Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2
Last updated 1 month, 2 weeks ago
👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)
Last updated 3 days, 21 hours ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago
ئافرەت و شەوانی قەدر
پرسیار :
ئافرهت له شهوی قهدردا چی بكات بۆ زیادكرنی پاداشت و چاكهكانی، له كاتێكدا ئهگهر كهوتبێته ناو سوڕی مانگانهی؟
ئهو شتانه چین كه پێویسته بیانكات؟
وەڵام :
یەکێک لەهەڵەکانی هەندێ لە ئافرەتان ئەوەیە کاتێک لەشەوانی قەدر دەکەونە سوڕی مانگانەوە سارد دەبنەوە لەعیبادەت کردن و زیندوکردنەوەی شەوانی قەدر .
ئاشكرایه كه ئافرهت كاتێك له سوڕی مانگانهدایه ناتوانێ نوێژ بكات، بهس دهكرێ شهوهكان به پهرستشی تر زیندوو بكاتهوه، لهوانه:
یەکەم : خوێندنهوهی قورئـــان ، بەڵام بە بێ دەست لێدان.
دووەم : زیكرهكان: وهكو (سبحان الله و لا إله إلا الله و الحمد لله) و ئهوانی تریش، كهوایه: با زۆر بیانڵێ و (سبحان الله و لا إله إلا الله و الحمد لله و سبحان الله وبحمده وسبحان الله العظيم)یش زۆر دووباره بكاتهوه.
سێیەم : داوای لێخۆشبوون كردن له خودا، واتا: زۆر بڵێ: (أستغفر الله ).
چوارەم : دوعا و پاڕانهوه: واتا زۆر له خودا بپاڕێتهوه و، داوای خێری دونیا و دواڕۆژی لێ بكات، لهبهر ئهوهی دوعا له باشترینی پهرستشهكانه، پێغهمبهریش صلى الله عليه وسلم دهفهرموێت: ((الدُّعاءُ هو العبادةُ))
واتا: دوعا و پاڕانهوه پهرستش و عیبادەتە.
كهواته: ئافرهت له سوڕی مانگانهدا دهتوانێت ئهم پهرستشانه و جگه لهوانهش له شهوی قهدردا ئهنجام بدات و نابێت سارد ببێتەوە و خۆی بێ بەش بکات لەزیندوکردنەوەی شەوانی قەدر.
...............
خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://t.me/malpariba8
Telegram
Admin
زەکاتى کاڵای بازرگانى (عُروض التِّجارةِ)
زانایان بۆ چوونى جیاوازیان هەیە سەبارەت بە کاڵاى بازرگانى بەڵام بۆچوونى پەسەند لەلاى زۆرینەى ڕەهای زانایان لە کۆن و نوێدا بریتی یە لەوەى کە زەکاتى تێدایە بەڵکو کۆمەڵیک لە زانایان کۆدەنگی نەقڵ دەکەن .
کاڵاى بازرگانى بریتیە لە : هەر شتێک دانرابێت بۆ کڕین و فرۆشتن لە سەیارە و خانوو و زەوی و خۆراک و مۆبایل و کۆمپیوتەر و کەرەستەی بیناسازی و پارچەی ئۆتۆمبیڵ .... هتد .
مەرجەکانى زەکات لە کاڵاى بارزگانیدا :
١. بگات بە ئەندازەى واجب بوونى زەکات .(گەشتن بە نصابی زەکات )
٢. ساڵێک بەسەر خاوەندارێتیدا تێپەڕ ببێت .
٣. بە نیەتى کڕین و فرۆشتن دانرابێت .
چۆنیەتى دەرکردنى زەکاتى کاڵاى بازرگانى :
ئەو کەسەی کاڵاى بازرگانى هەیە لە کاتى سوڕانەوەی ساڵدا شتومەکەکانی جرد دەکات بەنرخى فرۆشتنى ئەو رۆژە و بڕی(٤٠/١) لێ دەردەکات .
لە کاتى جەرد کردندا بۆ دەرکردنى زەکات : نرخی فرۆشتنى ڕۆژ هەژماردەکات نەوەک ئەو نرخەى کە پێی کڕییووە.
پاشان :
ئەگەر بە کۆ کڕین و فرۆشتنى دەکرد (جوملە فرۆش) بوو ئەوا بە نرخی کۆ هەژماری دەکات .
وە ئەگەر تاک کڕین و فرۆشتنى دەکرد (مفرد)بوو ئەوا بە نرخی تاک هەژماری دەکات .
وە ئەگەر بە تاک و بەکۆ کڕین و فرۆشتنى دەکرد ئەوا کامیان زۆرترین مامەڵەیەتى ئەوەیان هەژمار دەکات .
پاش جەرد کردنى هەموو ئەو کاڵایانەى کە بۆ کڕین و فرۆشتن دانراوە و هەژمارکردنى بە نرخی فرۆشتنى ڕۆژ ئەوا بڕی (٤٠/١) لێ دەردەکات .
بەم شێوەیە : بڕی پارە ÷٤٠ = ئەندازەی زەکات.
بۆ نموونە :
بە دۆلار : ١٠٠ وەرەقە ÷٤٠ = ٢,٥
واتا لە یەک دەفتەر ٢,٥ نیووە زەکاتەکەیەتى .
بەدینار : ١ ملیۆن ÷٤٠ = ٢٥ هەزار
واتا لە یەک ملیۆن دینار ٢٥ هەزار زەکاتەکەیەتە .
چەند تێبینیەک :
١. مەبەست لە کاڵاى بازرگانى بریتیە لە هەموو ئەو کاڵایانەى کە بارزگانى و کڕین و فرۆشتنى پێوە دەکرێت نەوەک کەرەستەی بنچینەیى فرۆشگا :
بۆنموونە لە مارکێتێکدا : ڕەفەکان و ساردکەرەوە و قەپان بە کاڵاى بازرگانى دانانرێت .
٢. کە باسی زەکات دەکرێت لە ( خانوو یان زەویدا یان باخ ) مەبەست لێی بریتیە لە ئەوەى کە دانراوە بۆ کڕین و فرۆشتن وەکو ئەوەى لە نوسینگەکانى خانووبەرە کڕین و فرۆشتنى پێوە دەکرێت نەوەک ئەوەی کە تایبەتیە و کەسەکە بۆ خودی خۆی بەکار دەهێنێت .
٣. مەبەست لە زەکاتی ( ئۆتۆمبێل ) لە کاڵای بازرگانیدا بریتیە لە ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت وەکو ئەوەى لە پێشانگاى ئۆتۆمبێلدا (مەعەرەزی سەیارە) کڕین و فرۆشتنى پێوە دەکرێت نەوەک ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە تایبەتى و کەسین .
٤. زەوی یان خانوو یان سەیارە ئەگەر بۆ بەکرێدان بوو نەوەک کڕین و فرۆشتن ئەوا زەکات لەسەر داهاتەکەیەتى ئەگەر کۆ بوویەوە و گەشت بە نصابی زەکات و پاشان ساڵێکى بەسەردا بڕوات .
والله أعلم .
-----------------
خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://t.me/malpariba8
Telegram
Admin
(١٠) خاڵی گرنگ سەبارەت بە شەوانى قەدر١. خوای گەورە فەزڵی مانگی ڕەمەزانى داوە بەسەر تەواوی مانگەكانی تردا و شەوانی كۆتاییش بەسەر شەوەكانی تردا و شەوی قەدریش بەسەر ئەم دە شەوەدا.
٢. بۆیە پێی دەوترێت قەدر لەبەر ڕێز و شكۆ و پلەبەرزی لای خوای میهرەبان و دابەزینی قورئان و فریشتەكان و خێرو بەرەكەت و ڕەحمەت و لێخۆشبوون لەو شەوەدا.
٣. پێغەمبەری خوا ﷺ لە دە شەوی كۆتاییدا خۆى یەکلا دەکردەوە بۆ عیبادەت و خواپەرستى و هەوڵێكی زۆری دەدا و جیاواز لە شەوەكانی تر و خێزانەكانیشی بە خەبەر دەهێنا. .
٤. عیبادەت کردن لە دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان بازرگانیەکی زۆر گەورەیە و پاداشتەکەشی لە هەزار مانگ چاکترە .
٥. ئیعتیكاف و مانەوە لە مزگەوت بەنیەتی خواپەرستی سوننەتێكی گەورەیە و خۆتی لێ بێبەش مەكە ئەگەر چی تەنها ڕۆژێکیش بووە.
٦. زیندووکردنەوەى شەوانى قەدر تاوانەکانى پێشووت دەسڕێتەوە و پێغەمبەرى خواش ﷺ مژدەمان دەداتێ و دەفەرموێ : " مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْر إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ " واتە: هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پێی هەبێ و چاوەڕىێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ.
خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://t.me/malpariba8
Telegram
Admin
خوشک و برایانی بەڕێز :
فەرموون بۆ تاقیکردنەوەى خولی هەشتەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى)
ئەم لینکە بکەنەوە و سەرەتا تێبینیەکان بخوێننەوە و پاشان تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن
👇👇👇
https://walamakan.com/BekwrteTaqikrdnewa/8
ئاگادارى
ڕۆژى جومعە دواى عەسر تاقیکردنەوەى خولی هەشتەمی کەناڵى بەکورتى دەست پێ دەکات و بۆ ماوەى سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت
تکایە ئاگادار بن .
ئەگەر زانیاریت نیە سەبارەت بەم پێشبڕکێ یە ئەم لینکە بکەرەوە
👇👇👇
https://t.me/ba_kurty/914
Telegram
بەکورتى
***👆******👆******👆******👆******👆*** خوشک و برایانی بەڕێز : فەرموون بۆ خولی هەشتەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) بەم شێوەیە: یەکەم: ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەمە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە. دووەم: تاقی کردنەوەکە لەسەر (١٠٠) نمرەیە: أ. (٦٠) نمرە بۆ پرسیارەکان. ب. (٢٥) نمرە…
تەنها (٢٤) کاتژمێر ماوە بۆ کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکە
خوشک و برایانی بەڕێز ئاگادارتان دەکەینەوە کە سبە شەو کاتژمێر (١٠) فۆرمی تاقیکردنەوەکە دادەخرێت .
ئاماری بەژداربووان تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار بەشداربووە .
هەر بەرێزێک تاوەکو ئێستا تاقیکردنەوەکەی ئەنجام نەداوە با ئەم لینکە بکاتەوە
👇👇👇
https://walamakan.com/BekwrteTaqikrdnewa/7
ئاگادارى
تاقیکردنەوەى خولی حەوتەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە(کورتى) تاوەکو ڕۆژى دوومەشە بەردەوام دەبێت و فۆرمەکە داناخرێت.
ئەم لینکە بکەنەوە و سەرەتا تێبینیەکان بخوێننەوە و پاشان تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن
👇👇👇
https://walamakan.com/BekwrteTaqikrdnewa/7
ترسان لە مردن و قەبر
پرسیار :
من زۆر ئەترسم بەتایبەت شەوان هەمووكات ترسى مردنم هەیە و هەمیشە قەبر لە پێش چاومدایە تکایە ڕێنماییتان چییە؟
وەڵام :
ترسان لە خوا یان لەمردن و سزاى گۆڕ شتێكى باشە پێویستە موسڵمان هەمیشە ئەم ترسەى هەبێت بۆ ئەوەى یارمەتى بدەن بۆ ئەوەى كردەوەى چاك بكات و سەرپێچى فەرمانەكانى خواى گەورە نەكات، پێغەمبەرى خوا ﷺ هەمیشە دەیفەرموو (أكثروا ذكر هاذم اللذات) واتە زۆر یادى ڕوخێنەرى ئارەووەكان بكەن.
قورئان و فەرموودەكانى پێغەمبەر ﷺ ئەم ڕاستى یە دەسەلمێنێت ، بەڵام ئەوەندە هەیە پێویستە موسڵمان زیادە ڕەوى و كەم ڕەوى لەم مەسەلەیە دا نەكات ئەوەندە ڕۆنەچێت تا هیواى بە میهرەبانى خوا نەمێنێت وە ئەوەندەش بێ ئاگا نەبێت سەرپێچى خوا بكات، جارى واش هەیە شەیتانەكان ختورەى خراپ دەخەنە ناو دڵى ئادەمیزادەوە و بێ هیواى دەكەن .
پێویستە موسڵمان ئاگادار بێت ئەو ترسە لەخوا و قەبرو سزا ترسێكى ئاسایى یە یان شەیتان ئەوەى دروستكردووە بۆ مەبەستى بێ هیواكردن و قورسكردنى موسڵمانێتى ئەو كەسەیە.
بۆیە پێویستە موسڵمان وریا بێت ئەگەر ئەم جۆرە بوو ئەوا پێویستە موسڵمان بەقسەى شەیتان نەكات وە لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو ئایەت و فەرموودانە بخوێنێتەوە كە باسى بەخشین و لێبوردەیى و ڕەحمى خواى گەورە دەكەن.
والله أعلم.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە
-------------------------
#بەکورتى (٣٧٦)
https://t.me/ba_kurty
Telegram
بەکورتى
بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى
Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2
Last updated 1 month, 2 weeks ago
👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)
Last updated 3 days, 21 hours ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago