القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 Jahr, 3 Monate her
القناة الرسمية لشبكة ملازمنا كل مايحتاجه الطالب.
((ملاحظة : لايوجد لدينا اي حساب تواصل على تلكرام ولا نقوم بنشر اعلانات في القناة))
Last updated 1 Woche her
6- یەكێك لەو بەڵگانەی كە هەندێك لە زانایان دەیهێننەوە لەسەر ئەوەی قژ درێژكرنی پیاوان هیچ باشە و ئەجرێكی تێدا نییە ئەوەیە كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم كاتێك ئەو مێردمنالە دەبینێت نیوەی سەری تاشیوە و نیوەی هێشتووەتەوە، پێی دەفەرموێت: یان هەمووی بتاشە یان بەتەواوی بیهێڵەوە، واتە پێی نەفەرمووە پێویستە قژت درێژ بكەیت و بیهێڵێتەوە! ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە مەسەلەكە عادەتێك بووە ئەو سەردەمە ئێمە ئێستا ناچار نین ئەو عادەتە زیندوو بكەینەوە جگە لەوەش هیچ بەڵگەیەكی شەرعی نییە فەرمان بە هێیشتنەوەی بكات و یان هەرەشەو سزایەك بێت لەسەر تاشینی، جا كە ئەوەشی هاتووەتە سەر ئەمڕۆ خەڵكانێكی خراپ لەسەر ئاستی جیهان و لەناو خۆیشماندا ئەو كارە دەكەن وئاكاریان جوان نییە، بۆیە قژدرێژكرنی پیاوان وبەستنەوەی لەداوە بووە بە كارێكینامۆ وناشیرین و سەرنجڕاكێش، سەرباری ئەوەش بووە بە عەیبەیەكی كۆمەڵایەتی، چونكە بێ گومان ئەو كەسە مەبەستی بێت و مەبەستی نەبێت خۆ چواندنە بە خەڵكانی خراپ و خاوەن ڕەفتاری ناشیرین ونامۆ بە كۆمەڵگاو دینەكەمان،
7- بۆیە كاتێك دەبینرێت كوڕێكی گەنج قژی ئەوەندەی قژی ئافرەتێك درێژكردووەتەوە بەوەش نەناسراوە كە شوێنكەوتووی سوننەت و وابەستەی دین و عیبادەت بێت، هەر ئەوە دەمێنیت گومانی خراپی لێ بكرێت بەلای كەمەوە بوترێت نازانێت ڕەهەندەكانی ئەو كارەی چین. بۆیە دەبیت بەڕاشكاوانە بڵێین: لەبەر ئەوەی زۆربەی زۆری ئەوانەی لە پیاوان و كورانی گەنج قژیان درێژدەكەن زیاتر بەمەبەستی لاسایی كردنەوەی ئەكتەر و یاریزان وكەسانی دوور لە دینن و ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو كەسە لە دین و كولتووری كوردەوە دوورە، بۆیە ئەو كەسەش كە مەبەستی سوونەتە و شوێنكەوتنی پێغەمبەرە صلی الله علیه و سلم ئەو كارە نەكات زۆر باشترە بۆ ئەوەی خۆی لە بازنەی گومان دەربكات.
8- لەسەردەمی پێشەوا ابن عبدالبر دا قژ درێژكرنی پیاوان بوو بوو بە سیمای خەڵكانێكی سەفیهونادان و هەرزە، بۆیە زانایان و پیاوچاكان خۆیان لە قژدرێژكردنەوە بەدوور دەگرت و ئامۆژگاری كەسیان نەدەكرت قژی درێژبكاتەوە.
9- تەنانەت هەندێك لە زانایان باسی ئەوە دەكەن كە كل لەچاوكردنی پیاوان ئەگەر لە بنچینەدا كارێكی درووستە و پاداشتیشی لەسەرە، لەبەر ئەوەی لەم ڕۆژگارەدا كەسانیك دەیكەن كە گومان لەسەر رەوشتیان هەیە بۆیە باشترە هیچ پیاوێك كل لە چاو نەكات وەكو ڕێگرتن لە گومانی خراپ (سد الذرائع). ئەڵبەتە ئەم حاڵەتە تایبەتە بە جێگەیەكەوە كە خەڵكانی خراپ بە كل لە چاوكردن بناسرێن و بووبێتە سیمایەك بۆیان نەك بۆ هەموو شوێن و جێگەیەك.
10- مەسەلەیەكی تریش كە جێگای سەرنج و تێڕامانە ئەوەیە، هیچ زانایایەكی بەڕێز لە بواری زانستە شەرعییەكاندا نابینی لەم ڕۆژگارەدا قژیاندرێژ كردبێت و لە پشتی سەریانەوە بەستبێتیان، بەڵكو زۆربەی خاوەن كەسایەتییەكان لە هەموو بوارەكانی زانستدا خۆیان لەوە بەدوور دەگرن خۆیان لە كۆمەڵگا جیا بكەنەوەو قژیان درێژ بكەنەوە زیاد لەو ئاستەی كە لەم سەردەمەدا پیاوان قژ درێژ دەكەن . ئەوەش خۆی بۆ خۆی ئاماژە و وەڵامێكی تێدایە بۆ ئەوانەی پرسیاری حوكمی قژدرێكردنی پیاوان دەكەن!
بۆیە بە كورتی لەبەر ئەوەی لە كۆمەڵگای خۆماندا عادەت وا نییە پیاوان قژیان درێژ بكەن و لەشەرعیشدا فەرمانێك لەو بارەوە نەهاتووە و زانایانیش فەرموویانە ئەگەر پێچەوانەی عادەتی كۆمەڵگا و خۆچواندنی تیابوو بە بێ باوەر و بە و ئافرەتان و بە كەسایەتییە لەكەدارەكان ئەوە حەرامە و قەدەغەیە قژ بهێڵێتەوە، ئەمە پوختەی قسەی زانایانی ئەم سەردەمە بوو لەسەر ئەم ئەم پرسە كە بە هەندێ لە دیدو تێگەیشتنی خۆمەوە لەسەر قسەكانی ئەوان لێرەدا بە ئێوەی بەڕێزم پێشكەش كرد.
إحسان برهان الدین
4 شوّال 1443
2022-5-5
#وەڵامی_پرسیارەكانتان
حوكمی قژدرێژكردنی پیاوان
السلام علیكم ..ئایا لە ڕووی شەرعەوە ھیچ ڕێگریەك ھەیە ئەگەر پیاوان قژیان درێژ بكەن و بە شتێك بیبەستن ؟! زۆر مەبەستمە وەڵامێكم دەستكەوێت، ھەرچەندە لە كۆمەڵگای ئێمە ئەو جۆرە شێوازە قژە بە نەوعێك سەیر دەكرێت وا دەزانن قژ درێژی یەعنی كەسێكی دوور لەدین و سەرەڕۆ و لادەر! بەڵام من گوێ بە كۆمەڵگا نادەم تەنھا ئەگەر بزانم لە ڕووی شەرعەوە ڕێگریەك ھەیە وازی لێدێنم .
وەڵام: وعلیكم السلام ورحمة الله: زانایانی هاوچەرخ ئەم پرسیارەیان زۆر لێ كراوەو منیش _ إن شاء الله_ هەوڵ ئەدەم لە ڕۆشنایی قسەكانی ئەواندا پوختەیەك لەسەر ئەم بابەتە بخەمە روو .
1-پێش هەمو شتیك دەبێت ئەوە ڕوون بكرێتەوە كە ئایا مەسەلەی قژ درێژكردنی پیاوان عادەتە یان عیبادەت و سوننەتە؟ جومهوری زانایان لەسەر ئەوەن كە قژ هێشتنەوەی پیاوان عادەتە و پەیوەندی بەو كۆمەڵگایە هەیە كە كەسەكە تێیدا دەژێت، واتە ئەگەر عادەتی خەڵكی ئەوە بوو كە قژ بهێڵنەوە تۆیش بیهێڵەوە عادەتیان وابوو كورتی بكەنەوە تۆیش كورتی بكەرەوە.
2-بەڵام لە بەرانبەردا هەندێك لە زانایان فەرموویانە قژ هێشتنەوەی پیاوان سوننەتە چونكە جێگیر بووە كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم قژی درێژ بووە و شۆڕبووەتەوە سەر شانی و كردوویەتی بە دوو بەشەوەو بە بۆنی خۆش بۆنداری كردووە و ڕۆنی لێداوە، بەڵام لەگەل ئەوەشدا فەرموویانە ئەوە سوننەتی عاداتی نەك دینداری و عیبادەت، بە هەر حاڵ ئەوانەش كە فەرموویانە سوننەتە دەڵێن ئەبێت ئەو كەسەی كە دەیهێڵێتەوە نیاز و مەبەستی شوێنكەوتنی سوننەت بێت نەك لاساییكردنەوەی ژنان، یان هەندێ كەسایەتی لە بێ باوەڕان، یان ئەكتەر و یاریزان و خەڵكی دوور لە دین و رەوشت، ئەگینا لەو حاڵەتە حەرام دەبێت، هەروەها پێویستە بۆ سەلماندنی ئەوەی كە لەبەر سوننەت قژی هێشتووەتەوە دەبێت ڕیشیش بهێڵێتەوە، چونكە بێ گومان ڕیش هێشتەوە لە ڕووی شەرعەوە و بەبەڵگەی ڕاست و درووست فەرمانی پیكراوە لە كاتێكدا هیچ فەرموودەیەك نییە فەرمانی بەهێشتنەوەی قژ بكات بۆ پیاوان، یان سزایەكی بۆ تاشین و كورت كردنەوەی قژی پیاوان دیاری كردبێت، كە ئەوەش وای كردووە زۆربەی زانایان بڵێن قژ هێشتنەوەی پیاوان و پێغەمبەریش صلی الله علیه و سلم لەو سەردەمە پەیوەندی بە عادەتی خەلكەوە بووە، چونكە بە گشتی پیاوان قژیان درێژ بووە و جگە لەوە حاڵەتێكی نامۆ بووە.
3-سەبارەت بە بەستنی قژەكەش لە پشتی سەرەوە ئەوە لە فەرموودەیەك لە سەحیحی موسلیمدا نەهی لێ كراوە: (إِنَّمَا مَثَلُ هَذَا مَثَلُ الَّذِي يُصَلِّي وَهُوَ مَكْتُوفٌ) مسلم (رقم/492) . واتە نموونەی ئەو كەسەی كە لەكاتی نوێژكردندا قژی بەستووە وەكو نموونەی كەسێكە نوێژ بكات و هەردوو دەستی بەسترابێتەوە، چونكە قژیش بەشدارە لە سەجدە بردندا لەو حاڵەتەدا پێویستە لە كاتی نوێژدا قژەكەی بكاتەوە، لەبەر ئەوەی ابن عباس الله لێی ڕازی بێت كاتێك هاوەڵێكی بینی بەو شێوە نوێژی دەكرد قژەكەی بۆ كردەوەو وتی بەو شێوە نوێژ بكە و ئەم فەرموودەی بیرخستەوە..
4- مەرجی هێشتنەوەی قژ و درێژكردنی بۆ پیاوان لەلای زانایانی هاوچەرخ ئەوەیە كە لاسایی كردنەوەی نە بۆ ژنان و نە بۆ بێ باوەڕان تێدا نەبێت، شێخ مصطفی العدوي دەڵێت ئەو مەسەلە عادەتە و عیبادەت و سوننەت نییە، ئەسڵیش تێیدا ئەوەیە كە جائیزە و دروستە، بەڵام ئەگەر ناكۆك بوو لەگەڵ عادەت و دابونەریتی خەڵكیدا لەو شوێنە یان خۆچواندنی بە بێ باوەڕان و بە ئافرەتانەوە تێدا بوو ئەوە درووست نییەو قەدەغەیە.
5- ئەگەر هێشتنەوەی قژ بەشێوەیەك لە شێوەكان هەر جۆرە گومانێكی خستە سەر كەسایەتی ئەو پیاوە یان ئەو گەنجە، بۆ نموونە ئەوانەی كە ئەو كارە بكەن بە جۆرێكی خراپ لە كەسایەتی ناسرابن، لەو حاڵەتەدا قژدرێژكردنەكەیان حەرامە و قەدەغەیە، هەر بۆیە شێخ محمد بن صالخ العثیمین ئەڵێت لەم ڕۆژگارەدا بۆ پیاوی خاوەن مروئەت و پیاوەتی درووست نییە قژ درێژ بكاتەوە، چونكە لەم ڕۆژگارەدا زیاتر كەسانی سووك و خراپ قژیان زۆر درێژ دەكەن و دەیبەستنەوە لە پشتەوە،
#فهرمووده_لاواز_و_بێ_بنهماكان
فەرموودەیەكی بەناوبانگە بەڵام ڕاست نییە
یەكێك لە باوبانگترین ئەو فەرموودانەی مامۆستایانی ئایینی و وتارخوێنان لە سەر مینبەرەكانەوە ئاماژەی پێ دەكەن سەبارەت بە گەورەیی تاوانی ڕیبا و سوو خواردن، بریتییە لەم فەرمودە: ( الرِّبَا ثَلَاثَةٌ وَسَبْعُونَ بَابًا ، أَيْسَرُهَا : مِثْلُ أَنْ يَنْكِحَ الرَّجُلُ أُمَّهُ ..) واتە: ریبا حەفتا و سێ جۆرە، ئاسانترینیان وەكو ئەوەیە كەسێك لە گەڵ دایكی خۆی زینا بكات! ئەم فەرموودە الحاكم لە “المستدرك على الصحيحين” (2/ 43) لە فەرموودەی ابن مسعود دەیگێڕێتەوە، هەروەها زۆر ڕێگەی تریشی هەیە لە موسنەدی ئەحمەد و كتیبی تردا هاتووە.
لە ڕاستیدا ئەگەرچی هەندی لە زانایان بە كۆی ڕێگەكانی ئەم فەرموودەیان بەڕاست زانیوە بەڵام ئەوەی كە ڕاست و پەسەندە ئەم فەرموودەیە صحیح نییە بەڵكو مونكەرە وزانایانیش هۆشدارییان دەربارەی داوە، سێ بەڵگەی سەرەكیش لەسەر لاوازی ونادرووستی ئەم فەرموودە هەیە:
1- هیچ ڕێگەیەك لە ڕێگەكانی ئەم فەرموودەیە صحیح و بێ كێشە نییە و سەلامەت نییە لە ڕەخنە، تەنانەت لەڕێگەی یەك كەسیشەوە ڕیوایەت نەكراوە كێشەی نەبێت و جێگای متمانە بێت، مەسەلەیەكی وا گەورەش ناكرێت لەسەر فەرموودەی بەو شێوە لاواز بونیات بنرێت، ابن الجوزي لە كتێبی الموضوعات دا دەربارەی ئەم فەرموودەو ڕێگەكانی فەرمویەتی: ” لَيْسَ فِي هَذِه الأحاديث شيء صَحِيح” واتە: ئەو فەرموودانە هیچ ڕێگەیەكیان صحیح نییە.
عبد الرحمن المعلمي اليماني بە هەمان شێوە دەربارەی وتوویەتی : ” والذي يظهر لي أن الخبر لا يصح عن النبي صلى الله عليه وسلم البتة” واتە: ئەوەی بۆم دەركەوتووە ئەو فەرموودە بەهیچ شێوەیەك راست نییە.
شێخ أبو إسحاق الحويني لە كتێبی “غوث المكدود” ل (647) بە دوورودرێژی لەسەر ئەو فەرموودە قسەی كردووە وبەوە گەیشتووە كە ” أن الحديث لا يمكن نسبته إلى النبي صلى الله عليه وسلم” واتە: ناكرێت ئەو فەرموودە بدرێتە پاڵ پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم. هەروەها زۆر زانای تر بە وردەكاریەوە بەرپەرچیان داوەتەوە وەكو عبدالكریم الخضیر و دكتۆرعلي الصياح لە توێژینەوەیەكی تایبەت بەو فەرموودانەوە بەناونیشانی: ” أحاديث تعظيم الربا على الزنا ، دراسة نقدية”.
2- ئەو واتای كە فەرموودەكە لەخۆی گرتووە واتایەكی زۆر نامۆ وشایەنی سەرسوڕمانە! چۆن ئەبێت خواردنی بەشێكی كەم لە ریبا بەرانبەر تاوانیكی وا قێزەون و گەورە بێت كە مرۆڤ لە گەل دایكی خۆیدا زینا بكات! بەڵكو سی وشەش زینا وەكو لە هەندێ ڕیوایەتدا هاتووە! ئەمە لەكاتێكدا لەشەرعدا بەڕوونی باس لە گەورەیی تاوانی زینا كراوە نەخوازەڵا لەگەل دایكیشدا بێت، الله دەربارەی زینا و گەورەیی ئەو تاوانە فەرموویەتی: (وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا ۖ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا) هەروەها نكۆڵی كردووە لەوەی موسوڵمان توخنی بكەوێت وبەهۆكاری داڕمانی كۆمەڵگای ناساندوە و ئەنجامدەرەكەی ڕووبەڕووی توندترین سزا دەبێتەوە كە تەنانەت دەگاتە بەردبارانكردنیش، ئیتر چۆن دەكرێت و بەچی عەقڵ و نەقڵێك خواردنی درهەمێك ڕیبا لە زینا لەگەل دایكدا گەورەتر بێت؟
الإِمام أحمد فەرموویەتی: “ولا أعلم بعد قتل النفس شيئًا أعظم من الزنى” واتە: لەپاش كوشتن شارەزای تاوانیك نیم لە زینا گەورەتر بێت.
3- ئەوانەی كە وتوویانە ئەم فەرموودەیە ڕێگەی صحیح ی هەیە وبەهەر حاڵ بەڕاستیان زانیوە، مەبەستیان ئەو ڕێگە بووە كە تایبەتە بە (عبد الله بن سلام ، وكعب الأحبار) بووە كە هەردوكیان جولەكە بوونەو بوونەتە موسوڵمان ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی بنچینەی ئەو فەرموودەیە پەیوەندی بەجولەكەوە هەیە، لەوانەیە زانایانی بەنی ئیسڕائیل ئەو قسەیانە كردبێت بۆ ئەوەی جولەكەكان لە سوو خواردن دوور بكەونەوە چونكە ئەوان بەدرێژایی مێژوو بە سوو خواردن ناسراون.
بۆیە داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەكەم پێش گێڕانەوەی هەر فەرموودەیەك لێكۆڵینەوە بكەن و خۆیان لە فەرموودەی هەڵبەستراو و لاواز و مونكەر بەدوور بگرن، چونكە لەڕاستیدا ئەوان هیچ پاساویكیان نیە لەلای الله بەبەهانەی ترساندنی موسوڵمانان لە تاوان، قسەی بێ بنەما وفەرموودەی هەڵبەستراو بێ بنەمایان بە نرخی فەرموودەی صحیح بۆ بخوێننەوە، لە كاتێكدا جگە لە قورئانی پیرۆز لە صحیح ی سوننەتدا دەیان دەق دەربارەی ئەو بابەتە هەیە كە راست و درووستن وئەتوانن وەكو بەڵگە لەسەر گەورەیی تاوانی ڕیبا و هەر تاوانیكی تر بهێننەوە.
بڕوانە: هل درهم الربا أشد من ست وثلاثين زنية؟ الاسلام سؤال وجواب/ محمد صالح المنجد.
إحسان برهان الدین
22 ربيع الآخر 1441
19 ديسمبر 2019
موسی علیه السلام
یەكێكە لە مەزنترین پێغەمبەران و گەورەترین ڕەوانەكراوەكانی الله بۆ مرۆڤایەتی، خاوەن پلەو پایەی قسەكردنە لەگەڵ پەروەردگاردا، بەوەش بوو بە خاوەن مەقام وپێگەی (كلیم الرحمن).
شەریعەت و پەیامێكی تێروتەسەلی لەلای الله وە بە بەنی ئیسڕائیل گەیاند، بەڵام زۆربەی زۆری ئەوان نەتەوەیەكی لادەر و لاسار و حەق نەویست بوون، ڕێزیان لە موساو لە شەریعەتەكەی نەگرت و پەیامەكەیان ڕەتكردەوە، بۆیە شاییستەیی هەڵگرتنی سیفەتی مرۆڤیان لە دەستدا و بوون بە بەراز و مەیمون و تاكو ئێستەش ئوممەتەكەی نموونەی كوفر و لادان و ستەمكردن و كاری ناشاییستەن.
موسی علیه السلام مامۆستا و پێشەوای هەموو موسوڵمانێكی موەحیدە تا ڕۆژی دوایی، ژیانیشی هەمووی لە پێناو پەیامی تەوحیددا بەسەر برد و هەرگیز هیچ هەنگاوێكدا هەڵنەگرتوە پێچەوانەی ڕێبازی تەوحید بێت، پێغەمبەرێكی خۆشەویست و مەزنە وپێشەنگێكی بە توانایە بۆ هەموو موسوڵمانێك لە تۆكمەیی كەسایەتی و پتەوی ئیمان و ڕووبەڕووبوونەوەی زاڵم و ستەمكاراندا.
بەسەرهاتی موسی علیه السلام كە قورئانی پیرۆز زۆر جەختی لەسەر دەكاتەوە و لە سوڕەتەكاندا دوبارە دەبێتەوە، بۆ هەموو موسوڵمانێك پڕ لە پەند و وانەو عیبرەتە، خۆشویستنی و بە پێشەوا تەماشاكردنی ئەركی هەموو موسوڵمانانە و فەرزیشە لەسەریان.
موسی علیه السلام خاوەنی داواكارییەكە لە پەرورەدگاری كە هیچ پێغەمبەرێكی تر ئەو داواكارییەی نەكردووە، فەرمووی: پەروەردگارم دەمەوێت بتبینم، (وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ) دەیەویست بەهەر حالێك بووە هەموو بەنی ئیسڕائیل بهێنێتە سەر ڕێگای ڕاست و گومانەكانیان بڕەوێنیتەوە و بیانهێنێتە سەر ڕاستە شەقامی ئیمان و تەوحید، بەڵام ئەوان لە گومراییدا ڕۆچووبوون.
موسی علیه السلام ناخی لە پێناو پەیامی تەوحید و پەروەردگاریدا توندی و شیددەتی زۆری تێدا بوو، كە بینی لەو ماوەی قەومەكەی بەجێ هێشتووە لە دینی تەوحید ویەك الله پەرستی لایان داوە خەم دایدەگرێت و لە هارونی برای توڕە دەبێت: (وَأَلْقَى الْأَلْوَاحَ وَأَخَذَ بِرَأْسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُ إِلَيْهِ).
موسی علیه السلام ئەو شەفاعەتكار و كەسە سەنگینەیە كە لەشەوی میعراجدا پێغەمبەرمانی صلی الله علیه و سلم چەندین جار گێڕایەوە بۆ لای پەروەردگاری بۆ ئەوەی تەكلیفی نوێژمان لەسەر كەم بكاتەوە، پێغەمبەری ئێمە نەبوو بەڵام دڵی پێغەمبەران بەو شێوە پڕ لە سۆز و بەزەیی بۆ هەموو موسوڵمانێك.
موسی علیه السلام ئەو پێغەمبەرە بەڕێزو و مەزنەیە كە سەرەڕای ئەوەی یەكێكە لە پێغەمبەرانی (أولو العزم) علیهم السلام و بەسەرهاتەكانی لە ئایەت و سوڕەتەكانی قورئاندا بڵاوبووەتەوە، بەڵام الله تێماندەگەیەنێت كەوا دواجار موسی مرۆڤ بووە و زۆرێك لەو حاڵەتانەی بەسەر ئێمەی خەڵكی ئاساییدا دێت بەسەر ئەویشدا هەر هاتوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو باری مەزنی پێغەمبەرایەتی بەسەردا درابوو و لە تواناكانیدا ئاستێكی زۆر بەرز و باڵای هەبوو ، بۆیە ئەو پێشەنگ و مامۆستای ئێمەیە و ئەركی سەرشانمانە ژیاننامەكەی بكەین بە مەشخەڵێك و ڕێگای ئیمان و تەوحیدی خۆمانی پێ ڕوناك بكەینەوە.
موسی علیه السلام برای پێغەمبەرەكەمانە و ڕێبواری یەك ڕێگان كە ڕێگای تەوحید و تێكۆشانە لە پێناو هیدایەتدانی مرۆڤایەتی بۆ ڕووناكی ئیسلام، یەكێكیش لە مافەكانی ئەو پێغەمبەرە بەسەرمانەوە، جگە لەبەرز ڕاگرتنی ژیاننامەی و بە پێشەنگ تەماشاكردنی و فێربوونی وانە لە كەسایەتییە ناوازەكەی، پێویستە نەهێڵێن ناوی لەناوماندا بزر بێت و جێگای خۆیەتی هاوشێوەی باوو باپیرانمان ناوی مناڵەكانمان بە ناوی ئەو پێغەمبەرەوە بنێین و شانازی پێوە بكەین.
7 - یەكێك لە دیوانە ناوازەكانی بریتییە لە دیوانی (دُوَلُ العَـرب وعُظَماء الإسلامِ) كە لە ئیسپانیا نووسی، داستانێكە بریتییە لە 1726 دێڕ لە هۆنراوەی جوان و بەهیز، تێیدا دوو جۆر توانای ناوازەی نیشان داوە، یەكێكیان شارەزایی و شیكاری و تێگەیشتنی ورد بۆ مێژووی ئیسلام، دووەمیان بەهێزی وتۆكمەیی هۆنراوەكە لە ڕووی ڕەوانبێژی هونەری و توانای وێژەییەوە، لەو قەسیدەدا باسی پیگەی زمانی عەرەبی و كورتەیەك دەربارەی باوباپیران وژیاننامەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم و خولەفاكان و زۆرێك لە وێستەگەكانی تری مێژووی ئیسلامی بە هۆنراوە نووسیوە.
دیوانی شیعرەكانیشی بە ناوی: (الشوقیات) و هەروەها كە چوار بەرگە و هەروەها (الشوقیات المجهولة) كە دوای مردنی لە شیعرانە كۆكرداوەتەوە كە لە دیوانەكەیدا نییە و كتێبی تری هەیە هەندێكی شیعری شانۆییە، وەكو (مجنون لیلی) و(مصرع كلیوباترا) لەبەرهەمەكانی تری أحمد شوقي: (علي بك الكبیر) و(قمبیز) و(الست هدی)و (لادیاس) كتێبی پەخشانیشی هەیە وەكو: (أسواق الذهب).
8 - لە ساڵی 1927 لە قاهیرە بە ئامادەبوونی حافظ إبراهیم و زۆر شاعیری تر و بەڕازیبوونی شاعیرە گەورەكانی سەردەمی خۆی وبە نوێنەرایەتی شاعیرانی تری دەرەوەی میسر، أحمد شوقي نازناوی (أمیر الشعراء)ی پێ بەخشرا و شاعیری ناوداری میسر حافظ إبراهیم لەو بارەوە وتی:
أميرَ القوافي قد أتيتُ مبـايعًا * وهذي وفود الشرقِ قد بايعت معي
9 - ئەحمەد شەوقی خاوەن هەستێكی جوان بوو لە خۆشەویستی ئیسلامدا هەروەها هەستی نەتەواویەتی بۆ نەتەوەی عەرەبیش بەرز بوو، ئەو بەشانەی لە شیعرەكانی كە پێیان دەوترێت (إسلامیات) لە جوانترین شیعرەكانی شەوقین، بەڵام مەبەست لەوە نییە ئەو شاعیرێكی ئیسلامی خاوەن قەزێیەكی ئیسلامی بووبێت و هەموو خەم و خولیایەكی ئەو كێشەیە بووبێت، بەڵكو هەر ئەوەندەیە وەكو وتم خاوەن هەستێكی ئیسلامی جوان بووە و مەدحی پێغەمبەری كردووە صلی الله علیه و سلم و زۆر شتی تری لەو بارەوە هەیە، بەڵام لەولاشەوە هەڵەی زۆری بووە و ئەهلی دونیا بووە و تێكەڵی گۆرانببێژ و سیاسی و خەڵكی جۆراوجۆر بووە، ئەگەر تێكڕای بەرهەمەكانی بە تەرازووی شەرع بكێشرێت لەوانەیە قەرزار دەربچێت..الله أعلم بە حاڵی ، بەڵام تێڕوانینی خۆم وەكو پسپۆڕێك لە زمان و ئەدەبی عەرەبی هاوچەرخدا بۆ ئەو شاعیرە گەورەیە ئەوەیە، زۆر بە شیعرەكانی و بە توانا ئەدەبییەكانی بە شێوەیەكی گشتی سەرسامم ، چونكە جوان لە شیعرەكانی تێدەگەم و دەزانم چ داستانێكی بە كۆی شیعرەكانی بۆ مێژوو وئەدەبی عەرەبی تۆمار كردووە.
10 - أحمد شوقي لە ساڵی 1930 تووشی نەخۆشی دڵ بوو، چوار مانگ لەسەر جێگە كەوت بەڵام لە نووسین دانەبڕا، هەر لەو ماوەیەدا كۆمەڵێك لەبەرهەمەكانی نووسی وەكو: (مجنون لیلی) و (قمبیز) و(علي بك الكبیر) و(الست هدی) و(البخیلة)، دوای ئەوە ماوەیەك باری تەندروستی باش بوو و ئێواران بۆ پیاسەكردن لە دەوروبەری قاهیرە دەردەچوو. لە 14 جمادى الآخرة 1351هـ بەرانبەر 14 أكتوبر/تشرين الأول 1932 پاش تەواوبوونی لە نووسینی هۆنراوەیەك بۆ گەنجانی میسر لە قاهیرە وەفاتی كرد و وەسێتی كردبوو ئەم دوو بەیتە لەسەر گۆڕەكەی بنوسرێت:
یا أحمدَ الخیرِ لي جاهٌ بِتَسمیتي ــــــــــــــــ وكیف لا یتسامی بالرسول سَمی
إن جلَّ ذنبي عن الغُفرانِ لي أمل ـــــــــــــــــــ في الله یجعلني في خیر مُعتَصمِ
واتە دڵی بەوە خۆش بووە ناوی لەسەر ناوی پێغەمبەر بووە صلی الله علیه و سلم و دەڵێت هەرچەند تاوانەكانم گەورە بن بەڵام هەر هیوام وایە الله پەنام بدات.
سایتی د. احسان برھان الدین :?
https://ihsanburhan.com/
-لینكی ئەپڵیكەیشنی د. احسان برھان الدین:
-بۆ سیستەمی IOS ?
https://apps.apple.com/us/app/dr-ihsan-burhanaddin/id6476200266
-بۆ سیستەمی Android ?
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.smarthand.ihsanburhan__a&hl=en&gl=US&pli=1
كەناڵی یوتیوبی د.إحسان برهان الدين?
https://youtube.com/@user-Ihsanburhan?si=RLBXM7rQItbAgS7V
كەناڵی تێلیگرامی د.إحسان برهان الدين?
https://t.me/ihsanburhan
#باسەكانی_شیعرو_ئەدەب:4
أحمد شوقي ورچەرخانێكە لە مێژووی شیعردا
(أحمد شوقي) بە شێوەیەك شیعر وتن لەسەر زاری ئاسان بوو و بە ئەندازەیەك لە دەرهێنانی جوانترین گەوهەرەكان لە بنی دەریاری شیعردا شارەزا بوو، هەست دەكەیت الله عزوجل ئەو بەندەیەی خۆی هەر بە شاعیری خولقاندووە، وانازایت تواناكانی لە هۆنینەوەی هۆنراوەدا سنورێكی هەیە، بەڵكو وا دەزانیت بەسەر دەریارەیەك لە وشە و لە دەربڕین دانیشتووە، كەی بیەوێت وچەنی بوێت و چۆنی بوێت بە ئارەزووی خۆی لەو دەریایە هەڵدەگۆزێت وشیعر دەڵێت، من لێرەدا مەبەستم باس كردنی ژیاننامەی أحمد شوقي نییە، بەڵكو تەنها چەند وێستگەیەك لە ژیانی و لە شیعرەكانی هەڵدەبژێرم بە خێرایی قسەی لەسەر بكەم:
1- ناوی (أحمد بن علي بن أحمد شوقي) لە 20 رجب 1287هـ بەرانبەر 16 أكتوبر/تشرين الأول 1868 لە باوكێكی كورد و لە دایكێكی بە رەچەڵەك شەركەسی توركی لە قاهیرە هاتووەتە دنیاوە، هەندێكیش كورد بوونی باوكی ڕەتدەكەنەوە و دانپێدانانەكەی شەوقی لەو بارەوە لە پیشەكی الشوقیات بەبارێكی تردا تەفسیر دەكەن، دایكی دایكی واتە نەنكی یۆنانی بووە وەكو (وصیفة) لەگەڵ ئافرەتانی كۆشكی خدێوی كە سەرۆكی میسر بوو كاری دەكرد و أحمد شوقي لەگەڵ خۆی بۆ كۆشك دەبرد و هەر لەوێ و لە خۆشگوزەرانیدا پەروەردە بوو.
2- هەر لە تەمەنی چوار ساڵییەوە لە كوتتاب وەكو حوجەری لای خۆمان هەندێ قورئانی لەبەر كرد و فێری خوێندەواری بوو، بەڵام لەوێ ئاسوودە نەبوو چونكە جیاوازییەكی زۆری هەبوو لەگەڵ ئەو خۆشگوزەرانییەی لەگەڵیدا ڕاهاتبوو.
كە گەورە بوو هەموو قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كرد دواتر خویدنی لە كۆلێجی مافناسی خوێند، بەڵام دواتر لە كۆلێجی وەرگێڕان دەستی بەخوێندن كرد و زمانی فەرەنسی فێر بوو وهەروەها بە باشی فێری زمانی توركیش بوو، ئینجا لە ژێر چاودێری خدێوی دا كە سەرۆكی میسر بوو لەو كاتەدا ، لە ساڵی 1887 ی میلادی درێژەی بە خوێندنی مافناسی دا وكاتێكیش گەڕایەوە پلەوپۆستی گەورەی لە كۆشكی خدێوی پێ سپێردرا.
3- لە ساڵی 1914 كاتێك میسر لەلایەن داگیركەری ئینگلیزەوە داگیر دەكرێت وخدێوی عباس حلمی لەسەر كار لادەبرێت، ئەو هەڵوێستی دەبێت و بەتوندی لەدژیان دەوەستێتەوە، ئەمەش وا دەكات ئەوان بۆ ئیسپانیا دووری بخەنەوە و لەوێ لە بەرشەلۆنە خەریكی فێربوونی زمانی ئیسپانی دە و ئەدەب و مێژووەكەی دەبێت، هەروەها وەرچەرخانێكی گەورە لە ژیان و لە شیعری أحمد شوقي دا درووست دەبێت، بۆیە رەخنەگران دەڵێن أحمد شوقي بە دوو قۆناغی زۆر جیاوازدا تێپەڕ بووە: قۆناغی پێش (نفي) دوورخستنەوەی لە میسر و قۆناغی پاش دوورخستنەوەی لە میسر.
4- شەوقی دوای ساڵانێك مانەوە لە جێگای دوورخستنەوەی گەرایەوە میسر ولەلایەن خەڵكی و ناودارانی میسرەوە پێشوازییەكی زۆر گەرمی لێ كرا، ئەوەش كاریگەرییەكی زۆری لە دەروون و لە شیعری شەوقیدا درووست كرد و خێرا لە قەسیدەی (بعد المنفی) ڕەنگیدایەوە و بە پێچەاونەی پێش دوورخستنەوەی كە كەسێكی ئوروستقراتی بوو، ئەمجارەیان تەواو لە میللەت نزیك بوویەوە و لە هەموو بۆنەكانی خەڵكدا بە شیعرەكانی بەشداری دیاری هەبوو
5 - شەوقی یەكێكە لە دامەزرێنەرانی قوتابخانەی (الإحیاء والبعث) ودرێژەپێدەری هەوڵەكانی شاعیری گەورە (محمود سامي البارودي) بوو بۆ بەرەوپێشبردن ودرووستكردنی گۆڕانكاری گەورە لە كاروانی شیعری هاوچەرخدا، شەوقی جگە لەوەی شیعرەكانی لەبەرزترین ئاستی شارەزایی لە زمانی عەرەبی و تۆكمەیی بونیاتی هۆنراوە و ڕازاوەیی وڕێكوپێكی هونەری وناوەڕۆكیشدا بوو، هاوكات خاوەنی زۆرترین بەرهەمی شیعریش بووە لە مێژووی شیعری عەرەبیدا، چونكە نەزانراوە شاعیرێك زیاتر لە بیست و سێ هەزار بەیتی شیعری بەو تۆكمەییە نووسیبێت لە ژیانیدا جگە لە أحمد شوقي.
6 - ئەحمەد شەوقی پێش ئەوەی لە میسرەوە بۆ ئیسپانیا دووربخرێتەوە، بە شاعیری كۆشكی خدێوی دەناسرا، هەرچەند شاعیر بوو، بەڵام وەكو بەرپرسێكی ناو كۆشك مامەڵەی دەكرد و بەرگری و ستایش و بریقەكردنەوەی زیاتر بۆ خدێوی و بۆ ڕژێمی خدێوی بوو وبۆ دەوڵەتی عوسمانی بوو، تەنانەت لە قۆناغی پاش ڕوخانی حوكمی عوسمانییەكانیشدا مەدحی ئەتاتۆركی گەورە تاغوتی توركیای كردووە وتوویەتی:
اللَهُ أَكبَرُ كَم في الفَتحِ مِن عَجَبٍ * يا خالِدَ التُركِ جَدِّد خالِدَ العَرَبِ
بەڵام لە دوای گەڕانەوەی لە مەنفاكەی لە ئیسپانیا، گۆڕانكاری گەورە لە هزرو لە شیعرەكانیدا ڕوویاندا و بوو بە كەسێكی تر، ئەم جارەیان لەخەڵكی نزیك بوویەوە ولەكۆشكی حوكمڕانی دووركەوتەوە، خۆشی و ناخۆشی میللەتەكەی لە شیعرەكانیدا ڕەنگی دایەوە، هەوڵی دەدا بە هۆنراوەكانی هیوا وئاوات و ئازار و خەونەكانی میللەتەكەی بەرجەستە بكات، لەم قۆناغەدا كۆمەڵێك هۆنراوەی ناوازەی لە ستایشی پێغەمبەردا صلی الله علیه و سلم نووسی لەوانە: (الهمزیة النبویة، نهج البردة، سلوا قلبي ) لەگەڵ كۆمەڵێكی زۆری تر لە هۆنراوەی جوان كە شانازی كردنی ئەو بە ئیسلام نیشان دەدا.
عیبادەتی ڕۆژانی ذي الحجة بە عەقیدەوە بەستراوە
گومان لە گەورەیی دە ڕۆژی سەرەتای مانگی (ذي الججة)دا نییە، عیبادەتیش تێیدا لە عیبادەتی هەموو كاتێكی تر لەلای پەروەردگار خۆشەویسترە، هەموان جەخت لەسەر ئەو مەسەلە دەكەنەوەو ڕاستیش دەكەن، بەڵام ئەم قسە نوقسانی و كەلێنێكی گەورەی تێدایە بە دەگمەن باس دەكرێت ئەویش ئەوەیە:
عیبادەت لەم دە رۆژەدا و لە رەمەزان و شەوانی قەدر و لە وەرزی حەج و عومرە و هەر كات و شوێنێكی تردا، بەستراوەتەوە بە ڕاست و درووستی عەقیدەی خاوەنەكەی، بۆ نموونە ئیسلام وەكو تەلارێكی گەورەیە، عەقیدە وتەوحید بنچینەی ئەو تەلارەیە، عیبادەتیش ئەو بونیاتەیە كە لەسەر بنچینە تۆكمەكە درووست كراوە.
ئەو پاداشتانەی لە كیتاب و سونەتدا بۆ خاوەن عیبادەتەكان باس كروان هەمووی دەبێتە نسیبی ئەو كەسەی كە لەگەڵ كردەوەی چاكە و عیبادەتەكەیدا تەوحیدێكی ڕاست و درووست و تەواوی هەبێت، بەبێ هەبوونی ئەو عەقیدەیە كردەوەكان هیچ سوودێكیان نییە،
خاوەن عیبادەت سوود لە عیبادەتی خۆی نابینێت بنچینەو بنەماكانی عەقیدە لە خۆیدا بەرجەستە نەكات، بۆ نموونە:
ولاء و براء و مەرجەكانی شایەتمانی لە خۆیدا جێبەجێ كردبێت و خۆی لە هەڵوەشێنرەوەكانی پاراستبێت وسەد لەسەد ڕازی بێت بە حوكمی شەریعەت وفەزڵی هیچ یاسا و ڕێسایەكی تری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەسەر حوكمی شەریعەتی ئیسلامدا نەدات و ڕازیبوونی خۆی بە زاهیر و لە ناخیشەوە بە هەموو ئەوەی الله و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم حوكمیان لەسەری داوە نیشان بدات بە زمانی حاڵ و كردار و گوفتار لەوە بەری بێت كە هیچ حوكمێكی ئیسلام بۆ ئەم سەردەمە نەشیاو بێت و وعیبادەتی هەموو مەعبودێكی تر جگە لە الله تعالی بەهەر شێوەیەك لە شێوەكانی عیبادەت ڕەت بكاتەوە و هەموو پاڕانەوەو گوێڕایەڵی و متمانەیەكی تەنها بە الله و بەبەرنامەكەی بێت و بە رێگای سەرفرازی دونیا ودوا ڕۆژی بزانێت.
بە پێچەوانەشەوە كەسێك لەمەسەلەی عەقیدەدا تێكەوتبێت و بەرنامە دەستكردەكانی مرۆڤەكانی پێ قبوڵ بێت و ئیسلام بە ڕەهایی بەتاكە بەرنامەی شیاو بۆ ژیان نەزانێت و وەلائوبەرائی ناتەواو بێت و حوكم و فەرمان بۆ غەیری الله بگەرێنێتەوە یان بڵێت ئیسلام سەرچاوەیەكە لەگەڵ چەندین سەرچاوەی تر بۆ حوكم و تەشریع، ئەو كەسە ئەگەر سەدەیەك تەمەن بكات و هەموو ڕۆژەكانی بە ڕۆژو بێت و شەوەكانیشی بەشەو نوێژ بەسەر ببات وبە ئەندازەی كێوەكان زێڕ لە پێناو الله ببەخشێت سوود لەو عیبادەت وسەدەقە و بەخشینانەی وەرناگرێت.
مامۆستایانی ئایینی و زۆربەی زۆری بانگخوازەكان سورن لەسەر ئەوەی عیبادەت لەعەقیدە جیا بكەنەوە، مەبەستیانە ئیسلام وەكو دینێك نیشان بدەن تەنها داوای عیبادەتی لە موسوڵمانان كردووە و ئەگەر عیبادەتیان ئەنجامدا بەبێ هیچ كێشەیەك ئەچنە بەهەشتەوە، لە كاتێكدا قورئان هەرگیز واناڵێت، سوننەتیش لەگەڵ ئەم بیرۆكە نامۆیەدا دژوارە!
قورئانی پیرۆز لە سوڕەتی الفاتحة تاكو سوڕەتی الناس، سوننەتیش بەهەمان شێوە، بەردەوام جەخت لەسەر گرنگی عەقیدە دەكەنەوە و بەڕاشكاوی دەڵێن عیبادەت بەبێ ئەوەی لەسەر عەقیدەیەكی ڕاست و درووست بونیات نرابێت هیچ بایەخێكی نییە و(هباء منثورا) بەزایە دەڕوات.
القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 Jahr, 3 Monate her
القناة الرسمية لشبكة ملازمنا كل مايحتاجه الطالب.
((ملاحظة : لايوجد لدينا اي حساب تواصل على تلكرام ولا نقوم بنشر اعلانات في القناة))
Last updated 1 Woche her