?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
(پێویستی نەفەقە کێشانی ئافرەت و منداڵ لەلایەن پیاو)
عایشە دەگێڕێتەوە کە هیندی کچی عوتبە وتی : ئەی پێغمبەری خودا ئەبو سوفیانی پیاوێکی ڕەزیلە ، ئەوەندەم ناداتێ کە بەشی خۆم و منداڵەکەم بکات، جگە لەوە نەبێت کە خۆم دەیبەم بێ ئاگاداری ئەو ، پێغمبەر️ ﷴ ﷺ فەرموی ( ئەوەندە ببە کە بەشی خۆت و منداڵەکەت بکات بەبێ زیادەڕەوی)
ئەو جلوبەرگانەی لە وێنەکەدا دیارە هەموویان حەرامە و دروستنیە لەبەرکرێن
ئازیزم
من و تۆ ئەوە دەزانین
•جل و بەرگ هەیە خوای گەورە پێی ڕازیە✅️
•جل وبەرگ هەیە خەڵک پێی رازیە❌️
•ئەو جلەی کە خوای گەورە پێی ڕازیە ئەوەیە کە هەموو جەستەمان دادەپۆشێت و هۆکاری فیتنە نیە ✅️
•ئەو جلوبەرگەی کەخەڵک پێی رازیە هۆکاری فیتنە دروستکردنە لەکۆمەڵگە چونکە بۆندار دەکرێ رازاوەیە حەرامە ودروستنیە لەبەرکرێ. ❌️
#حیجاب _سفوری
هەموو خوشکێک کە ئەم جلانەی لەبەردایە کەلە وێنەکەداهەنە👇
بزانە خوشکەکەم ئەم جلان حیجاب نییە، ئینجا هەرچ ناوێکی لێ دەنێی لێی بنێ ، بەڵام ناوی حیجابی لێ مەنێ
#حیجابی ــ شرعی
1️⃣ هەموو جەستە دادەپۆشێ
2️⃣ دەبێت پان بێت تەسک نەبێ.
3️⃣ لە جل و بەرگی پیاوان نەچێت.
4️⃣ نابێت حیجاب سەرنج ڕاکێشبێت.
5️⃣ نابێت بۆنداربێت.
6️⃣ نابێت لەجلی کافران بچێت.
7⃣نابێت تەنک بێت جەستە دەربخات.
8️⃣ نابێت جل و بەرگی ناوبانگ بێت.
لە العــــلاء بن زيادەوە فەرمووی:
" زۆر تەماشای پۆشاکی ئافرەتان مەکە چونکە نەزەرەو شەهوەت دەخاتە دڵـــەوە.... "
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙 الزهد لأحمد 311
کەواتە خوشکان خۆتان وبرایانتان بپارێزن لەنەزەر.
حوکمی دابەزینی خوێنی حەیز بەهۆی چارەسەری پزیشکیەوە
پرسیار: ئافرەتێك بەهۆى بەكارهێنانى چارەسەرى پزیشكیەوە خوێنى حەیزى دابەزیوە، جا ئایا واز لەنوێژ بهێنێت یاخود قەزاى بكاتەوە؟
وەڵام :
ئافرەت قەزاى نوێژ ناكاتەوە ئەگەر شتێك بوو بەهۆى دابەزینى خوێنى حەیزى، چونكە حەیز خوێنێكە هەركات بوونى هەبوو حوكمەكەشى بوونى هەیە، هەروەكو چۆن ئەگەر شتێك بخوات یان بەكاربهێنێت و ببێتە هۆى نەهاتنى خوێنى حەیز ئەوا نوێژ دەكات و رۆژویش بەقەزا ناداتەوە چونكە لەحەیزدا نییە، كەوابوو حوكم لەگەڵ هۆكارەكەی دەبێت (بە بوون و نەبوون)، وە خواى گەورەش دەفەرموێت: (وَيَسْأَلونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذى) (البقرة: من الآية222) واتە: وە پرسیارت لێدەكەن ـ ئەى پەیامبەرى خوا ﷺ ـ لەبارەى خوێنى حەیز و سوڕى مانگانەى ئافرەتانەوە ـ كە بریتیە لەو خوێنەى لەڕەحمى ئافرتانەوە دێتە دەرەوە بە فیترەت لە چەند كاتێكى دیاریكراودا ـ ؟ تۆش لەوەڵامدا پێیان بڵێ : ئەو خوێنە پیسیەكى قیزەونە ، و زیان دەگەیەنێت بەوەى كە نزیكى بكەوێتەوە.
جا بۆیە هەركات ئەم ئازارە بوونى هەبوو ئەوا حوكمەكەشى بوونى دەبێت و هەركاتیش بوونى نەبوو ئەوا حوكمەكەى بوونى نابێت.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
-------------------------
**منداڵان لە سەردینی دایکەکانیانن، جا ئەی برایان گرنگی بدەن بەهەڵبژاردنی خێزانەکانتان.
- الشّيخ العصيمي حفظه الله**
[کام جۆرە ئافرەتانە بەڵان ؟؟]
ابو عبدالحق ــ خوا بیپارێزێت ــ
ئەگەر ئافرەتێک خزمەتی منداڵەکانی نەکات وە ماڵی مێردەکەی نەپارێزێ و بەهەدەریی بدات ئەوا ئافرەت نیەبەڵکو بەڵایە..
[مختصر صحیح البخاري]
💎 هەندێك ئامۆژگاری تایبەت بۆ کچان
👈 بەشی سێ یەم - کۆتایی-
١٧- فێر بکرێت کە جیهاد لەسەر ئەوان نییە، و بەهەمان شێوە جومعە.
١٨- فێر بکرێت کە مێرد دەبێت گوێڕایەڵی بکرێت لە کاری چاکە.
١٩- دەبێت فێر بکرێت کە گوێڕایەڵی مێردی بکات لە وەڵامدانەوەی بۆ سەرجێی.
٢٠- نابێت نهێنی ژیانی ژن و مێردایەتی بڵاو بکاتەوە.
٢١- فێر بکرێت خزمەتی مێرد و ماڵی بکات بەشێوەیەکی چاکە.
٢٢- حەرامە کە داوای تەڵاق بکات لە مێردی بەبێ هۆکارێکی شەرعی.
٢٣- حەرامە شیوەن و هاوار و لەخۆدان و یەقەداڕنین لەکاتی بەڵاو مزسیەتدا.
٢٤- فێر بکرێت کە ناتوانرێت خۆی بدات بە شوو بەبێ وەلییەکەی (باوك یان برا ..).
٢٥- فێر بکرێت کە هەندێ شت هەیە جیای دەکاتەوە لە پیاوان و تایبەتە بە پیاوان، وەکو: مارەیی پیاوان دەیدەن و تەڵاق بە دەستی پیاوانە و ....
📚 حقوق الأولاد، دراسة تأصيلية تطبيقية، لاپەڕە (١٩٦-١٩٨).
✍ وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
#بە_کورتی
#بەشی_ئافرەتان
#بەشی_منداڵان
#ئامۆژگاری
پرسیارێک بۆتۆی گوڵ خوشکم
ئایا شەرم نیە بۆ ئافرەت مامۆستایانی ئاینی نیقاب ببەنە سەر مینبەر بڵێن ئافرەتان ئەم جۆرە نیقابانە دەکەن و دروست نیە ؟؟؟؟ واللەی بەچاوی خۆم ڤیدیۆکەم بینی تەریق بوومەوە
ئافرەت خۆی جوان بکات
خۆی بۆن خۆش بکات
لەتاوانە گەورەکانە !
هەتا گەر مێردەکەشی ئیزنی بدات بۆ ئەو کارە
شرح . الکتاب احکام النساء
شیخناا محمد عبدالرحمن الکلاري
حفظە اللە
باوکێک مۆبایل بۆ کچەکەی دەکڕێت..
کچەکەی دەڵێت باوکە بۆ کەڤەرو دەرعی سەر شاشەکەیت نەکڕیوە؟
باوکەکەش دەڵێت کچم بۆچییەتی خۆ شەریکە بەباشی دروستی کردووە،
کچەکەش دەڵێت بەڵام باوکە گەر کەڤەرو دەرعی هەبێت بە جوانی و تازەیی دەمێنێتەو، وە ناشکێت و پارێزراو دەبێت!
باوکەکەش دەڵێت:
کەواتە کچم تێگەیشتی بۆچی لە ئیسلامدا ئافرەت دەبێت باڵاپۆش بێت..
هەتا پارێزراو بێت و نەشکێت..!
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago