ساڕێژ نەکراو

Description
Advertising
We recommend to visit

" من لای این آهنگا خونمه "

pi: @timotiyr

Last updated 10 Monate her

____________________

1 year ago

من خۆشە ویستنی تۆم هەڵبژارد
لە تاریکی شەودا
لە فێنکایی بەیانیدا
لە تەنیایی پاییزدا
لە تەنیایی ساردی زستاندا
لە تینوێتی بەرگە نەگیراوی هاوینی نیوەڕۆدا
من خۆشم ویستنی تۆم هەڵبژارد
لە ناوەڕاستی ڕێگا پێچاوپێچەکاندا
لە خەمە درێژخایەنەکاندا
وە لە خۆشییە بچووکەکانمدا
خۆشم ویستنی تۆم هەڵبژارد..

1 year ago

ئەم کەش و هەوا باشە
ئەم دەستانە لە گیرفانەکاندا
ئەم هەنارانە... ئەم گەڵایانە
ئەم "پایزە" بۆ تەواوکردنی
دەنکە "تۆ" کەمه

1 year ago

هاتم لە جێژوان نەبووی
شل بوو ئەژنــــــــــــــۆم!

1 year ago
1 year ago

لێم مەپرسە
‏بۆچی خۆشم‌ئەوێی
‏نە من ئەزانم نە تۆ.

نزار_قەبانی

1 year ago

"عــــەشـق"
مـرۆڤ دەگـــۆڕێـت..
لـەوانـەیـە "بـاشـتـر" بـێـت...
لـەوانـەشـە "خـراپـتـر"  بـێـت...
بـەڵامـ ھـەرگـیـز نابـێـتـەوه
مرۆڤـەکـەی جــاران...!

1 year ago

ئەی گەڕانەوەت
وەک گەڕانەوەی باران بۆ ئاسمان
وەک گەڕانەوەی یوسف بۆ کەنعان
کەی بێ بگەڕێیتەوە لام و
ئەم جارە،
نە باران و ئاسمان
نە یوسف و نە کەنعان
بەڵکو تۆ و دڵێکی پڕ لە هیجران
ببنە سەرمەشقی عاشقان ...

1 year ago
1 year ago

" باران "

کاتێ کە تۆ
ـ بۆ هەمیشە ـ
تەشریفت برد؛
لە هەردوو لای پەنجەرەکە
باران نم نم
دەستی پێکرد!

ک.د.ئازاد

We recommend to visit

" من لای این آهنگا خونمه "

pi: @timotiyr

Last updated 10 Monate her

____________________