❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
دەوڵەتی تورک نەک هەر تەنها دژی هاووڵاتیانی کوردە بەڵکوو دوژمنی سروشت و ژینگەکەشێتی.
بەشێک لە بەشداری ئێمە لە گەشتی هەواڵەکانی کەنالی ستێرک تیڤی
پێشتر ووتمان لاهور ئامادەی رێورەسمی دەسبەکاربوونی ترامپ نیە و دەعوەت نەکراوە
سەبارەت بە داوەتنامەکەی لاهور تاڵەبانی هیچ پەیوەندی بە مەراسیمی فەرمی سوێندخواردنی ترەمپەوە نییە، بەڵک و ئاهەنگێکە لالەیەن کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمریکا کە ئەندامان و سەرکردەکانی ئەو کۆمەڵەیە پێکدێن لە جۆن ئاکوری، ڕەندە فەهمی، عەممار خەفاجی، جەستن سەیفی، ئەدیب قەسیس، جەیمس قەسوف، ئەریک مەحروم، فلیپ مەسعود، ئەلیکساندەر مەسعود، ماجیدە مورادی، تۆنی سەیاغ ڕێکدەخرێت. ئەم کۆمەڵەیە کۆمەڵێک بازرگانی لوبنانی، عێراقی مەغریبین کاریان بۆ ترەمپ دەکرد و هانی عەرەبەکانی ئەمریکایان دەدا دەنگ بە ترەمپ بدەن، بەو بۆنەیەوە ئاهەنگێک سازدەکەن و لاهور تاڵەبانی بانگهێشتی ئەو ئاهەنگە کراوە.
سەیرکەن ئەمە وێنەی ئاهەنگەکەی دوێنیە و لەتەنیشت داواکاروێکی دادگای واشنتۆن و پێناوی بنەمالەی بارزانی ئینتفاز قەمبەر دەردەکەوێت😃
🟠 بۆ دەزگای بواریش ئەگەر شتێک راست نەبوو بەهەلە مەیگوازنەو
The National Middle Eastern Inauguration Ceremony
Hosted By:
JOHN AKOURI | RANDA FAHMY | AMMAR ALKHAFAJI, MD
Justin Sayfie, Adib Kasis, James Kassouf, Eric Mahroum, Phillipe Massoud, Alexandre Massoud, Majida Mourad, Tony Sayegh
جودی بارزانی کوڕی سیداد بارزانی بڕوانامەی ئەندازیاری هەیە، موالیدی ١٩٩٣ یە، ماوەی پێنج ساڵە بەرپرسی بەدواداچوونی پڕۆژە ئەندازیارییەکانی شاری هەولێرە، شوێنی کارکردنی ئۆفیسی سەرکوەزیران مەسرور بارزانی بوو. لە ئێستادا جودی پارچە زەویەکی لە ناو جەرگەی شاری هەولێر وەرگرتووە بە ڕووبەری ٩ هەزار مەتر دووجا بۆ دروستکردنی ئۆفیسێکی تایبەت بە خۆی بە ناوی نوسینگەی SPC. جودی خۆی نەخشەو دیزاینی نوسینگەکەی داناوە. جودی لەبەرواری ١٨ی ١ی ٢٠٢٥ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بەم شێوەیە باسی پرۆژەکە دەکات.
ڕاگەیاندنی پڕۆژە: نووسینگەی SPC لەناوجەرگەی هەولێر
شوێن: هەولێر
ڕووبەر: ٩،٠٠٠ مەتر دووجا
دۆخ: لەژێر دروستکردندایە
دڵخۆشم کە ئاگادارتان بکەمەوە لە دوایین گۆڕانگکاریەکانی لە دروستکردنی نەخشەی ئۆفیسەکەم بۆ SPC، کە دەکەوێتە ناوجەرگەی هەولێر. باڵەخانەی ئەم نووسینگە مۆدێرنە دیزاین کراوە بۆ فەراهمەکردنی کارامەیی و ئاسوودەیی، کە ژینگەیەکی پاک و تەندروست پێشکەش دەکات بۆ زیاتر لە ١٥٠ کارمەند.
پڕۆژەکە پێکهاتووە لە:
٢ نهۆمی پارکینگ، کە جێگەی ١١٥ ئۆتۆمبێل دەبێتەوە
هۆڵێکی فراوانی کۆنفرانس
چوار ژووری کۆبوونەوە
گۆشەیەکی قاوە بۆ پشوودان و پەرەپێدانی پەیوەندی
دیزاینەکە پرەنسیپە هاوچەرخەکانی تەلارسازی تێکەڵ دەکات، کە جەخت دەکاتە سەر کارایی و نەرمونیانی، لەگەڵ دەستکاریەک لە شێوازی تایبەتی خۆم کە گونجێنراوە لەگەڵ ژینگەی کاری گەشەسەندووی هەولێر و تەلارسازی مۆدێرن.
مایەی شانازییە کە بەشداری دەکەم لە پڕۆژە هاوچەرخە مۆدێرنەکان بۆ گەشەپێدانی ناوچەکە. دەمەوێت سوپاسی قووڵی خۆم دەرببڕم بۆ بەڕێز سەرۆک وەزیران @مەسرور_بارزانی و هەموو ئەو کەسانەی کە پشتگیرییان کردووە بۆ کردنی ئەم دیدگایە بە ڕاستی. پێکەوە، داهاتوویەکی مۆدێرن بۆ هەولێر دروست دەکەین.
دوو كادیری سەربازی یەكێتی لەهەولێر دەستگیر كراون ، كە یەكیان ناوی جاسم بانی مارانیە. هۆكاری دەستگیركردنەكەش نازانرئ ،بۆ رووداوەكەی نێوپرسەی مزگەوتەكەیەكە بووە شەر لەگەڵ ماڵی عەلكە، یان ڕفاندنی فەرمان و كەیفیە
قادر نادر تەلەفۆن بۆ بەرێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوونی منداڵانی هەولێر دەکات لەسەر گرانبوونی نرخ لە ٦٠٠ هەزارە وە بۆ ملیۆنێک و چوارسەد هەزار ، کەزانی قادر نادرە یەکسەر لە ترسان دایخستەو.
بەلام لەوە سەیڕتر کەسەیری دەکەیت هیچ لەبەرێوبەر ناچێت بەلکو لە بەرپرسی رێكخراوی پارتی دەچێت ژووری جەنابی بەرێوەبەر
بەپێی زانیاریەکان لەچەند روژی رابردودا لەهەولێر هێزیک کەگومان دەکرێ ، یەکیتی بێ،کۆمەلێک لەوبەڵتەجیانەی پارتی لەهەولێر رفاندووەوئازاردی داون وفلیمیش گرتوون ، بەنمونەفەرمان دۆلار و کەیفی زراری ... وەهاوکات هەولیان هەبووە کەئازاری حەمید موختاریش بدەن . بەلام کەم دەرکەوتوە لەماڵەوە . وە هەرەشە و تەلەفونیش بۆبارزان قەساب نێردراوە . دەبێت بڵیین ئەو شیوە مامەلانە لەگەل یەک، کارەکی خراپە و کاردانەوەی خراپتریشی لێ دەکەویتەوە.
مێژووی ملمالانێی نێوان لۆلانیەکان و بارزانیەکان. شێخ حسێن لۆلانی لەسەر ڕێبازی شێخ ڕەشید لایداوە و تەسلیمی ئیرادەی بنەمالەی بارزانی بوو. ڕاپۆرتێک لەم بارەوە
لە ئێستا بە دواوە بازاری خۆفرۆشتنی پەرلەمانتاری دەرچوو و چالاکوانی بندیوار دەسپێدەکات بە ئامانجی بێهیوا کردنی زیاتری خەلک.
بەلام ئێمە لە جاران زیاتر دژی چەتەکانی کوردایەتی توندتر دەبین
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago