?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
حەسەن زیرەک بارانە /بێ مۆسیقا
**هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم ،،یەک وڵات،،یەک چاوی تۆ
سەر لە پێناو نیشتمانە و دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ
فکر و زیکرم هەر لە لای ئاڵا و ڕەنگی پەرچەمە
پەرچەمێکی کوردەواری و پەرچەمێکی خاوی تۆ
باوەشی دوو ئارەزووم کردۆتەوە ،، تا دێم و یەک
قامەتی دایکی وەتەن ،،،دوو بەژنەکەی لاولاوی تۆ
من لە دوو خۆران دەڕوانم هەر لە ئاسۆی نیشتمان
خۆری ناو ئاڵاکەمان و چیهرەکەی وەک تاوی تۆ
دەست و پێی من بەستراون ،زەحمەتە دەرچم لەوەی
ڕیشە ناو خاکی وڵات و دەست لە ناو دا‌و داوی تۆ
دەمهەوێ بیبینمەوە یەک بوونەوە و یەک گرتنێک
بەینی ماڵی کورد و ماڵی خۆم و ماڵی باوی تۆ
لاچێ با دوو شت ،یەکەم ،حەد و سنووری خاکی کورد
دوو هەمیش چارشێوەکەی سەر بەژنی داپۆشراوی تۆ
دوو غەزەل شێعری دەروونی خاڵی خۆتن دایمە
یەک شیاوی خاكە ،،یەکیش خۆشەویستم شیاوی تۆ**
"خاڵە قازی"
شەوتان هێدی
سمایل ئاغای چوگالی /پاییز
هونەرمەند: قادرمامەندی
خوداوەندی پاک ئاگای لە حاڵە بە شەو و بە ڕۆژ تۆم لە خەیاڵە تۆم لە دڵی دەرناچێ?
ئه گەر ئەمجاره بێمه وە...
ئەوەندە مەی بخۆم ئەمشەو
لە دەس ئەم چەرخە ناسازه
ڪە هەرڪە هاتە سەر ڕێگام
بزانێ سازم ناسازه
لە بەد مەستی ئەگەر ئەمشەو
سەرم هەڵگرت بەرەو غۆربەت
مەڪەن مەنعم لە ئەم ڕێگایە
ڪە گەردوون خۆی سەبەب سازه
**"شەهرام قەدیمی"
شەوتان هێدی**
https://t.me/nalashkena40
که‌روێشکی دڵسۆز و سووپی گێزه‌ر
ڕۆژێک له ڕۆژان، که‌روێشکێکی دڵسۆز له دێهاتێکی سه‌ر سه‌وز و خۆشدا دەژیا.
به‌یانییه‌ک کاکی که‌روێشک بڕیاری دا بچێ بۆ مه‌زرا و بۆ چێشتی نیوه‌ڕۆی چه‌ند گێزه‌ر هەڵقەنێ و سووپێکی به‌تامیان پێ ساز بکا. که‌روێشکی دڵسۆز چوار گێزه‌ری له زه‌وی هه‌ڵقه‌ند و بۆلای ماڵێ وه‌ڕێ که‌وت.
ئه‌و له ڕێگای ماڵێ‌دا کاکی مشکی دیت. کاکی مشک سڵاوی له که‌روێشک کرد و گوتی: که‌روێشکی مێهرەبان، منداڵه‌کانم برسییانه، ده‌کرێ یه‌کێک له گێزه‌ره‌کانتم بده‌یه‌ی؟
که‌روێشک گێزه‌رێکی دا به کاکی مشک؛ مشکیش سپاسی کرد. هەتا ئێستا سێ گێزه‌ر بۆ کاکی که‌روێشک مابوونه‌وه.
کەمێک دواتر که‌روێشک گه‌یشته خاتوو به‌راز. خاتوو به‌راز سڵاوی لێ کرد و گوتی: "که‌روێشکی دڵسۆز، ده‌مه‌وێ بچمه بازار بۆ منداڵه‌کانم گێزه‌ر بکرم، به‌ڵام زۆر ماندووم و بڕستم لێ بڕاوە، ده‌کرێ یەکی له گێزه‌ره‌کانت بده‌ی به من؟"
که‌روێشک گێزەریکیشی دا به خاتوو به‌راز. ئێستا دوو گێزه‌ری بۆ مابوونه‌وه.
ئه‌و جاره‌یان که‌روێشکی چیرۆکەکەی ئێمە پوور مراویی چاویلکە لەچاوی دیت. مراوی سڵاوی کرد و گوتی: "که‌روێشکی مێهرەبان، ئەتۆ بیستووتە دەڵێن گێزه‌ر بۆ چاو زۆر باشه؟ ده‌کرێ یه‌کێک له گێزه‌ره‌کانتم بده‌یه‌ی؟"
که‌روێشک به دڵفراوانی گێزەرێکیشی دا به پوور مراویی چاویلکە لەچاو و وه‌رێ که‌وت. ئێستا کاکی که‌روێشک ته‌نیا یه‌ک گێزه‌ری بۆ مابۆوه.
خەریک بوو له‌به‌ر ده‌رگای ماڵی خاتوو مریشک تێده‌په‌ڕێ کە خاتوو مریشک بانگی کرد. ئەو دوای سڵاو گوتی: "که‌روێشکی مێهرەبان، زستان به‌ڕێوەیە و ئەمنیش چه‌ند ڕۆژی دیکه جوجه‌ڵه‌کانم له هێلکه دەجووقێن. بەڵام ئەمن هێشتا هیچ جلوبەرگێکم بۆ نه‌دووریون. ده‌کرێ ئه‌و گێزه‌رهت بده‌ی به‌من؟ ئه‌گه‌ر له سه‌ر هێلکه‌کانم دانیشم به دڵنیاییه‌وه جوجه‌ڵه‌ی زۆرترم ده‌بن.
که‌روێشکی دڵسۆز ئه‌و تاقه گێزه‌ره‌ی مابۆوه ئه‌ویشی دا به خاتوو مریشک و بۆ لای ماڵێ وه‌رێ که‌وت.
کاکی که‌روێشک ماندوو و برسی گه‌یشته‌وه ماڵێ. هیچی پێ نه‌مابوو. له‌گه‌ڵ خۆی بیری ده‌کرده‌وه که بۆ نیوه‌ڕۆ چ چێشتێک ساز بکا، که لەپڕ گوێی له ده‌نگی درگا بوو.
که‌روێشک پرسی: "کێ له پشت درگایه؟"
ده‌نگێکی بیست: "ئێمه‌ین، کاکی مشک، خاتوو به‌راز، مراویی چاویلکە لەچاو و خاتوو مریشک."
که‌روێشکی دڵسۆز درگای کرده‌وه. به سه‌رسوورمانه‌وه چاوی له هاوڕێیانی ده‌کرد. ئه‌وان گوتیان: "ئه‌ورۆ ئەتۆ هه‌موو گێزه‌ره‌کانت دا به ئێمه. ئێمه‌ش به گێزه‌ره‌کانی تۆ چێشتمان ساز کرد و بۆمان هێناوی."
که‌روێشک که زۆر خۆشحال ببوو، هاورێیانی بانگهێشتی نێو ماڵێ کرد و پرسی: "چ چێشتێکمان ساز کردوه؟"
هه‌موو به یه‌که‌وه گوتیان: "سووپی گێزه‌ر"
له دوایه‌دا هه‌موو به‌یه‌که‌وه له ده‌وری میز دانیشتن و سووپەکەیان پێکەوە خوارد.
https://t.me/nalashkena40
Telegram
attach📎
ئامینێ و ئامین ئەی دەردم تاو تاوە
شەو لە ناڵەی من ئەی سیروان بێ ئاوە
ئەوە مانگ هەڵات ئەی دای لەناو هۆبە
ماچ کردن خۆشە وەی نۆبە بە نۆبە
ئامینێ و ئامین ئەی دەردم بوو کافی
بۆچیم دە کوژی هەی بە بێ ئینسافی
ئەوە مانگ هەڵات ئەی دەربەند بوو خاڵی
دەبێ بیپۆشم ئەی بەرگی عەبداڵی
شل شل دەیپێچم ئەی پەنجەی نەناڵی
ئامینێ و ئامین هەر تۆی دنیا و ژینم
کۆڵەکەت دانێ وەی بیکە سەرینم
ئامین تاقانەی وەی مەرگت نەبینم
چونکی تاقانەی ئەی مەرگت نەبینم
ئەوە مانگ هەڵات ئەی دای لە پردی سوور
جێ‌ژوان خاڵیە بۆچ نەهات قەد بلوور
ئامینێ و ئامین بە تۆم دەڵین کاڵێ
ڕیشوەی شەدەکەت ئەی عەرزی دەماڵێ
هەستە با بڕۆین وەی بەجێ بێڵین ماڵێ
خەتای خۆم نیە وەی دڵ بۆت دەناڵێ
ئەوە مانگ هەڵات ئەی مانگ خەیلێ بەرزە
دۆست و دەستگیران، وەی هەر ئەمشۆ فەڕزە
ئامینێ و ئامین هەر تۆی دنیا و ژینم
کۆڵەکەت دانێ بیکە بە سەرینم
چونکی تاقانەی هەی مەرگت نەبینم
ئامینێم تاقانەی ، دەی مەرگت نەبینم
"حەسەن زیرەک"
زاڵـــمەے لە خوا نەترســــەے
ڪافـــرەے بێمروەتە!
قاتڵەی عاشقکوژەی جەللادەکەی
خوونخارەکەم!
"کوردی"
(مستەفابەگی ساحێبقڕان)
Telegram
ناڵەشکێنە
ژوورێکە بۆ شێعر، سروود، گۆرانی و چیرۆکی کوردی
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago