للتواصل @Gggslbot
مرحبا بكم في قناة مسلسلات نتفليكس الاصلية✅
نقوم في نشر اكثر من مسلسل في اليوم
للاعلانات @PpFFBOT
قناتنا الاخرى للافلام? @Qaflam
لطلب المسلسلات✅ @netflix239bot
القناة الرسمية لمسلسل أبو العروسة الموسم الثالث علي تيليجرام?
- بوت تحميل من الأنستا ومن جميع مواقع التواصل الإجتماعي: ✅ .
- بوت التحميل من التيك توك: @EEEBOT
بوت التحميل من الأنستا: @xxzbot
- بوت التحميل من اليوتيوب: @EMEBOT
- ? ? .
- للتمويل: @NNEEN
=
هاوەڵی بەڕێز البراء بن عازب " رضي️ اللّٰه عنە" لەڕێگڵی سعد بن عبیدة﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ﴾.، ئەڵێ :️ اللّٰه دامەزراو و جێگیری دەکات لە ژیانی دونیا ئەگەر فریشتەکان( نکیرومنکر) بێن بۆلای پیاوێك لەناو قەبرەکەی، پێی بڵێن: کێ خواتە؟ بڵێ پەروەردگارم ️ اللّٰه ـیە، وەپێی بڵێن : دینت چیە؟ بڵێ :دینم ئیسلامە، وەپێی بڵێن :پێغەمبەرت کێیە؟ بڵێ :️ ﷴ ﷺ .ئەمە جێگیری و چەسپاویه لە ژیانی دونیا.
تابعي مجاهد بن جبیر: ﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا﴾،ئەڵێ :دابەزی بۆ عەزابی قبر.
تابعي المُسَیّب کوڕی رافع دەربارەی ووتەی عز وجل ﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا ﴾فەرمووی : دابەزی دەربارەی هاوەڵی قەبر .
تابعي طاووس بن کَیْسان ﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا ﴾فەرمووی:ئەوە فیتنەی قەبرە.
تابعي طاووس بن کَیْسان لەڕێگای کورەکەی دەربارەی ووتەی ️اللّٰه عز وجل ﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ﴾ ئەڵێ : لا الە إلا ️ اللّٰه ، ﴿وَفِي الْآخِرَةِ﴾ ئەڵێ :دەربارەی قەبرە .
تابعي قتادة بن دعامة دەربارەی ووتەی اللّٰه عز وجل﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ﴾.، ئەڵێ :ئەوەژیانی دونیایە جێگیر و دامەزراویان ئەکات لەسەر خێرو کردەوەی چاکە وە لەو قەولە ﴿وَفِي الْآخِرَةِ﴾لەقەبردایە.
تابعي الربیع بن أنس دەربارەی ووتەی اللّٰه عز وجل﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ﴾.، ئەڵێ: پێمان گەیشتوە: کەوا ئەم ئوممەتە پرسیاریان لێدەکرێت لەقەبرەکانیان،️ اللّٰه عزوجل ئیماندار جێگیروچەسپاو دەکات لەقەبرەکانیاندا کاتێك پرسیاریان لێدەکرێت.
«موسوعةالتفسیرالمأثور: مجلد ١٢ ص٢٣٨»
=
هاوەڵی بەڕێز أبو هریرة "رضي️ اللّٰه عنه" فەرمووی: پێغەمبەر️ ﷴ ﷺ ئەم ئایەتەی خوێندەوە﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ﴾، فەرمووی:ئەوە ئەو کاتەیە کە لە گۆڕداپێی دەوترێت: کێ خواتە؟ وەدینت چیە؟ وەپێغەمبەرت کێیە؟ وەڵام دەداتەوە وئەڵێ:پەروەردگارم اللّٰه ـیە، وەدینم ئیسلامە، وەپێغەمبەرم ️ﷴ ﷺ ـە،وە حەقی هێناوە لەلایەن️ اللّٰه ـەوە، وەبەڕاستمان خستەوە، وەباوەڕمان پێی هێنا. پێی دەوترێت ڕاستت کرد ،لەسەر ئەوە ژیایت، وە لەسەر ئەوە مردیت، وە هەر لەسەر ئەوە زیندوو ئەکرێیتەوە إِنْ شَاءَ اللّٰه .
لە هاوەڵی بەڕێز البراء بن عازب ،لەپێغەمبەر️ەوەﷺ ،لەتەفسیری ﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ﴾، ئەفەرمێ: دابەزی بۆعەزابی قەبر، پێی دەوترێ :کێ خواتە؟ دەڵێ :پەروەردگارم ️اللّٰه ـیە، وە پێغەمبەرم ️ ﷴ ﷺ ،️ئەوە وتەی ️اللّٰه تعالی ـیە﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ﴾.
لە هاوەڵی بەڕێز البراء بن عازب ،لەپێغەمبەر️ەوەﷺ ،ئەفەرموێ:موسڵمان کاتێ پرسیاری لێدەکرێت لەقەبر، شاهێدی دەدا کەهیچ خوایەک نیە بەحەق بپەرسترێت جگەلە️ اللّٰه ، وە ️ ﷴ ﷺ نێردراوی ️اللّٰه ـیە، ئەوە وتەی️ اللّٰه سبحان وتعالی ـیە:﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ﴾.
هاوەڵی بەڕێز ابن عباس " رضي️ اللّٰه عنە" لەتەفسیری ئەم ئایەتە﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ﴾، ئەفەرمێ: قسەی لەگەڵ دەکرێ لەناو قەبر؛ کێ خواتە ؟ وە دینەکەت چیە؟ وەپێغەمبەرت کێیە؟.
﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ۖ وَيُضِلُّ اللَّهُ الظَّالِمِينَ ۚ وَيَفْعَلُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ﴾[إبراهیم:٢٧]
عائیشه" رضي️ اللّٰه عنها" ،ئەفەرموێت: پێغەمبەر️ﷺ لەتەفسیری ئەم ئایەتە
﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ﴾ ئەفەرموێت: ئەمە لەقەبردایە.
عائیشه" رضي️ اللّٰه عنها" ،ئەفەرموێت:
وتم :ئەی رسول️ اللّٰه ،ئەم ئوممەتە تاقی دەکرێنەوە لەناو گۆڕەکانیان ،ئەوە چۆن دەبێت وەمن ئافرەتێکی لاوازو بێ دەسەڵاتم؟ پێغەمبەرﷺ ئەفەرموێت:﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ﴾.
هاوەڵی بەڕێز أبو هریرة "رضي️ اللّٰه عنه" فەرمووی : سوێند بەوەی گیانی منی بەدەستە مردوو گوێبیستی خشە خشی نەعلەکانیان ئەبێت کاتێک بەجێی ئەهێڵن، ئەگەر ئیماندار بێت ئەوە نوێژ لەلای سەریەوەیەتی، وە ڕۆژوو لەلای ڕاستیەوە، وە زەکات لەلای چەپیەوە، وە کاری خێر لە بەخشین و چاکەکاری و باشبوون لەگەڵ خەڵکیدا لەلای قاچەکانیەوە ئەبێت .
جا لەلای سەریەوە بۆی ئەڕۆن نوێژ ئەڵێت :لەلای منەوە شوێنی چوونەژوورەوە نییە.
پاشان لەلای ڕاستیەوە بۆی ئەڕۆن ڕۆژوو ئەڵێت :لەلای منەوە شوێنی چوونەژوورەوە نییە.
دواتر لەلای چەپیەوە بۆی ئەڕۆن زەکات ئەڵێت :لەلای منەوە شوێنی چوونەژوورەوە نییە.
جا لەلای قاچەکانیەوە بۆی ئەڕۆن کاری خێر لە بەخشین و چاکەکاری و باشبوون لەگەڵ خەڵکیدا ئەڵێن :لەلای ئێمەوە شوێنی چوونەژوورەوە نییە .
پاشان پێی ئەوترێت : دابنیشە.
جا دائەنیشێت، وە وای پیشان ئەدرێت کە خۆر خەریکە ئاوا ئەبێت، پێی ئەوترێت :هەواڵمان پێ بدە دەربارەی ئەوەی کە پرسیارت لەبارەوە لێ ئەکەین.
ئەویش ئەڵێت : ڕێم بدەن نوێژ بکەم .
ئەوانیش ئەڵێن :ئەیکەیت، هەواڵمان پێ بدە دەربارەی ئەوەی کە پرسیارت لەبارەوە لێ ئەکەین .
ئەڵێت : جا پرسیارم لەبارەی چیەوە لێ ئەکەن؟ .
ئەڵێن :ئەو کابرایەی کە لە نێوانتاندا بوو، چیی ئەڵێیت دەربارەی؟ شایەتی چی دەربارەی ئەدەیت؟ واتە پێغەمبەر محمد،
ئەڵێت :شایەتی ئەدەم بەوەی کە پەیامبەری️ اللّٰه ـیە ﷺ، وە حەقی هێناوە لەلایەن️ اللّٰه ـەوە، وەبەڕاستمان خستەوە، وەشوێنی کەوتین. پێی دەوترێت ڕاستت کرد ،لەسەر ئەوە ژیایت، وە لەسەر ئەوە مردیت، وە هەر لەسەر ئەوە زیندوو ئەکرێیتەوە إِنْ شَاءَ اللّٰه .
پاشان دەرگایەکی بۆ ئەکرێتەوە لە دەرگاکانی بەهەشت، وە پێی ئەوترێت : (شوێنی تۆ لێی ئەوەیە، وە ئەوەی️ اللّٰه پەیمانی پێداویت تێیدا) .
ئەوە وتەی ️اللّٰه ـیە﴿يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ﴾.
پاشان دەرگایەکی بۆ ئەکرێتەوە لە دەرگاکانی جەهەننەم، پێی ئەوترێت : ئەمە شوێنت بوو، وە ئەوەبوو کە️ اللّٰه بۆی دانابوویت ئەگەر سەرپێچیت بکردایە.جا ئاسوودەیی بەختەوەری زیاد ئەکات ،وەدەڵێن :دەرگای بەهەشتی لێبکەنەوە بۆی دەکرێتەوە ،پێی دەوترێت،ئەوە شوێنەکەتە،کە️ اللّٰه تعالی بەڵێنی پێ داویت ،جا ئاسوودەیی بەختەوەری زیاد ئەکات، جەستە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خۆڵەی کەسەرەتا لێی دروستکرابوو، وە ڕۆحەکەی ئەکرێت بە هەوایەکی بۆن خۆش، کە بریتیە لە باڵندەیەکی سەوز، وە پەیوەست ئەکرێت بە درەختێکی بەهەشتەوە.
جا ئەگەر کافر بێت لەلای سەریەوە بۆی دێن هیچی لێ نییە، پاشان لەلای ڕاستیەوە بۆی دێن هیچی لێ نییە، دواتر لەلای چەپیەوە بۆی دێن هیچی لێ نییە، پاشان لەلای قاچەکانیەوە بۆی دێن هیچی لێ نییە .
پێی ئەوترێت : دانیشە .
جا دائەنیشێت و بە ترساوی و تۆقاوی .
پێی ئەوترێت : ئەو کابرایەی کە لە نێوانتاندا بوو، چیی ئەڵێیت دەربارەی؟ شایەتی چی دەربارەی ئەدەیت؟.
ئەویش ئەڵێت : کام کابرا؟ .
ئەڵێن :ئەوەی کە لەناوتاندا بوو.
هەر نازانێت ناوی چییە هەتا پێی ئەوترێت :محمد .
ئەڵێت :نازانم، گوێم لێبوو خەڵکی قسەیەکیان ئەکرد منیش وەکو ئەو خەڵکەم وت .
جا پێی ئەوترێت :لەسەر ئەوە ژیایت، وە لەسەر ئەوە مردیت، وە هەر لەسەر ئەوە زیندوو ئەکرێیتەوە إِنْ شَاءَ اللّٰه . وەقەبرەکەی لەسەرتەسک و تەنگ.دەبێتەوە هەتا پەراسوەکانی دەچنە ناو یەک و دەشکێن، ئەوە وتەی ️ اللّٰه عزوجل ـە﴿وَمَنۡ أَعۡرَضَ عَن ذِكۡرِی فَإِنَّ لَهُۥ مَعِیشَةࣰ ضَنكࣰا وَنَحۡشُرُهُۥ یَوۡمَ ٱلۡقِیَـٰمَةِ أَعۡمَىٰ﴾[طه : ١٢٤] .
پاشان دەرگایەک لە دەرگاکانی بەهەشتی بۆ ئەکرێتەوە و پێی ئەوترێت :ئەمە شوێنت ئەبوو، وە ئەوەبوو کە️ اللّٰه بۆی دانابووی تیایدا ئەگەر گوێڕایەڵی بوویتایە .
جا ناڕەحەتی و پەشیمانی زیاتر ئەکات .
پاشان دەرگایەک لە دەرگای جەهەننەمی بۆ ئەکرێتەوە و پێی ئەوترێت :شوێنی تۆ لێی ئەوەیە، وە ئەوەی️ اللّٰه پەیمانی پێداویت تێیدا .
جا ناڕەحەتی و پەشیمانی زیاد ئەکات .
=
﴿ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ فَلَوْلَا فَضْلُ اللهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَكُنْتُمْ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴾
سورة البقرة:٦٤
دەربارەی ﴿فَضْلُ اللهِ عَلَيْكُمْ﴾ووتراوە:
هاوەڵی بەڕێز ٲبي سعید الخدري و تابعی زید بن ٲسلم دەربارەی ئەم ئایەتە﴿فَضْلُ اللهِ﴾ ئەڵێن:قورئانە .
لەتابعین مجاهدبن جبر
عکرمةمولی ابن عباس
هلال بن یساف
قتادە بن دعامە ئەڵێن ﴿فَضْلُ اللهِ﴾ : دینە
تابعی ٲبي العالیة و الربیع بن ٲنس ئەڵێن: ﴿فَضْلُ اللهِ﴾ ئیسلامە.
«موسوعةالتفسير المأثور:مـ٢صـ٤٢٥»
تابعي عامر الشعبي لە بارەی وتەی : ﴿ إِنّا أَنزَلناهُ في لَيلَةِ القَدرِ﴾فەرمووی : پێمان گەیشتوە قورئان بەیەک جار دابەزیوە بۆ ئاسمانی دونیا . -هەروەها دەڵێت: یەکەم جار کەدابەزی قورئان لەشەوی قەدر دابەزی. تابعي سعید ابن جُبَیر ئەڵێت: قورئانی بەیەک جار دابەزی…
قال عبد️اللّٰه بن مسعود "رضي️ اللّٰه عنه":
إن القرآن شافع ومشفّع ،وماحِل مصدق
فمن جعله أمامه قاده إلى الجنة
ومن جعله خلفه ساقه إلى النار.
بهڕاستی قوڕئان تكاكار و تكاقبوڵكراوه
نزیك كهرهوهیهكی باوهڕپێكراوه بۆلای ️ اللّٰه ههركهسێك قوڕئان بكاته پێشهوای خۆی بهرهو بهههشتی دهبا
وه ههركهسێكیش پشتگوێی بخات بهرهو دۆزهخی دهبات.
«عبد الرزاق في المصنف: ٦٠١٠»
پێغەمبەری ️اللّٰه ﷺ فەرموویەتی :
قورئـان ئەبێتە بەڵگەیەک بۆت،یانیش ئەبێتە بەڵگەیەک لەسەرت.
وَالْقُرْآنُ حُجَّةٌ لَكَ أَوْ عَلَيْكَ.
«أخرجه مسلم:۲۲۳»
ابن مسعود دەڵێت : لەڕۆژی قيامەتدا قورئان دەهێنرێت، شەفاعەت بۆ
خاوەنەکەی دەکات و بۆی دەبێتە پێشڕەو بۆ بەهەشت ئەگەر کاری پێکردبێت ، يان شاهێدی لەسەر دەدات و پاڵی پێوە دەنێت بۆ ئاگر ئەگەر کاری پێنەکردبێت .....
«سنن الدارمی: ٣٣٧٧»
الفضيل کوری عیاض دەفەرمووێت:
بەڕاستی قورئان دابەزی بۆ ئەوەی کاری پێبکرێت بەڵام خەڵکی خوێندنەوەیان کرد بەکارکردن.
«أخلاق حملة القرآن للآجری»
وَحَدَّثَنِي عَنْ مَالِكٍ عَنْ نَافِعٍ أَنَّهُ سَمِعَ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عُمَرَ وَهُوَ عَلَى الصَّفَا يَدْعُو يَقُولُ : اللَّهُمَّ إِنَّكَ قُلْتَ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ وَإِنَّكَ لاَ تُخْلِفُ الْمِيعَادَ، وَإِنِّي أَسْأَلُكَ كَمَا هَدَيْتَنِي لِلإِسْلاَمِ أَنْ لاَ تَنْزِعَهُ مِنِّي حَتَّى تَتَوَفَّانِي وَأَنَا مُسْلِمٌ .
عبد️اللّٰه بن عمر لەسەر صَّفَا دوعای ئەکرد و ئەیفەرموو : ئەی پەروەردگارم تۆ فەرمووتە داوام لێ بکەن وەڵامتان ئەدەمەوە، وە تۆ پەیمان و بەڵێن ناشکێنیت، منیش داوات لێ ئەکەم وەک چۆن هیدایەتت دام بۆ ئیسلام بە هەمان شێوە لێم دانەماڵیت هەتا بە موسوڵمانی ئەممرێنیت.
« المُوَطّأ للإمام مالك بن أنس: ٨٦٠»
عامر بن مطر ئەڵێت : حذیفة بن الیمان خەڵکێکی زۆری بینی، فەرمووی : ئەی عامر بن مطر، چی ئەکەیت ئەگەر خەڵکی ڕێگایەکیان گرتەبەر، وە قورئانیش ڕێگایەک، ئایا لەگەڵ کامیاندا ئەبیت؟
وتم : لەگەڵ قورئاندا ئەبم، لەگەڵی ئەژیم و زیندوو ئەبمەوە .
«فضائل القرأن لأبي عبید»
#الآثار
رسول اللّٰه صلی اللّٰه علیە وسلم
دەفەرمووێت : وەسێتان بۆ دەکەم بە باشی لەگەڵ ئافرەتان، بەڕاستی ئەوان دروست کراون لە پەراسوو، وە خوارترین شوێنی پەراسوو سەرەکەیەتی ئەگەر بچیت بۆ ئەوەی ڕاستی بکەیتەوە ئەوا دەشکێت وە ئەگەر وازی لێ بهێنیت ئەوا بەخواری دەمێنێتەوە، وەسێتان بۆ دەکەم بە باشە لەگەڵ ئافرەتان .
«صحیح البخاري:٥١٨٦»
أبی البختري دەڵێت :ئیبراهیم شەکوای خۆی بردە لای اللّٰه تعالی لە ڕەوشتی سارة-خێزانی-،️ اللّٰه تعالی وەحی بۆ کرد کە ئافرەت وەك پەراسوو وایە-واتە خوارە- ئەگەر بتەوێت ڕاستی بکەیتەوە دەیشکێنیت، ئەگەر وازیشی لێبهێنیت خوار دەبێت، بژی لەگەڵیدا بەو شێوەی کە هەیە.
«مصنف ابن ابي شیبە ١٩٢٦٩»
للتواصل @Gggslbot
مرحبا بكم في قناة مسلسلات نتفليكس الاصلية✅
نقوم في نشر اكثر من مسلسل في اليوم
للاعلانات @PpFFBOT
قناتنا الاخرى للافلام? @Qaflam
لطلب المسلسلات✅ @netflix239bot
القناة الرسمية لمسلسل أبو العروسة الموسم الثالث علي تيليجرام?
- بوت تحميل من الأنستا ومن جميع مواقع التواصل الإجتماعي: ✅ .
- بوت التحميل من التيك توك: @EEEBOT
بوت التحميل من الأنستا: @xxzbot
- بوت التحميل من اليوتيوب: @EMEBOT
- ? ? .
- للتمويل: @NNEEN