایی
دونیا تاریکە و دیدەش کوێرایی…?
ئەم هەموو زوڵمە تاکەی؟
لەڕاستی و میھرەبانی
بۆچ دەتەوێ لێی ڕاکەی؟
ناوەندی دڵم پڕە لە جوانی
تۆش دەیشکێنی چاکەی؟
بۆ پەشیمانم ئەکەیەوە لە باشیم
بۆ جارێ ڕوحم بە دڵ ناکەی؟
چاکەی چاکم خراپ بوو بۆ حاڵ
بۆچ ئێستاش ئەتەوێ ئازار ڕاخەی؟
فەرشی سورم ڕەشە ڕەنگی شەو
جارێ نەتگوت بیکوژێنمەوە ئەو ناخەی؟
خاوەنی باشیم ئەم دڵەی داماوە
دیێت و دەناسێنی ئەم هەموو ژانەی؟
پەنجەکانم ناوەستن بۆ نوسینی ئەم ئازارە
کەچی ڕوحمت نەکرد
ئێشتاش دەتەوێ ئازارم پێ ئاشناکەی..!
مصطفى صفوان
ئەزانن..خراپترین هەست چییە..؟
ئەوەیە کە وات لێکەن
ڕقت لە باشبوونت ببێتەوە?!
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago