⦅ڕاسـت⦆ۍ

Description
Advertising
We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 6 days, 7 hours ago

4 months, 1 week ago

‌ إِنَّ ‌اللَّهَ ‌وَمَلَائِكَتَهُ ‌يُصلُّونَ ‌عَلَى ‌النَّبِيِّ
‌يَا‌ أَيُّهَا ‌الَّذينَ ‌آمَنُوا ‌صَلُّوا ‌عَلَيْهِ ‌وَسَلِّمُوا ‌تسلِيماً‌?

?️اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌?️

?️اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌?️

?️اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌?️

?️اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌?️

?️اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌?️

?️اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌?️
@bin_deyil_1

4 months, 2 weeks ago
4 months, 2 weeks ago

ئــەگەر ســیقەۍتــەواوت بــەڪەسێــڪ ڪرد
یـــان دەبـێــــتە دۆســـتێڪۍ هــەتا هەتــــایتــ
یـــان دەبـێــــتە وانــەیــەڪۍ هــەتا هەتـــایتـ

6 months, 4 weeks ago

#هه‌ڵگرتنی منداڵ له‌نوێژدا

عَنْ أَبِي قَتَادَةَ الْأَنْصَارِيِّ (رضي الله عنه) قَالَ: رَأَيْتُ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) يَؤُمُّ النَّاسَ وَأُمَامَةُ بِنْتُ أَبِي الْعَاصِ -وَهِيَ ابْنَةُ زَيْنَبَ بِنْتِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم)- عَلَى عَاتِقِهِ، فَإِذَا رَكَعَ وَضَعَهَا، وَإِذَا رَفَعَ مِنَ السُّجُودِ أَعَادَهَا.
[بخاري / سترة المصلي/ ٤٩٤]

واتە: (ابو قتادة الانصارى)خوای لێ ڕازی بێت ده‌ڵێ:
پێغه‌مبه‌ری خودا ️ ﷴ ﷺ م دیووه‌ ئیمامه‌تی ڪردووه‌ بۆ خه‌ڵڪی و (امامه‌) ڪچی (ابو العاص) ڪه ‌ڪچی زه‌ینه‌بی ڪچی پێغه‌مبه‌ری خودا ️ ﷴ ﷺ بووه‌ به‌سه‌رملیه‌وه‌ بووه‌ ڪاتێ ڕڪوعی ده‌برد دایده‌نا ڪاتێ له‌سجود به‌رزده‌بوویه‌وه‌ هه‌ڵی ده‌گرته‌وه‌.

https://t.me/bin_deyil_1

7 months ago

بسم الله الرحمن الرحیم

مژدەیەکی گەورە، خولێکی بێبەرامبەر.
*فێرگەی زانست بۆ جاری سێیەم هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەکان بە شێوەی ئۆنلاین.
ئەم خولە ماوەی دوو ساڵی خوێندن دەخایەنێت کە دابەشکراوە بەسەر چوار قۆناغدا، هەر قۆناغێک ماوەی 6 مانگ دەخایەنێت.

  • لەم خولەدا بەشداربووان لە قۆناغی یەکەمدا شەش زانستی شەرعی دەخوێنن کە ئەمانەن:
    ١- العقیدة (بیروباوەڕ)
    ٢-التفسیر (تەفسیری قورئانی پیرۆز)
    ٣- الحدیث (فەرموودە)
    ٤- السیرة النبویة (ژیاننامەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیە وسلم-)
    ٥- الفقه (زانستی فیقە)
    ٦- التربیة الإسلامیة (پەروەردەی ئیسلامی)

هەموو ئەم زانستانە لەلایەن مامۆستا و شارەزا لە بواری زانستی شەرعی دەوترێنەوە.

  • فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ ئەتوانن بەشداری لەم خولەدا بکەن.

  • مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز:

تەمەنی فێرخواز لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
خۆتەرخانکردن بۆ خوێندنی ئەم زانستانە لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێنماییەکانەوە.
تێبینی: لە هەموو قۆناغێکدا فێرخواز تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات و بڕوانامە وەردەگرێت.

ئەمەش کەناڵی تایبەت بە خولەکەیە لە تیلیگرام:
https://t.me/FZ_firstStage

  • بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
    07714343408
    07518827590
    یان لەڕێگەی ئەم بۆتەوە لە تەلەگرام ئەتوانن پرسیار بکەن سەبارەت بە چۆنیەتی خۆ تۆمارکاردن و بەشداری کردن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعیەکان:

https://t.me/Fezanist_tomar_Bot

(موسڵمانی خۆشەویست ھەرکە ئەم بڵاوکراوەیەت پێگەیشت ڕاستەوخۆ بینێرە بۆ کەسانی تر، با بەشداربیت لەخێری بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعییدا).

7 months, 1 week ago

السلام علیک، بسم اللە والحمداللە والصلاة والسلام علي رسول اللە، بەناوۍ خواۍ گەورە و میهرەبان سوپاس و ستایش و حمد و سەنا بۆ ️ اللّٰه تا ڕۆژۍ دواۍ، برا و خوشڪەڪانم واللە من سەلەفیم و شانازیشۍ پێوە ئەڪەم چونڪە جگە لە مەنهەجۍ سەلەف هیچ مەنهەنێڪۍ تر ڕاست نیە و هەمووۍ باطڵن.

لێرەدا دەمەوێت ڕونڪردنەوەیەڪ بدەم لەسەر ابو حسن اشعري زۆر ڪەس هەن دەڵێن: ابو حسن اشعري نێرباز بووە، ئەوەۍ ڪە وتراوە ابو حسن اشعري نێرباز بووە بوختانە بەدەمیەوە ئەڪرێت و ڕاست نیە سەنەدەڪەۍ وێرانە و لاوازە.

ابن مبارڪ (رحمە اللە) دەفەرمووێت: سەنەد لە دینە، بۆیە تڪاتان لێ ئەڪەم بە سەنەدۍ لاواز حوڪم دەرمەڪەن قەسەم بە️ اللّٰه من دژۍ بیروڕاۍ اشعریەڪانم بەڵام ئەبێ بە عیلم و حیمەڪەتەوە دژایەتیان بڪرێت نەڪ بە بوختان و سەنەدۍ لاواز، وە ئێمەۍ شوێنڪەوتەۍ سەلەف هیچ موسوڵمانێڪ تڪفیرناڪەین ئیلا بە اقامە الحجة نەبێت، وە لە سەلەف و لە شوێنڪەوتوانۍ سەلەف ئەگەر ڪەسێڪ ناو و سیفاتۍ ️اللّٰه رەت بدابایەوە بە جەهمي ناویان دەبرد، وە بە ڪافر دەیان ناساند بەڵام وەڪ تڪفیرۍ اسم نەخێر هیچ ڪەسێڪ تڪفیر ناڪرێت ئیلا دواۍ اقامە نەبێت، برا و خوشڪەڪانم ابو حسن بە شێوەیەڪۍ گشتۍ بە (سێ) قۆناغ تێپەڕیوە:

قۆناغۍ یەڪەم: ابو حسن اشعري موعتەزیلە بوو، هەموو طالب علمێڪۍ ئاسایش دەزانێ ڪە موعتەزیلەڪان پێچەوانەۍ ئومەت دەڪەن...

قۆناغۍ دووەم: ابو حسن اشعري تەنیا ٧ سیفاۍ اللّٰه ﷻ جێگیرڪردووە  ئەوانش(الحیاة، القدرة، العلم، الارادة، السمع، البصر، الڪلام) باقۍ سیفەتەڪانۍ ترۍ تەئویل ڪردووە وەڪ (الوجە، الیدین، القدم، الساق....هتد)، جا هەر طالب علمێڪۍ  سەرەتاش دەزانێ ئەم ڕێبازەش هۍ ڪولابیەڪانە ڪە شوێنڪەوتەۍ عبداللە بن سعد ۍ ڪلابن، جا ڪولابیەڪان یەڪ دانەۍ تر بۆ ئەو حەوتە زیاد دەڪەن ڪە ئەویش سیفاتۍ (التڪوینە).

قۆناغۍ سێیەم: ابو حسن اشعري تەوبەۍ ڪردووە لەم بیروباوڕەۍ و گەڕایەوە سەر مەنهەجۍ ئیمامۍ أحمدۍ ڪوڕۍ حەنبەل (رحمە اللە) تەڕاجوع ڪردنش بۆ قۆناغۍ سێیەم چەندین لە زاناڪان دەیگێڕنەوە وەڪ: ئیمامۍ الذهبي و شیخ الاسلام [مجموع فتاوي ٣\٢٢٨]، وە ئیمامۍ ئالوسۍ لە ڪتێبۍ [غرائب الاغتراب ونزهة الاباب:٣٨٥]، وە امام دریاس لە ڪتێبۍ [رسالة في الذب عن ابي حسن اشعري: ١٠٧].

ئەوانەۍ ئێستا ڪە دەڵێن ئێمە (ئەشعەرین) ڕاست ناڪەن بەڵڪو ئەوان (ڪلاب)ین، چونڪە ابو حسن تەوبەۍ لەم ڕێبازەۍ ڪرد و گەڕایەوە.

جا ئەم بەناو ئەشعەریانەۍ ئێستا خۆیان گەرم دەڪەن و ئەڵێن زۆرینەۍ زاناڪانۍ ئەم ئومەتە اشعري بوون تەنانەت چوار مەزهەبەڪەش بە اشعري دەزانن ڪە هەمووۍ درۆ و دەلەسەیە، ئیمام ابن المبرد (رحمە اللە) لە ڪتێبەڪەیدا[ جمع الجیوش لاپەڕە: ٢٨١] وتەۍ (٤٥٠) زاناۍ گەورە باس دەڪات ڪە اشعري نەبوون بەڵڪو زەمي ئەشعەریەڪانیشیان ڪردووە، تەنانەت دەفەرمووێت: ئەگەر هەمووم نەقل بڪردایە (١٠) هەزار زانام نەقل دەڪرد ڪە پێچەوانەۍ اشعریەڪان بوون.

تەنانەت ابن عساڪرش ڪە اشعریەڪانۍ ئێستا بە امامۍ خۆیانۍ دەزانن، ابن عساڪرد لە ڪتێبەڪەۍ خۆیدا [تبین ڪذب المفتری لاپەڕە: ٣٣١] دان بەوە دادەنێت ڪە لە سەردەمۍ ئەویش و پێش ئەوش زۆرینەۍ زانا و خەلڪۍ اشعري نەبوون.

بۆیە وتنۍ زۆرینەۍ زاناڪان اشعري بوون لە درۆ زیاتر هیچتر نیە، وە ئیمامۍ ابن القیم (رحمە اللە) لە ڪتێبۍ [اجتماع الجیوش] وە ئیمامۍ زەهەبۍ لە: العلو]، دەیان و سەدان ئەقوالۍ زانایانیان بۆ گێڕاوینەتەوە ڪە علوۍ ذات و سیفاتیان بۆ اللّٰه بڕیارداوە و جێگیر ڪردووە ڪە ئەشعەریەڪان ئیقرار مەبە ناڪەن و پێچەوانەۍ قورئان و سونەت دەڪەن.

7 months, 1 week ago

فەزڵ و گەورەیی (سبحان الله)و(الحمد لله)و(لا إله إلا الله) و (الله أكبر) کردن

١- پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ھەر کەسێک لە ڕۆژێکدا سەد جار بڵێت: (سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ) ئەوە تاوانەکانی دەسڕێنەوە، خۆ، ئەگەر بە ئەندازەی کەفی دەریاش بێت . (1)
واتە: (پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودایە) .

٢- پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ھەر کەسێک دە جار بڵێت: (لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيْكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ, وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٌ) ئەوە وەکو ئەوە وایە، کە چوار کۆیلە لە نەوەکانی یپێغەمبەر إسماعیل (علي ابراهيم علية الصلاة والسلام) ئازاد بکات . (2)
واتە: (ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی تاکی بێ ھاوەڵ نەبێت، سامان و موڵک و ستایش بۆ ئەوە و بەسەر ھەموو شتێکیشدا بە توانایە) .

٣- پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: دوو وشە ھەن، کە لەسەر زمان ئاسانن و لەسەر تەرازووی کردەوەکان قورسن و لە لای خودای میھرەبانیش خۆشەویستن، بریتیە لە: (سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَانَ اللهِ الْعَظِيْمِ .(3)

واتە: (پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودا، پاک و بێگەردی بۆ خودای گەورە) .

٤- پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ئەگەر من بڵێم: (سُبْحَانَ اللهِ, وَالْحَمْدُ للهِ, وَلاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ, وَاللهُ أَكْبَرُ) لە لام خۆشەویسترە لە ھەموو دونیا .(4)
واتە: (پاک و بێگەردی و ستاش بۆ خودا، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)، خودا گەورە ترینە) .

٥- پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ئایە یەکێک لە ئێوە دەتوانێت لە ڕۆژێکدا ھەزار چاکە بۆ خۆی بە دەست بھێنێت؟! کەسێک لە دانیشتگاکەدا بوو پرسیاری کرد: چۆن یەکێک لە ئێمە دەتوانێت ھەزار چاکە بەدەست بھێنێت؟ لە وەڵامدا پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: سەد جار (سُبْحَانَ اللهِ) دەکات، لە بەرامبەردا ھەزار چاکەی بۆ دەنووسرێت، یان ھەزار تاوانی لە سەر لادەچێت . (5)

٦- هەر کەسێک بڵێت: (سُبْحَانَ اللهِ الْعَظِيْمِ وَبِحَمْدِهِ) لە بەرامبردا دار خورمایەکی بۆ دەچێندرێت لە بەھەشت دا . (6)

واتە: (پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودای گەورەیە) .

٧ - پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ئەی عبدالله ی کوڕی قەیس ئایە ئاگادارت نەکەمەوە لە شتێک، کە ببێتە مایەی خڕکردنەوەی چاکەکانت بۆ بەھەشت؟ لە وەڵامدا فەرمووی: بەڵێ ئەی نێردراوی خودا ئاگادارم بکەرەوە، پێغەمبەری خوداش (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو بڵێ: (لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ) .(7)

واتە: (ھیچ ھەوڵ و ھێزێک نییە، جگە لەوە نەبێت، کە لە لایەن خوداوەیە) .

٨ - پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: خۆشەویسترین وشە لە لای خودا چوار وشەیە: (سُبْحَانَ اللهِ, والْحَمْدُ للهِ, وَلاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ, وَاللهُ أَكْبَرُ) زەرەرت پێناگەیەنێت بە ھەر کامێکیان دەست پێ بکەیت .(8)

واتە: (پاک و بێگەردی و ستایش بۆ خودا، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)، خودا گەورە ترینە) .

٩ – کابرایەکی دەشتەکی ھات بۆ لای پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم)و پێی فەرموو: گوتارێکم فێر بکە بۆ ئەوەی، کە بیڵێم، لە وەڵامدا فەرمووی بڵێ: (لاَ إِلهَ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيْكَ لَهُ, اللهُ أَكْبَرُ كَبِيْرًا, وَالْحَمْدُ للهِ كَثِيْرًا, سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ, لاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّة إِلاَّ بِاللهِ الْعَزِيْزِ الْحَكِيْمِ) کابرا دەشتەکیەکە گوتی ئەمانە گشتی بۆ خودایە ئەی چی بۆ من ھەیە تا بیڵێم، لە وەڵامدا فەرمووی بڵێ: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي, وَارْحَمْنِي, وَاهْدِنِي، وَارْزُقْنِي . (9)

واتە: (ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی تاکی بێ ھاوەڵ نەبێت، خودا لە ھەموو گەورە ترینێک گەورەترە و سوپاس و ستایشێکی زۆریش بۆ ئەوە، پاک و بێگەردی بۆ خودای پەروەردگاری جیھانیان، ھیچ ھەوڵ و ھێزێک نییە، جگە لەوە نەبێت، کە خودای خاوەن ھێز و دانایی دەی بەخشێت.. خودایە لێم خۆشش ببە و ڕەحمم پێبکە و ڕێنموونیم بکە و ڕزق و ڕۆزیم بدە) .

١٠ - پیاوێک سڵاوی کرد و پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) فێری نوێژی کرد و پاشان فەرمانی پێ کرد، کە بەم وشانە بپاڕێتەوە: اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي, وَارْحَمْنِي, وَاهْدِنِي, وَعَافِنِي وَارْزُقْنِي .(10)

واتە: (خودایە لێم خۆشش ببە و ڕەحمم پێبکە و ڕێنموونیم بکە و لەش ساغم بکە و ڕزق و ڕۆزیم بدە) .

١١ - بەڕاستی باشترین پاڕانەوە (الْحَمْدُ للهِ)یە وباشترین ویردیش (لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ)یە .(11)

١٢ - ئەو کردەوە چاکانەی، کە وا بەردەوامە: (سُبْحَانَ اللهِ, وَالْحَمْدُ للهِ, وَلاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ, وَاللهُ أَكْبَرُ

7 months, 1 week ago
7 months, 1 week ago

برا و خوشڪەڪانم لە گاڵته بچێتە دەر?? ئیمامۍ ابن القیم (رحمە اللە) لە ڪتێبۍ [طریق الهجرتین] دەچێتە سەر قەولۍ پێشین و اجماع زانایانۍ پێشین دەهێنێتە و دەڵێت: هەرڪەسێڪ هاوارۍ غیرۍ️ اللّٰه بڪات ئەگەر جاهلش بێ موشڪریڪە (ڪافرە)، ️اللّٰه ﷻ لە هەموو تاوانێڪ خۆشدەبێت ئیلا له شرڪ نەبێ ئەم زاتە لێ خۆشبووۍ گشت تاوانەڪانە تەنیا شرڪ نەبێ?، بۆ خاتر️️ اللّٰه نەڪ دوربن لە شرڪ بەڵڪو لەو ڪەسانەش دوربن ڪە شرڪ ئەنجام ئەدەن ئەگەر چۍ برا خوێنیشت بێت مەچوو سەردانۍ دانیشت لەگەڵ ئەهلۍ هەوا و ئارەزوو و موشریڪ دروست نیە ئیلا بۆ اقامە الحجة نەبێ ئەوش ئیشۍ زانایە نەوەڪ ئێمە.

7 months, 1 week ago

‌ إِنَّ ‌اللَّهَ ‌وَمَلَائِكَتَهُ ‌يُصلُّونَ ‌عَلَى ‌النَّبِيِّ
‌يَا‌ أَيُّهَا ‌الَّذينَ ‌آمَنُوا ‌صَلُّوا ‌عَلَيْهِ ‌وَسَلِّمُوا ‌تسلِيماً‌?

?️اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌?️

?️اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌?️

?️اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌?️

?️اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌?️

?️اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌?️

?️اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌?️
@peshhin

We recommend to visit

Last updated 1 month, 1 week ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 6 days, 7 hours ago