?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
پەیامى یەکەم خولەکى ساڵى نوێى زاینى:
بسم الله الرحمن الرحیم
(یا أیها الذين آمنوا اتقو الله ولتنظر نفس ما قدمت لغد..)
دەڵێن: ساڵى نوێ هات، بەڵام ساڵێک لە تەمەنى ئـێمە ڕۆیی. تاقیکردنەوە بۆ (365) شەوو ڕۆژو زیاتر لە (8700) کاتژمێرمان تەواو بوو. چى هات بە خەیاڵداو چی وتراو چى کرا، هەمووى نووسرا. لە ڕۆژى پەسڵانیشدا دەکرێت بە دۆسییەیەک و دەخرێتە کلاسۆرێک و دەدرێت بە دەستمانەوەو هەمووى دەخوێنینەوە، چاک یان خراپ، بەسوود، یان بێ سوود. خۆش بە حاڵى ئەوانەى هەگبەى پاریان پڕە لە خزمەت و بەرهەم، حەیف و مخابن بۆ ئەوانەى سەدان کاتژمێرى شەوان و ڕۆژانی پاریان بە فیڕۆ دا.
بەڵام ئازیزان! ئەمڕۆش زووە ئەم بیرە بکەینەوە، بیرى پڕکردنەوەى ساتەکانى ساڵى نوێ و تەمەن، بە کارى بەرهەمدار، کێ دەڵێت ئێمە لەو تەمەندرێژانە نین، کە لە پیریدا پەشیمانى بەفیڕۆدانى کاتەکانى لاوییەتیمان دەبینەوە..؟ بەو دیوەکەشدا، ئەى کێ دەڵێت: ئێمە تەمەنکورت نین و هەلى قەرەبووى فەوتانى ساڵانى ڕابردوومان نابێت؟
کەواتە من و تۆ لە هەموو حاڵەتەکاندا لەبەردەم تاقیکردنەوەى قەرەبووى کاتى فەوتاوداین، کاتى بێبەرهەم، یان کاتى کوژراو بە کارى زیانبەخش بۆ خۆمان و دەوروبەرمان.
بۆیە بیرکردنەوەى ئێستە دەبێت بۆ یەکەم خولەکى دواى بیرکردنەوەکە بێت، نەک بۆ ڕۆژانێکى دواترى نەزانراو. ئەو ئایەتەى سەرەوەش ئەسڵێکى قورئانییە بۆ ئەم جۆرە بیرکردنەوەو هەڵوێستانە.
زۆرگونجاویشە کە ئەمڕۆ (1/1/2025ز) بکەینە ساتى بڕیارى کۆتایی بۆ گەڕانەوەى یەکجاریی.. هەرکەسیش بۆ خۆی دەزانێت لە چى دەگەڕێتەوە؟ لە خراپەوە، بۆ چاک، لە چاکەوە، بۆ چاکتر، لە چاکترەوە بۆ چاکترین.. ئەوەیە پێشکەوتنى ڕاستەقینە لە تەمەندا، ئەوەیە بەشێک لە ماناى فەرمایشتی خواى گەورە: (لمن شاء منکم أن یتقدم أو یتأخر)، نەیفەرمووە: (أو یتوقف)، دەبێ پێشکەوى، تا دوا نەکەوى، چونکە هەر بە خودى وەستان دوا دەکەوى.
خۆش بە حاڵى ئەوانەى بەم بیرکردنەوەیەوە چاوەڕێی میلی کاتژمێریان دەکرد، تاکو سەعات (12) تێپەڕێنێت و بچێتە سەر خولەکى یەکەمى کاتژمێرى یەکەمى ڕۆژى یەکەمى ساڵى نوێ.
سڵاوو ڕێزم بۆ هەموو دۆستان و بە هیواى ساڵێکى پڕ تفاق.
براتان: عمر عبد العزیز، یەکەم خولەکى ساڵى (٢٠٢٥ز).
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەئامادەبوونی (٨٦٢) ئەندام، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە ژێر دروشمی (بەرەو ئایندەیەکی گەشتر)، کۆنگرەی نۆیەمی خۆی گرێ دا. کەوا بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت. لە دانیشتنی یەکەمدا کە د.عمر عبد العزيزو ستافێک سەرپەرشتییان دەکرد، وتاری بەڕێز مامۆستا صلاح الدين خوێندرایەوە.
لە دانیشتنی دووەمیشدا - کە خاتوو بەیان نوری سەرپەرشتی دەکرد- ڕەشنووسی پێڕەوو پرۆگرامی حزب پەسەند کراو سێ هەڵبژاردن کرا بۆ ئەمینداری گشتی و دەستەی باڵای بەدواداچوون و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
شایانی باسە تاکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان تەواو نەبووەو ئەگەری زۆرە تاکو بەرەبەیانی سبەینێ بخایەنێت. تەنها دەنگەکانی بەرێز مامۆستا صلاح الدين جيا كراونەتەوە، کە لە سەدا ٨٥%ی دەنگەکانی بەدەست هێناوەو وەک ئەمینداری گشتی حزب هەڵبژێررایەوە.
ئهمه شوناسی کوردانه:
له شوێنی بهرز و بهڕێزی ھهر ماڵێکدا،
یان بهرماڵه، یان قورئانه
له ژێر ھهر بنهدارێکدا،
له کهناری ھهر کانیاوێک
بهرده نوێژه،
جێی ژوانی خوداوهند و بهندهکانه
بۆیه ھهوڵی گۆڕینی ئهو شوناسهیان
به گژ قوللـهی قافا چوونه،
سهر و کهللـه له بهرددانه...
ئەمڕۆ بەرواری ٢٣/١٢/٢٠٢٤ ، لە تەلاری نوێی یەکگرتوو لە شاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێز ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی جئبەجێکردن و سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە کەس وکارو دۆستانی مامۆستا رێشاوی.. مامۆستا صەلاحەدین و مامۆستا جەعفەر، هۆڵی مامۆستا عمر ڕێشاوی یان کردەوە. کە ئومێد وایە لە داهاتوودا یەکێک بێت لە هۆڵە شایستەکان، بۆ چالاکی و بۆنەکان .
https://www.facebook.com/share/r/a2FAwtMFJs91shXJ/
پەیامێک بۆ خەڵکی هەڵەبجەو هەورامان
https://www.facebook.com/share/v/1fWFisWEPu3Z1LUp/
دەنگدان ئەرکێکی شەرعييەو هيچ دوودڵییەکی ناوێت.
https://www.facebook.com/share/v/8e3T3w6C58undM7p/?mibextid=oFDknk
رۆڵی لاوان لە گۆڕانکاریدا
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago