❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago
لە هەمووی گرنگتر: کێ پێی وتیت فەرموودەکان هەموویان وا گەیشتوون؟ ئەی جەرح و تەعدیل بۆ خۆشی دانراوە وا هەر کەسەو بۆ خۆی توانیبێتی درۆ بە دەمی پێغەمبەر ﷺـەوە بکات و کەسیش پێی نەزانیبێت؟ نەوەڵڵا وا نییە و جاهیلییەکە لە تۆیە. جەرح و تەعدیل خۆی سەبەبە بۆ ناسینی کەسێکی درۆزن تا فەرموودەی پێغەمبەر ﷺـی لێ وەرنەگیرێت و فەرموودەکە نەدرێتە پاڵ پێغەمبەر ﷺ.
١- نووسیویەتی: «ئەمە ئەسڵی هاتنی ڕیوایەتەکانە و هەموویان بەو شێوەیە پەرەیان سەندووە و هاتوون»، تەبعەن ئەم ڕیوایەتەی کە نەقڵی کردووە سەحیحیش نییە و ئێستا بە بەڵگەوە دەیخەمە ڕوو إن شاء الله. واتە ڕیوایەتێکی لاوازی کردووەتە بەڵگە بۆ ئەوەی ڕیوایەت چۆن نەقڵ کراوە و چۆن نەقڵ نەکراوە!😂
٢- لە ڕیوایەتە سەحیحەکە ئەو کەسەی کە گوتوویەتی دوو کەڕەنا بوونی هەیە ئاماژەی بەوە داوە کە (ذو الكتابين) واتە کەعبی ئەحباڕ ئەو قسەیەی بۆ کردووە، جا ئەم قسەیە خودی خۆی لە دوو لایەنەوە کێشەی تیایە:
ئـ- ئەو کەسەی قسەکەی لە کەعبی ئەحباڕەوە گێڕاوەتەوە بەحساب، ڕیوایەتی لێ وەردەگیرێت و کەسێکی ڕاستگۆیە؟ کەسێکی (مجهول)ـە یان زانایان بە (ثقة)یان داناوە و کێشەی نییە؟
ب- کەعبی ئەحباڕ ئیسرائیلیاتیشی گێڕاوەتەوە و قسەکە ئاماژەی تێدا نییە بۆ گێڕانەوەی شتەکە لە پێغەمبەرەوە ﷺ.
٣- ئەو ڕیوایەتەی ئەو بەو شێوەیەی نەقڵی کردووە سەحیح نییە و لە سەنەدەکەیدا کۆمەڵێک کەسی مەجهوولی تێدایە.
٤- ڕیوایەتە سەحیحەکە ئاماژەی تێدا نییە بۆ ئەوەی (الشعبي) گوتبێتی: «٣٠ کەڕەنا هەیە»، بەڵکوو ڕیوایەتە سەحیحەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی (الشعبي) ئینکاریی ئەو قسەیەی کردووە و پێی وا بووە دژی قورئانە و بەئاشکرا بە خاوەنقسەکەی گوتووە: «أَكْذَبَكَ كتابُ اللهِ»، واتە: «قورئان بەدرۆت دەخاتەوە» و هیچی تر.
بۆیە ئەمە یەکەمین درۆی دانیاڵ بوو دوای دیبەیتەکە، چاوەڕێی درۆی دیکەشتین دەمێکە پۆستم لەسەرت نەبووە، دانا موحەممەد.
- Milano Athari
ئای چەن گەورەو ئاقڵی شێخی بووخاری.
چاوێکم بە کتێبە شازەکەی ئیمامی گەورە البخاری خشاندەوە ئەمانەی شێخی گەورەمان تەبدیع ئەکەن ئەبێ الزام بنەوە بە قەولی شێخ چونکە ئەمە حەقەو منهجی حەقە و دژایەتی تەجەهوم و جەهمیەکانە.
(دلۆ الاثري)
بۆ بەڵگەی ئەوەش کە ژمارەی ئایەتەکانی باس لێوە کردووە:
١- کۆمێنتی خۆیمان لەلایە کە (بسم الله الرحمن الرحيم)ـەکان لە تەواوی قورئاندا بە ئایەت حساب دەکات.
٢- ژمارەی ئایەتەکانی سوورەتی قەمەر تا کۆتایی حساب بکەن لەلای خۆتان کە ٦٠ سوورەتی ڕێکی قورئان دەکات، بە کۆی گشتی دەبێتە ١٣٩٠ ئایەت، بە لادانی ئایەتی یەکەمی سوورەتی قەمەر دەبێتە ١٣٨٩، بە حسابکردنی (بسم الله الرحمن الرحيم)ـەکانەوە بەبێ ئایەتی یەکی سوورەتی قەمەر [کە لەو کاتەدا دەبێتە ئایەتی دوو] دەبێتە ١٤٠٠ و زیاتریش.
٣- ئەگەر (بسم الله الرحمن الرحيم)ـەکان بە ئایەت حساب بکەین [بەپێی فکری کابرای قورئانی] ئەو ئایەتەی باسی لەتبوونی مانگ دەکات دەبێتە ئایەتی دووی سوورەتەکە، واتە ژمارەی سوورەت و ئایەتەکە دەبێتە: [54:2] نەک [54:1].
ئیتر ئەمەندە بەسە لەسەر ئەو بابەتە، زیاتر بڕۆین هیچی پێوە نامێنێتەوە، واتە هەموو ئەو ئیعجازانەی باسی کردوون بەپێی فکرەکەی خۆی باتڵە، کەچی کردووشنی بە بەڵگە بۆ ڕەتکردنەوەی خەبەری موتەواتیر.
دووبارە دەڵێمەوە: ﴿أَعُوذُ بِٱللَّهِ أَنۡ أَكُونَ مِنَ ٱلۡجَـٰهِلِینَ﴾.
کۆی گشتیی ئەو ئایەتانەی کە وشەی (قمر/القمر)یان تێدا هاتووە:
١- [الأنعام: ٧٧]، ٢- [الأنعام: ٩٦]، ٣- [الأعراف: ٥٤]، ٤- [يونس: ٥]، ٥- [يوسف: ٤]، ٦- [الرعد: ٢]، ٧- [إبراهيم: ٣٣]، ٨- [النحل: ١٢]، ٩- [الأنبياء: ٣٣]، ١٠- [الحج: ١٨]، ١١- [الفرقان: ٦١]، ١٢- [العنكبوت: ٦١]، ١٣- [لقمان: ٢٩]، ١٤- [فاطر: ١٣]، ١٥- [يس: ٣٩]، ١٦- [يس: ٤٠]، ١٧- [الزمر: ٥]، ١٨- [فصلت: ٣٧ | لەم ئایەتەدا دوو جار ئەو وشەیە هاتووە]، ١٩- [القمر: ١]، ٢٠- [الرحمن: ٥]، ٢١- [نوح: ١٦]، ٢٢- [المدثر: ٣٢]، ٢٣- [القيامة: ٨]، ٢٤- [القيامة: ٩]، ٢٥- [الانشقاق: ١٨]، ٢٦- [الشمس: ٢].
کەوایە بە کۆی گشتی وشەی (قمر/القمر) لە تەواوی قورئاندا لە ٢٦ ئایەت هاتووە و لە ئایەتی ٣٧ـی سوورەتی (فصلت) دوو جار هاتووە، بەتەواوی دەکاتە ٢٧ جار.
دوو ئایەتی دیکەش کە ئەو قورئانییە وای حساب کردوون کە وشەی مانگیان تێدا بێت:
١- [البقرة: ١٨٩]
٢- [الزخرف: ٣٨]
بۆیە بەتەواوی ئەگەر بە حساباتەکەی ئەو بڕۆین دەبێتە ٢٩ جار نەک ٢٨ جار، لە کاتێکدا هەردووکیان هەڵەن و وشەی (قمر/القمر) ٢٧ جار هاتووە.
موعجیزەی لەتبوونی مانگ و وەڵامدانەوەی قورئانییەکی گومڕا:
https://vt.tiktok.com/ZS6F8HLrg/
موعجیزەی لەتبوونی مانگ و وەڵامدانەوەی قورئانییەکی گومڕا
(سەرچاوەکان)
هیچ مەدخەلیێک و جەماعەتی عبداللطیف نێت بڵێ ئێوە تەکفیرین تەکفیری اشاعیرە ئەکەن
گەر خۆتان مووڕجیئە نەبن بەرگری لە اشعریەکان ناکەن.
دلۆ الاثري.
دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی رافیزەی زاڵم کۆتایی پێهات دیمەشق و سوریا گەرێنرایەوە بۆ ئەمەوییەکان (خاوەنەکانیان).
ئیدی لەمەودووا لەنێو دیمەشق کتێبی "منهاج السنة النبوية في نقض كلام الشيعة القدرية" شەرح دەکرێت. هەر لەنێو دیمەشق سەرگووشتەی پاڵەوانێتی معاویەی خاڵمان باس دەکرێت لە حماة وانە عەقیدەییەکانی کتێبی
"الفتوى الحموية"شەرح دەکرێت. لەعربین دووبارە حەنابیلە دەست دەکەنەوە بەچاڵاکیەکانیان.
لە تدمر ریسالەی التدمرية و چیرۆکی جعد و خالد القسری باسەکرێت بە ئیزنی خوا.
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago