?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
نزای_خەفەت_و_دڵتەنگی
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ, ابْنُ عَبْدِكَ, ابْنُ أَمَتِكَ, نَاصِيَتِي بِيَدِكَ, مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ, عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ, أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ, سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ, أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ, أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَداً مِنْ خَلْقِكَ, أَوِ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الغَيْبِ عِنْدَكَ, أَنْ تَجْعَلَ القُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي, وَنُورَ صَدْرِي, وَجَلاَءَ حُزْنِي, وَذَهَابَ هَمِّي
خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، چارەنووسم بە دەستی تۆیە و بڕیارت بە سەرمدا تێپەڕیوە و بڕیارەکانت بە سەرمدا دادپەروەرانەیە، داوات لێدەکەم بە ھەموو ئەو ناوانەی، کە خۆتت پێ ناو ناوە، یان ناردووتەتە خوارەوە لە پەرتووکەکەتدا، یان یەکێکت فێرکردووە لە بەندەکانت، یان لە زانستە نھێنیەکانی خۆتدا ھەڵتگرتوە (کەس نایزانێت، جگە لە خۆت نەبێت)، کە قورئان بکەیتە بەھاری دڵم و ڕوناکی سینگم و ڕەوێنەرەوەی دڵ تەنگیم و لابەری خەم و پەژارەم.
اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَمِّ وَالْحَزَنِ, وَالْعَجْزِ وَالْكَسَلِ, وَالْبُخْلِ وَالْجُبْنِ, وَضَلَعِ الدَّيْنِ وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ
خودایە من پەنات پێدەگرم لە خەم و پەژارە و بێتاقەتی و بێ توانایی و تەمبەڵی و ڕەزیلی و ترسنۆکی و زۆری قەرزداری و زاڵبون و دەسەڵاتی کەسانی نەزان و نەفام لەفیتنەدا.
دووعایی نزای_تەنگانە_و_ناڕەحەتی چیە؟ 😞😞😞
وەڵام 👈لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ, لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ, لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ رَبُّ السَّمَوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ
ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی گەورەی ھێدی نەبێت، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی گەورەی پەروەردگـاری عەرش نەبێت، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی بەڕێزی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و عەرش نەبێت.
اللَّهُمَّ رَحْمَتَكَ أَرْجُو, فَلاَ تَكِلْنِي إِلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ, وَأَصْلِحْ لِي شَأْنِي كُلَّهُ, لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ
خودایە ئومێدم بە ڕەحم و بەزەیی تۆ ھەیە و بە ئەندازەی چاو تروکاندنێکیش خۆم نەدەیتە دەستی خۆم و کار و باریشم بە چاکە بگێڕە، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە تۆ.
لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظّالِمِينَ
ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە تۆ نەبێت و پاک و بێگەردی بۆ تۆ، بێ گومان من لە ستەم کارانم.
اللَّهُ اللَّهُ رَبِّي لاَ أُشْرِكُ بِهِ شَيْئاً
خودا، خودا پەروەردگارمە و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکیشی بۆ بڕیار نادەم.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago