زانکۆ بورهان::zanko burhan

Description
کەناڵی فەرمی ڕۆژنامەنووس زانکۆ بورهان

بەدەر لەم کەناڵە بەرپرس نیم لەھیچ ئەکاونت و پەیجێک، بەتەنیا بەرپرسم لەم کەناڵەم لەتیلیگرام.

بۆ پەیوەندیکردن
0041 76 522 25 43
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

1 week, 5 days ago

چەکدانانی بەمەرج

دەبێت پەکەکە، بەم جۆرە وەڵامی داواکەی ئۆج ئالان بداتەوە.

داواکاری چەکدانان بەبێ مەرج پەسەند ناکرێت.

مەرجە سەرەکییەکان.

  1. نووسینەوەی دەستورێکی نوێ بۆ تورکیا، کە تێیدا هەموو مافەکانی کوردی تێدانووسرابێت.

٢.خۆبەڕێوەبردنی کورد لەناوچە کوردنشینەکان، بەسەرجەم فەرمانگە میرییەکان و دەزگا ئاسایشییەکانەوە لەگەڵ بەفەرمی ناساندنی زمانی کوردی لەتورکیا.

٣.کشانەوەی سوپای تورکیا و لق و گروپەکانی لەخاکی کوردستان بەدیاریکراوی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان.

٤.دەرکردنی لێخۆشبوونی گشتی بۆ سەرجەم گەریلا و ئەندامانی پەکەکە و ئازادکردنی زیندانیکراوەکانی.

سەرکردایەتی پەکەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ چاودێری ئەو دۆخە دەستوری و یاساییە نوێیە دەکات، کە لەچوار مەرجی سەرەوەدا باسکراوە.
هاوکات تا کۆتایی ئەو ماوەیە هەردوولا پابەند دەبن بەئاگربەستەوە بەنێوەندگیری نەتەوەیەکگرتووەکان.

ئەو پێنج ساڵە وەک هەڵسەنگاندنی نێتپاکی دەوڵەتی تورکیا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.

دوای ئەو پێنج ساڵە پەکەکە دەستبەرداری چەک دەبێت. هاوکات لەباکوری کوردستان و تورکیای نوێدا، بەشداری چالاکی سیاسی و میری و پەرلەمانی دەبێت.

پێشنیازی زانکۆ بورهان بۆ پەکەکە ئەوەیە.

زانکۆ بورهان
27.02.2025
Telegram @zankoburhan
@ZankoBurhanKurdish

1 week, 5 days ago

٢٦ ساڵ پێش ئێستا ئۆج ئالان وای بەمیتی تورک وت. ئەمڕۆ دەیانەوێت جێبەجێی بکەن!
telegram
@ZankoBurhanKurdish@ZankoBurhan

1 week, 5 days ago

پلانمان وایە هەموو گفتوگۆ نهێنییەکانی عەبدوڵڵا ئۆج ئالان لەگەڵ میتی تورک لەزیندان، بەژێنووسی کوردی بڵاوبکەینەوە، مەبەست لەم کارەش کە بۆ یەکەمجارە دەکرێت، بۆ ئەوەیە ئۆج ئالان و بیروباوەڕی پەکەکە وەک ئەوەی کە هەیە و نەخشەی بۆ کێشراوە بزانن و بناسن..

ئیتر لەزاری خۆیانەوە دەیان ناسن، پێویست بەقسەی ئێمە ناکات.
هاوکات ئەم گفتوگۆیەی ئۆج ئالانیش بەشێکی کەمە لەگفتوگۆکانی لەزیندان، وەک ئاماژەمان پێ کرد تەواوی گفتوگۆکانی، چ لەژوورەکەی خۆی، چ لەکاتی دادگایی کردنەکەیدا بۆ ئێوە لەتورکییەوە وەردەگرێنە سەر زمانی کوردی...

#پەکناسی بەردەوام دەبێت

زانکۆ بورهان
٢١-١٢-٢٠٢٠
telegram @zankoburhan

1 week, 5 days ago

ئەمەی دەکرێت پرۆسەی ئاشتی نییە، پڕۆسەی چەککردن و لاوازکردن و لەچێوەدانی پەکەکەیە.

من دەڵێم نا بۆ ئاشتی بێ دڵنیایی

زیاتر دەنووسم....

زانکۆ بورهان
Telegram @ZankoBurhanKurdish

4 weeks ago
**ئازادی بۆ ئادەم عوسمان سڵێمان

**ئازادی بۆ ئادەم عوسمان سڵێمان

ڕۆژی دووشەمە 10.02.2025 پۆلیسی هەولێر, هاوڵاتییەک بەناوی ئادەم عوسمان سڵێمان لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان دەستگیر دەکەن و ڤیدیۆی دانپێدانانی پێ تۆمار دەکەن و بڵاودەکەنەوە.

ئادەم بۆچی دەستگیرکراوە؟

ڕۆژی یەکشەمە ٩ی مانگ مامۆستایانی ناڕازی لەسلێمانیەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن بۆ گەیاندنی دەنگی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی. بەڵام لەبازگەی دێگەڵە کە سنوری نێوان هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارە(پارتی و یەکێتی)، پۆلیسی بازگەکە ڕێگری کرد لێیان.
عەلی و ئادەمیش بەشداربوون.

پاشان عەلی چەن ڤیدیۆیەکی لەپەیجی فەرمی خۆی بڵاوکردەوە.
لەسەر ئەوەی کەناڵی KNN ڤیدیۆی بڵاوپێکردنی هێزەکانی پارتی لەناو هەولێر تۆمارکردووە. پاشان لەلایەن ماڵپەڕێکی نزیک لەسوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەناوی سابرین نیوز هەمان ڤیدیۆ بەلۆگۆی خۆیان بڵاوکراوەتەوە. لەسەر ئەوە ئادەم دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا ڤیدیۆکە پەیوەندی بەئادەمەوە نییە!

هەموو تاوانی ئادەم ئەوەیە، کە شۆفێری بۆ پەرلەمانتارێکی پێشووی هەرێمی کوردستان بەناوی عەلی حەمە ساڵح کردووە، کەپێشتریش شۆفێری تایبەتی عەلی بووە.

زانکۆ بورهان
بەرگریکاری مافی مرۆڤ
11.02.2025**

1 month, 3 weeks ago

یەکەم ترسناترین زیندانی یەکێتییە
زیندانی کانی گۆمەی ئاسایشی یەکێتی لەسلێمانی
wa.me/41765222543https://t.me/zankoburhankurdish

1 month, 3 weeks ago
دووەم ڕاپۆرتم بەچوار زمان

دووەم ڕاپۆرتم بەچوار زمان

بەشی زمانی کوردی
https://t.me/ZankoBurhanKurdish/15

بەشی زمانی عەرەبی
https://t.me/ZankoBurhanArabic/7

بەشی زمانی ئینگلیزی
https://t.me/ZankoBurhanEnglich/9

بەشی زمانی ئەڵمانی
https://t.me/ZankoBurhanDeutsch/7

بۆ ئەوەی ڕاپۆرتەکانت پێ بگات بەو زمانەی خواستە لینکێک دابگرە و جۆینی(Join) کەناڵەکە بکە.

ئەو جەلاددانەی یەکێتی چیتر نهێنی نابن، دەیانناسێنم، دەیانخەمە لیستی تاوانی دژ بەمرۆڤایەتییەوە.

من لەپێناو پاراستنی مافی مرۆڤ و ئاژەڵ کار دەکەم، تۆش دەتوانیت یارمەتیم بدەی بەو بەشێوەی دەتوانیت.

لەپێناو مرۆڤایەتی بێت یان نرخ زانیاریت لێ وەردەگرم.

بۆ پێدانی زانیاری
پەیوەندیمان پێوە بکە
wa.me/41765222543

زانکۆ بورهان
19.01.2024
https://t.me/zankoburhan

1 month, 4 weeks ago
1 month, 4 weeks ago

ئێستا دەتوانن لەکەناڵە نوێمانم لەتیلیگرام بینەر و بیسەر و خوێنەری بڵاوکراوەکان بن بەزمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و ئەڵمانی.

بەشی زمانی کوردی
https://t.me/ZankoBurhanKurdish

بەشی زمانی عەرەبی
https://t.me/ZankoBurhanArabic

بەشی زمانی ئینگلیزی
https://t.me/ZankoBurhanEnglich

بەشی زمانی ئەڵمانی
https://t.me/ZankoBurhanDeutsch

بۆ چالاک بوونی کەناڵەکان لەبەشی خوارەوە جۆین(Join) دابگرە.

تێبینییەکی گرنگ.
چیتر لەم کەناڵەوە بڵاوکراوەکانم بڵاوناکەمەوە و وەک ئەرشیفێک دەیهێڵمەوە.
ئێستا ئەوانە کەناڵی نوێ و چالاکی منن.

زانکۆ بورهان
11.01.2025
Telegram @zankoburhan

4 months, 3 weeks ago

مەبەست لەبڵاوکردنەوە و نیشاندانی ئەم ڤیدیۆیە ئەوە نییە پێتان بڵێم ڕەوشتی شاسوار عەبدولواحید چۆنە و چییە.

لێرەدا مەبەستمە ڕەوشتی یەکێتی و دەزگای زانیاریتان نیشان بدەم، کە چۆن کار لەسەر تیرۆری کەسایەتی دەکەن.

هەڵبەتە پێش چوار ساڵ و نیو لەدوو ڕاپۆرتمدا باسی چۆنێتی کارکردنی دەزگای زانیاری و پاراستنم کردووە لەسەر کەسی بەئامانجگیراو.
بەوردی ڕێگاکانیانم ئاشکراکردووە.

لەم مەلەفەی شاسواریشدا، کە دەزگای زانیاری یەکێتی بڵاوی کردۆتەوە لەسۆشیال میدیا فەیکەکانییەوە، کەمێژووی تۆمارکردنی ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢. لەو ساڵانەدا شاسوار تەنیا وەبەرهێنەرێک بووە و نەهاتۆتەناو سیاسەتەوە.

لەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت و دەبیستن شاسوار لەگەڵ بەکرێگیراوێکی دەزگای زانیاری، کە تەڵەی ئافرەتی موخابەراتییە خەریکی زینایە.

هەرچەندە ئەو کابرا لەژیانی تایبەتی خۆیدا ئازادە، بەڵام خیانەتکردن لەهاوسەر و منداڵەکانی بێ ڕەوشتییە. وە دەستبردن بۆ ژیانی تایبەتی هاوڵاتیانی مەددەنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایننی و هونەری لەلایەن دەزگا هەواڵگرییە ناوخۆیی و نیشتیمانییەکانەوە تاوانە، بێڕەوشتییە، خیانەتە.

زانکۆ بورهان
20.10.2024
Telegram @zankoburhan

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago