پۆلی 12 بەرەو زانکۆ

Description
ئەم چەناڵە تایبەت دەبێت بە زانیاری لەسەر سیستەمەکان و بەشەکانی زانکۆلاین و کۆنمرەی بەشەکانی زانکۆلاین  پشتیوان بەخودا لێرە چی پێوست بێت بۆتان ڕوون دەکەینەوە .

بەڕێوبەری چەناڵ : م.هەلۆ کریم حاجی

Owner : @halo_karim95
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

1 month, 2 weeks ago

*🚨* سڵاو و ڕێز بۆ خوێندکارانی ئەزیز
وەکو بیرهێنانەوەیەك بۆتان

🔴 ئەو خوێندکارانەی ئێستا لە زانکۆ یان پەیمانگان بەشەکەتان بەدڵ نیە یان یان ئیجازەتان کردووە بۆ ئەمساڵ یان دەرناچن لە قۆناغی یەکەم لە ناوەڕاستی مانگی 7 تاکو کۆتایی مانگی 8 ئەتوانن دابەزین بکەن بۆ بەشێکی تر بە نمرەی ئەو ساڵی تێدایە وەرگیراون و ئەوانەشی دەیانەوێ گواستنەوە بکەن دەتوانن گواستنەوە بکەن تەنیا یەك مەرجی گواستنەوەتان تێدابێت هەوڵ بدەن مەرجی دەرچوون بە خولی یەکەم و بە پلەی باشە واتە لە 70 کەمتر نەهێنی لە قۆناغی یەکەم بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی بتوانی گواستنەوە بکەی بۆ ئەو زانکۆی خۆت دەتەوێت .**

3 months, 1 week ago
*****?*** بڕیار درا بە دواخستنی پارەیی …

*?* بڕیار درا بە دواخستنی پارەیی خوێندنی پاڕالێل و ئێواران

? بڕیارەکە لەکات و ساتێکی هەڵە درا دەبوایە پێش پارەدان ئەو بڕیارەیان دابوایە چونکە زۆربەی قوتابیان پارەی قیستی یەکەمی داوە لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە هۆبەی دارایی تا قوتابی قیستی یەکەم نەدات ئەسڵەن مامەڵەکەیان بۆ بەڕێ نەدەکرد ئێستا سودی ئەو بڕیارە چیبوو ?**

4 months ago
**د.ئارام محمد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی …

د.ئارام محمد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بریاریدا ئەمساڵیش داشکاندی(٪‏٥٠)دوو ئەندامی یەک خێزان دوای داشکاندنی (٪‏٤٥)بۆ دبلۆم و بەکالۆریۆس و دبلۆمی باڵا وماستەر و دکتۆرا بەردەوام بێت .

4 months, 1 week ago

زانکۆی کۆیە دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە خوێندکارانی تازە وەرگیراو هاوکات پێداویستییەکانی مامەڵەی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ڕادەگەیێنێ.

پێداویستییەکان بۆ  بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی:

خوێندکاری تازە وەرگیراو لە کاتی سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە پێویستە ئەم پێداویستیانەی پێبێ:

  1. بڕوانامەی پۆلی دوانزەی ئامادەییی ڕەسەن (اصلی) کەلە پەروەردەی شارەکەت ڕاستاندن (تصدیق)ی بۆکرابێت.

  2. پسوولەی هەڵبژاردنەکانی زانکۆلاین کە بەشی وەرگیراو ئاماژەی پێکرابێت.

  3. یەک وێنەی ڕەنگاورەنگی کارتی زانیاری یان پشتگیریی دانیشتن+فۆڕمی خۆراک+کارتی نیشتیمانیی خوێندکار.

  4. پسوولە(وصل)ی (٥٠٠٠٠) پەنجا هەزار دیناری بۆ ئەوانەی بە زانکۆلاین وەردەگیرێن، نیوەی کرێی خوێندن بۆ پاڕالێل و ئێواران.(پسوولەی دارایی لە فەرمانگەی کارگێڕی و داراییی زانکۆی کۆیە دەبردڕێ)

  5. وێنەی خوێندکار (١٠) دانە

  6. بەڵێننامە و کەفالە (لە پەڕاوگەکانی کۆیە بەردەستە).

  7. پشکنینی چاو.

پێداویستییەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی:

خوێندکاری تازە وەرگیراو کاتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی بۆ پڕکردنەوەی بەڵێننامە و دەستەبەری دارایی پێویستە ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان ببەن:

  1. پشتگیری شوێنی کارکردنی کەفیل (دەبێ فەرمانبەری حکومی بێت) بڕی موچەی کەفیل ئاماژەی پێکرابێت.

  2. وێنەی ڕەگاوڕەنگی ناسنامەی کەفیل (ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی) + وێنەی کەفیل.

  3. وێنەی ناسنامەی خوێندکار (ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی) +وێنەی خوێندکار.

  4. بەمەبەستی کارئاسانی بۆ خوێندکارانی خۆشەویست بەتایبەتی خوێندکارانی دەرەوەی شاری کۆیە ئەگەر ویستیان دەتوانن لە فەرمانگەکانی دادنووسی شارەکانی خۆیان مامەڵەی پڕکردنەوەی بەڵێننامە و دەستەبەری دارایی جێبەجێ بکەن .

4 months, 1 week ago

پێداویستیەکانى تۆمارکردنى قوتابیانى قۆناغى یەکەم زانکۆی سەلاحەدین بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٢٤-٢٠٢٥

پێداویستیەکانى تۆمارکردنى قوتابیانى قۆناغى یەکەم بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٢٤-٢٠٢٥

١- بڕوانامەى ڕەسەنى پۆلى دوانزدەى ئامادەیى پەسەندکراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى پەروەردە.

٢- پشکنینى پزیشکى ( بەمەرجێک لە بنکەى تەندروستى زانکۆ ئەنجامدرا بێ)

٣- کارتى نیشتیمانى ( یاخود ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامە )ى ڕەسەن لەگەڵ کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ

٤- کارتى زانیارى ( ڕەسەن ) یاخود پشتگیرى موختار لەگەڵ کۆپى ڕەنگا و ڕەنگ

٥- پسولەى خۆراک رەسەن ( کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ)

٦- وێنەى معاملات ( ٦ دانە )

٧- پاسپۆرت ( ئەگەر هەبێت )

٨- دەستەبەرى قوتابى (کفالە) پێویستە فەرمانبەرێکى حکومى ببێتە کەفیلى قوتابى و پشتگیریەک لە فەرمانگەکەى بھێنى کە تێیدا مووچەکەى ئاماژە پێکرا بیت وە پێویستە ئاماژە بە ناوى قوتابیەکە بکرێت لە پشتگیریەکە وە هەروەها خودى کەفیل ئامادە بێت لەکاتى خۆ تۆمارکردنى قوتابى یاخود هێنانى دەستەبەرى ( کفالە) لە دادنووس .

٩- بەڵێنامەى قوتابی

١٠- پسولەى خۆ تۆمارکردنى قوتابیانى وەرگیراو بە زانکۆڵاین .

١١- پسولەى قیستى یەکەم بۆ وەرگیراوانى پاڕاڵێل ( کۆلێژ )

١٢ – بڕینى پسولەى دارایی وەکو بارمتە (تأمین ) بۆ قوتابیانى وەرگیرا و بە سیستەمى زانکۆڵاین بەمەبەستى نیشتەجێ لە بەشەناوەخۆیى.

١٣- بڕینى پسولەى دارایى بۆ قوتابیانى وەرگیراو بە سیستەمى پاڕاڵێل

١٤- پسولەى دارایی بۆ دروستکردنى ناسنامەى قوتابى

١٥- کۆپیەک لەو زانیاریانەی کە پێشکەشتکردوە لە ڕێگەی فۆرمی پێشکەشکردن کە بۆ ئیمێڵەکەت دەگەڕێتوە کە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

قوتابی بەڕێز...

تکایە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە فۆڕمی پێشکەشکردن پر بکەوەو دڵنیابە لە ڕاست و دروستی زانیاریەکان لەبەر ئەوەی تەنها قوتابی یەک جار بۆی هەیە ئەم فۆڕمە پر بکاتەوە.
⬇️
https://su.edu.krd/form/student-submission

4 months, 1 week ago

**ئاگاداری

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی سۆران، ئاگاداری قوتابییانی تازەوەرگیراو دەکاتەوە، بەمەبەستی خۆتۆمارکردن و ڕایکردنی کارەکانیان لە زانکۆی سۆران، بۆ ساڵی خوێندنی ۲۰۲٤ - ۲۰۲٥، بۆ هەرسێک سیستەمی زانکۆلاین و پاڕالێل و ئێواران، پێویستە، ئەم بەڵگەنامانە و پێداویستیانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت:

۱- بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی، بە پەسەندکراوی بەڕێوبەرایەتیی پەروەردە.
۲- پێنج وێنەی مامەڵەی قوتابی - چاپکراو.
۳-وەسڵی کردنەوەی دۆسیەی قوتابی (50,000) پەنجا هەزار دیناری عێراقی.
٤-سێ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە هەریەک لەمانەی خوارەوە:
- کارتی نیشتمانی یاخود (ڕەگەزنامەی عێڕاقی و ناسنامەی باری شارستانی).
- کارتی زانیاری.
- کۆبۆنی خۆراک.
بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی قوتابییان لە هەردوو سیستەمی (پارالێڵ و ئێواران)
١- بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی ١٢ ئامادەیی بە پەسەندکراوی بەڕێوبەرایەتیی پەروەردە.
٢-پێنج وێنەی مامەڵەی قوتابی - چاپکراو.
٣- پێدانی قیستی یەکەم لەكاتى خۆتۆماركردن.
٤- بەڵگەنامەی تایبەت بە کچ و کوڕی شەهیدان یان زیندانی سیاسی - پشتگیری دەزگای شەهیدان و کۆپی ناسنامەی شەهید یان زیندانی سیاسی.
٥- سێ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ لە هەریەک لەمانەی خوارەوە:
- کارتی نیشتمانی یاخود (ڕەگەزنامەی عێڕاقی و ناسنامەی باری شارستانی).
- کارتی زانیاری.
تێبینی:
1- بەڵێننامە لەکاتی مامەڵە لەناو زانکۆ بۆ هەرسێک سیستەمی خوێندن(زانکۆلاین، پارالێڵ، ئێواران) ئەنجامدەدرێت.
2- مامەڵەکان لە ٥ـی ١١ـی ٢٠٢٤، رۆژانە لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی تاکو ٤ـی ئێوارە، وەردەگیرێن. ڕۆژانی پشووەکانیش لێژنە بەردەوامدەبێ لە وەرگرتنی مامەڵەکان.

لێژنەی باڵای وەرگرتنی قوتابییان
٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤**

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago