?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
سەوزایی خاکی عەرەب و کۆتایی دونیا.!
چەند ڕۆژێکە دەبینین لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان وێنەی ووڵاتی سعودیە دادەنرێت کە سەوزایی دایپۆشیوە.!
ڕاستە دیمەنەکە زۆر سەیرە چونکە پێشتر ئەو ووڵاتە هەرگیز وانەبینراوە.!
بەڵام سوێند بە اللە ئەوە شتێکی زۆر ترسناکە و هەروا ئاسایی نیە ، چونکە رسول اللە علیە الصلاة والسلام پێش ١٤٤٠ ساڵ باسی ئەو دیاردەیەی کردوە کە لەسەروبەندی کۆتایی دونیا خاکی عەرەب سەوزایی دایدەپۆشێت.!
وە ئەوە یەکێکە لە نیشانە دیارەکانی کۆتایی دونیا هەروەکوو پێی فەرموین :(لا تقومُ السَّاعةُ حتَّى يكثُرَ الهَرجُ وحتَّى تعودَ أرضُ العرَبِ مُروجًا وأنهارًا) .
هەربۆیە ئەمە پەیامێکی ترسناکی کۆتاییە بۆ ئەوانەی کە غافڵ و بێ ئاگان لە دین وپەیام و ئاگەدارکردنەوەکانی اللە تعالی بۆ بەندەکانی.!
ئەوەش بزانن کە ئێمە کەوتوینەتە کۆتایی کۆتاییەکانی دونیا.!
جا بۆ ئەو کەسانەی کە هەتاوەکوو ئێستا غافڵ و بێئاگان لە دین و تەوحید و بەرنامە و شەریعەتەکەی اللە تعالی ، هەتا کات ماوە و لەدونیادا دەژین فریای خۆتان بکەون .
ئاگەداری تەوحیدەکەتان بن .
ئاگەداری عەقیدە و نوێژەکانتان بن .
ئاگەداری سنورەکانی اللە تعالی بن نەیبەزێنن .
دونیا و جوانیەکانی دونیا فریوتان نەدەن ، تەنها چەند ڕۆژێکە و تێپەڕدەبن و کۆتایی دێت .
یااللە بەرچاوڕونمان بکەیت وشارەزامان بکەیت لە دینەکەت و ثابت و دامەزراومان بکەیت لەسەری .
وصلی اللە تعالی علی نبینا محمد وعلی آلە وصحبە وسلم ...
?☝️
❀ خــوشــــکـە ئـازیـزەکـەم ❀
# لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە متمانە بە هیچ گەنجێک مەکە!
# وێنە تایبەتەکانت بۆ هیچ کوڕێک مەنێرە ، گەر تۆی خۆشبویستایە ، نەیدەهێڵا ئاوا وێنەی بۆ بنێریت ... نامەی دەنگی بۆ مەنێرە و تێیدا پێبکەنیت و خۆت ناسک بکەیتەوە .
# ئەوەی دەینێریت ناگەڕێتەوە ، قورسە بیسڕیتەوە ، دەبیتە دیلی کەسەکە و ڕۆژێک لە ڕۆژان لە دژت بەکار دەهێنرێت ، کەسەکان دەگۆڕێن و حەقیقەتیان دەردەکەوێت ...
# متمانە بە کوڕێک مەکە چونکە لە تۆ گەورەترە ، متمانە بە کوڕێک مەکە کە باگراوندێکی دینی هەیە ، متمانە بە کوڕێک مەکە لەبەر ئەوەی هاوڕێکانت متمانەیان پێی هەیه .
# جوانی و کەشخەی ، قسەزانی و لێزانی هیچ گەنجێک فریوت نەدات ، ئەو برات نییە هەتا نهێنی بۆ بدرکێنیت ، نهێنی مەدرکێنە بە پاساوی ئەوەی باری سەر شانت سووک دەبێت ، پیاوی مەرد ناهێڵێت ئافرەتی بێگانە لەلایدا هەموو دەردە دڵێک بکات و سنوور بۆ قسەکانی دادەنێت .
# متمانە بەوانە مەکە کە زۆر باسی ئافرەت دەکەن و تەنها ڕووی لە کچانە و (مووشلە) ، بە نەرمی قسەکانی تێ مەکەوە .
# متمانە بە نووسەر و وەرگێڕ و دکتۆر و ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆڤی مەکە ، گەرچی فۆڵەوەرییان زۆر زۆر بوو ، نەک لەبەر ئەوەی لەسەر باتڵن ، چونکە کەسانی پاک و چاکیان زۆر تێدایە ، بەڵام چەندین شەیتانیان تێدایە کە ماسکیان پۆشیووە ...
# ئێوەی ئافرەت دەبێت خۆتان سنوورێک دابنێن ،
خوشکە ئازیزەکەم ، سنوورێک دابنێ و مەهێڵە هیچ کەسێک سنوورەکەت ببەزێنێت ، دڵم تەنگ بوە هێندە کێشەی ئافرەتان هاتە لام ، تکایە خۆتان خۆتان بپارێزن ، چەپڵە بە یەک دەست لێنادرێت و تەنها کوڕانیش خەتابار نین ... !!
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago