?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
رسـول اکـرم صلـی اللـه علیـه وسلـم مـی فـرمـاینـد؛هـرکـس رادوسـت داشتـە بـاشـی بـااوحشـرخـواهـی شـد.
پۆلیس ئەچێتە ماڵێك کەدزییان لێکراوە
@pandypishinyan
کەدەچنە ژوورەوە دەبینن ھەرچی لەماڵەکە بووە دزراوە تەنھا یەك فەرش نەبێ کە لەناوەڕاستی ژورەکەدا ڕاخراوە
پۆلیسەکان سەرسام دەبن و لەخاوەن ماڵەکە ئەپرسن: چۆن بوو ئەو فەرشەیان نەدزیوە؟!.. پیاوە کەش دەڵێ:
ئەوە شێرێکی وەک منی لەسەر خەوتبوو بۆیە 😎😂
#موحەمەدبێهڕەوان- بۆکان
دەگێڕنەوە دەڵێن پیاوێکی سابڵاغی بۆ گەشت و سەیران دەچێتە هەولێر لەوێ تووشی پیاوێکی هەولێری دەبێ ژنەکەی سابڵاغی دەبێ کابرای هەولێری لە گەڵ خۆی دەیباتەوە ماڵێ بە خێزانی دەڵێ میوانەکەمان سابڵاغییە. ژنەش بۆوەی بزانێ ڕاست دەڵێ چەند پرسیارێکی لێدەکا لە پاشان لێی دەپرسێ دەڵێ حەسەنە کەچەڵ دەناسی دەڵێ ئەرێوەڵڵا زۆرچاکی دەناسم ئێستا شەهرەداری سابڵاغە. ژنە دەس دەکا بە گریان کابرای سابڵاغی دەڵێ دایکم قسەیەکی خراپم نەکوتۆە بۆ دەگری؟ ژنە دەڵێ دەزانی بۆ دەگریم؟ دەڵێ ناوەڵڵا. دەڵێ بۆ خەڵکی سابڵاغ دەگریم حەسەنە کچەڵی برام شەهرەداریانە.
✍سەرچاوە: مزراویلکه
@pandypishinyan
@pandypishinyan
*✍ بۆ_خۆشیتان
ژنێک لەتەنیشت مێردەکەى دانیشتبوو، لێی ئەپرسێت: ئازیزەکەم، لەوکاتەى منت هێناوە، چەند ژنى ترت خۆش ویستووە؟
مێردەکەش ئەڵێ: ئۆۆۆۆ.. بەقەد تووکى سەرم ژنى ترم خۆش ویستووە!
ژنەکە دەست دەکات بەهات و هاوار و ماڵەکە جێئەهێڵێت، ئەچێتە سەر جادە و دەست لە تەکسى ڕائەگرێت، لەو کاتەدا بیرى ئەکەوێتەوە کە مێردەکەى کەچەڵە و یەک تاڵە موو بەسەریەوە نییە...!!😂😊*@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat
رۆژێکی گەرم و ووشکی هاوین شێر و ورچ چوونە سەر کانییەکی بچوک ئاو بخۆنەوە . لێیان بوو بە کێشە کامەیان پێشتر بخواتەوە .لێکیان توند کرد وکەوتنە شەڕ.
نەختێ وەستان ، هەناسەیەک بدەن دیتیان هەندێ خەرتەل راوەستاون وچاوەرێ بوون یەکیان بکوژرێ وبیخۆن .
شێر و ورچ کە ئەمەیان دی کەمێک هەڵسانگاندنیان کرد وشەڕیان بە تاڵ کرد وگوتیان با برا بین باشترە لەوەی خەرتەل بمانخۆن .
شەڕ ودووبەرەکی بـه ینی براکان ئەگەر زوو نەوەستێ زەرەری هەموولایەکی تێدایە@pandypishinyan@pandypishinyan
بەداخەوە:
ماڵەکان گەورە بوون بەڵام خێزانەکان بچووکبوونەوە،زانستی پزیشکی پێشکەوت بەڵام تەندروستی خراپتربوو،گەیشتینە سەرمانگ بەڵام دراوسێ پشتگوێخرا،سەروەت و سامان زیادی کرد بەڵام ئارامی ڕۆح نەما،زیرەکی زیادیکرد بەڵام ژیری کەمیکرد،مەعریفەت زۆر بوو بەڵام هەستەکان کەمیانکرد،هاوڕێ زیادیکرد بەڵام دڵسۆزی نەما،کاتژمێری جۆراوجۆر داهێنرا بەڵام کات کەمیکرد،ئەو کاتەی ماڵەکان لەقوڕ بوون؛دڵەکان زێڕ بوون،کە ماڵەکان بوونە زێڕ دڵەکان بوون بە بەرد
ناوداران چیان گوت دەربارەی ئافرەت "
۱- ناپليۆن : ئافرەت ئامێرێكە بۆ بەرهەم هێنانى منداڵ .
۲- چاڕڵی چاپلن : ژن و سەگ و منداڵ باشترین ئەکتەرن .
۳- شكسپير : ئەى بێهێز كە ناوت ئافرەتە .
٤- ڕۆسۆ : ئافرەت پرچی درێژە بەڵام ئەقڵی کورتە .
٥- ڤۆڵتێر : ئافرەت هەڵەيەكى سروشتە ، دروستكراوە بۆ داخوازيەكانى پياو .
٦- بێر نارد شۆ : ئافرەت لەيەك كاتدا ۷۷ ڕەئى هەيە .
۷- نيتچە : ئەگەر چوویە لای ژن دەبێت قامچیت پێبێت .
٨- ئەرستۆ : بۆ ئەوەى لە شەڕى ئافرەت دوور بيت هەميشە قەرزاربە .
۹- ئەنتۆنى فرۆيد : شەيتان ئافرەتى قوتدا بەڵام بۆی هەرس نەكرا .
۱۰- دانتى : ئافرەت و خەياڵ وەك يەكن هەردووك بێ مانان .
۱۱- شۆبن هاوەر : ئافرەتى جوان ژيان لەگەڵى نابوتيە .
۱۲- تۆماس فيلەر : ئافرەت چەند جوانە ئەوەندە بێ ئەقڵە .
بەڵام پێغەمبەرى ئيسلام حـه زره تـی موحەممەد ﷺ فەرموويەتى
هەر کاتێ دیتان سێبەری مرۆڤە چکۆلەکان بەرز دەبێتەوە ئەوە بزانن خۆری وڵاتی ئێوە خەریکە ئاوا دەبێ
وڵاتێ بیرمەندەکانی بێکار و نەخوێندەوارەکانی دامەزراو بن .
ڕاوێژکارەکانی نەخۆش و پارێزەرەکانی بێدەنگ بن .
لاوەکانی بێهیوا و پیرەکانی دڵبەدنیا بن .
پیاوانی خۆ بکەن بە ژن و ژنانی لاسایی پیاو بکەنەوە.
دەوڵەمەندەکانی دز و هەژارەکانی بە نانی شەو موحتاج بن .
هەناردەی زانا و فەیلەسووف بێت و هاوردەی مادەی هۆشبەر .
قەبرەکانی بکڕدرێن و مێشکەکانی بفرۆشرێن .
ئەوە وڵات نییە گۆڕستانی مێـژووە
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago