❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
دەروازەی سەد و شەست و هەشت :
(چۆنیەتی وەسف کردن)
٣٣٢ - أنس ـی کوڕی مالك دەیگێڕێتەوە لە أبو طلحة رضي️ اللّٰه عنە کە چووە لای️️ رسول اللّٰه ﷺ لە کاتی ئەو نەخۆشیەی کە تێیدا مرد، فەرمووی : (سەلام بە هۆزەکەت بگەیەنە، ئەوان ئەوەندەی من زانیبێتم پاك داوێنن و ئارامگرن).
٣٣٣ - عبدالرحمن ـی کوڕی أبي بکرة دەیگێڕێتەوە لە باوکیەوە رضي️ اللّٰه عنە : کە پیاوێك وەسفی پیاوێکی کرد لەلای️ رسول اللّٰه ﷺ،️ رسول اللّٰه ﷺ پێی فەرموو : (ئەی لەتۆ، گەردنی هاوەڵەکەتت بڕی - لە گەردەنیت دا -) دواتر فەرمووی : (ئەگەر یەکێکتان هەر دەبوایە وەسفی براکەی بکات با بڵێت : من بەو شێوەیەی تێگەیشتووم - دەبینم -، وە لەسەر️ اللّٰه ـدا پاکێتی کەس ناکەم، ئەو وایدادەنێت کە وایە ئەگەر بەو شێوەیەی بینی - واتا ئەوە بڵێت کە دەیزانێت و بڵێ نازانم لای️ اللّٰه حاڵی چۆنە -).
دەروازەی سەد و شەست و حەوت :
(ئاشکراکردنی شتێکی بێزراو ئەگەر پێویستی کرد)
٣٣٠ - أبی حمید الساعدي رضي️ اللّٰه عنە دەیگێڕێتەوە کەوا️ رسول اللّٰه ﷺ ابن اللتیبةـی ڕاسپارد بۆ زەکات کە یەکێکە لە هۆزی الأزد، و هاتەوە بۆ لای️ رسول اللّٰه ﷺ، کاتێك بژاردی گوتی : ئەوە سەروەتەکەتانە - زەکات -، وە ئەوەش کراوەتە دیاری بۆمن،
️رسول اللّٰه️ ﷺ فەرمووی : (دەی دانیشتبوای لە ماڵی باوکت و دایکت، تاکو دیاریەکانت بۆ هاتبوایە ئەگەر ڕاست دەکەی ؟).
٣٣١ -️ رسول اللّٰه️ ﷺ دەفەرمووێ : (ئەگەر یەکێکتان قسەی گوت بە براکەی با قسە نەڵێت - جنێو نەدات - بە هۆزەکەی و باوکی و دایکی، بەڵکو ئەگەر ئەو شتەی لێی زانی ئەوا بڵێت : تۆ بەخیلی، تۆ ترسنۆکی، تۆ درۆزنیت، ئەگەر ئەوشتانەی زانی تێیدا).
-
ئەم فەرموودەیە بە واتای ئەوە دێت کە ئەگەر یەکێكتان قسەی پێگوترا با قسە نەڵێتەوە بە باوکی کەسەکە یاخود دایکی، وە بە واتایەکی تر ئەوەیە کە ئەگەر کەسێك شتێکی تێدا هەبوو بۆ نموونە درۆزن بوو تۆ پێی بڵێ درۆزن مەڵێ باوکت درۆزنە، وە شتێکی گرنگیش ئەم بابەتە دژی ستر کردن نییە با تێکەڵی نەکەین، بەڵکو کە کەسێك زیانی هەبوو یاخود وا پێویست بوو خەڵک بزانێت ئەو شتانەی لەناویدا هەیە باسی دەکەی، بەڵکو لە بابەتەکەش هاتوە کە ئەگەر پێویستی کرد، وە ئەوە نابێت بە جنێو بۆ ئەو کەسە یانی ئەگەر یەکێک دز بوو تۆ پێت گوت کە دزیت ئەوە مانای جنێو ناگەیەنێت).
دەروازەی سەد و شەست و شەش :
(ڕێگەپێدراوی باسکردنی ئەو شتەی ڕقی لێیەتی)
٣٢٩ - عروة دەیگێڕێتەوە لە عائیشەوە رضي اللە عنها کە : پیاوێك داوای مۆڵەتی کرد بۆلای️ رسول اللّٰه ﷺ، کاتێك گوێبیستی دەنگی بوو فەرمووی : (پیاوێکە خراپترین برای هۆزەکەیەتی - خراپترین کەسی هۆزەکەیەتی -)،
کاتێك هاتە ژوورەوە رسول اللّٰه️ ﷺ زەردەخەنەی بۆ کرد، کاتێك ڕۆیشتە دەرەوە فەرمووی : (ئەی عائیشە بەڕاستی خراپترینی خەڵکی ئەوەیە کە خەڵکی خۆیان دەپارێزن لە دەم پیسیەکەی).
-
ئەم فەرموودەیە ئەوەی لێوەردەگیرێت کە ئەگەر کەسێك خراپیەکی هەبوو تۆ گەرچی لەناو خەڵك بەرەو ڕووی پێبکەنیت بەڵام دواتر دەبێ ئاگاداری بدەی کە ئەوە کەسێکی بەم شێوازەیە، وە ئەوەشی لێوەردەگیرێت کە مەرج نییە بەرەو ڕووی هەر کەسێك پێکەنیت ئەوا خۆشت دەوێ بەڵکو زۆر جار بەس بۆ ئەوەیە لە خراپەی دور بیت یان کەسێکی هێندە بەدڕەوشتە خێری لێناوەشێتەوە، أبو درداء رضي️ اللّٰه عنە دەفەرمووێ : ئێمە بەرەو ڕووی کەسانێك پێدەکەنین و دڵمان لەعنەتیان لێدەکات،
السلام علیکم ورحمة️ اللّٰه وبرکاتە
إن شاء️ اللّٰه تا سەری مانگ وانەکانی هەردوو کتێبی " مکارم الأخلاق و عمل الیوم واللیلة " ڕادەگرین .
دواتر دەگەڕێینەوە گەر️ اللّٰه تەمەن بدات، دوعای خێرمان بۆ بفەرموون .
وانەی حەفتا و یەك :
[ڪتێبی : مَکارِمُ الأَخلاقِ وَمَعالِیَها وَمَحمودُ طَرائِقِهَا]
دەروازەی سەد و بیست و دوو :
(چی دەگوترێت ئەگەر جلێڪی نوێی پۆشی)
٢٧١ - أبو سعید رضي اللە عنە دەفەرمووێ :️ رسول اللّٰه ﷺ کاتێك پۆشاکێکی نوێی پۆشیبوایە بەناوی خۆی ناوی دەهێنا - ناوی پۆشاکەکە جا هەر جۆرێك بێت -، وە دەیفەرموو : (اللهم تۆ ئەو جلەت کردووە بە بەرمدا - تۆ پێت بەخشیووم - ستایش بۆتۆ، داوای چاکەیت لێدەکەم و ئەو چاکەی کە بۆی دروستکراوە، وە پەنا بەتۆ دەگرم لە خراپەکەی و ئەو خراپیەی بۆی دروستکراوە).
٢٧٢ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (هەر کەسێك جلێك بپۆشێت بڵێت : ستایش بۆ ئەو️ اللّٰه ـیەی کە ئەو پۆشاکەی کردە بەرم و پێی بەخشیم بەبێ هەوڵ و هێزی من؛ ئەوا لە تاوانەکانی پێشووتری خۆشدەبێت).
٢٧٣ - أبو أمامە دەفەرمووێ : عمرـی کوڕی خطاب رضي اللە عنە پۆشاکێکی نوێی پۆشی و فەرمووی : ستایش بۆ ئەو️ اللّٰه ـیەی کە پۆشتەی کردم بەوەی کە عەیب و عارم داپۆشێت، وە جوانی بەخشی بە ژیانم - جلەکە -، دواتر عمر رضي اللە عنە فەرمووی : (هەر کەسێك پۆشاکێکی نوێی پۆشی بڵێت : ستایش بۆ ئەو️ اللّٰه ـیەی کە پۆشاکێکی پێبەخشیم کە عەیب و عارمی داپۆشی، وە جوانی بەخشی بە ژیانم، وە دواتر ئەو جلەی کە لەبەری بوو و دایکەند یان ماوەتەوە کردیە چاکە - چاکەی بەو جلە ئەنجامدا -، ئەوا لە پاراستنی️ اللّٰه عَّزَ وَ جَّلَ دایە، وە لە داپۆشینی️ اللّٰه عَّزَ وَ جَّلَ دایە، وە دوو جار لە پێناو️ اللّٰه عَّزَ وَ جَّلَ دەبێت بە زیندوویی و بە مردوویش).
دەروازەی سەد و بیست و یەك :
(چی دەگوترێ ئەگەر پۆشاکێکی بینی لەبەر براکەیدا)
٢٦٩ - سالم دەیگێڕێتەوە لە باوکیەوە رضي️ اللّٰه عنە کە فەرموویەتی :️ رسول اللّٰه ﷺ پۆشاکێکی بینی لەبەر عمرـی کوڕی خطاب رضي️ اللّٰه عنە، وە پێی فەرموو : (ئایا ئەوە نوێیە یان شۆردوتە ؟)
فەرمووی : بەڵکو شۆردومە،
فەرمووی : (پۆشاکێکی نوێ بپۆشیت، و بژیت بە سوپاسگوزاریەوە و بمریت بە شەهیدی).
_
واتا ئەو دوعایە سوننەتە .
٢٧٠ - دایکی خالد ـی کچی خالد رضي اللە عنه دەیگێڕێتەوە و دەفەرمووێ : جلێکیان هێنا بۆلای️ رسول اللّٰه ﷺ کە نەخشی ڕەشی بچوکی پێوەبوو - یاخود جلێکی ئافرەتانەی ڕەش -، بانگی کردم و جلەکەی کردە بەرم بە دەستەکانی، دواتر فەرمووی : (پێوەی بڕۆ و بمێنێتەوە لەبەرت، پێوەی بڕۆیت و بمێنێتەوە لەبەرت).
_
کە دەفەرمووێ دایکی خالد کچۆڵەیەکی بچووك بووە بەڵام️ رسول اللّٰه ﷺ بەردەوام نازناوی داناوە بۆ هاوەڵان تەنانەت لەناو منداڵەکانیشدا، وە️ اللّٰه أعلم مەبەستی ئەوەیە کە بەنازەوە پێی بڕۆ و لێت نەدڕێت و هەر بمێنێتەوە.
دەروازەی سەد و بیست :
(ڪەڕاهەتی دەنگ بەرزکردنەوە بە باوێشك)
٢٦٨ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (️اللّٰه حەز ناکات - پێی ناخۆشە - دەنگ بەرز کردنەوە بە پژمین و باوێشك).
دەروازەی سەد و نۆزدە :
(چی دەڵێت لەکاتی باوێشكدان)
٢٦٧ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (پژمین لە️ اللّٰه ـوەیە عَّزَ وَ جَّلَ، وە باوێشك لە شەیتانەوەیە، ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات با نەڵێت : ها هـ ها هـ، بەڕاستی شەیتان پێدەکەنێت لە بۆشایی دەمیدا - لەکاتی دەم کردنەوەیدا -، یاخود لە ڕوخساری).
دەروازەی سەد و هەژدە :
(نزم کردنی دەنگ لەکاتی پژمیندا)
٢٦٦ - أبو هورەیرە رضي اللە عنە دەفەرمووێ : (️رسول اللّٰه ﷺ کاتێك کە پژمیبوایە دەموچاوی خۆی دادەپۆشی، و دەنگی نزم دەکردەوە).
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago