❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
ئەو دنیای مەجازیەی کە بڕیاربوو ببێتە بەستێن و ساحەی گوفتمان و ئاڵۆگۆڕی تیۆریەکان و هاوبەشی زانیاریەکان، ئێستا بوەتە ساحەی هەرزەکاری، بێعیفەتی و بێئابڕوویی، توندوتیژی و گاڵتە و خۆفرۆشی و سڕینەوەی هێڵە سوورەکانی ژیانی تاکەکەسی(سڕینەوەی چی؟ هەوسارپچڕێنی و بەرهەڵدایی و پاساوهێنانەوەیان بە تابووشکێنی!) هاوڕێی و پاڵپشتی کۆمەڵگای نائاگا، بە پێکەنین و چەپڵەکانیان، بە بزووتنی ڕوحم و بزەییان بۆ کڕووزانەوە ڕواڵەتی و درۆیینەکانیان بەستێنی فڕانفڕان و دابڕدابڕیان بۆ دابین دەکا و ورگیان پێ زل و گیرفانیان پێ هەڵدەمسێنێ، تڕیان زل و فڕیان سوار دەکا.
ئەوەی لێرەدا ڕوودەدا، بە دوو-سێ ڤیدیۆی پازدە-بیست چرکەیی و چوار وشەی بێسەروبەرە و دوو ئیمۆجی سرنجی هەزاران و ملوێنان بەردەنگی نائاگا ڕادەکێشرێ، کۆمەڵێکی دەبەنگی دەروونپووچی ڕواڵەتنوێنی خۆنوێنی پێ گەورە دەکرێ، چەمک و پرسە گرنگەکانی ژیانی پێ کەمگرنگ و کەمڕەنگ دەکرێتەوە(لە عەشق و تەعەهود و هاوڕێیەتیەوە بگرن هەتاکوو دەگەنە سیاسەت و مێژوو و فەلسەفە) و بیرمەندان و هونەرمەندانی پێ وە پەراوێز دەخرێ. ئەوەی لەم نێوەدا بەر چەپۆکی ڕۆژگار دەکەوێ ئەو کۆمەڵە ڕۆشنبیر و هونەرمەند و نووسەر و مەعریفەپیشانەن کە لە حەسرەت سووکەسرنج و سووکەئاوڕێکدان.
«بەڵێ خەریکین لە پێناو ڕواڵەتبازی و خۆشی و ڕەحەتیە تیژتێپەڕ و ناسەقامگیر و درۆیینەکاندا، لە پێناو ئەو گشتە خەمخۆریە درۆیینانەدا، لە پێناو ئەم ڕووداوە ناگرنگ و کەمنرخانەدا، بە گەورەکردنی ئەم کۆمەڵە نائاوەزمەندە درۆزنە ناخبەتاڵانە ئەسڵی ژیان دادەنێنین و بنەماکانی دەڕووخێنین. خەریکین تێگەیشتنە قووڵەکان بەقوربانی تێگەیشتنە سەتحی و ڕواڵەتیەکان دەکەین.
[...] ئەم سووکایەتی و قەیرانەی دنیای مەجازی بەرەو کێهە هەڵدێر هەڵماندەدێرێ؟! ئەمانە نابینین یا دەبینین و گرنگایەتیەکی نیە بۆمان؟»
دەمێساڵە چاوەڕێم و داری هیوام بەر ناگرێ
زۆر لەمێژە عەشقی تۆم و گوڵی عومرم چرۆ ناگرێ...
لای من وا بوو
ئەوین و دڵ
جوانی و پاکی نابن بە چوار
دەبن بە یار لەلای دڵدار…
سیمای مەرگی ئەرخەوانی عەشقێکی وێڵ لەسەر ڕێمە
وا ئەڕۆم و سەری کاسم هەڵگرتووە هەگبەی غەمم لە کۆڵ ناوە
زۆری پێ دەچێ تا پیاوێک بناسی
زۆری پێ دەچێ تا لێی تێبگەی...
زۆری پێ دەچێ تا ژنێک بناسی
تا لە چرپەکانی تێبگەی(:
له ڕەزی چەند جار سووتاوی لەشی خۆما،
هێشوویەکی بەجێماوم.
هەموو ڕۆژێ، به سووتانما هەڵئەڕوانم.
هەموو ڕۆژێ ئەی کچی جوان،
چاوەڕوانم،
بێیت و له هەڵواسینی تەنیاییم بکەیتەوه.
بێیت و به لێو، دەنک دەنک،
سووک، سووک، سووک
له غەریبیم بکەیتەوه.
لەناو گوڵدانی مەمکتا بموەرێنی.
بەڵام ئازاری گوێ سووکم، هەڵنەسێنی.
ژانم خەبەر نەکەیتەوه.
ئەی کچی جوان،
تۆ ئەتوانی ئاوا بێیت و بمکەیتەوه؟
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago