?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
محمد بن الحسين الآجري رحمە الله ، لە کتێبی
الغرباء لاپەڕە ٤۳ دەفەرمووێت :
هەر کەسێک پێی خۆشە کە بگاتە پلەی الغرباء ئەوا با صەبر بگرێت لەسەر تووندی و وشکی و قسەی ڕەق و طەبیعەت نەگونجان و لێک تێنەگەیشتن و هەڵسوکەوتی خراپی دایک و باوکی و خوشک و براکانی و کەسە نزیکەکانی .
خۆی صەبر نەگرتن بەرامبەر ئەمانە کەمێ منداڵانەیە و کاری کەسی تیگەیشتوو و خوێنەوار نییە کە خۆی تێک بدات ، بەڵام لە سەردەمی ئێستا بە حوکمی جیاوازیەکی زۆر زۆری ژینگە و بیرکردنەوە و ئاستی دینداری دایک و باوک لە سەردەمی خۆیان و سەردەمی منداڵەکانیان وە تێڕوانینی جیاوازی هەردوو لا بۆ وشەی دڵ سۆزی و خەمخۆری .
ئەمانە وەهای کردووە کە بەر یەککەوتن و نەگونجانێکی زۆر و بەردەوام ڕووبدات لەنێوان ئەندامانی خێزانێک . بۆیە پێویست دەکات کە خوشک و برایانی موسوڵمان بە تایبەت گەنجەکان بەردەوام ئاستی صەبر گرتنیان زیاد بکەن . ئەمیش بە داواکردن لە خودای گەورە سبحانە وتعالی و بەدواداچوون و خوێندنەوەی زیاتر بۆ ئەزمونی پێش خۆیان هەر لە پێغەمبەرانەوە علیە السلام تا دەگاتە مامۆستا و پیاو چاکێکی ئەم سەردەمە .
چونکم ڕاستیەکەی خێزان شوێنی ئارامییە و ناکرێت هەموو ڕۆژێک بەهۆی قسەیەک و هەڵسوکەوتێک تۆ جەوی خۆت تێک بدەیت و کار بکاتە سەر چالاکی و پلانەکانی ڕۆژانەت .
اللهم صل على محمد وعلى آل محمد كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد، اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد.
ئیمامی شافعی رحمە الله دەفەرموێت : کە خوێندنی عیلم و فێربوونی بابەتێکی عیلمی خێرترە لە دوو رکعات نوێژی سونەت .
ئەمما خۆ نەیفەرمووە لە نوێژی بەیانی ئەزیزەکەم !!!!
مەعقولە بە خۆت ئەڵێی طالب علم و بە شەق و نقە نق خەبەرت ئەبێتەوە بۆ نوێژی بەیانی !!!!!
یان خۆ نەیفەرمووە لە شەو نوێژ ! ئێ خۆ لە نیوەی شەو تۆ خەریکی عیلم نیت !! ئێ بۆ ھەڵناستیت ھەر بۆ بەرەکەتی عیلمەکەت دوو رکعات شەو نوێژ بکەیت و داوای عیلمی زیاتر و فەھمی زیاتر بکەیت لە خوای گەورە سبحانە وتعالی !!!!؟
ھەر ئیمامی شافعی دەفەرموێت : خشە خش و دەنگی وەرەقە و قەڵەمەکەم لە نیوەی شەودا کە خەڵکی خەوتوون جێژی ھەموو دونیا دەھێنێ بۆ من !! دەی مەگەر تۆ ئاوھا خەریکیت بە عیلمەوە ئاوھا خۆت لە ھەموو نوێژ و ڕۆژوویەکی سونەتیش لادەدەیت ئەزیزەکەم !!!؟؟
تۆزێ بزانن چۆن فەھمی ئایەت و فەرموودە و قەولی زانایان وەردەگرن !!! با نەبنە مایەی بێ بەرەکەتی بۆ خۆشتان و خەڵکیش .
ھەر بە ڕاست ئەوە چییە مەسەلە !!؟؟
ئەو ھەموو زانستە !
ئەو ھەموو عیبادەتە !
لە ڕیزی پێشەوەی مزگەوت !
ئەو ھەموو دەرخستنی سیمایی دیندارییە!
ئاخر کاکە ١١٤ سورة لەبەر بێت وەک بول بول بخوێنی !!!
لەسەر لاپەڕەی فەیسبووکت نووسراوە لە فڵانە ڕێکخراوی .... میت .
ئەو ھەموو ............
ھەر کە ھاتە سەر بابەتی بەرژەوەندییە دونیایەکان ئیتر ئەبێت ھەر ھەمووی دابنێن !؟ کەئەنەما ڕۆژێک لە ڕۆژان تۆ نەبوویت ئەو ھەموو .... ئەنجام دەدا . ئیتر ئەبێت سەنگەر بگریت لەو خەڵکە و دەست بدەیتە حەرام خواردن و فێڵکردن !!
یان ھەر ئەوەندە کەوتیتە چات و نامەناردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر !! ئیتر ئەبێ بە دوو زەردەخەنە و چوار نامە بکەویتە سەر چۆک و نەرم ببیت عەیب و شوورەی !؟!
ڕیشی چی و نیقابی چی و پۆستە جیھادیەکانی چیی و بەردەوام لۆمەکردنی پەیوەندی حەرام و .... چی !!!! ھەر ھەمووی ڕۆی بە خێرای !!!؟ ھەر وەھا بە ئاسانی ! بەو خێراییە تەسلیم بووی ! بناغەکەت ھێندە تەپۆ بوو ! ڕەگەکەت بە شنە بایەک لەڕیشە دەرھات !!!
وردبوومەتەوە لە ھەندێک لەو دوکاندارانەی کە ( خورما )دەفرۆشن !
کە بەیانیان زوو دێن دووکان دەکەنەوە و خورماکان لەسەر سینی بەشێوەیەکی بازنەی و جوان نمایش دەکەن بۆ ئەو خەڵکە .
قاپێک لە شیلە و دۆشاو لە بەردەمیدایە و کاتێک خورماکان دادەنێن یەک بە یەک و دەنک بە دەنکی ئەو خورمایانە شیلاوی دەکات و ھەڵیدەکێشێت بەناو دۆشاوەکەدا و پاشان لەسەر سینیەکە دایدەنێت .
گەر دەڵێیت جا کێشەی چییە خۆ ئەوە شیلە و دۆشاوی خورمایە و خۆ شتی تر نییە ، ئەزیزەکەم خەڵک نەھاتوە شیلە و دۆشاو بکڕێت ، خەڵک ھاتوە خورما بکڕێت خورما ، شیلە و دۆشاو ھەیە قتووی بە ٢ ھەزار دینارە خورمای وەھا ھەیە کیلۆی ١٠ ھەزار ئەدات بە جەنابت !!
وە لە ھەمووی کارەساتتر ئەم خورمایە کاتێک دەکێشرێت شیلەکەی پێوەیە ، واتە گەر دوو چارەکە کیلۆ خورما بھێنیت بە شیلەوە پارەی سێ چارەک خورمات لێوەردەگرێت چونکە شیلەکە کێشەکەی قورستر دەکات ، و ئەمە کێشی ڕاستەقینەی ئەوە نییە کە تۆ داوات کردووە .
کە کەسێک دێت بیکڕێت دەبێت کاکی دوکاندار پێی بڵێت ئەم خورمایە شیلەی خورمای پێوەیە ، تامی خورماکە زۆر شیرینتر دەکات و کێشەکەشی زیاد دەکات . وە لە ٪100 گەر بەمانە بزانێت نایکڕێت چونکە ئەوەی بەم شێوازە بیکڕێت ئەقڵی نەک لە ئەژنۆیدا بێت بەڵکو ھەر نیەتی . ھاوەڵانی پێغەمبەری خودا فێری ئەوە نەبوون بە گێل بزانرێن و خۆڵ بخرێتە چاویانەوە .
ئەمە خودا پەنامان بدات حەرامە و پارەی ئەو خورمایە حەرامە کە دەیکەیت بە قورگی خێزانەکەتدا . رێگای دیکە زۆرە کە بەکاریبھێنیت بۆ ئەوەی خورماکەت جوان بوەستێت و دیمەنی جوان بێت ، پێویست بەم حەرامە ناکا .
کوڕەکانی بە یەعقوبی باوکایان ووت : ئەرێ ئەوە چیتە ئەوەنە یادی یوسف دەکەیتەوە و خەفەت دەخۆیت ! ئەم بارودۆخەت خەریکە لە مردن نزیکت دەکاتەوە و بەرەو تیاچوونت دەبات .
ئەویش فەرمووی : وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ .
ئەوەی من دەیزانم دەربارەی خودای گەورە کە چی دەکات بۆ بەندەکانی ئێوە نایزانن .
جا بۆیە نە شەیتان ، نە ئەوانەشی لە حیکمەت و ھێزی خودا نەگەیشتوون بەجۆرێک کاریگەرییان لە سەرت نەبێت کە تۆ سارد بکەنەوە لە نزاکردن و گەشبینی دەربارەی ئەنجامی نزاکانت و خوداپەرستیەکانت . چونکم ئەبێت تۆ شتانێکت بیستبێت و بینیبێت و خوێندبێتەوە دەربارەی خودا کە ئەوان نایزانن .
**عبدالرحمن کوڕی عوف دەفەرموێت :
خودای گەورە تاقیکردینەوە بە بەڵا و ناخۆشییەکان و ئێمەش لەم تاقیکردنەوەیە دەرچووین .
بەڵام تاقیکردینەوە بە ناز و نیعمەت و خۆشیەکان ئێمە تێیدا دەرنەچووین !!!!.
وریای ئەو نیعمەتانەی خودا بە کە پێت دەبەخشێت . با ئەوەی کە پێت دەبەخشێت نەبێتە ھۆکاری :
دوورکەوتنەوە لێی .
سارد و سڕی بەرامبەری .
بەکارھێنانی لە حەرام .
بێ وەفا بوون بەرامبەر خودا .
کۆسار ھەورامی**
? محمدی کوڕی مونکەدیر فەرمووی :
ڕۆشتم بەلای کوڕێکی گەنجێکدا و بینیم چاو لە ئافەرتێک دادەگرێت و ئیشارەتی خراپی بۆ دەکات !
منیش پێیم فەرموو : ئەی گەنج ، بەم جۆرە پاداشتی نیعمەتی چاوت دەدەیتەوە کە خودای گەورە پێی بەخشیویت !؟؟؟! .
ابن ابی دونیا لە کتێبی الشکر لاپەڕە ١٠٥
ئاوھا پاداشتی نیعمەتی ھەبوونی موبایل و ئینتەرنێتی مانگانەی بەردەوام دەدەیتەوە بە خودا !؟! بە چاتی حەرام و کۆمێنتی ھەزەلی و گەڕان بۆ گۆرانی و بابەتی خراپ !؟
ئەی نیعمەتی پارە و ڕزق و کارەکەت !؟
بۆ کڕینی نوێترین جگەرەی ئەلکترۆنی و شەوانی ھەینی بۆ کافتریاکان !؟!
ھەموو نیعمەتەکانی دیکە ؟! چیان پێ دەکەیت !!!!؟
کۆسار ھەورامی
دەڕۆیتە ماڵی کەسێک بۆ جەژنە پیرۆزە
ئاو
چەرەس
شەربەت
چکولێت و نوقڵ
ھەر خواردنەوەیەکی دیکە دەھێنێ بۆت تۆش دەڵێت ناخۆم !!!
ئەی بۆچی جەژنە !؟
ئێ نمەکێکی خوشک و برا موسوڵمانەکانت بکە ئەزیزەکەم .
ھیچ کەستان ھێندەی من خۆی بەدوور ناگرێت لە خواردنی ناتەندرووست .
بەڵام ھیچ کەسیش بە خواردنی سێ دەنگ فستق و دەبەیەک ئاو و ھەڵگرتنی چکلێتێک نەمردووە و نە بەپەلەش براوە بۆ خەستەخانەی فریاکەوتن .
⚠️ ڕێگە مەدە تاوانەکانت بگاتە ئاستێک کە : ببێت بە خوویەک لە ژیانت و لەگەڵ خوێنت تێکەڵ ببێت .
چونکە کە گەیشتیتە ئەم ئاستە ئیتر گەورەترین و پڕ خێرترین عیبادەت ناتوانێت چارەسەری ئەو تاوانەت بکات .
کەسێک ئالوودەی جگەرە کێشان بووە ، بە نیازیت بە شەو نوێژ کردن تەرکی بکات !!؟؟
کەسێک سەرەڕای توانای دارای و دەوڵەمەندی نە خێر دەکات و نە زەکات لەماڵەکەی دەردەکات ، کەسێکی زۆر ڕەزیل و چروکە لە پارە خەرجکردندا ، بە نیازیت بە ڕۆژووی سونەت ئەم خوو و طەبیعەتە خراپە تەرک بکات !؟
چەند کەستان بینیووە لەوپەڕی دینداری و عیبادەت بووە بەڵام ئالوودە و گیرۆدەیە بە تاوانێکی بەردەوام !؟ شەو نوێژ دەکات و غەیبەت لەسەر زمانیەتی ھەمووکات ، لە ڕیزی پێشەوەی مزگەوتە و بازرگانی بە جگەرەوە دەکات ! .
ابن تیمیە لە کتێبی درء تعارض بين العقل والنقل بەرگی 5 لاپەڕە ١١٤ دەفەرمووێت :
کەسێک دەیویست زینا بکات ، لە کاتی ئەنجامدانی زیناکە بە ئافرەتەکەی وتووە : ( دەمووچاوت داپۆشە نەزەڕکردن حەرامە ، با نەزەڕ نەکەم !!!!! ) لە کاتی ئەنجامدانی یەکێک لە تاوانە پیس و قێزەونەکانە و دەڵێت با نەزەڕ نەکەم !!!!! .
کۆسار ھەورامی
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago