قوڕئان بەهاری دڵان

Description
لێرەوە هەموو شتێک بزانە دەربارەی ئەم پڕۆژەیە
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

1 month, 3 weeks ago

5 نیشانە....!

2 months, 4 weeks ago

پێغەمبەری خوداﷺ بە بەهەشت دڵنەوایی هاوەڵانی دەکرد!
ئەو دەمەی یاوەران پۆشاکێکی ئاوریشمیان بینی،
پێی سەرسامبوون،
پێغەمبەری خوداﷺ فەرمووی:
دەسماڵەکەی سەعدی کوڕی مەعاز لە بەهەشتدا
زۆر لەمە باشترە!

لە موئتەدا هەردوو دەستی جەعفەر قرتان،
پێغەمبەری خوداﷺ فەرمووی:
خودا بۆی گۆڕی بە دوو باڵ و لە بەهەشتدا پێی دەفڕێت!

گەر یەکێک منداڵێکی بچووکی لەدەست بدایە،
پێغەمبەری خودا دڵنەوایی دەکرد و
هەواڵی پێ دەدا کە ئیبراهیم و سارەخاتوون چاودێری دەکەن!

هاوڕێ گیان با بەهەشت دڵنەوایی کارت بێت،
بەهەشت سەرکەوتنێکە هەموو شکستەکانی پێشوو دەکاتە شتێکی پووچ،
دۆزەخ شکستێکە هەموو سەرکەوتنەکانی پێشوو دەکاتە شتێکی پووچ،
گەر لە جەنگەکەی دونیادا شکستت هێنا،
خۆت کۆبکەرەوە،
لە بەهەشتدا دڵنەواییەك هەیە کە دڵەشکاوەکەت ساڕێژ دەکات!

لە بەهەشتدا،
خۆشەویستانت جێت ناهێڵن،
خۆشەویستانت لەگەڵتن، بۆ تۆن، نزیکتن،
ناچارنیت بەهەموو بوونتەوە بجەنگێیت
بۆ ئەوەی براوەبیت لە پارێزگاری کردن لێیان!

لە بەهەشتدا،
ئازار و بێداری بوونی نییه،
نە ئاگر لە سینەت بەر دەبێت،
نە سەرما ئێسکەکانت دەپوکێنێتەوە،
ساغ و سەلامەتیت و هیچ ئازارێکت تووش نابێت!

لە بەهەشتدا،
چاوێـک بوونی نییه کە لەتاو گریاندا سووربووبێتەوە،
پێڵووەکان لەتاو بێداری وشک نەبوونەتەوە،
لۆچی پێست و پیری بوونی نییه،
پشت چەمانەوە و لاوازی ئێسکەکان بوونی نییە،
خەیاڵی ئیسراحەتی ئەوێ بکە و دڵنەوایی خۆتی پێ بکە!

لە بەهەشتدا،
دەگەیت بەدیداری ئەوانەی مردون و جێیان هێشتووی،
دەگەیت بەوانەی خۆشت ویستن بەڵام دونیا بەخیلی کرد و
نەگەیشتی بەدیداریان،
لە بەهەشتدا دەگەیت بەوەی نەفست حەزی پێیە!
لە بەهەشتدا،
دەبیتە هاوڕێی پێغەمبەران و پیاوچاکان، ئەبوبەکر و عومەر،
ئاسیای کچی موزاحیم و مەریەمی کچی عیمران،
دەگەین بەدیداری ئەوانەی کە لەدونیادا شانازیمان پێوە دەکردن!

لە بەهەشتدا،
تەماشای ڕووی موبارەکی خودا دەکەین،
هاوڕێ گیان خەیاڵی ئەو دیمەنە بکە،
هەر هێندەی خەیاڵی بکەیت،
بەشێک لە ئازارەکانت لەلا سانا دەبێت!
خودایە بەهەشت بکە بە نسیبمان.

- سڵاوت لێ بێت هاوڕێ گیان،
ئەدهەم شەرقاوی

2 months, 4 weeks ago
قوڕئان بەهاری دڵان
3 months, 2 weeks ago

وێنا بکە
دەچیتە بەردەم پادشای وڵات و
دەڵێی
ئەی پادشای بەڕێز
من لە وەزیرەکەتەوە بیستوومە کە تۆ پادشایێکی خاوەن دڵێکی باش و بەخشندەیی و حەز بە بەخشین دەکەیت ،
منیش موحتاجم و هاتووم داوات لێدەکەم پێم ببەخشی..
چاوەڕوانی چ ئەنجامێک دەکەیت؟
بێگومان پادشا گەر جوامێری تێدابێت
لەبەر ئەو وەسفە جوان و گومانە باشەی پێی برا
لەوەیە هەر لە ڕاست و درووستی قسەکەت نەکۆڵێتەوە و دەستبەجێ ئەوەی داوای دەکەی پێتی ببەخشێت..
دەسنوێژ بشۆ و
ڕێگا بە دڵت بدە ڕازەکان بدرکێنێت..
ئەی خودام
من لە ڕاستگۆترینی بوونەوەرەکانتەوە
لە خۆشەویستەکەی خۆتەوە
ئەو پەیامەم پێ گەیشتووە
کە تۆ بەخشندەی ، میهرەبانی
لێبووردەی ،ڕەحمانی
نزیکی، خەم ڕەوێنی دەردانی..
خاوەن قودرەت و خاوەن پەیمانی
منیش
بەندەییەکی موحتاج و بێدەسەڵاتی تۆ
چارەنووسم بەدەستی تۆ و
هیوام بە ڕەحمی تۆ
تەسلیمی و هەژاری و بێدەسەڵاتی خۆم دەردەبڕم لەلای تۆ و
گەورەترین سەربەرزیمە ملکەچیم بۆ تۆ
حاشا و هەزار حاشا
گومانم هەبێت لە ڕاستگۆی ڕەسولی تۆ
حاشا و هەزار حاشا مەئیوس بم لە ڕەحمەتی تۆ
حاشا و هەزار حاشا دەست بنێی بەڕووی یەکێکدا بدات لە دەرگای تۆ
ئەی نزیک لێم
ئەی ئاگا بە ڕازی دڵم
دڵم پڕ بکە لە خۆشەویستی خۆت
و لەوەیش کە خۆت خۆشت دەوێت
خودایە
گەورەترین ئامانجم بکەی بە ڕەزامەندی خۆت
خۆشەویستترین کردەوە لەلام بکەی بە عیبادەتی خۆت
خودایە
ڕازەکانی ئەو دڵەی کە هەر خۆت بە ڕازەکانی ئاگاداری بهێنیە جێ..
من لنا غیرک یا اللە...
امین یا مجیب..

4 months, 3 weeks ago

دەنگدان ڕەهەندێکی قیامەتی هەیە...

5 months ago

دەنگ نەدان لە خەومدا:
لە خەوما لە ژێر کاریگەری هەندێ مەلای کاڵفام، خەڵکی دیندار دەستبەرداری هەڵبژاردن بوون و ئافەڕۆزیان لێ کرد، ئیدی زۆری نەبرد هەڵبژاردن کراو و پەڕلەمان پێکهات سافی عەلمانی، تەنانەت چەند پەڕلەمانتارێکی کۆنە شوعی و مولحیدیشی تێدابوون، ڕۆژ ڕۆژی فیمینزم و ڕێکخراوە هاوڕەگەزبازیەکان بوو، چەندین ڕێکخراوی هاوڕەگەزبازی کرانەوە و لە هەوڵی ناساندنی نێربازی دابوون وەک عیشق و ئەوین، دەیانگوت: ساڵەهابوو ئیسلامی سیاسی بە هۆی فشاری سیاسی و نیساب و یاسا و ئیتفاقی سیاسی لەمپەری بەردەممان بوون، ئێستا ڕێگەمان بۆ ئاچوغە، زۆری نەبرد فشاری ئەوروپاشی هاتە سەر بۆ داڕمانی ئەخلاق و ڕەسەنی... #ڕەگەزی_سێیەم زیادکرا و بە قوتابی دەگوترا: (نێر بوون و مێینە بوون بە دەست خۆتە! گەر حەز دەکەی مێینە بی ئاساییە وەک کچ خۆت نیشان بدە)، ڕەگەزگۆڕی و پاشبازیش کەڵاشەی دەکرد... وانەی #ئاین هەڵگیرایەوە، لە پەڕلەمانەوە پڕۆژەی یەکسانی خوێندنی ئاین داندرا و لە قوتابخانەدا وێڕای ئیسلام زەردەشتی و مەسیحیش دەخوێندرا و مامۆستاش بۆی نەبوو بڵێ: ئیسلام تەواوترن ئاینە، کە دایک و باوکیش سکاڵایان دەکرد، دەیانگوت چی بکەین ئەوە #یاسایە...
وتاری هەینی کرایە داتاشۆو کاتەکەی کرایە دە خولەک و درایە چەند لەتکە مەلایەکی بێ ڕیش و سمێڵ...
مولحیدەکان بە پاساوی بەکارنەهێنانی ئاین هەرچی ڕێکخراوی پەروەردەیی و پێشبڕکێی ئاینی بوو قەدەغەیان کرد، زەردەشتی و یەزیدیش ئازاد ئازاد چالاکیان هەبوو، بە پاساوی ئەوەی سەرپۆش ڕێگری دەکات لە بیستن، قوتابی سەرپۆشی لێ قەدەغە کرا، دروستکردنی مزگەوت نیمچە یاساغ بوو، دنیایەک کۆت و بەندی بۆ داندرا، هەرچی داعی و ماعی بوو نێردرانەوە ماڵێ، ئەوەشی ناڕازی بایە بە یاسای تیرۆر ڕاپێچی زیندانێ دەکرا، بەم جۆرە شەوەڕەش کوردستانی داپۆشی، یەکێ لە پەڕلەمانتێرەکان گوتی: ( بە ڕاستی بیری سەلەفی زۆرترین سودی گەیاند بە پڕۆژەی بە عەلمانیکردنی کوردستان، ئێستا ئیشمان پێیان نەماوە، گرنگە بەر کەناربخرێن) دزی و فزی و گەندەڵیش هەر بەردەوام بوو، حزبی ئیسلامی قەدەغە کرا و خولەکانی حفزی قوڕئان یاساغ کران، لە بەرانبەرادا بە ناوی خۆشی و بەسەربردن دەیان شوێنێ زینا و داوێنپیسی دامەزرێنداران...
ئیدی ئەوە بەرهەمی ئەو تەوحیدە بوو کە کردبوویانە پاساوی دەنگ نەدان و دژایەتی حزبی ئیسلامی.. ئەوەیە دەڵێ: ڕێزی مانگ ناگیرێ تا نەگاتە شەو...
بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە
مامۆستا ئارام محمد تۆفیق

5 months, 2 weeks ago

دڵنیابن ١٠٠ کەس دەچێتە پەرلەمان ئێمە بمانەوێ یان نەمانەوێ !

دەی تخوا بۆچی ئەو کەسانەی ئەچنە شوێنێک کە یاسای لێوە دەردەکرێت بۆ من و تۆ دیندار نەبن؟!
بۆچی کەسانێکی دەست پاکی ئەمین نەبن؟
بۆچی کەسانێک نەبن کە هەم و خەمیان ، خەمی خوا و خەڵکە؟
بۆچی کەسانێک نەبن کە لەگەڵ قورئان و لە ناو وانەی قورئان گەورەبوون ؟
بۆچی کەسانێ نەبن ژینیان خزمەتی دین و ژینی خەڵک بووە ؟

دەنگ بدەن بە کەسێک کە دواتریش لە خەمی خزمەتی خەڵک و دینی خوابێ ، نەک کە دەرچوو ئیتر کەس نەناسێ و بەدەم ئەو خەڵکەوە نەبێ .
بەسوپاسەوە وەرگیراوە

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago