?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
??"
الطریق طویل والزاد قليل….! والغربة تشتد والفتن تزداد.. ...
وأمامنا یوم ثقیل " اللهم ثبات لیس بعدە شتات .
رێگاکە درێژەو توێشووش کەمە!
نامۆیی تووندتردەبێ وە فیتنەکانیش زیاددەبن!
وە رۆژێکی قورسمان لەپێشدایە!
داوادەکەم پەروەردگارە جێگریێکمان پێ ببەخشیت کە جیابوونەوەی نەبێ لێمات.
(ئیمانێکمان پێ ببەخشیت کە لێمان جیانەبێتەوە(بەهۆی هەلگەرانەوەلەدین) تائەورۆژەی بەدیدارت شاددەبین یا"اللّٰه"
خۆشتر لە بۆنـی مسک و عەنبەر
ئەنەس دەفەرمــووێت هەرگیز بۆنـی هیچ بونێکم لە مسک و عەنبەر نەکردووە خۆشتر بێت لە بۆنـــی پێغەمــبەر (ﷺ)وە دەستم لە هیچ حـەریر و پەڕۆیەک نەداوە نەرمـتربێت لە دەستی پێغەمبەر(ﷺ)
فیدای دەستی ئەنەس ـیش بین کە دەستی بەر دەرستی ئەو نازدارەمان کەوتووە (ﷺ)
??
رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنْزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ
یا رب من موحتاجی چاکەیەکم تۆ لەگەڵم بکەیت ??
اللهم لا سهلَ إلا ما جعلتَه سهلاً، وأنت تجعل الحزنَ إذاشئتَ سهلاً.
عومەری کوڕی خەتاب فەرمووی:
"لەو کەسە دووربکەوە کە ئازارت دەدات"
نەیفەرموو بەرگەی بگرە ...
لە بەرگەگرتندا جگە لە شکانی کەرامەت هیچی ترت دەست ناکەوێت ....!!
??'
( ۞مَّثَلُ ٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ أُكُلُهَا دَآئِمٞ وَظِلُّهَاۚ تِلۡكَ عُقۡبَى ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْۚ وَّعُقۡبَى ٱلۡكَٰفِرِينَ ٱلنَّارُ )
سیفەتی ئەو بەهەشتەی، كەخوا بەڵێنی بەو كەسانە داوە، كە لێی دەترسن، ئەوەیە، كە لە ژێر دار و درەخت و كۆشكو تەلارهكانیهوه، جۆگە و جۆبار و ڕوبار بەژێریاندا دەڕوات، بەروبومیشی نابڕێ و تەواو نابێ، سێبەریشی هەر دەمێنێ و كەم نەكات، ئەم پاداشتی بەهەشتە، عاقیبەت و سەرەنجامی ئەو كەسانەیە، كە لە خوا ترساون و، لە سەرپێچیكردنی خوا دوركەوتونەتەوە و، فەڕزەكانی ئەویان بەجێ هێناوە، عاقیبەت و سەرەنجامی كافر و بێ بڕوایانیش ئاگری دۆزەخە.
الرَّعْد : ۳٥
??'
|.مانگى شەعبان مانگى بەرزبونەوەى کردەوەکان بۆ لاى الله تعالی |
کەپێغەمبەر ﷺ لەبارەیەوە فەرموویەتی: ((ذاك شهرٌ يغفُل الناسُ عنه بين رجب ورمضان)) .
واتە: مانگێکە خەڵک لێی بێ ئاگان و لەنێوان مانگی ڕەجەب وڕەمەزاندایە .
مانگی شعبان یەکێكە لەو مانگانەی کە تایبەتمەندی خۆیی هەیە و پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- زۆرترین ڕۆژی تێدا بەڕۆژوو بووە وە مانگێکە مسوڵمانان خۆیان حازر ئەکەن بۆ پێشوازی لە مانگی پڕ ڕەحمەت و بەرەکەت کە ڕەمەزانە
: "كان عمارُ - رضي الله عنه - يتهيَّأ لصوم شعبان كما يتهيَّأ لصومِ رمضانَ".
واتە: عەمار خۆی ئامادەکرد بۆ شەعبان هەروەک چۆن خۆی ئامادە دەکرد بۆ ڕەمەزان .
ئەوان گرنگیەکی بەرچاویان دەدا بەم مانگە ، چونکە دەیان زانی چەند ڕێز وقەدری هەیە ، وهەر لەم مانگەدا قورئانیان زۆر دەخوێند وخێر وصەدەقەکەیان دەکرد ، وپێش بڕکێیان دەکرد لەکاری چاکەدا ، وەک ئەوەی ئەوان خۆیان ئامادە بکەن بۆ کارێکی گەورەتر کەمانگی ڕەمەزانە ، بۆ ئەوەی کاتێ ڕەمەزان دێت ئامادە بن ودڵیان پڕ بێت لەئیمان وزمانیان پاراو بێت بەیادی خودا ، وئەندامەکانی لاشەیان دوور بێت لەحەرام ، وچێژ لەعیبادەت وەر بگرن ، وبێزار نەبن لەکاری چاکه ؛ چونکە دڵیان ڕوناکی ئیمانی تێدا جێگیر بووە ولەئەندامەکانی لاشەیان دوور بێت لەحەرام ، وچێژ لەعیبادەت وەر بگرن ، وبێزار نەبن لەکاری چاکه ؛ چونکە دڵیان ڕوناکی ئیمانی تێدا جێگیر بووە ولەئەندامەکانی لاشەیاندا ڕەنگی داوەتەوە .
هەر بۆیە سەلەمەی کوڕی کەهیلى حەزڕەمی کوفي کە تابعیە کاتێ قەومەکەى بینی مانگی شەعبانیان بەسەردا هات پێی گوتن: خۆتان یەکلا بکەنەوە بۆ خوێندنی قورئان چونکە: "شهرُ شعبان شهرُ القُرَّاء".
واتە: مانگی شەعبان مانگی قورئان خوێنانە .
وە عەمری کوڕی قەیس کاتێ مانگی شەعبانی بەسەردا بهاتایە دوکانەکەی دادەخست ، وخۆی یەکلای دەکردەوە بۆ قورئان .
بەڵکو ئەوان دەیان گوت: مانگی ڕەجەب مانگی چاندن و تۆو کردنە ، و مانگی شەعبان مانگی ئاودانی زەرعاتە ، و مانگی ڕەمەزان دوورینەوەی بەروبوومە ، بەڵکو مانگی ڕەجەبیان چواندووە بە با ، ومانگی شەعبانیان جواندووە بەهەور ، ومانگی ڕەمەزان بە باران ، وەهەرکەسێک زەرعات نەکات و لەمانگی ڕەجەبدا نەیڕونێت ، ولەمانگی شەعباندا ئاوی نەدات ، چۆن لەمانگی ڕەمەزاندا دەیدوورێتەوە ؟!
دەی وا مانگی ڕەجەب چوو ، و تۆ چ دەکەیت لەمانگی شەعباندا گەر تۆ ڕەمەزانت دەوێت ؟
ئەوە حاڵی پێغەمبەرەکەت وحاڵی پێشەوایانی ئەم ئومەتەیە دەی بزان تۆ چ دەکەیت وهەڵوێستت چۆن دەبێت؟
۲ شعبان ۱٤٤٥
هەندێک جار لەترس و دوو دڵی خۆتدا زۆر بیر دەکەیتەوە کە خودا چۆن نزاکانت لێ وەردەگرێت و ئەو شتەی دەتەوێت چۆن ڕودەدات، بەڵام دەکرێت لە خولەکێکدا خودا هەموو شتەکان بە ڕێگایەک بگۆڕێت کە هەرگیز چاوەڕوان نەبویت، بە جۆرێک نزاکەت لێ وەردەگرێت کە هەر بەبیرتدا نەهاتوە، پلانی خودا جیاوازە لە پلانەکانی تۆ.
بۆیە هەمیشە و کاتی بێ ئومێدیت ئەم ئایەتەت بیر بێت:
لَا تَدْرِي لَعَلَّ اللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَٰلِكَ أَمْرًا (1)
تۆ نازانیت، ڕەنگە خودا دوای ئەوە شتێک، ڕوداوێکی دیکە بنێرێت❤️
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago