❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
مشتومڕ و ئارگومێنتەکانی بوونی خودا
لە مەعریفەناسی کۆمەڵایەتیدا بابەتێک هەیە پێی ئەوترێت کێشەی مشتومڕ و ڕاجیایی کە بابەتێکە چەندین لایەنی هەیە.
جا لایەنێکی ئەم کێشەیە بریتیە لە کوشتنی مەعریفە.
بۆ نمونە دەرمانێک کە پشتگیریەکی بەهێزی پزیشکی هەبێت، کەسانێک کە تەنانەت پزیشکیش نین دێن ئەڵێن کێشەدارە و بەمە گومان دروست ئەکەن بۆ خەڵک و لەڕووی مەعریفیەوە دووچاری کێشەیان ئەکەن.1
جا بێینە لای ئارگومێنتەکانی بوونی خودا، کەسانێک هەن وایپشاندەدەن ئەم ئارگومێنتانە لە باشترین دۆخیاندا جێگای مشتومڕن، بەم کارەش بەشێک لە خەڵکی دووچاری لێڵی مەعریفی ئەکەن.
بەڵام کاتێک تەماشایان دەکەین زۆرینەی ئەم کەسانە ئەسڵەن نەک فەیلەسوفی ئاین و مێتافیزیکناس نین بەڵکو ئەسڵەن خوێنەوار و ڕۆشنبیریش نین بەو مەیدانانە، بۆ نمونە کەسانێکی وەکو ستیڤن هۆوکینگ (فیزیکزان) و ڕیچارد دۆکینز (زیندەوەرناس) نەک پسپۆڕ نین بەڵکو خوێنەواریش نین بەو مەیدانانە کەچی ڕۆڵی پێشەنگێکیان دیوە لە بڵاوکردنەوەی ئیلحاد و گومانگەرایی و وەکو دەسەڵاتێک ئەبینرێن بۆ ئەم مەسەلە.2
هەر بۆیە دەبینن زۆرینەی بێباوەڕان لە جیهاندا هانا بۆ لای نوسین و بەرهەمەکانی ئەم جۆرە مرۆڤانە ئەبەن و وادەریدەخەن ئەمانیش هەمان هێزی مەعریفیان هەیە - خۆ ئەگەر بەهێزتر نەبن - لە ئارگومێنتی ئیمانداران.
جا ئەوەی گرنگ لە کاتی مشتومڕ لەسەر هەر باسێک بڕوانین ئایا ئەم مشتومڕە ڕەسەنە یان نا، چونکە مشتومڕی ناڕەسەن دووچاری لێڵی و ئاڵۆزی مەعریفیت ئەکات (بێگومان کاتیش دەکوژێت). جا کاتێک بابەتەکە ئارگومێنتەکانی بوونی خودایە ئەوا سەیری ئارگومێنت و شیکاری فەیلەسوفانی ئاین ئەکەین (چ باوەڕدار یان بێباوەڕ) کە چی دەڵێن نەک کەسانێکی دەرەوەی مەیدانەکە (تەنانەت فەیلەسوفانی مەیدانەکانی تریش حەقی خۆی نادەن بە باسەکە).
بێگومان ئەمە مانای ئەوە نییە ناپسپۆڕ قسە نەکات بەڵکو مانای ئەوەیە وەکو دەسەڵات-authority قسە نەکات لە مەیدانەکە، وە کەسیش وەکو دەسەڵات قسەی وەرنەگرێت. ئەگەر نا ئاساییە سوود لەیەکتر وەربگرین بەتایبەت ئەگەر خوێنەواربین بە بابەتەکە.
سەرچاوە و تێبینی:
1. Pritchard, D. (2023). What is this thing called knowledge? Routledge.
ئیشارەی فەرمایشتەکانی حەزرەت پێمان ئەیژێ، تا سەردەم توندتر و هەقپەرسیی غەریبانەتر، پاداش و عەتا فرە و گەورەتر.
مسڵمانێ لەسەردەمی چاوبازییا نەک نەزەر.. نایێڵێ دڵیشی خاتیرە بکا، حەو قات جەزای نییە؟ ئەوی دە دەمی دەمدەمێنی دینار و باخەڵدا، بە کەمی خۆی ڕازییە و خەمی هەتیوانیش دەخوا.. برێی چەند هێکتار باوەشی ئەوینی خوایی بدرێتێ! ئەوی لە سەردەمی زوڵمەتی ژاوەژاودا نووری بێدەنگی کردۆتە گەردن.. مەگەر ناشێ لەبن سکووتی ناوی «اللطيف»دا سەر بە سینەی سکووتەوە خەوی نیوەڕوانی بەهەشتی نەدرێتێ.
خوا لە ڕۆژی ئەوەڵەوە وەکی یەک ئەنوار فەیزدەکا.. سەردەمانێ زۆر بە پیریەوە دەچوون، ئیسە کەمینەیەک لای لێ دەکەنەوە.. ئەم کەمینە ئەر چی غەریبن و دەردیان کارییە لێ مەجالی نوورچنییان فرەترە؛ ئاخر مەیدانکە مەردی قات بووە.
معادەلەکان قورسترن، لێ پاداشەکان زێتر. دەردەکان کاریترن، بەڵام چون تاڵیبی شیفا کەمە.. دەتوانی بەشی دۆسانیش دەرمان خڕکەی.
سەخت و هەڵەت و ڕەقەنە.. وەلێ دوندی هەقیقەتدۆسی ئاسۆی ڕەنگاڵەی هەس. تاریکە، لێ ویساڵی نوور حەیرەتزەدەیە. تاڵە، لێ ژیانی نەبڕاوەی ڕوانین لە هەق شیرین نییە.. شیرینی داوەتە ئەیرەیش.
دەمی مەرگ... ڕۆژی شایییە؛ بۆ ئەوانە نا ڕەتاندنی ژین بڕستی بڕین.. بۆ وانەی بڕستیان بڕا و دواهەناسەیش یادی هەقیان دەوتەوە.
کە خۆی دەبێژێ داری قەرار نییە، ئەتوو خێرتە بۆی دەگەڕێی و لە خۆی دەگەڕێی!
ئیدریس ڕەحیم
چۆن دەبێت سەرکردە و پیاوچاک و پاڵەوانانی ئیسلام ئاوا بە سانایی بمرن؟
بیرمە ساڵی ٢٠٠٠ بوو، کە سێ ساڵ دەبوو موسوڵمان بووبووم، لە میسڕ لە وتاری هەینیدا دانیشتبووم. وتاربێژەکە، زۆر بە سانایی و بەبێ ئەوەی دووجار بیر بکاتەوە، گوتی لە ماوەی یەک ساڵدا ژمارەیەکی زۆر لە هاوەڵانی پێغەمبەر (درودی خودای لەسەر بێت) بەهۆی پەتاوە مردوون. لە دڵی خۆمدا گوتم، "چی؟ چۆن ئاوا بە سانایی دەیڵێت؟ ئەوانە پایەکانی ئەم دینە بوون، پاڵپشتیکارانی پێغەمبەر بوون، کەچی ئاوا بە سانایی لە پەتایەکدا ژمارەیەکی زۆریان لێ دەمرێت، کەچی کەسیش بە کێشەی نازانێت؟"
بەڵام مێژووی ئیسلام پڕە لە نموونەی هاوشێوە: پاڵەوانە ئیماندارەکان لە پێناو دادگەریدا ڕادەپەڕن، کەچی زۆر بە سانایی لە لایەن فەرمانڕەوایەکی ستەمکارەوە سەریان دەپەڕێندرێت... قورئان باسی کوژرانی پێغەمبەران دەکات. چەندین یاخیبوونی چاک و پاڵپشت بە تەقوا شکستیان هێناوە، چەندین زانا ڕاپەڕیون و بە تیر یان فیشەکێکی وێڵ کوژراون.
بەڵام مادام مەرج نییە دابەشکردنی هێز و دەسەڵاتی دونیایی ڕەهەندێکی عەقیدەیی و باڵای هەبێت، سەرکەوتن و شکست پەیوەندییەکی ڕەهایان لەگەڵ ئەخلاقیبوون و دروستبوونی ئامانجەوە نییە. سەرکەوتن، مەرگ، شکست، ئازارچەشتن، هەموو ئەمانە تاقیکردنەوەی خودایین.
مارشاڵ هەدسن، مێژوونووسی بەناوبانگ کە مەسیحی بوو، گوتویەتی مەسیحیەت "داواکردنی وەڵامدانەوەی کەسییە بۆ خۆشەویستیی ڕزگارکەر لە جیهانێکی گەندەڵدا." بەڵام ئیسلام بریتییە لە "داواکردنی بەرپرسیارێتیی کەسی بۆ ڕێکخستنی ئەخلاقیی جیهانێکی سروشتی." ئەگەر جیهان وەکو تێگەیشتنی مەسیحی هەر لە بنەڕەتەوە خراپ بێت، ئەوا خراپییەکەی لە خراپبەکارهێنانی هێز لە جیهاندا بەرجەستە دەبێت: لەخاچدانی عیسا وەکو خۆیان باوەڕیان پێیەتی. لەم حاڵەتەدا، دابەشبوونی هێز و بەکارهێنانی لە جیهاندا دەبێت بە دڵەڕاوکێیەکی عەقیدەیی. بەڵام ئەگەر جیهان ئەوە بێت کە خودا ویستوویەتی، وەکو ئەوەی موسوڵمان باوەری پییەتی، ئەوا هەموو ئەوەی موسوڵمان لەسەر شانیەتی ئەوەیە بەرەو خودا بچێت، هەروەکو چۆن هەموو توخمەکانی جیهانی سروشتی بە گوێڕایەڵی بەرەو خودا دەچن و لە فەرمانی دەرناچن. لەم جیهانبینییەدا، دابەشبوونی هێز و دەرئەنجامەکانی خاڵین لەو درامایەی لە مەسیحیەتدا هەیە.
سەرچاوە: The Power of God and Islam’s Regime of Power on Earth
هونەرمەندی مۆدێرن چییە؟
ئەحمەد پاوڵ کیڵەر هونەرمەندی هاوچەرخی چواندووە بە کەناریی ناو کانەکان، ئەمەیش چواندنێکی زیرەکانەیە. جاری جاران کاتێک کرێکارەکان بۆ کارکردن دەچوونە ناو کانە خەڵوزەکانەوە، کەنارییەکیان لەگەڵ خۆیاندا دەبرد و لە جێیەکی تۆزێک بەرزدا دایاندەنا، تاکو ئەگەر گاسی یەکەمئۆکسیدی کاربۆن لەو جێیەدا زۆر بوو، خێرا هەڵبێن و خۆیان قوتار بکەن، ئاخر گاسەکە زووتر کاریگەریی لەسەر کەنارییەکان دادەنا.
بەم شێوەیە، کەنارییەکە دوو سیفەتی سەرەکیی هەبوو: هەستیاری، ئاگادارکردنەوە. کەنارییەکە هەستیار بوو، لە مرۆڤەکان زووتر هەستی بە گاسەکە دەکرد، بە مەرگی خۆیشی ئەوانی تری ئاگادار دەکردەوە. جێی باسە، کەناریی هەژار نەیدەزانی بۆچی دەمرێت و سەری لە بابەتەکە دەرنەدەکرد.
هونەرمەندی مۆدێرنیش هەر ئاوایە، چونکە زۆر هەستیارە و ناتوانێت وەکو کەسانی تر بەر شتە دزێوەکان بکەوێت و کاریگەر نەبێت. بەڵام ئەم هونەرمەندە باش پەروەردە نەکراوە، هەر زوویش بەر پیسییەکانی دونیای مۆدێرن کەوتووە و ڕۆحی ڕوشاوە، بۆیە ئەو هونەرەی بەرهەمی دەهێنێت هونەرێکی جوان نییە. هونەرەکەی ڕەنگدانەوەی بێمانایی جیهانبینیی هاوچەرخ و بێمانایی کۆمەڵگەکەیەتی، بۆیە دەبێت وەکو کەنارییەکە دەبێت بە ئاگادارکەرەوە. زۆر هونەرمەند هەن بەهۆی پیسبوونی ڕۆحی هەستیاریانەوە دیوە دزێوەکانی دونیای مۆدێرنیان دەرخستووە، بەڵام خەڵکەکە ڕاناکەن.
بەڵێ جیاوازییە گەورەکە لێرەدایە: ڕەخنەگران و بینەرانی هونەری مۆدێرن لەبری ئەوەی خودی هونەرەکە بە ئاگاداردکردنەوەی پیسبوونی ڕۆح بزانن، شایی پێ دەکەن و ستایشی دەکەن، وەکو شاکار سەیری دەکەن. بەم جۆرە هونەرمەند ڕۆحڕوشاو لەبری ئەوەی هەوڵی چاککردنەوەی ڕۆحی بدات و بە دوای جوانییەکاندا بگەڕێت، بە خۆیدا دەنازێت و خۆی دەخاتە ڕیزی هونەرمەندە مەزنەکانی مێژووەوە. هۆکاری ئەم جیاوازییە خاڵێکی هاوبەشی نێوان کەنارییەکە و هونەرمەندەکەیە؛ نە کەنارییەکە دەزانێت بۆ دەمرێت و ئامانجی چییە، نە هونەرمەندەکەیش دەزانێت بۆچی ئەوەندە تامەزرۆی پیشاندانی دزێوییەکانەوە و دیسانەوە ئامانجی خۆی نازانێت.
بازرگانیی هاوچەرخ لێرەدا بە فریای هونەرمەند دەکەوێت و پارە دەکات بە ئامانجی باڵا. بەرهەمە هونەرییە هاوچەرخەکان لە پێشەنگا هونەرییەکاندا بە پارەی خەیاڵی دەفرۆشرێن، فیلمە نزمە سینەماییەکانیش بە ملیۆنان دۆلار پەیدا دەکەن. بەم شێوەیە، مرۆڤی مۆدێرن ڕۆحی بەر هونەری نەمر ناکەوێت و ناچارە لەبری جوانییەکان خوو بە ناشرینییەکانەوە بگرێت، بەڵکو ناشرینی و دزێویی لا ببێت بە وێنە خوازراوەکە.
هونەرمەندی مۆدێرن کەنارییەکە لە کانێکی خەڵوزدا، بەڵام نە خۆی و نە دەوروبەریش سوود لە هەستیاری و ئاگادارکردنەوەکانی وەرناگرن، چونکە تازە خووی بەو دزێوییەوە گرتووە.
هاوکێشەی بوون هاوکێشەیەکی نابەرابەری ڕەحمەتە
هەبوون هەر بە سروشتی خۆی ڕەحمەتە، هەموو مرۆڤێکی ئەقڵساغیش دەزانێت هەبوون لە نەبوون باشترە. زۆرجار دەڵێین ئەگەر بێباوەڕان و هیچگەراکان لەگەڵ خۆیاندا ڕاست بن دەبێت خۆیان بکوژن، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەوان هەرچەندە تێزی فەلسەفی لەسەر بێمانایی بوون دابڕێژن، هەر دەزانن (تەنانەت ئەگەر خۆیشیان درک بەو زانینەنە) بوون لە نەبوون باشترە، بۆیە کەمترینیان خۆیان دەکوژن (زۆرێک لەوانەیش کە خۆیان دەکوژن باوەڕیان وانییە بچنەوە بۆ نەبوون).
هەرکات دانمان بەوەدا نا بوون لە نەبوون باشترە، دەستبەجێ دەبێت دان بەوەیشدا بنێین هێنانی مرۆڤ و هەموو بوونەوەران و بەدیهێنراوانی تر لە نەبوونەوە بۆ بوون چاکەیەکە و دەبێت مرۆڤ قەرەبووی بکاتەوە. بەڵام مرۆڤ خۆی خاوەنی خۆی نییە، هەروەها بوونی بە خۆیەوە پەیوەست نییە و هەم بۆ پەیدابوون قەرزارە، هەم بۆ بەردەوامبوون. دەی کەوایە لە حاڵەتێکی وەهادا چۆن دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرانبەر ئەم قەرزە بداتەوە؟ ناتوانێت. بەڵام خودا چۆن جاری یەکەم چاکەی لەگەڵ مرۆڤدا کرد و لە هاوکێشەیەکی نایەکساندا هێنایە بوونەوە، ئەمجارەیش مامەڵەیەکی نایەکسانی لەگەڵدا دەکات.
ئەم مامەڵەیە چۆنە؟ گوتمان مرۆڤ خاوەنی بوونی خۆی نییە، کەچی ئەگەر ئەم بوونەی بە قەرز پێی دراوە بفرۆشێتەوە بە پەروەردگاری خەڵاتێکی نابەرابەری دیکەی پێ دەدرێت: بوونی هەتاهەتایی لە شادیدا و دوور لە پەژارە. واتە خودا قەرزێکی پێ داین هاوشێوەی نییە، پاشان حوکمی دا هەرکەسێک بوونی بەقەرزپێدراوی بە هی خۆی نەزانێت و بە منی بداتەوە شادومان دەبێت.
لەم هاوکێشەیەدا مرۆڤ لە ڕووی ڕەحمەتەوە هێنراوە، چاکەی لەگەڵدا کراوە بەبێ ئەوەی بە خۆی بزانێت، دیسانەوە چاکەیەکی تری لەگەڵدا دەکرێت. هیچشتێک لەم هاوکێشەیەدا یەکسان نییە، لای ڕەحمەتی تەرازووەکە قورسە. دەی کەوایە کە لەوسەریشەوە کە مرۆڤ یاخی دەبێت و ئەم هەموو هاوکێشە نابەرابەرەدا هەر سەرسەرییانە مامەڵە دەکات، دەبێت سزای ناکۆتای دۆزەخ بە دادگەرانە بزانێت.
بەڵام وا مەزانە لەبەرئەوەی هاوکێشەی بوون نابەرابەر بوو هاوکێشەی سزای خوداییش نابەرابەرە. هۆکاری بەدبەختبوونی مرۆڤ و بۆدۆزەخچوونی ئەوە نییە مادام لەولا چاکەیەکی زۆری لەگەڵدا کراوە لەملا خراپەیەکی زۆری لەگەڵدا دەکرێت. نەخێر، سزاکە شایستەیە و زێدەڕۆیی تیادا نییە. ڕەخنەگر دەڵێت ئەگەر خودا بەڕەحمە بۆچی ئەگەر ڕەتی بکەیتەوە سزات دەدات؟ ڕەنگە لای وابێت کوشتنی مرۆڤێک، ئازاردانی ئاژەڵێک، یان سوتاندنی دارستانێک لەم ڕەتکردنەوەیە قورستر بێت. بە پێچەوانەوە، ڕەتکردنەوەی خودا و بەدرۆخستنەوەی هەمووشتێکی تر سفر دەکاتەوە، چونکە بێسفەتی و بێئەدەبییە بەرانبەر بە حەقیقەت.
بۆچی بێئەدەبییە؟ چونکە کافر بەو بوونەی خودا بە قەرز پێی داوە سوکایەتی بە خودا دەکات. لەوەیش زیاتر، کافر ڕەحمەتی وەرگرتنی بوون ڕەت دەکاتەوە، هەروەها ڕەتی دەکاتەوە بەو نەسیمەی ڕەحمەت کە خودا پێی بەخشیوە بەرەو نەسیمێکی تری ڕەحمەتێک بچێت؛ کەواتە کافر خۆی سوورە لەسەر ئەوەی خۆی لە ڕەحمەتی خودا بێبەش بکات. بۆیە وەختێک کار لە کار دەترازێت ڕووبەڕووی حەقیقەت دەبێتەوە، ناڵێت دۆزەخی هەمیشەیی ستەمە، بەڵکو تکا دەکات جارێکی تر بگەڕێندرێتەوە.
خودا بمانپارێزێت لە کوفری بەنیعمەتنەزانینی ئەم بوونەی پێمان دراوە، هەروەها کوفری بە گوێنەدان بە لوتفی ئاشکرا و شاراوەی خودا لەگەڵماندا.
رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ
پوختەی قسە ئەوەیە هونەر سەربەخۆ ناکرێت، هەروەکو چۆن زانست و ئەدەب و بوارەکانی تر سەربەخۆ ناکرێن. لە جیهانبینیی تەوحیدیدا فرەیی ڕەها قبووڵ ناکرێت، بەڵکو هەموو فرەییەکان لەژێر چەتری حەقیقەتی باڵادا یەک دەخرێن. شکستهێنان لەم یەکخستنەدا شکستێکی شارستانییە و باجی گەورەی هەیە.
زۆرینەی کات هەر بابەت، کتێب، فیلم، یان ڤیدیۆیەک ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، یان ئەوەیە بەڕاستی بەرهەمێکی مەزن و نەمرە و لێوانلێوە لە دانایی، یان ئەوەیە لەسەر نزمترین ئاست و بۆ نزمترین ئاست و لە پێناو قایلکردنی نزمترین ئاستی ئەقڵی و ئەدەبی و زانستیدا نووسراوە.
دەتوانیت زۆرێک لە بەرهەمەکان بەم یاسایە بپێویت.
بێنەوام هیچم نییە هاتووم و مەحروومم مەکە
قەت لە دەرگای خۆی گەدا ناکاتەدەر ساحیب کەرەم
من چلۆن مەحرووم ببم ئەی رحمة للعالمین
دێ سەدای لا تقنطوا من رحمة الله دەم بە دەم
یا رسول الله دەزانی تۆ کە شەیتانە عەدووت
هەم لە تۆ مەعلوومە ئەمنیش ئوممەتی تۆم هەرچی هەم
کەی ڕەوایە و غیرەتە بۆ تۆ کە فەخرولئەنبیای
دوژمنی خۆت شاد بفەرمووی، ئوممەتی خۆت دڵ بەغەم
داغی تۆم هەر پێوەیە سەد جار دەرم کەی دێمەوە
من غولامی تۆم، وەفاییم، ڕوو لە دەرگای کێ دەکەم؟
وەفایی
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago