{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 5 days, 2 hours ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month, 2 weeks ago
ئیمامی بەیهەقی دەڵێت: ڕۆژێك پرسیار لە حەمدونی قەساب كراو لێیان پڕسی بۆچی قسەكانی صحابە و تابیعین بەسودتر و بەكەڵكتربوو لەچاو قسەی ئێمە ... !!!
فەرموویی: چونكە ئەوان كاتێك قسەیان دەكرد ئامانجیان لە قسەكەیان ئەوە بوو ئیسلام بە عیززەت بێت ... وە ژیانی ئەو خەڵكە ڕزگار بكەن و خودای گەورەش لێیان ڕازیبێت ....
بەڵام قسەكانی ئێمە كاتێك قسە دەكەین دەمانەوێت عیززەت بدەین بە خۆمان .... خۆمان بەرزبكەینەوە وە ماڵی دونیا بەدەست بێنین و خەڵكێش لێمان ڕازیبێت....
ئەی گــەلی کوردی موسلمان"
خۆتان شارەزا بکــــەن لە دیـــنەکەتــان
بەســـە راکردن بە دوایــی ئەم دونـــیایە
بــەسە ڕاکــردن بەدوای پـــارە
بـــەسە راکردن بەدوای ئەم حـــیزبە عەلمـــانیانە بە الله هەر کەسێ بە یەک وشە پالپشتی لە هەر حیزبێکی عەلـــمانی بکا تەوبەی لێ نەکا ئاگــــر جێگەیەتی
خۆتـــان فێری تـــەوحید و یەکخواپەرستی بکەن بۆ ئەوەی بە عیزەت بن بۆ ئەوەی لە هەردوو دونیاکە سەر بەرز بن بۆ ئەوەی الله تعالاتان لێ رازی بێت .."
بە ئیمام سعيد بن جبير رحمه الله ووترا: مَن أعبَدُ الناس؟ کێ عابدترین کەسە؟
فەرمووی "رجل اجترح من الذنوب، فكلما ذكر ذنوبه احتقر عمله".
پیاوێک گوناهی زۆری ئەنجامداوە، هەر کات گوناهەکانی بیردەکەوێتەوە کردەوە چاکەکانی سوك دێتە بەرچاو.
📚[ حلية الأولياء: ٤/ ٢٧٩].
📎 تاوانێک کە بەندە خاشع بکات بۆ خالقەکەی وهەستی کەمتەرخەمی تیا دروست بکات دەرحەق بە حەقی پەروەردگاری وببێتە هۆکاری تەوبە وگەڕانەوەی زۆر خێرتر وباشترە لە شەونوێژ وقورئانخوێندن وعیبادەتگەلێک کە بەندە تووشی لەخۆڕازیبوون وسەرسامبوون بە خۆ بکات.
لە عوبادەی کوڕی صامت دەگێرنەوە خوا لێی رازی بێت گوتی :
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : ( هەر کەسێک شایەتی بدات کە هیچ پەرستراوێکی بە حەق نیە جگە لە (الله ) : تەنها خۆی پەرستراوی حەقە و هیج شەریکی نیە . شایەتیش بدات کە محمد بەندە و ڕەوانە کراوی خوایە ، عیسای کوڕی مەریەمیش بەندە و ڕەوانە کراوەی خوایە و کەلیمەی خوایە "واتە بە کەلیمەی خوا درووست بووە"
و روحێکە لە لایەن ئەمری خوداوە ، شایەتی بدات کە بەهەشت حەقە و دۆزەخیش حەقە ، ئەوا خوا ئەو کەسە دەخاتە بەهەشتەوە باکردەوەی هەرچی بێت ).
( بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ )
باسێکی کورتی جیاوازی لە نێوان شیرکی گەورە و شیرکی بجوک :
١-شیرکی گەورە ئەوەی توشی ببێت لە دین دەر دەجێت . بەلام شیرکی بجوک ئەوەی توشی ببێت لە دین دەر ناجێت پێی .
٢-شیرکی گەورە ئەگەر تەوبەی لێ نەکردبێت خوای گەورە لێی خۆش نابێت و لە خۆزەخ هەتا هەتایە دەبێت . بەلام شیرکی بجووک ئەگەر تەوبەی لێ نەکردبێ بۆ لێ خۆشبوون دوو وتە هەیە
أ-هەندێ زانا دەلێن لێی خۆش نابێت هەر سزای دەدات ، دوای سزا دام لە دۆزەخ دەری دەهێنێت
ب_ هەندێ زانای تر دەلێن ئەگوری هەیە خوا لێی خۆش ببێت بێ ئەوەی سزای بدات وە ئەگەریش هەیە سزای بدا پاشان لە دۆزوخ دەری بهێنێت واتە : لە ژێر ویستی خوای گەورە دایە ، کەواتە هەردوو یەک دەنگن لەسەر ئەوەی خاوەنی شیرکی بجوک هەتا هەتایی لە دۆزەخ نابێت .
٣_ئەوەی توشی شیرکی گەورە بووە نابێت نوێژی لەسەر بکرێت و لە گۆرستانی موسلمانان بنێژرێت ،
بەلام شیرکی بجووک دەبێت لە گۆرستانی موسلمانان بنێژرێت نوێژی لەسەر بکرێت .
٤_شیرکی گەورە هەموو جاکەکانی مرۆڤ پووچ دەکات ، بەلام شیرکی بجووک هەموو جاکەکان پووچ ناکات .
٥_شیرکی گەورە مال و نەفسی کەسەکە حەلال دەکات . بەلام شیرکی بجووک مال و نەفسی حەلال ناکات ، جونکە کەسەکە موسلمانە بەلام ئیمانی کەمە و فاسقە.
دینێکی نوێ ئەمڕۆ بانگەشەی بۆ ئەکرێت :
لەوانەیە تۆ نوێژ نەکەی و بە ڕۆژی نەبیت !
لەوانەیە تۆ زینا بکەیەت و عارەق بخۆیتەوە !
لەوانەیە تۆ ببیتە کەسێکی مولحید و هاوڕەگەز باز !
لەوانەیە تۆ بتوانی ببیتە یەهودی یان نەصڕانی !
لەوانەیە تۆ مانگا و مشک و دار و بەرد بپەرستی !
ئەوانە هیچی موهیم نیە هەمووی پەیوەندی بە ئازادی تاکەکەسی هەیە ئەوەی گرنگ و موهیمە ئەوەیە :
دڵت ساف و خاوێن بێت و پڕ بێت لە خۆشەویستی و تەساموح ، دڵنیابە تۆ یەکەم کەس بە خوا ئەگەیت و ئەچیتە بەهەشتەوە مادام دڵت سافە !!
پەنا ئەگرین بە خوای تعالی ئەمڕۆ بانگەواز بۆ ئەمە ئەکرێت لە لایەن هەنێک لە بانگخواز و مەلا و حیزب و فکرەی بەناو ئیسلامیەوە .
#لە_چ_سەردەمێکداین **.؟
پرسیاریان کرد لە فەرموودەناس بدر الدین الحسیني
ئایا گەیشتوین بەو زەمانەی کە دەست گرتن بەدینەوە وەک خەڵوزگرتن وایە بەدەستەوە ؟
فەرمووی :- نـــــــــا بابەگیان نـــا.!
ئەو سەردەمە هات و ڕۆیشت ....!
سەردەمی ئێستامان سەردەمی ئەوەیە کە لەبەیاندا موسڵمانە و شەوی بەسەردادێ کافر بووە ! یان شەو موسڵمانە و لەبەیاندا کافر بووە ! دینەکەی دەفرۆشێت بۆ کەمێک لە دونیا
الشیخ لە ساڵی ۱۹۳٥م دا وەفاتی کردووە ، ئەی سەردەمی ئێستای ئێمە دەبوو چى وتبا؟**#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە
م.خەلیل شارباژێڕی 🖤
گەورەترین دیاری کە اللەتعالی پێیدابم فێربونی تەوحید و دورکەوتنەوەم بووە لە تاغوطان ، ئەوانەی ئەم دوو سیفەتەشیان تێدایە کەمینەن ، زۆرینە لە قورئانا زەمکراوە بۆیە نەکەی بە زۆرینە هەڵخەڵەتێی.
1— ( وَأَكثَرُهُم كَاذِبُونَ )
واتا / زۆربەیان درۆزنن
2— ( وَأَكثَرُهُمُ الفَاسِقُونَ )
واتا / زۆربەیان فاسقن
3— ( وَأَكثَرُهُم لاَ يَعقِلُونَ )
واتا / زۆربەیان ژیرو عاقڵ نابن
4— ( وَأَكثَرُهُمُ الكَافِرُونَ )
واتا / زۆربەیان کافرن
5— ( وَلَـكِنَّ أَكثَرَهُم يَجهَلُونَ )
واتا / بەڵام زۆربەیان جاهیل و نەزانن
6— ( وَأَكثَرُهُم لِلحَقِّ كَارِهُونَ )
واتا / زۆربەیان حەق و ڕاستیان پێ ناخۆشە
7— ( وَلاَ تَجِدُ أَكثَرَهُم شَاكِرِينَ )
واتا / نابینی زۆربەیان شوکرانە بکەن
8— ( وَلَـكِنَّ أَكثَرَهُم لاَ يَعلَمُونَ )
واتا / بەڵام زۆربەیان نازانن
9— ( وَلَـكِنَّ أَكثَرَ النَّاسِ لاَ يُؤمِنُونَ )
واتا / بەڵام زۆربەی خەڵکی ئیمان ناهێنن
10— ( وما يُؤمِنُ أَكثَرُهُم بِاللّهِ إِلاَّ وَهُم مُّشرِكُونَ )
واتا / وە زۆربەی ئەوانەش کە بڕوایان هێناوە هەر موشریک و کافرن
{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 5 days, 2 hours ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month, 2 weeks ago