Infinite Entertainment, Zero Cost: Get Your Free Books, Music, and Videos Today!

Kurd Artist

Description
Kurdistan Art & Artist Media Agency

• linktr.ee/KurdArtist
Advertising
We recommend to visit

💜Assalomu aleykum

✨Har kunlik "nima ovqat qilsam ekan" boshqotirmasining barcha yechimlari bizda⤵️⤵️⤵️

🔷O'zbek milliy taomlari
🔷Shirinliklar, tortlar
🔷Yevropa taomlari
🔷Salatlar
🔷Turk taomlari

💫Reklama uchun: @kanall_admin1 ga murojaat qiling

Last updated 1 month ago

فيس بوك 👇🏻
https://www.facebook.com/hussain7jabbar/
انستگرام👇🏻
www.instagram.com/hussain7jabar
يوتيوب👇🏻
www.youtube.com/channel/UCPYFmB7gd975SOEh7jCQrQA

Last updated 4 weeks, 1 day ago

🇺🇸4 american universities Full tuition scholarship
🇰🇷Stony Brook University full-scholarship
🇦🇺Full tuition scholarship

Computer Science💻
Abrorbek‼️

1. 🇺🇿
2.🇺🇸
3.🇬🇧
4.🇨🇦
5.🇦🇺
6.🇰🇷

Reklama bo’yicha👉 @reklamanobleman

@kaccocii

Last updated 1 month, 3 weeks ago

1 week, 4 days ago
1 week, 4 days ago
1 week, 5 days ago
2 weeks, 4 days ago
2 weeks, 4 days ago

بۆیە ئەرکی لەپێشینەی حوکومەت دەبێت چارەسەرکردنی کێشەی دەرچووانی دانەمەزراو و بێکاری بێت. بۆ ئەمەش چەند پێشنیارێکی کورت دەخەینەڕوو، کە دەتوانرێ لەگەڵ پێشنیاری پسپۆڕان و شارەزانی بوارەکە یەکبخرێت و کاریان لەسەر بکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە گرنگ و هەنووکەیییە. ئەوانیش لەمانەی خوارەوەدا خۆیان دەبیننەوە:

  1. خانەنشینکردنی ئەو کەسانەی گەییشتوونەتە تەمەنی خانەنشینی و ڕاستەوخۆ جێگرتنەوەیان لە لایەن دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە بە پێی پسپۆڕییان.

  2. دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە پێی ڕیزبەندیی نمرە و ساڵی دەرچوون. لە هەمان کاتدا دانەمەزراندنی کەسانی ناشایستە لەسەر بنەمای واسیتە، خزم خزمێنە و ئینتیمای حیزبی.

  3. داخستنی ئەو بەشانەی زانکۆ و پەیمانگاکان، کە تەنها بۆ زیادکردنی ژمارەی بەشی زانکۆ و پەیمانگاکان کراونەتەوە و بازاڕی کاریان نییە و دەرچووانیان ناتوانن کار لە پسپۆڕی خۆیاندا بدۆزنەوە.

  4. کەمکردنەوەی دەستی کاری بیانی لە هەموو بوارەکاندا، لە کرێکارەوە تا بەرزترین پسپۆڕی پیشەیی و بەڕێوەبردن و جێگاگرتنەوەیان بە کاری دەستی ناوخۆ، بۆ ئەو بوارانەشی پسپۆڕی ناوخۆ نییە دەتوانرێ خولی شیاندن بۆ کۆمەڵێک کەس بکرێتەوە تا لەو بوارەدا شارەزابن و تایبەتمەندی بە دەست بهێنن.

  5. دەستگیرۆیی کردنی کەرتی تایبەت و کارگەکان، تاکوو بتوانن سنووری کاریان فراوان بکەن و زۆرترین کەس بخەنەسەر کار.

  6. دابینکردنی بیمەی تەندروستی و مافی خانەنشینبوون، بۆ ئەو کەسانە لە کەرتی تایبەت کاردەکەن، هاوشێوەی کەرتی حکومی، تاکوو دەرچووان ڕوو لە کەرتی تایبەت بکەن و بێ خەم بن لە داهاتوویان و داهاتوویان مسۆگەربێت و تەنها چاوەڕێی کەرتی حکومی نەبن.

| ئاواز ساڵح

| @KurdArtist Comment

2 weeks, 4 days ago

قەیرانی بێکاری گەنجان
ئاڵنگاری و چارەسەرەکان

ماوەی چەندین ساڵە دامەزراندن بە شێوەی ئاسایی وەستاوە، تەنها بۆ هەندێک شوێن گرێبەست هەیە و بۆ کەرتی پەروەردەش وانەبێژی هەیە، ئەمانەش بە ڕێژەیەکی کەم. لەگەڵ ئەمەشدا، ساڵانە ژمارەی دەرچووانی دانەمەزراو زیاد دەکات و هەموو ساڵێک ژمارەیەکی زۆر خوێندکار زانکۆ و پەیمانگاکان تەواو دەکەن و دانامەزرێن و دەچنە پاڵ لەشکری گەورەی بێکاران.

بە هۆی ئەمەشەوە، ساڵانە خوێندکارێکی زۆر لە قۆناغەکانی خوێندندا، بە تایبەت قۆناغی ئامادەیی و ناوەندی واز لە خوێندن دەهێنن، بەو بیانووەی دەڵێن "خوێندن سوودی نییە و تەنها ماندووبوونەکەمان بۆ دەمێنێتەوە. ئەوەتا چەندین دەرچووی ساڵانی پێشووتر هەن، کە بێکارن و بگرە هەندێکیان بڕوانامەی بەرزی وەک ماستەریشیان هەیە و هێشتا بێکارن، ئیدی ئێمە بۆ بخوێنین!!". بیانووەکەی ئەوان تا ڕادەیک مەعقوله، چونکە هەر کەسێک، کە دەخوێنێت، خۆی ماندوو دەکات، بە سەرما و گەرما ڕێی خوێندن دەگرێت بۆ ئەوەیە، کە لە داهاتوودا بەری ڕەنجی بچنێتەوە و ژیان و داهاتووی خۆی پێ مسۆگەر بکات.

لە هەموو وڵاتێک، کە دەرچووان خوێندن تەواو دەکەن دوو بژاردەیان بۆ کارکردن هەیە، کە کەرتی حوکومی و کەرتی تایبەتە. بەڵام لە کوردستان زیاتر بە لای کەرتی حوکومیدا دەچن و دەیانەوێت لەوێ کاربکەن، چونکە داهاتووی مسۆگەرترە و لە داهاتوودا لە مافی خانەنشینی سوودمەند بێت و داهاتووی تا ڕادەیەک گەرەنتیکراو بێت، کە بەداخەوە بە شێوەیەکی گشتی لە کەرتی تایبەتدا لە کوردستان ئەمە نییە.

ئێستا تاکە ڕێگەی دەستکەوتنی کار و دامەزراندن، واسیتە، خزم خزمێنە و ئینتیمای سیاسی و حیزبییە، زۆربەی دامەزراندنەکانیش بۆ کەرتی سەربازییە، لەسەر بنەمای ئینتیما و لایەنگری حیزبی بۆ حیزبەکانی دەسەڵات. لە کەرتی تایبەتیشدا تا ڕادەیەک بە هەمان شێوەیە و خزم خزمێنە و واسیتە کاریگەریی بەرچاویان هەیە. بەڵام هەندێک جاریش گەر هەلێکی کار لە کەرتی تایبەت هەبێت، ئەوا بە کەمترین مووچەیە و چەوساندنەوەی کارمەندی زۆر تێدایە. چونکە خاوەنکار دەزانێت دەرچوویەکی زۆر هەیە و ناچارن بۆ بژێویی ژیانیان کاربکەن گەر بە کارێکی زۆر و موچەیەکی کەمیش بێت، بۆیە گەر کارمەندێک ناڕازی بێت و دەنگ هەڵبڕێت بەرانبەر چەوساندنەوە و ئیستیغلالکردنی لە لایەن خاوەنکارەوە، زۆر لێی بێ منەت دەبن و ڕاستەوخۆ سزای دەدەن یان لەسەر کار دووری دەخەنەوە و کەسێکی تر دەخەنە جێگای، لە پاڵ ئەمەدا، هۆکارێکی تری ئەم بێ منەتییەی کەرتی تایبەت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە دڵنیان لەوەی چاودێری ناکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ناکرێ لەسەر ئەو پێشێلکارییانەی بەرانبەر ئەو کەسانە دەیکەن، کە لایان کاردەکەن.

لەم نێوەندەدا، ئەوەی زەرەرمەندی یەکەمە، دەرچووانی دانەمەزراو و بێکارانن. بۆیە دەبێت هەوڵ بدرێت دەرفەتی یەکسان و دادپەروەرانە بۆ دەرچووان لە هەر دوو کەرتی حکومی و تایبەت فەراهەم بکرێت و کەرتی تایبەتیش بە یاسا ڕێکبخرێت، تا دەرچووان بە بێ خەمی بتوانن لەو کەرتەشدا کاربکەن.

حوکومەتی هەرێم چەندین ساڵە نەیتوانیوە پلانێکی باش و ستراتیژی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و چارەسەری ئەم گرفتە دابنێت و جێبەجێی بکات. بەڵکوو دەیەوێت هەرزەکاران و خوێندکاران لە خوێندن بێ هیوا بکات، تا واز لە خوێندن بهێنن و بەم هۆیەش ساڵانە ڕێژەی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان کەم ببێتەوە و فشاری سەر ئەوانیش کەم ببێتەوە، بە دوورخستنەوەی ژمارەیەکی زۆری گەنجان و بێکاران لە دەرفەتی دامەزراندن و هەلی کار بە بیانووی نەبوونی بڕوانامەوە.

بێ گومان بێکاری تەنها کاریگەریی لەسەر ژیانی بێکار وەک تاکەکەس نییە، بەڵکوو کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ هەموو کۆمەڵگا. چونکە کاتێک تاکێک بێکار دەبێت (بە تایبەت لە ڕەگەزی نێر)، ئەوا ناتوانێت ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنێت، بە هۆی کێشە و گرفتی دارایییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی ڕێژەی هاوسەرگیری لە کۆمەڵگادا. لە هەمان کاتدا بەشێکی ئەوانەشی دەچنە ئەو پڕۆسەیەوە، بە هۆی کێشە و گرفتی ئابووری و نەتوانینی بەڕێوەبردنی خێزانەوە، لە دواجاردا جیا دەبنەوە و شیرازەی بەشێک لە خێزانەکانی کۆمەڵگا تێکدەچێت. کەوایە بێکاری لەپاڵ نزمکردنەوەی ڕێژەی هاوسەرگیری، ڕێژەی تەڵاق و جیابوونەوەش لە کۆمەڵگادا دەباتە سەرەوە. ئامارەکانی ڕێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە دەتوانن شاهید و سەلمێنەرێک بن بۆ ئەم قسانە.

درێژەی بابەت:

2 months, 2 weeks ago
• **جیاوازی و جوانی: ئێستاتیکای پۆست …

جیاوازی و جوانی: ئێستاتیکای پۆست مۆدێرن
• پڕۆژەی چوارەم هەفتەی «گەلەری ئارام»
• لەگەڵ دکتۆر «شاهۆ سەعید»
• شەمە 24ی مانگ • کاتژمێر 19

| @KurdArtist Event

2 months, 2 weeks ago
فیلمی «**خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا**»

فیلمی «خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا»
لە سینەماکانی کوردستان پێشاندەدرێت

نوێترین بەرهەمی سینەمایی کوردیی، لە لایەن کەرتی تایبەتەوە لە باشوور بەرهەم هاتووە، بڕیارە لە جەژنی رمەزاندا لە سینەماکانی کوردستان پێشانبدرێت و ئەمشەو ترەیلەرەکەی لە Kurd Artist بڵاودەکرێتەوە.

| @KurdArtist Cinema

2 months, 2 weeks ago
2 months, 3 weeks ago
شەممە 17ی مانگ، کاتژمێر 20 فیلمی …

شەممە 17ی مانگ، کاتژمێر 20 فیلمی Io Capitano بەرهەمی ساڵی 2023 کە 120 خولەکە، لە گەلەری ئارام نمایش دەکرێت.

| @KurdArtist Event

We recommend to visit

💜Assalomu aleykum

✨Har kunlik "nima ovqat qilsam ekan" boshqotirmasining barcha yechimlari bizda⤵️⤵️⤵️

🔷O'zbek milliy taomlari
🔷Shirinliklar, tortlar
🔷Yevropa taomlari
🔷Salatlar
🔷Turk taomlari

💫Reklama uchun: @kanall_admin1 ga murojaat qiling

Last updated 1 month ago

فيس بوك 👇🏻
https://www.facebook.com/hussain7jabbar/
انستگرام👇🏻
www.instagram.com/hussain7jabar
يوتيوب👇🏻
www.youtube.com/channel/UCPYFmB7gd975SOEh7jCQrQA

Last updated 4 weeks, 1 day ago

🇺🇸4 american universities Full tuition scholarship
🇰🇷Stony Brook University full-scholarship
🇦🇺Full tuition scholarship

Computer Science💻
Abrorbek‼️

1. 🇺🇿
2.🇺🇸
3.🇬🇧
4.🇨🇦
5.🇦🇺
6.🇰🇷

Reklama bo’yicha👉 @reklamanobleman

@kaccocii

Last updated 1 month, 3 weeks ago