❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 6 days, 16 hours ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 8 months, 3 weeks ago
ڕۆمانی شاماران
نووسەر: جەبار شافعیزادە
چاپەمەنی: ڕێگا
ساڵی چاپ: 1401
164لاپەڕە
ڕۆمانی شاماران نواندنەوەی ئوستوورەی هەرە بەناوبانگ و گرنگی کوردەواری بەناوی "شاماران"ـە. ڕۆمانێک کە بە چەندین گێڕانەوەی جیا جیا و بە سێ زاری کوردی وەک سۆرانی، کەلهوڕی و هەورامی نووسراوە.
ئەمە یەکەم ڕۆمانێکە کە نووسەر سێ زاری بۆ گێڕانەوەی دەقی چیرۆکەکەی هەڵبژاردووە و بە باشترین شێوە پێکەوە بەستوونییەوە!
+شاماران وەکوو خوایەکی دێرینەی کوردەکان زۆر لە پێش ئایینەکانی ئیسلام، مەسیحی و یەهوودی جێگە و پێگەیەکی تایبەتی بووە و هێمای زانایی و سەرکەوتن بووە. شاماران گێڕانەوەیەکی ئوستوورەیی پڕواپڕ لە ماکەکانی: خۆشەویستی، بەرخۆدان، سەرکردایەتی، گرنگایەتیی زانایی و زانینی نهێنی، عەشق و خۆپەرەستی، مردن، ژن و خاڵە بەهێز و لاوازەکانی، جوانیی زارەکانی زمانی کوردی، نەریتەکان و ئایدۆلۆژیا تایبەتەکان کە لە ئوستوورەکانەوە سەرچاوەیان گرتووە و......
?
فیلمی بێ نیشتمان
دەرهێنەر: توورەج ئەسڵانی
ساڵی بڵاوبوونەوە: 2021
بەرهەمی هەرێمی کوردستان
‼️ئەو ئینسانەی زمانی دایکی نەزانێت، ڕەگی نییە!
.
شێرزاد حەسەن جوانییەک لە تووڕەبووندا
دیدارێک بە تامی ژیاننامەوە
سازدانی دیدار: هیوا قادر
چاپی یەکەم: 2020
بڵاوکردنەوە: ناوەندی غەزەڵنووس
تووڕەبوون و قەهرێک بەرانبەر بە دنیا چلۆن جوانی دەخولقێنێ!؟
?بۆ ناسینی زیاتری شێرزاد حەسەن (نووسەر و شاعیری ناوداری کورد) پێشنیار دەکەم ئەم کتێبە بخوێننەوە!
.
نیشتمان کوا ئەو ڕۆژانەی بەسەرت سوێندمان ئەخوارد بۆ بەختەوەری؟
کوا ئەو خەونانەی پێیانەوە بە ئاواتی ئەوین و ئازادییەوە دووگیان ئەبووین!؟
کوا ئەو خولیایانەی بۆ فڕینیان سەد جار کەوتین و هەستاینەوە؟!
نیشتمان
کوا ئەو دەرمانەی بۆ زامەکانمان بەڵێنیت پێ دابووین؟!
کوا ڕسوابوونی ئەو ساختەچییانەی کە بە سەری تۆ سوێندیان ئەخوارد و کەچی تۆشیان فرۆشت؟!
نیشتمان
هێندەی شێعرەکەی بێکەس ماندووم
و دوو هێندەی سەرلێشواوییەکانی خۆشت لە ژین تەوەللام!
و سەد هێندەی هاژەی چەم و ڕووبارەکانت پڕم لە وتەی نەوتراو!
فیلمی ژمارە8
Life Is Beautiful (ژیان جوانە)
فیلمی ژێرنووسکراوی کوردی
Life Is Beautiful (1997)
فیلمی ژمارە 7
Room (ژوور)
فیلمی ژێرنووسکراوی کوردی
Room (2015)
?
ناساندنی دوو دانە فیلمی تایبەت بۆ دایک و باوکەکان!
فیلمی ROOM (ژوور)
. ژانری درام
. بەرهەمی وڵاتی ئاڵمان
. بە دەرهێنەریی لێنی ئابراهامسۆن
. ساڵی 2015
. 117 خولەک
. ئای ئێم دی بی: 8٫1
فیلمی Life is Beautiful (ژیان جوانە)
. ژانری درام و کۆمێدی
. بەرهەمی وڵاتی ئیتالیا
. ساڵی 1997
. 116 خولەک
. ئای ئێم دی بی: 8٫6
ئاوێزەکانی نیشتمان.
سوارە ئیلخانیزادە.
تۆمار و خوێندنەوە: سارا ئەحمەدزادە
https://www.instagram.com/sara_ahmadzadeh77/profilecard/?igsh=bHI2c3hzdDN0NHl1
بڵاوکردنەوە: تیشکی خۆر
تکایە لە بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە یارمەتیدەرمان بن?
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 6 days, 16 hours ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 8 months, 3 weeks ago